Telegram Web Link
تۆ کە دەستت پێدەگا ئەسری هەتیوێک بسڕەوە
نۆبەتێی نانی شەوێی ماڵی هەژارێک ببڕەوە

خەم لە ئەستۆی بێنەوایێک لابەری سەد حەج دەکەی
هەر لە دەرکی ماڵی خۆت قەسری بەهشتی بکڕەوە


#ئەیوب_ئەحمەدی
تینوو کۆکەیی


🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂
@AuoobAhmadiTinoo
وەرزی دڵداری



لە گۆ چوو دەستی پێنووسم لە تاوی ژانی دڵداری
هەتا شێعرێ بنووسم من بەتامی مانی دڵداری

ئەگەرچی دیلی دەستی خۆشەویستیم و دەڵێم ئەمما
چ خۆشە ژینی سەربەستی له ناو سەیرانی دڵداری

دڵی پڕتینی سووتاوم لە پێناو خۆشەویستی نا
مەلی هەستم فڕی ئەمڕۆ بەیادی ژوانی دڵداری

بەهاربێ و سووچی جێژوانی ئەوینت گیر کەوێ خۆشە
بەبێ باکی بڕۆی تەی کەی تەواوی خانی دڵداری

خەم و تاسەت بە با دادەی بە پێکی خۆشەویستی یار
پەڕوباڵی فڕین بگری لەسەر ئاسمانی دڵداری

لە گوڵجاڕی حەزم شین بێ نەمامی سەوزی یەکڕەنگی
لە مەزرای خۆشەویستیمان بدا بارانی دڵداری

چیە با چەشنی ئەفسانەی ئەویندارانی ڕابردوو
بە فیدای خۆشەویستی بی لەسەر تاوانی دڵداری

لە ئاسۆی ڕوونی دڵداری دڵی تینوو بەجێماوە
وشەی شێعرم چرۆی داوە لە وەرزی جوانی دڵداری


#ئەیوب_ئەحمەدی(تینوو)



هەواری هۆنراوەکانی (تینوو)👇👇👇
🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃
@AuoobAhmadiTinoo
Forwarded from Mehran
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
هۆنراوەی ئەییوب ئەحمەدی (ناسراو بە تینوو)
Instagram: @Ayoobahmaditinoo
Telegram: @AuoobAhmadiTinoo

خوێندنەوە : مێهران فەخریجان
Instagram: @Mehran_fakhrijan
#شیعر
#دیکلەمە

@poem_nava
لە تاوی جوانی تەننازێ بە دڵ ڕووم کردە مەیخانە
لەلام وابوو کە مەی بۆ من تەواو تەسکینە ,دەرمانە

دڵم جوانێ ڕفاندی لێم شەرابیش عەقڵی لێ سەندم
ئەویشم ڕۆی ئەویشم چوو بەجارێ بوومە دێوانە


#ئەیوب_ئەحمەدی(تینوو)


🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃
@AuoobAhmadiTinoo
قرمەی تفەنگ


ساتێ قرمەی تفەنگ و چەڪ
ڪاتێ گرمەی تەیارە وتۆپ
لە چیاڪان سەر هەڵدەدا

ئاژەڵەڪان زوو ڕادەڪەن
چاڪ دەزانن
مروڤەکان گەر یاغی بوون
دڕندەتر لە ئاژەڵ و بوونەوەرن
تەنیا بەشێوە بەشەرن
له ڕوحم و دڵ بێخەبەرن


#ئەیوب_ئەحمەدی(تینوو)



🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂
@AuoobAhmadiTinoo
کۆنە قەرز


ڕووحی پڕ چێژی غەزەل چۆتە هەواری خەمەوە
پەڕی شێعرم بە تەزوی هیجرەوە چۆن هەڵدەمەوه

دەچمە دیوانی عەداڵەت بە سکاڵاوە گوڵم
کە چلۆن دەردی ئەوین لەو دڵما کەم کەمەوە

لە خەفەت جاڕزە دڵ ساتێ لە جێژوان دەگەڕێم
بە تەمای دیتنی ئەو چوومە هەواری مەمەوه

خەبەرم دا به گوڵم بێتەوە لای من بەتەنێم
کۆنە قەرزی لە سەرەو هاتۆ دەڵێ دەیدەمەوە

بە دڵی خۆی گوڵەکەم باوەشی کردۆتەوە بۆم
دەبێ دوگمەی لە یەخەی توندە بە دم بیکەمەوە

بە تەمام بۆنی شەمامەی بکەم و گوڵ بچنم
دم و لێوی بمژم ساتێ لە ژێر پەرچەمەوه

مەمی بەر دەستی منەو ڕوخسەتی دامێ لە لەبی
دە چلۆن دەستی تەماع لەو هەلەدا بەردەمەوە

هەموو جارێ ئەگە ئەم دەرفەته بۆم هەڵ بکەوێ
وەکوو حاجی لە حەجێ بێم و تەوافی کەمەوە

تینوو گەر بمرێ له ئامێزی گوڵی خۆشە لە بۆی
بۆنی ئەوبێ لە لەش و زار و سەر و جەستەمەوه



#ئەیوب_ئەحمەدی
#تینووکۆکەیی



🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃
@AuoobAhmadiTinoo
پەڕتووکی ئازادی1
Auoobahmaditinoo
پەڕتووکی ئازادی

هۆنراوە و خوێندنەوه
#ئەیوب_ئەحمەدی(تینوو)


🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂
@AuoobAhmadiTinoo
,,,,
هزر

سەربەخۆیی و
ئاواتی گەل
بەیەکێتی و
بە یەکدڵی
سەر دەگرێ

نەمامی سەوزی ئاوات و
داری بە هێزی ئازادی
به زانست و
بە تاوی هزر و ئەندیشە
بەر دەگرێ


#ئەیوب_ئەحمەدی(تینوو)


🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂
@AuoobAhmadiTinoo
‍ دایڪ

پێشکەش بە هەموو دایکانی دڵسۆزی دونیا

#ئەیوب_ئەحمەدی(تینوو)



🍂🍃🍂🍃🍂🍃

فریشتەیەڪ لە ئاسمانی پاڪی خودا
هاتە خوارێ بوو بە دایە
بوو بە هێمای جاویدانی
بوو بە سایە
بوو بە چارەی هەر دڵێڪی بێنەوایە
دڵنیام گەر
بەهەشتی خوا لە ژێر پێگەی پاڪی دایە

فریشتەیەک
لە ئاسمانی خوا نازڵ بوو
بوو بە ڕەحمەت
بوو بە ڪانگای مێهر و وەفا
بوو بە نیعمەت
بوو بە ڪێوی خۆڕاگری
ڪەوتە زەحمەت
دڵنیام گەر سوژدە بەری
بۆ پەیکەری
ببیە قوربانی لە سەری
گەورەترین عیبادەتە
پێگەیشتن بە سەعادەتە
لە دوای خودا
پەرەستنی ئەو ڕەوایە
چونڪە دایک لە سەر زەوی
جلوەیی پاڪی خودایە

🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂
@AuoobAhmadiTinoo
حەیران و گۆرانی خۆشی قەدیمی
   @hayraniKhosh
بەیتی#ئازیزێ بە دەنگی مامۆستا خلە دەرزی


🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂
@AuoobAhmadiTinoo
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
کۆنە قەرز

هۆنراوە و خوێندنەوە
ئەیوب ئەحمەدی (تینوو)


🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃
@AuoobAhmadiTinoo
ژیان چیه

ژیان خەونێکی ئاڵوزە
خەیاڵێکە بەدی نایە
چیرۆکێکی تفت و تاڵی دووپاتەیە
ڕۆمانێکی پڕ ئازاری بێ ئاکامە
تراویلکەی دوورە دەستە
ژیان بڵقێکی سەر ئاوە
بیرەوەری نامۆییه!
ژانێکی بێ کۆتاییە!
نە بە دەست خۆتە هاتنت!
نە موختاری لە ڕۆیشتنت!

دونیا چیە

قەفەزێکه بە ئەندیشە و بیری مرۆڤ تەندراوه!
کاروانسەرا بۆ مانەوەی چەند ڕۆژەیە
مەزرایەکی دڕک و داڵه
بە حەسرەت داچێندراوە!
زانکۆیە بۆ تاقیکاری مرۆڤەکان
لە پەڕتووکێک
کە یەک دێڕت نەخوێندووە!
لە مامۆستات نەبیستووە!
زیندانێکی نێڵدراوی ئاگرینە!
تاریکه ڕێی پڕ برینە!
ڕێبوارێکی نابەڵەدی ئەم ڕێگایەیین
زانا و بیرمەند
شێت و عاقڵ
گێژو نەزان!
نەفەس نەفەس
هەنگاو دەنێین
بەرەو قەبران!

خۆزگەم بەوەی
شەڕافەتمەندانە دەژی
لە ڕێی ئینسانیەت دەمرێ!
نانی سەرشۆڕی لا پیسە و
دەستی لێقەوماوێک دەگرێ!


#ئەیوب_ئەحمەدی(تینوو)



🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂
@AuoobAhmadiTinoo
کێڵگەی ئەشق


ئازیز وەرە تاجی سەرم ئەو شێتە سەردانی دەوێ
بێ ناز و بێ هاوتا دەژی تەنیایە باوانی دەوێ

جەرگی بەزامم لەتلەتە بۆچی وەها وێڵی دەکەی؟
سەوداسەر و ئاشوفتەیە یەک جورعە دەرمانی دەوێ

هێز و هەناوم دیدەکەم دەستێ وەبن باڵم گرە
دەستێ کە لەرزۆک بوو گوڵم ئەو دەستە گۆچانی دەوێ

بۆ مانەوەم ئامێزی تۆی پێویستە ڕووحی پڕ گڕم
باش تێبگە نازدارەکەم کلچۆکه کلدانی دەوێ

کێ دیی له سەر عەڕشی خودا خۆر بێ لەسەر عەرزی بژی؟
خۆری له دەم ئاسۆی ئومێدئەم تاوه ئاسمانی دەوێ

ماڵت نەشێوێ عاشقی چت کرد لەحاڵی پڕ شەرەر
دڵ نەشتەری ژانێک بڕی شەیدایە ئامانی دەوێ

ئاگر له ناخم بەر دەبێ هەرکات که نێوی تۆدەبەم
هەستی دەرون لێوڕێژ لە خەم هەڵبەست و پەخشانی دەوێ


گەر خۆشەویستی تۆم نەبێ مردن لە ژینم باشترە
ئەم جەستەیە بێ دڵ بژی گۆڕێکی قەبرانی دەوێ

هەیهات لە دەردی دابڕان هەی ڕۆ له ڕۆڕۆی بێکەسی
بۆ چاری زامی بێکەسی شێعری پەرێشانی دەوێ

کێڵگەی ئەشق تا پێدەگا ڕەنجی دەوێ تۆوی دەوێ
بێ حاسڵه مەزرای ئەوین تینوویە بارانی دەوێ

گڕکانه کێوی ئاشقان دژواره, سەختیی پێدەوێ
ئاسان نیە سەرکەوتنی برژان و سووتانی دەوێ

با بەرگی غوربەت دادڕم میوانی ماڵی ببمەوه
گەر سەر بدەم قەیدی نیە ئەم ئیشە تاوانی دەوێ

چون دەس دەدا سەرمەست ببێ دڵ بێتە جۆشی خۆیەوە؟
ئاوی ترێی سوور و گەشی لای دەشتی ئالانی دەوێ

ئاوی حەیاتی بۆ چیە بیکا بە قوڕگی مانەوەی
بۆ ژینی سەربەستی ئەوین سووچێکی جێژوانی دەوێ

تا قەدری دڵداری لە لات زیاتر ببێ خاس بژنەوە
دووری دەوێ ژانی دەوێ ئەوباسە هیجرانی دەوێ

گەر ئاگری سەوداسەری بربێتە ناخێ عاشقان
کوژانەوەی ئەم ئاگرە فرمێسک و گریانی دەوێ

چیرۆکی سیامەند و خەجێ داستانەکەی لاس و خەزاڵ
تێگەیشتنی بیری دەوێ تەگبیر و ڕامانی دەوێ

خاوەن دڵانن تێدەگەن, دڵداری ڕێزی پێدەوێ
کەی گەمژە لێی حاڵی دەبێ ,ئینسانی لێزانی دەوێ

سووڕەی ئەوین ئایەی وەفا دیاری خودایین بۆ مرۆڤ
ئەفسانە نێ باوەڕ بکەن یەک زەڕڕە ئیمانی دەوێ

کاتێ ئەگەر تینوو نەما لەم خاکە زێڕ و گەوهەرە
بۆ ژێرسەری مشتێ له خاکی پاکی بۆکانی دەوێ



#ئەیوب_ئەحمەدی(تینوو)




هەواری هۆنراوەکانی تینوو👇👇👇
🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃
@AuoobAhmadiTinoo
شەوە شێعرێک لە ئاوایی داشبەند
ماڵی کاک کاوە داشبەندی
لەڕاستەوە
کاوە داشبەندی ,کاک تاهیر کەڵانتەری مەهدی سەرمەس مامۆستا ئاسۆ
عەبدوڵڵا گولابی (هونەر)و تینوو و خدر خەیات

🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂
@AuoobAhmadiTinoo
2024/09/30 15:37:32
Back to Top
HTML Embed Code: