Telegram Web Link
زانیاری
▪️▫️▪️ 🔲 حەپسەخانی نەقیب مامۆستا، چالاکوان، چاکەکار و فێمینیستی کورد 2722٫01٫23 2022٫04٫12 ساڵڕۆژی کۆچی دواییی حەپسەخانی نەقیب ╭────∞╮ @ZANIN4K🚦 ╰∞────╯ حەپسەخانی نەقیب، کچی شێخ مەعرووفی بەرزنجی و ئامۆزای شێخ مەحموودی حەفید و لەدایکبووی 1891 لە سلێمانی.…
▪️▫️▪️
🔲 شێخ لەتیفی حەفید

چالاکی سیاسی، شۆڕشگێر، هۆنەر و کەسایەتیی مەزنی کورد.
2022٫05٫12
╭────∞╮
@ZANIN4K🚦
╰∞────╯
ساڵڕۆژی کۆچی دواییی شێخ لەتیفی حەفید

کوڕی شێخ مەحموودی حەفیدی نەمرە و ساڵی 1917 لە سلێمانی لە دایک دەبێت.
تەمەنی تەنیا 3 ساڵ بووە، کە شێخ مەحموودی باوکی دەسبەسەر دەکرێت و ڕوو دەکەنە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و پەنا بۆ [سمکۆ] دێنن.
شێخ لەتیف هەر لە تەمەنی 13 ساڵی بەشداری شۆڕشی ئازادی خوازیی کورد دەبێت و لەم ڕێیەش چەن جارێک دەسبەسەر دەکرێت و لە شۆڕشەکەی قازی موحەمەد لە مەهابادیش بەشداریی کردووە.
شێخ لەتیف هاوکات هۆنەرێکی بەتوانایش بووە و دەستێکی باڵای لە هۆنینەوەی هۆنراوە هەبووە...

🖤 لە ڕێکەوتی 1972٫05٫12 لە نەخۆشخانەیەکی شاری بەغداد، لە تەمەنی 55 ساڵی کۆچی دوایی دەکات و لە مزگەوتی گەورەی شاری سلێمانی دەسپێردرێتە خاکی نیشتمان.
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
🌐 سەرچاوە: ویکیپێدیا
زانیاری
▪️▫️▪️ 🔲 میر جەلادەت بەدرخان ڕۆژنامەوان، ڕامیار و زمانناسی کورد ╭────∞╮ @ZANIN4K🚦 ╰∞────╯ کوڕی ئەمین عالی بەدرخان و برازای میقداد مەدحەت بەدرخانە و لە ڕێکەوتی 26ـی نیسانی 1893 لە ئەسەمۆڵی تورکیا لە دایک بووە و هەر لەو شارەیش پلەکانی خوێندنی تەواو کردووە.…
▪️▫️▪️
🔲 ڕۆژی زمانی کوردی
2722٫02٫25
2022٫05٫15
╭────∞╮
@ZANIN4K🚦
╰∞────╯
🗞 15ـی ئایاری 1932 یەکەمین ژمارەی گۆڤاری ھاوار بە دەستی جەلادەت عەلی بەدرخان لە شاری دیمەشق لە وڵاتی سوریا دەرکرا.
🗞 15ـی ئایاری 1954
یەکەمین ژمارەی گۆڤاری ھەتاو لە شاری ھەولێر دەرکراوە.
🗞15ـی ئایاری 1963
یەکەمین ژمارەی گۆڤاری ڕۆژا نوێ لە شاری ئەستەمبوڵ  دەرکراوە.
لەم ڕۆژەدا، کوردەکانی دانیشتووی پارچەکانی ئازادی کوردستان یان کوردەکانی دوور لە وڵات جێژن دەگرن وبەرزی دەنرخێنن و کتێبەکانی بە زمانی کوردی پێشکەشی دۆست و ھەڤالانیان دەکەن.


ڕۆژی زمانی کوردی پیرۆز بێت لە هەموو کوردستان🌹
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
🌐 سەرچاوە: ویکیپێدیا
زانیاری
▪️▫️▪️ 🔲 ڕۆژی زمانی کوردی 2722٫02٫25 2022٫05٫15 ╭────∞╮ @ZANIN4K🚦 ╰∞────╯ 🗞 15ـی ئایاری 1932 یەکەمین ژمارەی گۆڤاری ھاوار بە دەستی جەلادەت عەلی بەدرخان لە شاری دیمەشق لە وڵاتی سوریا دەرکرا. 🗞 15ـی ئایاری 1954 یەکەمین ژمارەی گۆڤاری ھەتاو لە شاری ھەولێر دەرکراوە.…
لە ڕۆژی زمانی کوردیدا سەرنجتان بۆ بابەتێکی گرنگ لەسەر زمانی کوردی ڕادەکێشین!

ئێمە تاوانبارین ئەگەر لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بە ڕێنووسی دروست و ستانداردی زمانی کوردی نەنووسین!
هەندێ کەس هەن بۆ تایبەت بوون و جوانکاریی نووسراوەکانیان، چەن پیتێکی بێگانە لە زمانی کوردی بەکار دێنن!

بۆ نموونە:
ڪــــــورد / هـــــــــــــەڵۆ / ئازادۍ / ســەربەستے
ئەم شێوازی نووسینە هەڵەیە!
ئەم وشە کوردییانە دەبێ ئاوا بنووسرێن:
کورد / هەڵۆ / ئازادی / سەربەستی

ڪ / ۍ / ے و ــــ ... چەن پیتێکی زیادە و ڕازێندراوی زمانی عەرەبین! و هیچ پێوەندییەکیان بە زمان و ڕێنووسی کوردییەوە نیه.
ئێمەی کورد بە بەکارهێنانی ئەم پیتانە، لە ڕاستیدا خەریکین بە زمانی عەرەبی خزمەت دەکەین!


⁉️ بۆ چی دەبێ بە ڕێنووسی ستاندارد بنووسین؟

زۆربەی ئێمە نازانین کە چۆن زمانێک دەگاتە ئاستێک تا [گووگڵ] ناچار بێت ئەو زمانە بخاتە نێو لیستی ئەو زمانانەی کە دەتوانرێت دەقی پێ وەربگێردرێت بۆ سەر هەموو زمانەکانی دیکە لە نێو لیستی وەرگێڕی گووگڵ [google translate] !

⁉️ ئایا دەزانن کە چۆن زمانەکانی عەرەبی، فارسی، تورکی، ئینگلیسی، فەڕانسە، چینی و ... چوونەتە نێو لیستی وەرگێڕی گووگڵەوە؟
ئایا کەسایەتییەکی ناسراو و کاریگەر و دیاری کراو ئەو زمانانەی خستۆتە نێو ئەو لیستەوە؟!
نا!
💡 ئەمە ئاکامی بەکاربردنی بە کۆمەڵ و زۆرینەی بەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانە و پێوەندیی بە کەسێکی تایبەتەوە نیە؛
(بەم شێوەیە کە تا ڕادەی بەکارهێنەرانی زمانێک زۆرتر بێت، هەر بەو ڕادەیەش ئەو زمانە زۆرتر دەکەوێتە بەرچاوی گووگڵەوە و لە ئاکامدا ناچار دەبێت ئەو زمانە بخاتە نێو لیستی google translateـەوە ) .
💡 هەر زمانێک کە بە بارستاییەکی باش لە گووگڵ پێی نووسرا، بە شێوازێکی خۆکار دەچێتە نێو سێرڤێرەکانی گووگڵەوە و لەوێ هەڵدەگیردرێن؛ تا ئەو کاتەی کە دەگاتە ئەو ڕادەیەی کە ئەو زمانە بۆ وەرگێڕان بشێت.
کاتێک وشەیەک بە زۆر شێوەی هەڵە و ڕاست دەنووسرێت، گووگڵ ئەوەیان هەڵدەبژێرێت کە زۆرترین جار نووسرابێت، تەنانەت ئەگەر هەڵەش بێت.
بۆیە نووسەرانی بە هەر زمانێک، چەندە ئاستی خوێندەواری و نووسینیان بەرزتر بێت، بە هەڵە نووسینیان کەمتر دەبێتەوە.
کە واتە ئێمە هەموومان کە دەنووسین، بەشدارین لەم کارە و کاری تاکە کەسی نیه و ئەرکی سەرشانی هەموومانە کە بە تەواوی فێری ڕێنووسی زمانی خۆمان ببین و هەڵەی ڕێنووسمان کەم بکەینەوە تا ڕێنووس و وشە ستانداردەکانی زمانی کوردی لە سێرڤێرەکانی گووگڵ بە دروستی کۆ ببنەوە، نەک بە هەڵە.

⁉️ ئەرکی سەر شانی ئێمەی کورد چیه؟

💡 تەختەکیلی کوردی بەکار بێنین
خۆمان فێری نووسین بە ڕێنووسی دروستی زمانی کوردی بکەین و بەردەوام بین لە نووسین بە زمانی کوردی و هەڵەکانی نووسینمان نەمێنێت.
بەم شێوەیە زمانی کوردی لە [google translate] بەهێز دەبێت و دەمێنێتەوە.


ڕۆژی زمانی کوردی پیرۆز بێت لە هەموو لایەک🌹
╭────∞╮
@ZANIN4K🚦
╰∞────╯

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
🌐 سەرچاوە:
لە فەیسبووک وەرگیراوە؛ بە هەندێ دەسکارییەوە...
زانیاری
Photo
▪️▫️▪️
🔲 ساڵڕۆژی واژۆ کردنی پەیمانی سایکس-پیکۆ
ئەو پەیمانەی کە کوردستانی پارچە پارچە کرد!
1916٫05٫16
╭────∞╮
@ZANIN4K🚦
╰∞────╯
پەیمانێکی نهێنی کە لە نێوان مارک سایکس، نوێنەری بەریتانیا و فڕانسوا جۆرج پیکۆ، نوێنەری فەڕەنسا و بە ئاگاداریی ڕووسیا، بە ئامانجی دابەش کردنی وڵاتانی ژێر دەسەڵاتی ئێمپراتۆریی عوسمانی واژۆ کراوە و گەورەترین زیانی لە کورد و خاکی کوردستان داوە.
پەیمانێکی ڕەش بۆ گەلی کورد کە لە 12 بەند پێک هاتبوو و بە پێی ئەو پەیمانە، کوردستان بوو بە سێ پارچە و هەر پارچەیەکی کەوتە ژێر دەسەڵاتی سێ وڵاتی بەریتانیا، فەڕەنسا و ڕووسیا...
ساڵێک لە دوای ئەو پەیمانە، ڕووسیا تووشی شۆڕش و سەرهەڵدانێکی ناوخۆیی بوو و بە ناچار لە ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست کشایەوە و دوا بە دوای ئەو، هێزەکانی وڵاتانی دیکەش کشانەوە و ناوچەکانیان ڕادەست کرد و لە ئاکامدا چەن وڵاتێکی نوێ دروست بوون؛ وەک عێراق و تورکیا!


💢 کوردستان لەو کاتەوە بوو بە چوار پارچە و کەوتە ژێر دەسەڵاتی هەر یەک لە وڵاتانی ئێران، عێراق، تورکیا و سووریا...
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
🌐 سەرچاوە: ویکیپێدیا
زانیاری
[ 24 ] 🔲 فەرهەنگی زانستی سیاسی ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ 🌍 کوردی: بەشداریی سیاسی ئینگلیسی: Political Participation فارسی: مشارکت سیاسی ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ هاوکاریی…
[ 25 ]
🔲 فەرهەنگی زانستی سیاسی
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ 🌍
کوردی: بەعس
ئینگلیسی: Baath
فارسی: بعث
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
مانای وشەکە "هەستانەوە"ـیە، بەڵام لە زاراوەدا، ناوی جووڵانەوەیەکی عەرەبی و حیزبێکە کە تێدەکۆشێ لێکۆڵینەوەی کۆمەڵایەتیی مارکسیستی لەگەڵ ناسیۆنالیسمی عەرەب موتوربه بکات.
ناسیۆنالیسمی عەرەب، خەونی بەدیهێنانی کیانێکی یەکپارچەی عەرەبی دەبینێت کە هەر لە مەراکیش تا کەنداوی فارس دەگرێتەوە.
بەعس بە شوێن بەدیهێنانی ئەم خەونە بوو، لەم ڕێبازەشدا بۆ ئیسلام وەک دەسپێچێک بۆ گەیشتن بە ناسیۆنالیسم دەیڕوانی.
ئەم جووڵانەوەیە لە ساڵی 1944 لە دیمەشق بە شێوەیەکی نهێنی، بە ناوی "یەکیەتیی خوێندکاران و ڕووناکبیرانی لاو" بەڕێبەرایەتیی میشل ئەفلەق و سەلاح بەیتار، بە ئامانجی کورت کردنەوەی دەستی فەڕەنسا لە سووریا دامەزرا.
پاش سەربەخۆییی سووریا، حیزبەکە ئاشکرا بوو و بەرنامەیەکی نەرمەڕەوی سەرزەوینیی ڕاگەیاند و لەگەڵ دەسەڵاتی سیاسی و ئابووریی بازارگان و سەرمایەدارە گەورەکانی دیمەشق و حەلەب کەوتە ململانێ و خەباتەوە.
لە ساڵی 1953 حیزبی بەعس و حیزبی سوشیالیستی سوریا (حزب الاشتراکیه)، بە ڕێبەرایەتیی ئەکرەم حوڕڕانی یەکیان گرت و ئەم دووانە پێکەوە "حیزبی سوشیالیستی بەعسی عەرەبی"ـیان دامەزراند.
ئەم حیزبە نوێیە، سەرەتا لە ڕێبازی پان-عەرەبیسمی توندڕەوی ڕێبەرانی شۆڕشی 1952ـی میسر پشتگیریی کرد و یەکێک لە هۆکارەکانی یەکگرتنی سوریا و میسر لە ژێر ناوی "کۆماری یەکگرتووی عەرەب" بوو، کە لەگەڵ حوکمەتی عەبدولکەریم قاسم لە عێراقیش کێشە و پێکدادانی سەخت و خوێناویی لێ کەوتەوە.
پاش هەڵوەشانەوەی تەواوی حیزبەکان لە کۆماری یەکگرتووی عەرەب، حیزبی بەعس بەتایبەت لقی ئەکرەم حوڕڕانی، کەوتە دژایەتی کردن لەگەڵ عەبدولسەلام عارف ناسر و دوای نەمانی کۆماری یەکگرتووی عەرەب لە 1961 هێدی هێدی دەسەڵاتی لە سووریا بە دەستەوە گرت و ساڵی 1963 بوو بە حیزبی دەسەڵاتداری ئەم وڵاتە. بەڵام لە بەر ئەوەی کە دەسەڵاتی سیاسی لە دەست لقی چەکداری بوو، لە ساڵی 1970 بەملاوە حیزب گرنگیی خۆی لە دەست دا. ئەم حیزبە پاش ڕووخانی حوکمەتی قاسم لە عێراقیش، دەسەڵاتی بە دەستەوە گرت بەڵام جێگرەکەی عەبدولسەلام عارف ناسر هەمووی پێچانەوە. پاش مردنی عارف ناسر، جارێکی تر لە ساڵی 1965 سەریان هەڵدایەوە و دەستیان گەیشتەوە بە حوکمەت. لە ڕاستیدا گروپێکی سەربازی لە بری ئەم حیزبه حوکمەتی بە دەستەوە بوو.
حیزبی بەعس لە ساڵی 1964 لە سووریا هەندێ دام و دەزگا و کارخانەی بە نەتەوەیی ڕاگەیاند و لەگەڵ ئێخوانۆلمۆسلێمین کەوتە ململانێ. ئەم حیزبە لە ئۆردۆن و لۆبنانیش لقی کردۆتەوە.
حیزبی بەعس لە عێراق لە هەمبەر گەلانی ئەو وڵاتە بەتایبەت گەلی کورد، کردەوەی نامرۆڤانەی زۆری لە خۆی نواند. لە ساڵی 1987، هێزەکانی بەعس بۆ یەکەم جار لە ئاستێکی بەربڵاودا چەکی کیمیاوییان لە شار و دێهاتە کوردنشینەکان بەکار هێنا و هەزاران کەسیان کوشت. پاش ساڵێکی تر، ئۆپراسیۆنی ئەنفال و لەنێو بردنی کوردەکان بە ئەنجام گەیشت؛ کە لە ئاکامدا زیاتر لە 200 هەزار کەس کوژران و 4000 گوندیش وێران کران.
لە مانگی ئابی 1990 سەدام حوسێن هێرشی کردە سەر وڵاتی کوەیت و داگیری کرد. دوای ساڵێک، هێزەکانی هاوپەیمانان لە زەوی و ئاسمانەوە هێرشێکی چڕ و پڕیان کردە سەر عێراق و زەبرێکی کاریگەریان گەیاندە هێزی سەربازیی ئەو وڵاتە. سەرئەنجام ساڵی 2003 هێرشی هاوپەیمانان بۆ سەر خاکی عێراق بووە هۆی ڕووخانی ڕژێمی بەعس و پاش 3 ساڵ بە لە سێدارە دانی سەدام حسەین، حیزبی بەعس پەکی کەوت و لاواز بوو؛ بەڵام وا دەر دەکەوێت پاش چەن ساڵێک، پاشماوەکانی حیزبی بەعس، هەر بە شێوەی نهێنی هەڵسوکەوت بکەن و بە جۆرێک بۆ داهاتووی ئەو وڵاتە مەترسی دروست بکەن.
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
╭────∞╮
@ZANIN4K🚦
╰∞────╯
زانیاری
▪️▫️▪️ 🔲مامۆستا هەژار موکریانی ╭────∞╮ @ZANIN4K🚦 ╰∞────╯ عەبدولڕەحمان شەرەفکەندی ناسراو بە هەژار، ساڵی 1921 لە شاری مەهاباد لە دایک بووە، لە منداڵی لە لای مەلا موحەمەدی باوکییەوە و دواتر لە لای مامۆستایانی ئایینی دەرسی ئاینیی خوێندووە. باوکی هەژار شارەزای…
▪️▫️▪️
🔲 ساڵڕۆژی لەدایکبوونی خەیامی نەیشابووری
(1048٫05٫18- 1131٫12٫04)
╭────∞╮
@ZANIN4K🚦
╰∞────╯
خەیام لە ئەفسانەدا...!
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
چیرۆکێک لە خەیام و وەرگێڕانی چوارینەیەکی پێوەندیدار بەم چیرۆکەوە، لەسەر دەستی مامۆستا هەژار موکریانی...

دەیگێڕنەوە کە ڕۆژێک خەیام لەگەڵ سیارەکانی لە نزیک خوێندنگەیەک تێدەپەڕێ و دەبینێت کە هەندێ کەس خەریکی نۆژەن کردنەوەی خوێندنگەیەکن و بە هەندێ چوار پێ خەریکن دار و بەرد دەبەنە نێو خوێندنگەکە...
بەڵام گوێدرێژێک بە بارەوە لە دەم درگاکە وەستاوە و هەرچیەک دەکەن ناچێتە ژوورەوە!
کە خەیام ئەم بارودۆخەی بینی، چووە پێشەوە و لە گوێی گوێدرێژەکە شتێکی چپاند و هەموو خەڵک بە سەرسووڕمانەوە بینییان کە گوێدرێژەکە هێور بوویەوە و چووە نێو خوێندنگەکەوە!
کاتێک خەیام گەڕایەوە بۆ لای سیارەکانی، لێیان پرسی چی ڕوویدا و چیت کرد کە ئەو گوێدرێژە وای کرد؟
خەیام لە وەڵامدا گوتی:
ئەم گوێدرێژە، پێشتر یەکێک لە خوێندکارانی ئەو خوێندنگەیە بووە و دوای مردنی، لە شێوەی کەرێک دەرهاتووە و جارێکی تر گەڕاوەتەوە بۆ دونیا! (ئاماژە بە بیردۆزیی نوێبوونەوەی ژیان دەکات) و ئێستا دەترسا کە بگەڕێتەوە نێو خوێندنگەکە؛ نەوەک کەسێک بیناسێتەوە و شەرمەسار ببێت!
منیش کە لە دڵەڕاوکێی ئەو گوێدرێژە تێگەیشتم، چوومە پێشەوە و ئەوەم بە گوێیدا گوت:

"ای رفته و بازآمده بَلهُم گشته
نامت ز میان مردمان گم گشته

ناخن همه جمع آمده و سم گشته
ریشت زِ عقب درآمده، دُم گشته"

کاتێک ئەو گوێدرێژە زانیی کە من ناسیمەوە و دڵنیا بوو کە کەس نایناسێتەوە، هێور بوویەوە و چووە نێو خوێندنگەکەوە.

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
وەرگێڕانی مامۆستا هەژار موکریانی

بیرت دێ عەبای پێوە بوو جێ باری لمت؟
ئەو بیری لە دەریای پڕ و پوچا نوقومت!

ڕیشت لە دواوە هاتە دەر بوو بە کلک
نینۆکی دەس و پێت خڕ و پڕ بوونە سمت
زانیاری
▪️▫️▪️ 🔲 ئایا دەتانزانی؟ ⁉️ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ💡 1- ئایا دەتانزانی 11%ـی خەڵکی دونیا چەپ دەستن؟ 2- ئایا دەتانزانی مانگی گەلاوێژ (August) زۆرترین ڕێژەی لەدایکبوون لە جیهانی هەیە؟ 3- ئایا دەتانزانی تا ئەو کاتەی…
▪️▫️▪️
🔲 ئایا دەتانزانی؟

⁉️ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ💡

16- ئایا دەتانزانی لە هەر گوێچکەیەکی پشیلە 32 ماسوولکە هەیە؟

17- ئایا دەتانزانی بچووکترین ئیسقانی لەشی مرۆڤ لە گوێچکەیە؟

18- ئایا دەتانزانی 25 ساڵ لە تەمەنی ئێمەی مرۆڤ لە خەو تێدەپەڕێت؟

19- ئایا دەتانزانی 66%ـی تەمەنی پشیلەکان لە خەو تێدەپەڕێت؟

20- ئایا دەتانزانی لە گۆی زەوی، لە هەر خولەکێک 6٫000 جار هەورە برووسکە دەکەوێت؟

21- ئایا دەتانزانی لە کاتی پێکدادانی هەورە برووسکە لە زەوی، گەرماکەی ئەو شوێنە تا 30٫000 پلە بەرز دەبێتەوە؟

22- ئایا دەتانزانی هەنگوین تەنیا خواردەمەنی لە جیهانە کە قەت ماوەی بەسەر ناچێت؟

23- ئایا دەتانزانی خەمۆکی و دڵەڕاوکێ، باوترین نەخۆشییە دەروونییەکانن؟

24- ئایا دەتانزانی تەنیا وشکارۆیەک کە گڕکانی نیە، وشکارۆی ئۆسترالیایە؟

25- ئایا دەتانزانی دیواری چین 6٫430 کیلۆمیتر درێژە؟

26- ئایا دەتانزانی درێژترین شەقامی جیهان، شەقامی (Yonge) لە شاری تۆرێنتۆی کانادایە و 1٫896 کیلۆمیتر درێژە؟

27- ئایا دەتانزانی 75%ـی مێشکی مرۆڤ لە ئاو پێک هاتووە؟

28- ئایا دەتانزانی ئەگەر 1 تا 100ـی هەموو ژمارەکان پێکەوە کۆ بکەینەوە، کۆی هەموویان دەبێتە 5050 ؟
(1+2+3+...+100=5050)

29- ئایا دەتانزانی یەک googol ، یەک دانە 1ـە و 100 سفری هەیە؟
(ملیۆن 6 سفری هەیە! 1٫000٫000)

30- ئایا دەتانزانی کە سۆنە بەبێ جووڵاندنەوەی سەری ناتوانێت بچێت بە ڕێدا؟

31- ئایا دەتانزانی کرۆکۆدیل ناتوانێت زمانی بجووڵێنێت؟

32- ئایا دەتانزانی هەر ساڵێک، 31٫557٫600 چرکەیە؟

33- ئایا دەتانزانی دارستانەکانی ئامازۆن، 50%ـی ئۆکسیژنی دونیا دروست دەکەن؟

34- ئایا دەتانزانی 42%ـی پیاوان و 25%ـی ژنان، دوای ئاودەست (WC)، دەستی خۆیان ناشۆرن؟

35- ئایا دەتانزانی برێنج، خواردەمەنیی 50%ـی خەڵکی جیهانە؟
╭────∞╮
@ZANIN4K🚦
╰∞────╯
زانیاری
▪️▫️▪️ 🔲 مەرزییە فەرێقی هونەرمەند و تێکۆشەری کورد، هاوژینی مامۆستا ناسری ڕەزازی 1958 - 2005 ╭────∞╮ @ZANIN4K🚦 ╰∞────╯ لە ڕێکەوتی 1958٫05٫22 لە مەریوان لە دایک بووە و دایک و باوکی لە بنەڕەتدا خەڵکی شاری سنەن. تا تەمەنی 17 ساڵی لە مەریوان دەمێنێتەوە و دواتر…
▪️▫️▪️
🔲 ساڵڕۆژی لەدایکبوونی مەرزییە فەرێقی
╭────∞╮
@ZANIN4K🚦
╰∞────╯


ئەمڕۆ 2022٫05٫22
هاوکاتە لەگەڵ ساڵڕۆژی لەدایکبوونی، خاتوونی هونەرمەند و تێکۆشەری گەلی کورد، مەرزییە فەرێقی.
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
کورتەیەک لە ژیاننامەی خاتوو مەرزییە:

لە ڕێکەوتی 1958٫05٫22 لە شاری مەریوان لە دایک دەبێ، بەڵام دایک و باوکی لە بنەڕەتدا خەڵکی شاری سنەن.
تا تەمەنی 17 ساڵی لە مەریوان دەمێنێتەوە و دواتر بۆ تەواو کردنی خوێندن، ڕوو لە شاری سنە دەکات و لەوێ بڕوانامەی دیپلۆمی مامۆستایەتی وەر دەگرێت.
هەر بە منداڵی هەست بە دەنگخۆشیی خۆی دەکات و باوکی زۆر هانی دەدات کە درێژە بە هونەری گورانی وتن بدات، بەڵام بە هۆی نالەباریی بارودۆخی کۆمەڵگا لەو سەردەمەدا، ناتوانێ شوێن هونەرەکەی بکەوێت، چونکە کچان و ژنان بۆیان نەبوو بە ئازادی و بە ئاسانی گۆرانی بێژن.
بەڵام خاتوو مەرزییە سەرەڕای ئەو هەموو کۆسپ و بەربەستە وازی لە گۆرانی و هونەرەکەی نەهێناوە و هەر دەرفەتێکی بۆ ڕەخسابێت کەڵکی لێ وەر گرتووە...
یەکەم جار لە تەمەنی 9 ساڵیدا لە سەر شانۆی قوتابخانە، بە مووزیکەوە گۆرانییەکی [فەتانە وەلیدی]ـی وتووە، بە ناوی ( لەسەر کانی دێتەوە لێو بە کەنین و گۆزە بە شانەوە ) .
خاتوو مەرزییە زۆر حەزی لە هونەرمەندەکانی شاری سلێمانی و بەتایبەت کارە هونەرییەکانی تیپی مۆسیقای سلێمانی و کەریم کابان و قادر کابان بووە.
لە ساڵی 1977 لەگەڵ هونەرمەندی گەورە #ناسر_ڕەزازی ئاشنا دەبێت و لە ساڵی 1978 پێکەوە ژیانی هاوسەری پێک دێنن و دوای شۆڕشی گەلانی ئێران، لە ساڵی 1980 ڕێگەی خەبات دەگرنە بەر و کوردستان و ئێران بەجێ دێڵن... و بۆ ماوەی چوار ساڵ لەسەر ئەو ڕێگایە بەردەوام دەبن...
لە ساڵی 1985 لەگەڵ ناسری ڕەزازی و سێ منداڵەکەیان (دڵنیا، ماردین و کاردۆ) وەک پەنابەرێک لە وڵاتی سوئێد نیشتەجێ دەبن.

🖤 لە ڕۆژی 2005/09/18 کاتژمێر 11ـی پێش نیوەڕۆ لە شاری ستۆکهۆڵمی سوئێد دەمرێت و لەسەر داوای خۆی تەرمەکەی دەگەڕێننەوە بۆ شاری سلێمانی و لەوێ بە خاک دەسپێردرێت.
زانیاری
▪️▫️▪️ 🔲عەباس کەمەندی هونەرمەندی پایەبەرز و لێهاتووی گەلی کورد 2022٫05٫22 ╭────∞╮ @ZANIN4K🚦 ╰∞────╯ ساڵی 1952 لە (جەورئاوا)ـی سنە لە دایک دەبێ. مامۆستا کەمەندی، بە هونەرمەندی حەوت هونەر ناسراوە، 1- وێنەکێش 2- فیلمنامەنووس 3- شاعێر 4- ئاهەنگساز 5- شانۆکار…
▪️▫️▪️
🔲 ساڵڕۆژی کۆچی دواییی مامۆستا عەباس کەمەندی
2022٫05٫22
╭────∞╮
@ZANIN4K🚦
╰∞────╯
1ـی جۆزەردانی 2722، هاوکاتە لەگەڵ کۆچی دواییی مامۆستای پایەبەرزی گەلی کورد، عەباسی کەمەندی؛ ناسراو بە هونەرمەندی حەوت قەڵەم...

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
بۆ خوێندنەوەی کورتەیەک لە ژیاننامەی مامۆستا کەمەندی و بەرهەمەکانی لە کاناڵی زانیاری، لێرە کرتە بکەن 👉
زانیاری
▪️▫️▪️ 🔲 سلێمانی پێتەختی ڕووناکبیری و مەڵبەندی هونەر و فەرهەنگی کوردستان، زێدی گەورە پیاوانی کورد و شاری جوانی و خۆشەویستی ╭─◥◤─╮ ⊕ @zagrosane ⊕ ╰─◢◣─╯ ئەمڕۆ ساڵڕۆژی دامەزراندنی شاری [سلێمانی]ـیە. لە ڕێکەوتی 1784/11/14 بە فرمانی ئیبرایم پاشای بابان…
▪️▫️▪️
🔲 ساڵڕۆژی دامەزراندنی تیپی مۆسیقای سلێمانی
1967٫05٫23
╭────∞╮
@ZANIN4K🚦
╰∞────╯
تیپی مۆسیقای سلێمانی، کۆڕێکی مۆسیقای کوردییە کە لە ساڵی 1967 لە لایەن دەستەیەک لە هونەرمەندانی شاری سلێمانی، کە پێشتر ئەندامی کۆڕە مۆسیقاکانی تر وەک [هیوا] و [خۆشی و بەختیاری] بوون دامەزراوە و ساڵی 1973 مۆڵەتی کارکردنی فەرمیی وەرگرتووە.
بیرۆکەی دامەزراندنی تیپی مۆسیقای سلێمانی، دەگەڕێتەوە بۆ ئەو کاتەی کە چەن بەرهەمێکی گۆرانی لە هۆڵی دووهەمی سلێمانی تۆمار کراوە.
تیپی مۆسیقای سلێمانی کاریگەرییەکی تایبەت و گرنگی هەبووە لە تۆمار کردن و پاراستنی سەدان گۆرانیی ڕەسەنی کوردی و شوناسی مۆسیقای کوردیی بە زیندوویی هێشتۆتەوە و خزمەتێکی گەورەی بە مۆسیقای کوردی کردووە.

دامەزرێنەڕان:
ئەنوەر قەرەداغی
ولیەم یوحەننا
فەرەیدوون سەعید دارتاش
فەرید عیسا نەزەر
محەمەد ئەمین حوسێن

هەندێک لە گۆرانیبێژەکان:
عەلی مەردان
تاهێر تۆفێق
حەسەن زیرەک
محەممەد ماملێ
قادر کابان
کەریم کابان
حەمە ساڵح دیلان
هومەر دزەیی
حەمە جەزا
عەدنان کەریم
و ...
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
🌐 سەرچاوە: ویکیپێدیا، ئینسایکڵۆپێدیای ئازاد
زانیاری
▪️▫️▪️ 🔲 حسەین حوزنی موکریانی ڕۆژنامەنووس و مێژوونووسی مەزنی گەلی کورد ╭────∞╮ @ZANIN4K🚦 ╰∞────╯ 2020٫09٫20 کۆچی دواییی مامۆستا حسەین حوزنی موکریانی ساڵی 1883 لە گوندێکی سەقز لە دایک بووە و خوێندنی سەرەتاییی، لە مزگەوتەکان تەواو کردووە و بەڵام بەوەوە نەوەستاوە…
▪️▫️▪️
🔲 ساڵڕۆژی بڵاوکرنەوەی یەکەم ژمارەی گۆڤاری زاری کورمانجی لە شاری ڕواندز لەسەر دەستی
مامۆستا حسەین حوزنی موکریانی
1926٫05٫25
╭────∞╮
@ZANIN4K🚦
╰∞────╯
زاری کورمانجی گۆڤارێکی کوردی بوو، کە لە نێوان ساڵەکانی 1926 تا 1932 بە هەوڵ و تێکۆشانی مامۆستا حسەین حوزنی موکریانی و (دواتر) بە یارمەتی و سەرپرستیی مامۆستا گیو موکریانی بڵاو کراوەتەوە...
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
🌐 سەرچاوە: ویکیپێدیا
زانیاری
فیلمی سینەمایی "بێکەس" (کۆمێدی دراما) ـــــــــــــــــــــــــ بەرهەمی ساڵی 2013 [کوردستان] نووسەر، دەرهێنەر: کارزان قادر کات: 01:33:16 بارستا: 810MB ≈ MP4 / HD تێچوو (هەزینە): $2,000,000 شوێن: باشووری کوردستان/سوئێد/فەنلاند ╭─◥◤─╮ ⊕ @zagrosane ⊕ ╰─◢◣─╯…
▪️▫️▪️
🔲 تەها کەریمی

دەرهێنەری ناوداری سینەما و نووسەری کورد
╭────∞╮
@ZANIN4K🚦
╰∞────╯
ساڵڕۆژی کۆچی دواییی تەها کەریمی

ساڵی 1976 لە گوندی بۆیەن سەر بە شاری بانە، لە بنەماڵەیەکی وەرزێر لە دایک بووە.
خوێندنی سەرەتایی، ناوەندی و دواناوەندیی لە شاری بانه تەواو کردووە.
تەها کەریمی لە ساڵی 2004 ـەوە لە شاری سلێمانیی باشووری کوردستان نیشتەجێ بووە...

هەندێک لە بەرهەمەکانی:
چیرۆکی سەمای فریشتەی ڕاستی

سیناریۆکان:
گەلاوێژ
دووبارە هەر سبەینێ

فیلمه‌کان:
کوێستانی قەندیل
کوێستانی سپی

کورتە فیلمەکان:
وڵاتی گوڵەبەڕۆژەکان
سەمای مروارییەکان
سنووری ژین
من و تۆ
زریان
هەزار و یەک شەو

بەڵگە فیلمەکان:
هەزار و یەک سێو
نان و نەوت
بەکرێگیراوی سپی
نێرگزە جاڕ

کتێبەکان:
سیناریۆی کوێستانی قەندیل
سینەماتیک

🖤 تەها کەریمی لە ڕێکەوتی 2013٫05٫29 لە کاتی گەڕانەوەی بۆ ماڵ، لە ڕووداوێکی هاتوچۆی دڵتەزێندا لە شاری سلێمانی کۆچی دوایی دەکات و تەرمەکەی دەگەڕێننەوە بۆ شاری بانە و لە گۆڕستانی سڵێمان بەگی ئەو شارە دەسپێردرێتە خاکی نیشتمان.
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
🌐 سەرچاوە و پۆختەی ئەم بابەتە:
ویکیپێدیای کوردی
زانیاری
▪️▫️▪️ 🔲ڕۆژی جیهانیی بەرەنگاربوونەوەی شێرپەنجە WORLD CANCER DAY [WCD] ╭────∞╮ @ZANIN4K🚦 ╰∞────╯ 2021٫02٫04 ڕۆژێکی نێونەتەوەییە کە لە ساڵی 2008، بە ئامانجی بەرزکردنەوەی ئاستی زانیاری لەسەر شێرپەنجە و هاندان بۆ پێشگرتن، پشکنین و چارەسەری ئەم نەخۆشییە ناو نراوە…
▪️▫️▪️
🔲 ڕۆژی جیهانیی بەرەنگاربوونەوە دژی جگەرە

World No Tobacco Day
2022٫05٫31
╭────∞╮
@ZANIN4K🚦
╰∞────╯
ئەم ڕۆژه بەرانبەرە لەگەڵ 31ـی ئایار؛ کە ھەموو ساڵێک، لە ھەموو دونیا بۆ ڕاکێشانی سەرنج و ھاندان بۆ وازهێنان لە ھەموو چەشنە بەکارھێنانێکی تووتن، داوا لە خەڵک دەکەن لە ماوەی ئەو بیست و چوار کاتژمێرەدا دەست بۆ جگەرە نەبەن.
لەم ڕۆژەدا جەخت دەکرێتە سەر کاریگەرییە تەندروستییەکانی تووتن کە لە ساڵدا دەبێتە ھۆی مردنی زیاتر لە 6 ملیۆن کەس!
سەرەڕای ئەوەش نزیک بە 600٫000 کەس، ناڕاستەوخۆ و تەنیا بەھۆی ھەڵمژینی دووکەڵی جگەرەی جگەرەکێشەکانەوە دەمرن. ساڵی 1987 وڵاتانی ئەندامی ڕێکخراوەی تەندروستیی جیھانی ئەم ڕۆژەیان دیاری کرد.
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
🌐 سەرچاوە: ویکیپێدیا
زانیاری
▪️▫️▪️ 🔲 موحەمەد ماملێ هونەرمەندی مەزنی گەلی کورد ╭────∞╮ @ZANIN4K🚦 ╰∞────╯ 2021٫01٫23 ساڵڕۆژی کۆچی دوایی مامۆستا ماملێ ساڵی 1925 لە گەڕەکی (خڕێ)، لە مەهاباد لە دایک بووە. ❇️چۆن بوو بە ماملێ : باوکی مامۆستا ماملێ نەخوێندەوار بووە و کاتێک بۆ سەرژمێریی…
ماملێ - زولف و ڕوخسار
زانیاری
ئەرێ ئەی بە زولف و ڕوخسار
سەنەمی چین ماهی تابم
دەمەکە و خەندەکە و نیگاهت
نمەک و مەزەی شەرابم

من لەبەر نیگاهت بمرم،
تۆ سەری غەمزەکەی جەلابم
بڵێ پێم گوڵەکەی بەهاری
لە تۆ تا بە کەی جودا بم؟
وەرەوە، بە شەرتی جاران، ڕۆژی سەد جارت فیدا بم

لە وێرانەی دڵی شێواوم
شین و واوەیلایە و ڕۆڕۆ
ئاورێک بەربۆتە هەناوم
دێتە دەر لە هەناسەم بۆ سۆ

بوومە ئەفسانەی وڵاتان؛
شار بە شار، ماڵ بە ماڵ، کۆ بە کۆ
خاڵی چاوت، گۆشەی ئەبرۆ،
دوو دینیان کردم لەسەر تۆ
یا بمکە پیری مەیخانە، یا موریدی خانەقا بم

ڕووحەکەم ڕووی خۆت بنوێنە،
تا بە کەی کوشتەی نازت بم؟
دەمەکەت بە تەکەللوم بێنە،
تا نەمردووم هەمڕازت بم

جارێک بە کەرەم بمدوێنە
من فدای دەنگ و ئاوازت بم
مەیلی ئەبرۆی تۆ قەد نانێم
غەمزەدەی چاوەکەی بازت بم
من کە هات و قیبلەم گۆڕی، یا خوا کافر بێ جەلابم!

عاشق وا دەبێ، بە هەموو دەم
چاو پڕ ئاو، دڵ پڕ ئاو و مەحزوون
پێی هەوای بشکێ، پێی نەمێنێ
غەیری هوو لە دەروون و بیروون

خاکی ڕێی دڵبەری وە گرانه
سورمەیە بۆ چاوی پڕخوون
سەگەکەی ڕێبازی لەیلێ
وەرە سەر دوو چاوی مەجنوون
دونیام ئەو ڕۆژە لێ ڕوونە خاکی بەرپێی ئاشنا بم





🎙موحەمەد ماملێ 👉

مامۆستا وەفایی 👉
زانیاری
▪️▫️▪️ 🔲 تەندروستی ڕاهێنان لە ماڵەوە بۆ کەم کردنەوەی کێش و تواندنەوەی چەورییە زیادەکانی لەش ╭────∞╮ @ZANIN4K🚦 ╰∞────╯ لەم [GIF]ـە پێنج جۆر ڕاهێنانی بەسوود بۆ جوانیی ئەندامەکانی لەش، نیشان دراوە؛ کە دەبێ ڕۆژانه ئەنجام بدرێت. ــــــــــــــــــــــــــــــ…
▪️▫️▪️
🔲 ڕۆژی جیهانیی دووچەرخه سواری 🚲
2022٫06٫03
╭────∞╮
@ZANIN4K🚦
╰∞────╯
یەکەم دووچەرخە، لە ساڵی 1817 بە دەستی داهێنەرێکی ئەڵمانی بە ناوی [Karl Freiherr von Drais] دروست کراوە و زۆر ساده بووە و زنجیر و پێدەری نەبووە و دووچەرخە سوار بۆ لێخوڕینی، دەبوایە بە هێزی پێی خۆی و هەنگاو هاویشتن لە سەر زەوی بڕۆیشتایەت!

▪️ سەرەڕای مێژووی کۆنی هەبوونی دووچەرخە، تەنیا لە ساڵی 2018 ـەوە، لە لایەن ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە ڕۆژێک وەک ڕۆژی جیهانیی دووچەرخە سواری دیاری کراوە.

💡بۆ زانیاریتان:

🚲 لە ساڵێکدا زیاتر لە 100 ملیۆن دووچرخە دروست دەکرێت

🚲 لە جیهاندا زیاتر لە 1 ملیارد دووچەرخە هەیە

🚲 یەکەم دووچەرخەیەک کە بە مەبەستی بازرگانی فرۆشرا، ساڵی 1868 لە شاری پاریس بوو و کێشی 80 کیلۆگرەم بوو

🚲 چین بە تەنیایی 500 ملیۆن دووچەرخەی هەیە

🚲 لە هەر 8 کەس لە هۆڵەندا، 7 کەس دووچەرخەیان هەیە

🚲 تێچووی ڕاگرتنی دووچەرخە، 20 هێندەی ماشینێک هەرزانترە

🚲 لە بەریتانیا زیاتر لە 20 ملیۆن دووچەرخە هەیه

🚲 بە تێچووی دروست کردنی ماشینێک، دەتوانرێت 100 دووچەرخە دروست بکرێت

🚲 40% لە هاتوچۆی شاری ئامێستێردام بە دووچەرخە ئەنجام دەدرێت
▪️▫️▪️
🔲 مامۆستا موفتی پێنجوێنی
╭────∞╮
@ZANIN4K🚦
╰∞────╯
هۆنەری نیشتمانپەروەر و پایەبەرزی گەلی کورد


مەلا عەبدوڵای توتنچی کوڕی مەلا کەریم، ناسراو بە موفتی پێنجوێنی، ساڵی 1881 لە گوندی بێستانە، سەر بە پێنجوێن لە دایک بووە.
هەر بە منداڵی، باوکی دەمرێت. بەشێک لە خوێندنی لە لای مەلا ئەحمەدی برای خۆی تەواو دەکات و بۆ خوێندنی زیاتر ڕوو دەکاتە شارەکانی سەقز، مەهاباد، بۆکان و مەریوان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان.
پاشان دەگەڕێتەوە بۆ زێدی خۆی و درێژە بە خوێندن دەدات و دواتر دەچێتە بیارە و لە لای مەلا عەبدولقادر خوێندنی تەواو دەکات و لەوێ ناسناوی موفتی وەردەگرێت.
موفتی پێنجوێنی مەلایەتیی نەکردووە و ڕووی کردۆتە پێنجوێن و لەوێ بە دانانی دووکانێکی تووتن، خەریکی بازرگانی بووە.
هاوکات خاوەن بیرێکی ڕووناک و پێشکەوتوو بووە و کەوتۆتە بەر لۆمەی کۆمەڵگا و تەنانەت هەڕەشەی کوشتنی لێ کراوە و لە لایەن دەسەڵاتەوە سزا دراوە و ماوەیەکیش بەند کراوە.

🖤 مامۆستا موفتی پێنجوێنی لە ڕێکەوتی 1952٫06٫15 لە شاری سلێمانی کۆچی دوایی دەکات و تەرمەکەی دەگەڕێننەوە بۆ پێنجوێن و لەوێ دەسپێردرێتە خاکی نیشتمان.
ـــــــــــــــــــــــــــــ
🌐 ویکیپێدیا 👉
زانیاری
▪️▫️▪️ 🔲 مامۆستا موفتی پێنجوێنی ╭────∞╮ @ZANIN4K🚦 ╰∞────╯ هۆنەری نیشتمانپەروەر و پایەبەرزی گەلی کورد مەلا عەبدوڵای توتنچی کوڕی مەلا کەریم، ناسراو بە موفتی پێنجوێنی، ساڵی 1881 لە گوندی بێستانە، سەر بە پێنجوێن لە دایک بووە. هەر بە منداڵی، باوکی دەمرێت. بەشێک…
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
▪️▫️▪️
🔲 خاتوو ڕابێعە پێنجوێنی
[1937-2016]
کچی مامۆستا موفتی پێنجوێنی و دایکی سۆران حەمەڕەش، لێکۆڵەر و مێژوونووسی گەورەی گەلی کورد
╭────∞╮
@ZANIN4K🚦
╰∞────╯
لەم فیلمەدا، خاتوو ڕابێعە بەسەرهاتێکی باوکی خۆی دەگێڕێتەوە؛ کە مامۆستا موفتی پێنجوێنی دەکەوێتە بەر لۆمە و هەڕەشەی خەڵکەوە؛
کە بۆ چی کچەکەت دەهێنیتە دووکان و کاری پیاوانەی پێ دەکەی؟!
مامۆستاش بە هۆنراوەیەک وەڵامی ئەو کەسانە دەداتەوە:

کچێکم هەیە لە پۆلی سێیە
خوشکی هەنار و لیمۆ و بەهێیە
هەتا نیوەڕۆ خوێندەوارمە
لەپاش نیوەڕۆ کاسبکارمە
٭٭٭
کەچی گوێ ئەگرم وەک تۆپی دە تیر
تەقەم لێ ئەکەن هەرزەکار و پیر
ئەڵێن بەڕاستی حەیای ئەم شارە
ئەم پیاوە بردی بۆ پووڵ و پارە

کێ دی کێ بیستی لە دێهات و شار
کچ لە جێگەی کوڕ بن بە دووکاندار
دیارە نیشانەی ئاخرزەمانە
کە وا ئابڕوو ڕووی لە نەمانە

قەزای ئەم کچەم لە کەسێ کەوێ
بێ کەڵک و بێ خێر ئەخوا و ئەخەوێ
ئەژی و ملئەستوور سەرزل و ملپان
دەستمایەی دەستی هەر سواڵە و گەڕان
٭٭٭
ئێوە و خواتان کچی کاسبکار
بۆ باشتر نییە لە پیاوی بێکار؟
٭٭٭


🌐 سەرچاوەی فیلم:
له YOUTUBEـی سۆران حەمەڕەش


هەموو هۆنراوەکەی مامۆستا موفتی پێنجوێنی لە کامێنت بخوێنن👇
2024/07/01 03:22:22
Back to Top
HTML Embed Code: