Telegram Web Link
پاییز


دای له دارستان تەزووی سەردی خەزان و هەڵوەری
گوڵ بەرۆڪی باغی بەردا سەوزەڵان ناخی هەژی

ڕەنگی ڕووخساری کە دی زانی لە تاو ئازادیە
بۆنی مەرگی خۆی له قوڕگی پیرە زریان هەڵمژی

دەستی باهۆزی بەهێزی خستە ناو دەستی خەزان
دڵ مەراقی گرت لە تاوی چاو له فرمێسکا تەژی

بۆیە ڕێگەی دابڕانی گرتە بەر گوڵبەرگی دار
تا لە داوێن نیشتمانی خۆی بە سەربەستی بژی

مۆتەکەی نەگریسی ماریسان دەبێ بمرێ گەلۆ
نیشتمانم دیله بۆیە زەردە ڕوخساری کەژی

دەنگی دایکی نیشتمانم دێته گوێی تینوو دەڵێ
دێته کۆتا عومری زستان ڕووڕەشی هەر بۆ ڕەژی

شەرتە گەر بووکی بەهارم ڕوو لە زێدم کاتەوە
ڕایبمووسم گۆنەکانی بۆی بکەم شانەی قژی


#ئەیوب_ئەحمەدی_تینوو



🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂
@AuoobAhmadiTinoo
🌑بۆ کۆچی دڵتەزێنی مامۆستای گەورەی کورد
مامۆستای هەمیشە زیندوو جەلال مەلەکشا


خودای هەڵبەست
بۆ کوێ دەڕۆی؟؟؟

وەیلان وەیلان
ڕەشپۆش ڕەشپۆش
وشەو و شعور
دێڕ و ڕستە
ڕەدیف ڕەدیف
سەروا سەروا
غەزەل غەزەل
هەڵوێست هەڵوێست
پەڕتووک پەڕتووک
ئاوارەی کۆڵانی مەرگن
وەکوو گەلم
خوێن بە جەرگن

لالۆ جەلال
بۆکوێ دەڕوی؟
بگەڕێوە و هەڵیان بەستە
نیشتمانە ڕەشپۆشەکەم
تۆی پێویستە

کە تۆ نەبی
شعوور دەمرێ
شێعر هەتیوو
نەسر خەمین
پەخشان پەخشان
پێنووس پێنووس
لێنووس لێنووس

وێڵن بە دوای کۆچی تۆدا

دەڕۆن بە پێشوازی مەرگ



🌑#ئەیوب_ئەحمەدی_تینوو



🌑🌑🌑🌑🌑🌑🌑🌑
@AuoobAhmadiTinoo
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
🌑بۆ کۆچی دڵتەزێنی مامۆستای هەمیشە زیندوو مامۆستا جەلالی مەلەکشا


🌑هۆنراوە ئەیوب ئەحمەدی (تینوو)

🌑دەنگ خاتوو شووشە کامووسی



🌑🌑🌑🌑🌑🌑🌑🌑🌑
@AuoobAhmadiTinoo
پەرێشانی




هەتاکەی حاڵی من ئاوا وەکوو زولفت پەرێشان بێ؟
جگەر خوێناوی لێ بتکێ دوو دیدەم غەرقی گریان بێ


ئەوەی مۆمی ئەوینداری بە هێمای ڕاستی داگیرساند
لە پێناوی سەری دانێ بەقا ناکەم پەشیمان بێ

منی خەمبار منەتباری نیگاهێکی بە نازی تۆم
سەرم سەرگەردی باڵات بێ ڕووحی ئەمنت بە قوربان بێ

بە پێی ڕەحمەت عەتاکەی پێم خوداوەندا دەمی دیدار
هەتاکەی ڕۆحی ناسازم هیلاکی دەردی هیجران بێ؟

مەمی ئاشفتە حاڵم من ,شەفابەخشێ لە کوێ بێنم؟
بڵێی شوفار ئیزن فەرموون ,کە زینی من له بووتان بێ؟

هەتا خۆری نیگای چاوت لە ماڵی دڵ دەدا پڕشەنگ
دەبێ چاوی حەز و هیوام لە ئاسۆی لێڵی ئاسمان بێ

هەتا تینووی قومێک ئاوم لەکانی هەست و دڵداری
لە هەوری ڕەحمەتی عەشقت دەبێ چاوم لە باران بێ


ئەوەی نووری یەقینی خۆشەویستی گەر له دڵ دانێ
لەڕێی ئینسانیەت لادا دەبێ هاوبەندی حەیوان بێ


#ئەیوب_ئەحمەدی_تینوو




🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂
@AuoobAhmadiTinoo
07 - Sharekam
Naser Razazi
شارەڪەم
مامۆستا ناسر ڕەزازی


🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃
@AuoobAhmadiTinoo
هاوڕێ لە گەڵ مامۆستا سەیید موحەممدئەمین قوڕەیشی (کاریکاتۆڕیست )مامۆستای دڵسۆز و قسەخۆش و ڕەزا شیرین

🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂
@AuoobAhmadiTinoo
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
دەترسم

هۆنراوە ئەیوب ئەحمەدی(تینوو)

دەنگ سولەیمان ئیبراهیمی و خاتوو شەهێن



🍃🍂🍃🍂🍃🍃🍂🍃
@AuoobAhmadiTinoo
حەسەن دەمبڵ



ئەرێ لالۆ حەسەن خۆشت دەزانی؟
چ لێزان و بە تەگبیری فڵانی!!!!

هەتا تۆ بوویە پێشەنگی قەتارێ
بە با چوو خەڵکی ئێران دوودمانی

کلیل و شاکلیلت چوو بە قووندا
لە بەر ژانی نەخەوتووین تا بەیانی

له زاری تۆوه ڕاستیم قەت نەبیستۆ
ئەتۆ فێڵباز و مام ڕێوی زەمانی

لە سایەی تۆوە سێ شت لێرە زۆرە
بێکاریە و کڕۆنایە و گرانی

له سەر سفرە نەماوه گۆشت و پێخۆر
دەبێ یۆرش بەرین بۆ ورکە نانی

لە سایەی تۆ له سێ شت دا قەپاتین
تەڕەحم ,خۆشەویستی مێهرەبانی

لە سێ شت دا بەڕاستی دەوڵەمەندین
دزی کردن فریودان و نەزانی

ڕیاڵ و پووڵی خۆمان چوو بە قوڕدا
کە دۆڵار بۆتە ئەرزی ئاسمانی

بڵێ تینوو لە سیاسەت چی دەزانی؟
بڕۆ فێربە کەمێک دەرسی تەبانی


تەڵخەند😭


#ئەیوب_ئەحمەدی_تینوو


🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃
@AuoobAhmadiTinoo
🌑براکوژی



بە تاوانی براڪوژی
ڕووزەردی لاپەڕەی مێژووین
تەواوی ڪەن
هەتا ڪەنگێ
برا برا دەخنڪێنێ؟

دوعا و نزای دایڪی شەهید
داوێنی هەرڪەسێک بگرێ
تۆرەمەڪەی دەبڕێتەوه
ڕوو لە هەر بارەگایێک ڪا
بەردی بناغەی دەردێنێ
قەڵا و ڪورسی تێک دەڕمێنێ
ناترسن ڕۆژێڪی دابێ
ماڵی ئێوەش بگرێتەوه؟


#ئەیوب_ئەحمەدی_تینوو



🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂
@AuoobAhmadiTinoo
🟢ڕووباری حەز



لەسەر پەڕەی شێعری تینوو
بەجێ ماوە
جێ پەنجەکەت
دڵپڕ دڵپڕ
شێعری منن
بە تاسەی لارولەنجەکەت


گوڵی سووری
باخچەی ئەمەل
بۆنی تۆیان گرتۆ غەزەل
ببوورە کە
ناوی ئەتۆم
لە ناو شێعرا نەهێناوە

نەکا نەیار پێبزانن
کە هێمای شیعرەکانم تۆی
نازناوی ڕووباری حەزم
بۆ چاوەکانت داناوە

لە جێژوانی
ئەوەڵ دیدار
دڵێکی عاشقی خەمبار
لە بەر پێتدا بەجێماوە
ئاگات له کۆرپەی دڵ ببێت
لەمێژه نازی شێواوە




#ئەیوب_ئەحمەدی_تینوو



🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍂🍃
@AuoobAhmadiTinoo
Ayoobtinoo
تۆم دەوێ
🔵تۆم دەوێ

هۆنراوە و خوێندنەوه
ئەیوب ئەحمەدی (تینوو)


🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂
@AuoobAhmadiTinoo
تینوو
بە کاتی چاوەڕوانی
🟢بە کاتی چاوەڕوانی

🟢هۆنراوە و خوێندنەوە
ئەیوب ئەحمەدی تینوو



🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂
@AuoobAhmadiTinoo
شیعر لە کاک ئەیووب ئەحمەدی،،تینوو،،
خوێندنەوە وشەرح لە:
حاتەم مەرزەنگ سەراوی
خوێندکاری باڵای یاسا
Auoobahmadi Tinoo
دێڕی نەخوێندراوە
دێڕی نەخوێندراوە



ئەمن کوشتەی ئەوینداری و شەهیدی خۆش نیگارێکم
هەتا مردن غولامی گوێ لە ئەمری تاقە یارێکم

بە سووتانم بەقا ناکا پەری شێوەی جەهان ئارا
جەرگ سووتاوی دڵداری نیگای چیمەن عوزارێکم

خەزانی زۆر بە خۆی دیوە تەمەن, ناکۆکی دەورانم
بە هیوام سووڕ بدا گەردوون بە تامەزرۆی بەهارێکم


نەبوو کەس تا کوڵووکۆی ئەو دڵەی خۆمی لە لا بێژم
وەکوو دێڕی نەخوێندراوەی وتاری ناو گۆڤارێکم

نەهێنی پڕ لە هاڵۆزی دڵم لای کەس نەدرکاوە
قسەی هەرگیز نەگوتراوم لە لێوی لێوبەبارێکم

ئەوەند تینووم بە تاسەی یەک پەڵەی بارانی ئاواتم
لق و پۆی ویشک و بێ ئاو و شکاوی ویشکە دارێکم

ئەگەر چی دڵ شکان باوە و ئەوینداری قسەو باسە
لە بۆ ڕێبازی دڵداری ڕووحی سەوزی وتارێکم



#ئەیوب_ئەحمەدی_تینوو





🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃
@AuoobAhmadiTinoo
چاو خوماری خۆش نیگاری پڕ لە هەست
هەر وتارێڪی دەنووسم تۆی مەبەست

گەر بە ڪفرم بۆ نەنووسێ خالەقم
پاش خوداکەم دەتپەرەستم دیدەمەست



#ئەیوب_ئەحمەدی_تینوو


🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃
@AuoobAhmadiTinoo
2024/09/30 23:38:54
Back to Top
HTML Embed Code: