Telegram Web Link
ئایا نوێژی جەژن قەزا دەکرێتەوە گەر لەدەست چوو؟

 ابن عثيمين رحمه الله دەفەرمووێت:

گەر لەدەست چوو قەزا ناکرێتەوە .
 مجموع الفتاوى (16/ 214) .
حوکمی نوێژی جەژن بەنیسبەت کەسێکەوە کە لەسەفەردا بێت چی یە ؟

 ابن عثيمين رحمه الله دەڵێت :

نوێژی جەژن واجب نییە لەسەر کەسی موسافیر بەڵام گەر موسافیر لەوڵاتێک بوو کەنوێژی جەژنی تێدا دەکرا ئەوا فەرمانی پێ دەکرێت لەگەڵ موسوڵماناندا نوێژ بکات .

مجموع الفتاوى (16/ 236)
حوکمی نوێژی جەژن بەنیسبەت ئافرەتانەوە؟

 ابن باز دەڵێت:

سوننەتە ئافرەتان ئامادەی نوێژی جەژن ببن لەگەڵ سوور بوون لەسەر خۆداپۆشین و بۆنی خۆش لەخۆ نەدان .
مجموع الفتاوى (13/ 7)

دەرچوونی ئافرەتان بۆ نوێژی هەردوو جەژنەکە سوننەتێکی موئەکەدەیە ، بەڵام بەمەرجێک بەداپۆشراوی دەرچن وخۆ نەڕازێننەوە .

اللجنة الدائمة (8/ 287)

 ابن عثيمين دەڵێت :

پێمان وایە ئافرەتان فەرمانیان پێ دەکرێت بەدەر چوون بۆ نوێژی جەژن وئامادەی خێر دەبن ، بەڵام پێویستە لەسەریان خۆیان داپۆشن وبۆنی خۆش لەخۆ نەدەن و کارە سوننەتەکە بەجێ بێنن ودوور کەونەوە لەفیتنە .

مجموع الفتاوى (16/ 211) .
حوکمی نوێژی جەژن بەنیسبەت پیاوانەوە؟

 ابن عثيمين دەڵێت :

ئەوەی بەدیار دەکەوێت نوێژی جەژن فەرزی عەینە .

مجموع الفتاوى (16/ 214).

وە ابن باز دەڵێت :

أ-  نوێژی جەژن فەرزی کیفایەیە لەلای زۆربەی زانایان .

ب- وەهەندێکی تر لەزانایان پێیان وایە  نوێژی جەژن فەرزی عەینە کەئەم بۆ چوونەیان نزیکترە لەحەقەوە  .

مجموع الفتاوى (13/ 7).
ئادابەکانی جەژن چین؟

و/ هەندێك لەو ئادابانەی لەڕۆژی جەژندا پێویستە بکرێت:

۱ـ تکبیر کردن، الله ٲکبر الله ٲکبر الله ٲکبر لا ٲله ٳلا الله، الله ٲکبر الله ٲکبر ولله الحمد، کردنی ئەم زکرە لەکاتی خۆر ئاوابوونی شەو جەژن دەست پێدەکات تا ئیمام بەسەر میمبەر دەکەوێت بۆ وتاری جەژن.

٢ـ خۆخاوێن کردنەوە خۆ شۆشتن بۆ نوێژی جەژن و لەبەر کردنی باشترین جل و بەرگەکەت و خۆ بۆن خۆش کردن و وەچوون بۆ نوێژی جەژن و وە ئافرەتانیش دەچن بۆ نوێژی جەژن بەڵام دەبێت خۆ لە ڕازاوەی و سەرنج ڕاکێشی پیاوان دوورکەنەوە.

٣ـ کاتێک بۆ نوێژی جەژن بەڕێ دەکەویت سونەت وایە چەند دەنکە قەسپێک بخۆی( سێ یان پێنج یان حەوت)

٥ـ وەڕۆیشتن بۆ شوێنی نوێژی جەژن بە پیادە هەوڵدە بەسەیارە نەچێت و وەبەچ ڕێگەیەک داچوویت بەڕێگایەکی تر بێیتەوە ماڵ.

٦ـ پیرۆزبای کردنی یەکتر بە وتنی تقبل الله منا ومنکم، نابێت لەکاتی پرۆزبایکردن دۆقە کردن صەلاوات لێبدرێت چونکە پێغەمبەر علیه السلام وای نەکردووە، باشترین کردەوەش ئەوەیە وەک پێغەمبەر علیه السلام بکەی.

۷ـ دەبێت پیاوان ئاگاداری ماڵ و منداڵیان بن، بەتایبەت ئاگادار خوشک خێزان و کچەکانیان بن ڕێگە نەدەن بەلەبەر کردنی جلی ناشەرعی چونکە نەفرەتی خودای گەورەی لەسەرە.

۸ـ دوور کەوتنەوە لەنەزەر کردن و وە دورکەوتنەوە لەدۆقە کردن لەگەڵ ئافرەتی نا مەحرەم، چونکە ئاسنێک لەسەرت بکوتیت باشترە لەوەی دەستت بەدەستی ئافرەتێکی نا مەحرەم بکەوێت.

۹ـ سەردانی کردن بەتایبەت لای نەخۆش یان ئەوانەی حادزیەکی لەگەڵت هەیەو بچیت ئاشتیان بکەیتەوە، پاداشتی زۆر گەورەیە.

لەکۆتای دەڵێین: جەژنی ڕاستی ئەم جەژنە نیە کەتەنیا جلی جوان و خواردنی خۆش بخۆی، بەڵکو جەژنی ڕاستەقینە جەژنێکە کە لەخوا ترسان و یاد و زکری خودای تێدا بێت.
ئایا نوێژی جەژن لەمزگەوت باشترە یان لە دەرەوەی مزگەوت؟

و/ سونەت وایە نوێژی جەژن لەدەرەوە ئەنجامبدرێت ئەبو سعید الخدری دەفەرموێ( پێغەمبەر علیه لەنوێژی جەژنی ڕەمەزان و قوربان دەچووە دەرەوە بۆ نوێژ کردن....))

وابن قیم رحمه الله دەفەرموێ:سونەتی پێغەمبەر علیه السلام بەکردار وابوو کە مزگەوتی جێدەهێشت لەدەرەوە نوێژی جەژن دەکرد۰زاد المعاد ۱/٤٤۱ وە ئەم وتەی زۆر بەی زانایانە.

بۆیە نوێژ کردن لەدەرەوەی مزگەوت خێرترە وەک لەناو مزگەوت لەبەر ئەوەی پێغەمبەر علیه السلام مزگەوتی خۆی جێ هێشتووە کەنوێژ بەهەزار نوێژە چۆتە دەرەوە بۆ نوێژ کردن،

هەرچەندە ئەم سونەتە ئێستا زۆر زۆر کەم بووە زیاتر مسوڵمانانی دەرەوەی وەڵات ئەنجامی دەدەن ئیمامەکانی وەڵاتی مسوڵمانان وازیان لەم سوونەتە هێناوە.
نوێژی جەژن لەسەر کێیە؟ کاتەكەى كەیە؟ چۆنە ؟؟

نوێژی جەژن واجبە بۆ پیاو نابێت بێ عوزری شەرعی نوێژی جەژنی بچوێنێ،

وە بۆ منداڵانێک کەبتوانن خۆ لە پیسی بپارێزن هاتنیان شتێکی باشە.

وەدەربارەی ئافرەتان، زانایان جیاوازیان هەیە ئایە واجبە یان سونەتە، وە وتەکانی پێغەمبەر علیه السلام لە واجب نزیکە، بۆیە ئافرەتانیش لەسەریانە بێنە نوێژی جەژن، بەڵام خۆ لەرازاوەی و تێکەڵی پیاو جلی ناشەرعی بپەرێزن.

کاتەکەی کەی دەست پێدەکات:

کاتێک ڕمێک ڕۆژ لەپاش هەڵاتن بڵند بوو، نزیکە دەدەقیقە بۆ چارێکێک پاش خۆر هەڵاتن نوێژەکە دەکرێت.

چۆن دەکرێت:

دوو رکعاتە، لە رکەعەتی یەکەم حەوت جار تەکبیری دەکەی و دواتر فاتحە و سورەتێک دەخوێنی دواتر روکنەکانی تر دەکەی،

وەلەرکەعەتی دووەم پێش فاتحە پێنج جار تەکبیر دەکەی.
ئایا جەژن یەک وتاری هەیە یاخود دوان ؟

 ابن عثيمين رحمه الله دەڵێت :
سوننەتە لەجەژندا یەک وتار بدرێت ، بەڵام گەر بکرێت بەدوو وتار دروسته .

مجموع الفتاوى (16/ 248) .
حوکمی پێش خستنی وتاری جەژن چی یە ، واتە : سەرەتا وتار بدرێت پاشان نوێژ بکرێت ؟

 ابن عثيمين رحمه الله دەڵێت :

پێش خستنی وتار بەسەر نوێژدا بیدعەیە وهاوەڵان ئینکاریان لێ کردووە .

مجموع الفتاوى (16/ 249) . 
چۆن نوێژ جەژن ئەنجام دەدرێت ؟

ابن عثيمين رحمه الله دەڵێت :

1- سەرەتا بە (الله ٲکبر) ـی دەست پێ کردن دەست پێ دەکات پاشان شەش(الله ٲکبر) ـی تر دەکات ، پاشان سوڕەتی فاتیحا وسوڕەتێکی تر دەخوێنێت جا «سبح» یاخود «ق» لەڕکاتی یەکەم دا دەخوێنێت .

2- وەلەڕکاتی دووەم دا کاتێ کەلەسەژدە بەرز دەبێتەوە پێنج جار (الله ٲکبر) دەکات دوای هەستانەوەی وپاشان سوڕەتی فاتیحا وسوڕەتێکی تر دەخوێنێت ، جا گەر لەیەکەم ڕکاتدا «سبح» بخوێنێت ئەوا لەڕکاتی دووەم دا «الغاشية»دەخوێنێت ، وە ئەگەر لەیەکەم دا «ق» خوێند، ئەوا لەدووەم دا «اقتربت الساعة وانشق القمر» دەخوێنێت .

مجموع الفتاوى (16-223) .
حوکمی ئەنجام دانی نوێژ جەژن بەچەند کۆمەڵێک ، واتە : لەشارێکدا لەچەند جێگەیەک ئەنجام بدرێت چی یە  .؟

ابن عثيمين دەڵێت :

گەر خەڵک پێویستیان پێی بوو دروستە هەروەک چۆن کاتێ پێویستیان بەنوێژی هەینییە لەچەند جێگەیەک ئەنجام بدرێت .

مجموع الفتاوى (16/ 224)
ئایا شێوازێک دیاری کراو هەیە کە لە سەلەفەوە هاتبێت بۆ جەژنە پیرۆزە ؟

 ابن عثيمين رحمه الله دەڵێت :.

جەژن پیرۆزە لەهاوەڵانەوە هاتووە ، و گەر وا دابنێین نەشهاتبێ ئەوا ئێستا یەکێک لەو شتانەی کەخەڵک وەک عادەت جێ بەجێ دەکەن وخویان پێوە گرتووە وئاساییە .

مجموع الفتاوى (16/ 208)

 ابن باز رحمه الله دەڵێت :

أ- دروستە مرۆڤی موسوڵمان بەبراکەی بڵێت لەڕۆژی جەژندا ( تقبل الله منا ومنك أعمالنا الصالحة) .

ب- هیچ دەقێکم لەم بارەیەوە نەزانیوە کەهاتبێت .

مجموع الفتاوى (13/ 25) .
١٠٥٧ـ ئایا سوننەتە ئیمام لەسەر مینبەر وتاری جەژن بدات ؟

ابن عثيمين رحمه الله دەڵێت:

أ- هەندێ لەزانایان پێیان وایە سوننەتە .

ب-وەهەندێکی تر لەزانایان دەڵێن : وتار لەسەر مینبەر نەدرێت باشترە .

جا هەردوو شێوازەکە دروسته .

مجموع الفتاوى (16/ 250)
١٠٤٢ـ ئایا نوێژی جەژن  بانگی بۆ دەدرێت وقامەتی بۆ دەکرێت  ؟

 ابن عثيمين رحمه الله دەڵێت :

نەخێر نوێژی جەژن بانگی بۆ نادرێت و قامەتی بۆ ناکرێت  .

مجموع الفتاوى (16/ 237)
جە‌ژنتان پیرۆز بێ
تاعە‌ت و عیبادە‌تتان قبوڵ بێ
١١٩٣ـ ئایا خوای گەورە پێکەنینی ھەیە ؟

زانایان دەڵێن: خودای گەورە پێدەکەنێت وەک چۆن لە فەرموودە هاتووەو ئیمانمان پێی هەیە بەڵام چۆنیەتی پێکەنینەکە ئێمە نازانین پرسیار لێکردنیش لە چۆنیەتەکەش بیدعەیە

ابن خزيمة ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( باب باس کردن و جێگیر کردنی سیفەتی پێکەنین بۆ خوای گەورە ،

بێ ئەوەی بچوێنی بە پێکەنینی دروستکراوەکان ، ئێمە باوەڕمان وایە خوای گەورە پێدەکەنێت ، ھەروەک پێغەمبەر درود و سەلامی خوای لێ بێت زانیوویەتی و شارەزاترە ، ئێمە بێ دەنگ دەبین لە چۆنییەتی سیفەتی پێکەنین ، ..... ))

کتاب التوحید ج٢ لاپەڕە ٥٦٣ .
١١٩٥ـ ئایە خودای گەورە لەسەروی عەرشە یان لە ناو ئاسمانەکانە؟

گومان لەوەی نیە خودای گەورە لەسەروی عەرشە لەناو ئاسمانەکان نیە

ابن تیمیة ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (هەر کەسێک گومان ببات خوای گەورە لە ناو ئاسمانەکانە ئەوە کەسێکی نەزانە بە یەک دەنگی زانایان).

(التدمرية) لاپەڕە (85، 86).
١١٩٦ـ وەلاممان چی بێت بۆ ئەوانەی تاوان دەکەن کاتێک ئامۆژگاریان دەکەیت دەلێت گرینگ دڵە ؟

ابن عثيمين ڕەحمەتی خوای لێ بێت پرسیار لێی کراوە : ھەندێک موسلمان کەمتەرخەمی دەکەن لە واجبەکان کاتێک پێی دەلێی دەلێت : تەقوا لە دڵە لە ڕووکەش نییە ، وتەی پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت دەکاتە بەلگە : تەقوا ئەمەیە ئاماژە بۆ سینگی دەکات سێ جار . داوا لە ئێوە دەکەین ڕوون کردنەوە بدەن ئەم وتەیە تا چەند ڕاستە ؟

لە وەلامدا دەفەرمووێت : (( گومانی تێدانییە پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت فەرموویەتی : (( تەقوا ئا ئەمەیە و لێرەیە )) واتە ئاماژەی بۆ دڵی کردووە ، واتە ئەگەر دڵ تەقوای خوای گەورەی کرد ئەندامەکانی ڕووکەشیش تەقوای خوای گەورە دەکەن .

ئەمە نابێتە بەلگە بۆی لەسەر ئەو تاوانانەی دەیکات ، چونکە ئەگەر تەقوای خوای گەورەی کردبا ئەندامەکانیشی تەقوای خوایان دەکرد لەبەر وتەی پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( وَإِنَّ فِي الْجَسَدِ مُضْغَةً إِذَا صَلَحَتْ صَلَحَ الْجَسَدُ كُلُّهُ وَإِذَا فَسَدَتْ فَسَدَ الْجَسَدُ كُلُّهُ أَلَا وَهِيَ الْقَلْبُ )) واتە : ئاگادار بن لە ناو لاشە پارچە گۆشتێک ھەیە ئەگەر ئەو چاک بوو لاشە ھەمووی چاک دەبێت ، وە ئەگەر ئەو خراپ بوو لاشە ھەموو خراپ دەبێت ، ئاگادار بن ئەو پارچە گۆشتەش دڵە . ))

الفتاوى الشرعية في المسائل العصرية) ( ص ١٦٥)
١١٩٧ـ جیاوازی چییە لە نێوان ھیدایەتی توفیق و ھیدایەتی ارشاد ؟

زانایان دەلێن جیاوازی ھەیە لە نێوانیان :

ھیدایەتی توفیق :

(١) واتە ھیدایەت دانی دڵ بۆ ئیمان ھێنان و قبول کردنی حەق .

(٢) ئەم ھیدایەت دانە تایبەتە بە خوا ، تەنھا خوای گەورە ھیداتی مرۆڤەکان " واتە ھیدایەتی دڵ " دەدات بۆ ئیمان ھێنان و قبول کردنی حەق .

ھیدایەتی ارشاد :

(١) ڕوون کردنەوەی حەقی و گەیاندنیەتی بە مرۆڤەکان بە زمان .

(٢) ئەم ھیدایەتە پێغەمبەر و بانگخوازەکان دەگەیەێنن و ڕوون دەکەنەوە بۆ خەلک .

ابن باز ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( پێغەمبەرەکان ونێردراوەکان و زانایان و فریشتەکان ھیچیان بە دەست نییە بۆ ھیدایەت دانی دڵی خەڵک ، ھیدایەتی توفیق بە دەست خوایە و کەس نابێتە خاوەنی نە پێغەمبەر و نە فریشتە و نە زانا و نە عابد و بێجگە لە ئەمانە ، ھیدایەت بە دەست خوایە و ھیدایەتی ئەو کەسە دەدات کە بییەوێت ، واتە ھیدایەتی توفیق و ڕازی بوون و قبول کردن ، ئەمەش مەبەستی خوای گەورەیە کە دەفەرمووێت : (( إِنَّكَ لَا تَهْدِي مَنْ أَحْبَبْتَ وَلَكِنَّ اللَّهَ يَهْدِي مَنْ يَشَاءُ )) [القصص: 56] .

واتە : تۆ ناتوانی ھیداتی ئەو کەسە بدەیت کە خۆشت دەوێت ، بەلکو خوای گەورە ھیدایەتی ئەو کەسە دەدات کە بیەوێت .

وە ئەمەش مەبەستی خوای گەورەیە کە دەفەرمووێت : (( لَيْسَ عَلَيْكَ هُدَاهُمْ وَلَكِنَّ اللَّهَ يَهْدِي مَنْ يَشَاءُ )) [البقرة: 272] .

واتە : ھیدایەت دانی ئەوان لەسەر تۆ نییە ، بەلکو خوایی گەورەیە ھیدایەتیان دەدات ئەوەی بییەوێت .

واتە ھیدایەتی توفیق و ھیدایەتی نور خستنە ناو دڵ و ھیدایەتی ڕازی بوون بە حەق ، ئەمەیان کەس نابێتە خاوەنی بێجگە لە خوا .

بەلام ھیدایەتی گەیاندن و ڕوون کردنەوە خوای گەورە دایناوە بە دەست پێغەمبەران بێت ، پێغەمبەران ھیدایەت دەدەن بە ڕوون کردنەوە و گەیاندن ، خوای گەورە دەفەرمووێت : (( وَأَمَّا ثَمُودُ فَهَدَيْنَاهُمْ.. )) [فصلت: 17] واتە ثەمود ھیدایەتی ئەوانی دا و حەقی بۆیان ڕوون کردەوە ، بەلام بەردەوام بوون لەسەر کوفر و گومڕای خۆیان ، خوای گەورە سەبارەت بە محمد سەلامی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( وَإِنَّكَ لَتَهْدِي إِلَى صِرَاطٍ مُسْتَقِيم ) [الشورى: 52] ، واتە : تۆ ھیدایەتی خەلک دەدەیت بۆ ڕێگای ڕاست ، واتە ھیدایەتی گەیاندن و ڕوون کردنەوە ، بە دەستی پێغەمبەر و شوێن کەوتوانی و بە دەستی ھەموو پێغەمبەرەکانە . ))
السلام علیکم
ئەتوانی بۆمان باسی صلاه ضحی بیکەی پاداشتی چیە گەر بیکەی و کاتەکەی کەی دەسپێدەکات و کەی کاتەکەی تەواو دەبێت بە بەلگەوە گەر ئەزیەت نەبێ

فەزڵی نوێژی چێشتەنگاو

"هەموو ڕۆژێك (٣٦٠) چاکە بە (٥) خولەك بەدەست بێنە" بەئەنجام دانی دوو رکاعەت نوێژی چێشتەنگاو

کەمترینی (٢) رکاعەتە و زۆرترینیشی (٨) رکاعەتە ئەنجام بدرێت

کاتەکەی (١٠_١٥) خولەك لەدوای خۆر هەڵاتن تاوەکو (١٠_١٥) خولەك پێش نوێژی نیوەڕۆ

باشترین کات بۆ ئەنجامدانی ئەو کاتەیە کە خۆر تێیدا زۆر گەرمە لەو ماوەیەی بۆی دیاری کراوە.

بەلگە: عَنْ أَبِي ذَرٍّ رضي الله عنه عَنْ النَّبِيِّ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ أَنَّهُ قَالَ : ( يُصْبِحُ عَلَى كُلِّ سُلَامَى مِنْ أَحَدِكُمْ صَدَقَةٌ ، فَكُلُّ تَسْبِيحَةٍ صَدَقَةٌ ، وَكُلُّ تَحْمِيدَةٍ صَدَقَةٌ ، وَكُلُّ تَهْلِيلَةٍ صَدَقَةٌ ، وَكُلُّ تَكْبِيرَةٍ صَدَقَةٌ وَأَمْرٌ بِالْمَعْرُوفِ صَدَقَةٌ ، وَنَهْيٌ عَنْ الْمُنْكَرِ صَدَقَةٌ ، وَيُجْزِئُ مِنْ ذَلِكَ رَكْعَتَانِ يَرْكَعُهُمَا مِنْ الضُّحَى ) رواه مسلم (1181) .
2024/12/29 03:25:41
Back to Top
HTML Embed Code: