Telegram Web Link
Forwarded from بەیان-لکێنەر
‌ شڕۆڤەی شێعری ‍ کچی بەیان


شاعیر: سوارە ئیلخانیزادە (١٩٣٧-١٩٧٦)

شرۆڤەکار :شەماڵ ئیسماعیل‌پوور

من ئەڵێم:
پەپوولەیەک فڕی بە باڵی سەوز و سوورەوە
من ئەڵێم:
گوڵێ بە دەم شنەی شەماڵەوە بزەی بزووت
تۆ ئەڵێی:
چ بوو پەپوولەیەک فڕی
یانە سوورەگوڵ، زەردە کەوتە لێوی ناسکی
من ئەڵێم:
ھەتا ھەتایە دەوری جوانییە
ئەمڕۆ گەر ھەتاو کەسیرەیە نەماوە ئاگر و گڕی
مێرگی ئاسمان بە سووتمانی ھەوری لۆکەیی نەزۆک
پڕ لە خاڵ و قۆپەنە
جەنگەڵێ کە جێ ژوانی پۆلەپۆڕی باڕییە
جێگە مۆڵی کەمتیار و گورگ و ڕێوییە
شۆڕەبی کە بۆتەداری چاکی بێ نەشە و شنە
زەلکە گەر تەیاری تێر و قۆشەنە
خۆشەویستەکەم
لە پەنجەرەی نیوەتاکی بوومەلێڵەوە
چاوی من لە دیمەنی کچی بەیانییە
لە حەنجەرەی زەمانەوە
گوێم لە زەمزەمەی زوڵاڵی خیزە وردەکانی کانییە.
باسی شەو مەکە نە شایەری شەوم
باسی خەو مەکە لەلای ھومێدێکەوە فێرە سەر ڕەوم
بەو دەمەت کە بۆنی سەد بەھاری لێوە دێ
بۆنی دەشتی بەختیاری باوەشی چیای، بەدەستی با
بە گوڵ چناوی، لێوە دێ
بۆنی سەرسەکۆی بە کاگڵی، بە ئاوپژاوی، لێوە دێ
پێم مەڵی کە داکەوم
پێم مەڵێ کە ئاڵی زاڵی شەو، چاوی بێخەوی چڕە
پێم مەڵێ نەھاتنەوە ئەوەی کە چوون
مەگری بۆ خەساری بێ گەڕانەوە
ڕێگەمان دوور و سەخت و قاقڕە
خۆشەویستەکەم
ئێمە نوێنەری خەباتی ڕۆژھەڵات
ڕۆژھەڵاتی سووری ئاگرین
فێر نەبووین بەزین و دابەزین
ڕانەھاتووە
چاوی قارەمانی کورد
بە شەونمی گرین
خۆشەویستەکەم
لە پەنجەرەی نیوەتاکی بوومەلێڵەوە
چاوی من لە دیمەنی کچی بەیانییە
لە حەنجەرەی زەمانەوە
گوێم لە زەمزەمەی زوڵاڵی خیزە وردەکانی کانییە

@taqetirega
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
مقامی پێ

لە ڕازی پرچی خاوی تۆ دەبا پرسن لە بارانێ
بەدەر لەو هەورە نازارە کەسێ ئەم ڕازە نازانێ
کە ناوت دێتە سەر زارم ، سروودی نیشتمانی دڵ
ئەمن چەکداری خاکت بم لەبۆ گیانت بدەم گیانێ
شنەی باخچە و سەفای عەشقی بە پایزدا گوزەر ناکەی
وەرە شەختەم لەسەر لابە بە نەرمەشنەی بەهارانێ
شەقام دەچڕێ بەگوێماندا ، لە گۆرانی و مەقامی پێ
مەلی بەختە دەکا تەقڵە ، دەبا بفڕێتە سەر شانێ
کە دەستت دێتە نێو دەستم ، ئەوین تێیدا دەکا لانە
لە سینەمدا پەری عەشقی ، لەسەر تەختی وەکوو خانێ
پەڕەی لێوت لەرەی دێت و لە ئامێزم گوڵاو دەپژێ
پەپوولێک دێتە سەر خونچەی، کەسێ بەم ماچە نازانێ
وشە و شێعرم وەکوو داران،گەڵا دەگرن لە ڕووی جوانت
گەرووم چیدی لە دووم نایا ، دەسا پیت بێ لە چاوانێ
ئەگەر شێعریش نەبێژم بۆت، هەموو لەم ڕازە لێزانن
لە بۆنی زوڵفی تۆ دەشنێ ، شەماڵ ناخرێتە گیرفانێ

شەماڵ ئیسماعیل پوور
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
(نووری ئاتەشگا)
           

خۆم دەسووتێم تا وڵاتم گڕ نەچێتە نێو لەشی
چاوەکانم بابسووتێن کزنەبێ چاوی گەشی
گەر هەزاران کەمتیاریش ببنە مۆتەی باخ و ڕەز
میوەکەی سەربەست وئازاد،تۆ بەشی باغی مەشی
من گڕێک بەربێتە جەستەم نووری ئاتەشگایە بۆم
با لەبەر شۆقم ببینێ دوژمنم چارەی ڕەشی
ناحەزان ئاگر بە جەستەی نیشتمانمدا دەکەن
من لە ئاوی مۆمی ڕۆحم پێی دەدەم ئێستا بەشی
پڕ بە مێژوو ئاگری بەربۆتە جەستە و ئێستەکەش
هەربەپێوە ڕادەوەستن دوند و شاخی سەرکەشی
ڕۆحی یاران بۆتە باران، قاقڕی خاکی وەتەن
لادەچێت و داری ئاوات دێتەوە کات و کەشی
سەدهەزاران خەونی پیست بۆ دەبینن خێڵی شەو
جوانی فەرموو مامەهێمن هەردەمێنی وهەر هەشی

         شەماڵ ئیسماعیل پوور


@taqetirega
دەنگ کاوە مەولانی
مزگێنی(د.ک شەماڵ)
(مزگێنی)

هۆ گەزیزە
شۆخە کیژی مزگێنی‌دەر
هاتی؟
بەڵام
لە چی دەدوێی ، لە کام خۆشی
بۆکام بەهار
بۆکام جوانی
بۆکام نەورۆز  پەلدەکێشی
لێرە زستان
نەک چلەیەک
نە دوان و سیان
چلەچلە مەرگی پێیە
بۆ کوێ دەچی
سەد هەواریش بگوێزیەوە
خێوە دەردان
لە سەر ڕێیە
هاتی ....
بەڵام
چاوێک نییە
سێحری ڕەنگت بیهەژێنێ
دەنگێک نییە
لە لاپاڵێک
بەلاتەوە بچریکێنێ
ئەوانەی وا دوورە مەرگن
بازرگانی پیسی و شەڕن
کوێر و کەڕن
هەرگیز لە جوانی تێناگەن
پیستر لە هەر ڤایرۆسێکن
گولن ، گەڕن
جوانییەکانی مرۆڤ دەدزن
لە نێو چاوی ئەهریمەن و
تاریکی‌دا
هەڵی دەچنن
ڕێگە لە زەروان و خۆر دەگرن
بڵێسەی ئاگر هەڵدەلووشن
کە "با" نەبوو
قورسن، ترسن
لاسارێکی شڕودڕن
تووشن
کە گەردەلوول
وەگەڕکەوت
سووکن ، خوێڕین ، بابردەڵەن
پووشن
هۆ گەزیزەی چاوگەی جوانی
هەرچەند سەبر
کۆشکی بەختی لێ‌ڕووخاندووم
سەدان زێڕینە هەلی لێ‌ئەستاندووم
بەڵام
بڵێ بەهار بەسەبر بێ
هەلم بدا با ئەم جارەش
پشتم بە چیا و خۆر ببەستم
ئەوسا
دەبمە پیرەداری سەر ڕێ
سەخت و بەهێز
تا هاتنی مامەنەورۆز ڕاودەستم!

         شەماڵ ئیسماعیل پوور

@taqetirega
(کۆیلەی خۆزگە)

                  شەماڵ ئیسماعیل پوور

بەدوای چیدا وێڵن
گەلحۆیانی ژیان‌دزراو
ئەی ئەوانەی
زیوار ساتێک بوونی ئێوە لەخۆ ناگرێ
تاکەی لەنێو تەڵەی چەنە و
بۆگەنستانی بیری چەوتیان
مەلی مردووی ڕۆحی سستان ئۆقرە دەگرێ
لەجێی گێژی و سەرگەردانی
لەجێی تەقڵە و داپەڕین و
کەرمەستی نێو دانگەی کوێخا
لە خەرمانی بیرتان بدوێن
لەنێو کانی هزری خۆتان
لەگەڵ نەغمەی وردە زیخا
گۆرانی بۆ عەشق بچڕێن
دەبا ئیتر وردە بێچووی ئەم کەنارەش
ببنە ماسی چەقی دەریا
دەبا چی تر ڕۆڵەی چیا و بەڕوو و پێدەشت
نەبنە کۆیلەی خۆزگە و بریا

@taqetirega
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
ئەو دەمەی دەپژێ لە دڵمان  سۆز و دەنگی تاهیری
دڵ دەخەمڵێ وەک گوڵستان نامێنێ هیچ ئایری
سێحری دەنگی دێتە سەر باڵی شەماڵ و پێم دەڵێ
وا لە قوڕگی تاهیری دا هەست و فەن و ماهیری

شەماڵ ئیسماعیل پوور

@taqetirega
( شاخەوانی)

            ✍️ شەماڵ ئیسماعیل‌پوور

لە کوردستانی  دێرینم
هەر لووتکەیەک خاوەن ڕازە و
جێپێی سەدان قارەمان و
شاسوارە لەسەر شانی
هەر شارێکی نیشتمانم
گەورە سڕڕی لە دڵدایە و
دیرۆک دیرۆک
بۆتە مان و ناونیشانی
بۆ نەغەدەی سندووسیشم
بوونە هێما
هەڵۆبوون و شاخەوانی

@taqetirega
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
(نووری ئاتەشگا)
           

خۆم دەسووتێم تا وڵاتم گڕ نەچێتە نێو لەشی
چاوەکانم بابسووتێن کزنەبێ چاوی گەشی
گەر هەزاران کەمتیاریش ببنە مۆتەی باخ و ڕەز
میوەکەی سەربەست وئازاد،تۆ بەشی باغی مەشی
من گڕێک بەربێتە جەستەم نووری ئاتەشگایە بۆم
با لەبەر شۆقم ببینێ دوژمنم چارەی ڕەشی
ناحەزان ئاگر بە جەستەی نیشتمانمدا دەکەن
من لە ئاوی مۆمی ڕۆحم پێی دەدەم ئێستا بەشی
پڕ بە مێژوو ئاگری بەربۆتە جەستە و ئێستەکەش
هەربەپێوە ڕادەوەستن دوند و شاخی سەرکەشی
ڕۆحی یاران بۆتە باران، قاقڕی خاکی وەتەن
لادەچێت و داری ئاوات دێتەوە کات و کەشی
سەدهەزاران خەونی پیست بۆ دەبینن خێڵی شەو
جوانی فەرموو مامەهێمن هەردەمێنی وهەر هەشی

  دەنگ و ئاواز: هونەرمەند وەستا حەسەن کاکایی
شیعر:   شەماڵ ئیسماعیل پوور


@taqetirega
Forwarded from دەریا ئازەرپوور
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM

شێعر : #شەماڵ_ئیسماعیلپوور
خوێندنەوەوچێکردن: #دەریا_ئازەرپوور
___


(کۆیلەی خۆزگە)

                  شەماڵ ئیسماعیل پوور

بەدوای چیدا وێڵن
گەلحۆیانی ژیان‌دزراو
ئەی ئەوانەی
زیوار ساتێک بوونی ئێوە لەخۆ ناگرێ
تاکەی لەنێو تەڵەی چەنە و
بۆگەنستانی بیری چەوتیان
مەلی مردووی ڕۆحی سستان ئۆقرە دەگرێ
لەجێی گێژی و سەرگەردانی
لەجێی تەقڵە و داپەڕین و
کەرمەستی نێو دانگەی کوێخا
لە خەرمانی بیرتان بدوێن
لەنێو کانی هزری خۆتان
لەگەڵ نەغمەی وردە زیخا
گۆرانی بۆ عەشق بچڕێن
دەبا ئیتر وردە بێچووی ئەم کەنارەش
ببنە ماسی چەقی دەریا
دەبا چی تر ڕۆڵەی چیا و بەڕوو و پێدەشت
نەبنە کۆیلەی خۆزگە و بریا

@taqetirega

@asoyzhyanisaheb
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
ڕۆژی جلوبەرگی کوردی و پێشوازی لە نەورۆزی کوردەواری ، 20ی ڕەشەمەی 2723ی کوردی
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
نەورۆز

شێعری شەماڵ ئیسماعیل پوور
خوێندنەوە :ژینا مورادی
Forwarded from بەیان-لکێنەر
هاونیشتمانیی ئازیزم
هاوڕێی شیرینم
هەر وەکوو نەورۆزی کوردەواری گۆڕان و نوێ‌بوونەوە دەکەینە وانەی ژیان و لە گۆڕان ناترسین و جیهانێکی نوێتر ئەزموون دەکەین. سەختی و دژوارییەکان هاسان دەکەینەوە. خۆمان لە زیندانی میشکی چەقبەستوو ڕزگار دەکەین و بە بیرێکی ڕەها و ئازادەوە دەژین.  وەکوو ئاگری نەورۆز گڕ و گەرما و خۆشەویستی بەژیانمان دەبەخشین. بۆ نەیاران دەبینە گڕ و مەشغەڵان و بۆ نەتەوەکەمان دەبینە گەرما و بۆ خۆشەویستی دەبینە باڵوێز.وەکوو ئاگر ژیان دەبەخشین. ڕووناکیدەر دەبین و هەموو بیرە کۆن و نەخوازراوەکان دەسووتێنین.
وەکوو گەڕی شایی نەورۆزی ، یەکدڵی و پێکەوەبوون دەکەینە دروشم و لە شادی و خەمی یەکتردا دەبین. بڕوا بەوە دێنین وا هەموو ڕەنگەکان پێکەوە جوانن و هەموو بیرەکان پێکەوە ژیان سازن. ژن و پیاو پێکەوە دەبن بە ژین و ژنیش دەکەینەوە پێشەنگی ژیان.
نەورۆز تەنیا جەژنێکە وا هەموو دەنگ و بیرەکان پێکەوە کۆ دەکاتەوە و ئێمەش دەیکەینە هێمای ژین و پێکەوە ژیان. ئوستوورەکەی دەپارێزین و پشتمان بە خۆمان و شاخ و گڕ و سروشتەوە دەبەستینەوە.
بووکی نیشتمان باڵای ڕازەوەی سروشتە و نیشتمانپەروەر ئەوە کەسەیە وا ئەو بووکە دەپارێزێ و لەگەڵ سروشتی ڕازاوە کولتوور و زمان دەکاتە هێمای مانەوە و زیندوومانی و بێگومان ئێمە ئەو کەسە نیشتمانپەروەرەین.
نەورۆز دەڵێ تەنگانان بەریان کورتە و هیچ سەرمایەک تا سەر نییە و ئێمەش لە تەنگانان دەرباز دەبین و دەگەینە فەرعانی.
شادی ڕوخساری جیانەکراوەی نەورۆزە و  دەیکەینە پێناسەی ژیان و ئازادی خۆشەویستیمان.
نەورۆز بۆ ئێمە  ڕۆژی ڕەنگدانەوەی کولتوور و زمان و شوناسی نەتەوایەتیمانە. هەموو ڕۆژەکانی ساڵ کولتوور و زمان و شوناسمان دەپاڕێزین تا لە نەورۆزی داهاتوودا شەرمەزاری خۆمان و نەورۆز و نەوەی داهاتووی گەلەکەمان نەبین.
نەورۆزتان پیرۆز و ژیانتان پڕ لە وانەی نەورۆز!

شەماڵ ئیسماعیل پوور ،نەورۆزی 2724 ی کوردی

@taqetirega
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
هێما

             شەماڵ ئیسماعیل پوور

بە ئەو زەردەی لەسەر لێوت بەجێما
بــە چـــاوێ بۆ ژیانم بوو بــــە هێما
خـــــەیاڵم هەر شەباوێزی ملی تۆن
دوو چاوی دووری دیدەم هەر لە ڕێ ما
هــــەناسەم ئاوێزانی هێڵی غــــەیبە
لەسەرخۆ چووی لەسەرخۆ چوو لە جێما
بە شیرینی و بە تاڵی هـــــەرچی دەیڵێی
وزەی ڕێمن وەیــــا زەنجیر لــــە پێمــــا
لـــەبۆ کۆچی عـــەزیزت وا دەسووتێی
دڵــم سووتا بە سووتانت  ئـــــــەرێ ما؟
لەرەی سینەت گــــەزۆی ڕێگا دەڕێـــژن
هەتا ون‌بووی لەبەر چاو بۆی بەهێ ما
لە تاڤگەی ڕووت شەرابی لەنجە دەڕژێ
بزەت دەپژێ بــە سەر دەشت و هەرێما
بـــــەڵاگەردانی باڵات کـــــوێیە جێگەی
"شەماڵ"ت مانگ و ساڵان هەر لەوێ ما

@taqetirega
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
شێعری شەماڵ ئیسماعیل پوور
خوێندنەوەی ئاڵا موحەمەدپەنا

@taqetirega
2025/02/23 16:08:49
Back to Top
HTML Embed Code: