Telegram Web Link
جەژنتان پیرۆز بێت و تقبل الله منا و منکم
حوڪمی مانەوە و خەلوە ڪردن لەگەڵ دوڪانداردا لە دوڪانەڪەیدا بەمەبەستی شت ڪڕین

پرسیار

لە هەندێڪ حاڵەتدا ئافرەت ناچار دەبێت ڪە لەگەڵ خاوەن دوڪاندا بێت لە دوڪانەڪەیدا، بەبێ هیچ مەبەستێڪ تەنها بۆ مەبەستی شت ڪڕین حوڪمی ئەو مانەوەیە چیە ؟ ئایا بە خەلوە حیسابە ؟

وەڵـام

دروست نیە بۆ ئافرەت ڪە بمێنێتەوە لەگەڵ پیاوێڪ ڪە نامەحرەمە بۆی، نە لە دوڪانەڪاندا وە نەلەشوێنی تردا، لەبەر فەرمایشتی پێغەمبەر ﷺ ڪە دەفەرمووێت: لا يخلون رجل بامرأة، فإن ثالثهما الشيطان

واتە: ئافرەت لەگەڵ پیاودا بەتەنها نەبن و خەلوە نەڪەن، چونڪە سێیەمیان شەیطانە .

سەرچاوە: فتوای لیژنەی گەورە زانایان بۆ توێژینەوەی زانستی و فەتوادان .
حوکمی ئەو شتە چییە کە هەندێک مزگەوت ژوورەوەیان ڕازاندۆتەوە بە وشەی (اللە) و (محمد)؟

وەڵام: زانایان دەڵێن دروست نییە ناوی (الڵە) و (محمد) بنووسرێت یان بە لەوحەیەک هەلواسی، جا لە مزگەوت بێت یان مالەوە یان لەناو ئوتومبێل، چونکە:

١ـ ئەگەر ڕووەو قیبلە نووسرابێت نوێژخوێن سەرقاڵ دەکات.

٢ـ ئەمە کردەوەی پێشینەکان نەبووە و هیچ سوودی نییە و پێویست ناکات.

٣ـ نووسینی ناوی (محمد) لە تەنیشت ناوی (اللە) زیادەڕەوی کردنە لە مافی پێغەمبەر و یەکسان کردنە لەگەڵ خوا، ئەمە هۆکارێکە لە هۆکارەکانی شیرک. (فتاوى اللجنة الدائمة) المجموعة الثانية (١/ ١٦٩ـ١٧٠).

٤ـ ئەگەر ئامانج لەناوی پێغەمبەر (ﷺ) تەبەڕوک کردن بێت بەناوی، ئەمەیان دروست نییە، چونکە تەبەڕوک بە پابەند بوون بە سوننەتی دەکرێت. (فتاوى إسلامية) لابن عثیمین (٤/ ٤٧٩ـ٤٨٠).
بەرنگاربوونەوە بیرە تێکدەرەکان، وەڵامدانەوەی هەموو ئەوانەی بەناوی ئاین دەیانەوێت دەقەکانی قورئان تەئویل بکانە لەمانە ڕاستەقینەکەی خۆی لای بدەن

https://www.tg-me.com/jazaalkurdi
2024/12/23 19:00:59
Back to Top
HTML Embed Code: