Telegram Web Link
ڕەفیقان، ڕۆژی کوردانە، بەهارە، جەژنی نەورۆزە
بە دڵ لێتان دەکەم لەم ڕۆژەدا من جەژنەپیرۆزە

@z_harman

هاوزمان و هاوخوێنەکانم نەورۆزتان پیرۆز،هیوادارم ساغ و گەش و سەرکەوتوو بن و بە هەموو هیوا و ئاوات و ئامانجەکانتان بگەن و یەکبوون،ئاشتی و تەباییی نێوماڵی کورد پتەوتر کەن.
"یەک بان و دوو هەوا/بانێکە و دوو هەوایە"

خوشک و برایەک وێڕای ماڵ و منداڵیان دەچنەوە ماڵێ بابیان،هاوین دەبێ و جێگایان بۆ له سەربانی ڕادەخەن.
دایکیان سەریان دەدا و ئەگە تەماشا دەکا بووک و کوڕەکەی دەگەڵ یەک تێ‌غزاون حەجایب.
دەڵێ:ڕۆڵە بەو گەرمایەی بۆ وەسەر یەک گەڕاون؟خۆ ئاوا هەتا بەیانی دەپیشێن،لێک وەکشێن وە!
دایکە ئەگەر وەردەسووڕێ تەماشا دەکا کچ و زاواکەی لێک دوور ڕاکشابوون،بە سەبرۆکە به کچەکەی دەڵێ:ڕۆڵە لێک نیزیک بنەوە و پێکەوە تێ‌غزێن،کەمێکی دیکە شەو دەزرینگێتەوە و هەتا بەیانی لە سەرمان ڕەق هەڵدێن.
بووکەکە لەولای گوێی لە خەسووی بوو و دەڵێ:قوربانت بم خودایە،بانێکە و دوو هەوایە،ئەم سەرەی بانی گەرمایە،ئەو سەری بانی سەرمایە.

@z_harman
جێژنی نەورۆزە وەتەن وا کاتی پیرۆزبایییە
جێژنی لاو و کیژوکاڵی تۆیە، ڕۆژی شایییە

هەر هەڵاڵەی زەردە بۆنی دێ لە ڕێگەی دوورەوە
هەر چڵووکی دارە زەردەی دێ بە خونچەی سوورەوە

ئەو گوڵاڵە ئاڵ و سوورە بولبولی سەرخۆش دەکا
چەپڵەڕێزانێ لە زستان و قەلی ڕووڕەش دەکا

@z_harman

هۆنراوە:هێدی
وێنە:عالیە ئیسماعیل‌نژاد
2025/04/09 04:48:13
Back to Top
HTML Embed Code: