Telegram Web Link
Şêrko_bêkes
گۆڕستانی چراکان هۆنراوەی مامۆستا شێرکۆ بێکەس له کتێبی #گۆڕستانی_چراکان بە دەنگی مامۆستا ناسر ڕەزازی 🎀 @Sherko_bekas
🎀 @Sherko_bekas

ئەمن دەمگۆت
خەوێکم دیتیە سۆر سۆر
لەو خەوەیدا
شەنگەبێری، کارمامزێ، بەژن عەرعەری
لە دوورەوە ڕا، لە سەحرای غەریبیەوە ڕا
هاتبوونەوە مارێ!

یەکەک ببووە ڕەشە ڕێحانێ و
ئەوی دی ببووە گوڕی دارقەزوانێ و
یەکەکی تریان ببوورە زنە ئاوی بن شاخان
وەیلێ
وەیلێ
وەیلێ

ئەمن دەمگۆت لەو خەوەیدا
ئەرێ کیژان..! لۆ سەفەرتان
هێند تولانیدا و
لە کێندەرێ بوون، بابان وێران!
چبوو؟! چتاندی؟! چتانکرد؟!
ئەرێ کیژان
لەوێندەرێ، لە قیامەتێ
عاشقان چ دەکەن؟!
ئەوانیش دەچنە بەهەشتێ؟!

خۆ لەوێندەریش نارەنار ناکەن
لە دەس غەدر و غەدارێ
ئەمن دەمگۆت.. لەو خەوەیدا
خودایە!
ئەوی خەوی ڕاستبێ و
کیژان هاتبنەوە مارێ!
وەیلێ
وەیلێ
وەیلێ!

وای له کیژانێ، وای لە حەیرانێ
وای لە ئافاتی دەور و زەمانێ
وای لە غوربەتی نێو بیابانێ
وای لە شەوانێ کە مانگ تیا ئەمرێ و
بەفری کێوانیش چ پێنازانێ!
وای لە مریەمێ
وای لە پاکیزێ
وای لە سووتانی
ڕۆحی ئازیزێ
وەیلێ
وەیلێ
وەیلێ
وەیل!

🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
#گۆڕستانی_چراکان
.
Goristanî çirakan
√ @Sherko_bekas
گۆڕستانی چراکان
هۆنراوەی مامۆستا شێرکۆ بێکەس
له کتێبی #گۆڕستانی_چراکان
بە دەنگی مامۆستا ناسر ڕەزازی

🎀 @Sherko_bekas
Forwarded from اتچ بات
#گۆڕستانی_چراکان
ــــــــــــــــــــــــــــــ
بەشی "۱۸"
🎀 @Sherko_bekas

نۆزدەهەم:
تا ئەتوانم ئەم دووکەڵە
درێژ درێژ ئەکەمەوە
بۆ ئەوەی چاوی ئایندە
پڕ کەم لە ئاو.
تا ئەتوانم ئەم قیژەیە
درێژ درێژ ئەکەمەوە
بۆ ئەوەی گوێچکەی داهاتوو
پڕ کەم لە گڤەی زایەڵە و
لە وردە ناسۆری شکاو.

بیستەم:
کە جۆگەلەیان تیرۆر کرد
لە عەزرەتا هەرچی گوڵ بوون لە هۆش خۆ چوون
وەختێ گوڵیشیان تیرۆر کرد
لە عەزرەتا هەرچی مەلە نابینا بوون.

کاتێ مەلیشیان تیرۆر کرد
لە عەزرەتا درەخت هەموو بوورانەوە و
هەندێ مردن
کە درەختیشیان تیرۆر کرد
ئەوسا ئیتر هەرچی شیعرە
لە فڕین و لە باڵ کەوتن!

بیست و یەک:
بەربەریەکان!
لەم گۆڕانە سامناکتریان
لە ناخماندا هەڵکەندووە
کەس بەشوێنیاندا ناگەڕێ!
ترسناکتر لەسەر زەوی.

دەیان ساڵە
لە گۆڕەکانی دەرووندا
گوڵی سپیی خۆشەویستی و
کۆترەکانی لێبووردن و
هەنگی ماچ و
بەهای ڕەوەشتیان ناشتووە
کەس بە شوێنیاندا ناگەڕێ!.

بیست و دوو:
لەو وەرزەوە
چاوی زەردی پێڵو سپی
کێڵگەی گوڵەبەڕۆژەکان
ڕوو ناکەنە نیگای خۆر و
لەگەڵیا ناسووڕێنەوە
وەکوو جاران.!

ئەوان ئیستا مل کەڵەگەت
هەر تەماشای ڕێی قافڵەی
بەرەو خواری یاران ئەکەن
بەڵکوو لەناکاو بێنەوە و
ئەوسا ئیتر بەر لە خەڵکی و
بەر لە درەختی لەش قورسی
گوێ جۆگەکان
ئەمان یەکە یەکە ڕاکەن
مژدە بەرن بۆ ماڵەکان!

🎀 @Sherko_bekas
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
#گورستان_چراغان
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
قسمت "۱۸"

نوزدهم:
مرا یارایی اگر هست
باید که بگسترانم این دود را
تا که سرشارِ سرشک گردانم
دیده‌گان آینده را
مرا یارایی اگر هست
باید که برافرازم این داد را
تا که لبریزِ صفیر پژواک و
زخم ناسور بسازم گوش آیندە را.

بیستم:
جویبارها را
چو ترور کردند
گل‌ها همه از حسرت و درد مدهوش گشتند
گل‌ها را چو ترور کردند
پرنده‌گان همه از حسرت و درد
بی‌حال شدند و تنی چند مردند
و درختان را چو ترور کردند
دگر آنگاه شعرها
همه از پرواز بازماندند!

بیست و یکم:
بربریان دهشناک تر از این گورها را
به درون ما کنده‌اند
کسی اما به جست و جویشان نمی‌خیزد!

سالهاست بە گورهای درون
مدفون کرده‌اند
گل‌های سپیدِ محبت را
کبوترهای بخشایش را و
شهد بوسه را و
حرمت اخلاق را
کسی اما دنبالشا نمی‌گردد!

بیست و دوم:
زان سال
دیده‌گانِ نارنجی سپید پلکِ مزارع آفتابگردان
روی از آفتاب برتافته‌اند و
به کردار گذشته‌ها همراه‌ او نمی‌گردند!

اینک آنان گردن فراز
به مسیر کاروان فرودست یاران
چشم دوخته‌اند
شاید که ناگه برآیند و
آنگه آنان از پیش مردمان و
از پیشِ درختانِ تن پرورِ لب جویباران
بشتابند و به آستان دروازه‌ها برسانند!

🎀 @Sherko_bekas

شعر: #شێرکۆ_بێکەس
ترجمه: #رضا_کریم_مجاور
با صدای دلنیشن امپراتور شعر جهان
"شێرکۆ بێکەس"
ادامه دارد...
.
ئەمڕۆ 29مین ساڵیادی کۆمەڵکووژی کوردەکانی باشوور لە لایەن سەدام حسێن، دیکتاتۆری گۆڕبەگۆڕی مێژوو بە نێوی ئەنفالە.
182هەزار ژن و منداڵ و پیر و لاو بە دەستی هێزی بەعس، لە بێدەنگی کۆمەڵگای جیهانی و هەروەها بێدەنگی جیهانی ئیسلام زیندوو بە چاڵ کران.

🎀 @Sherko_bekas
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
🎀 #clip
#ئەنفال
هەم دیسان
تۆ سەرت خۆڵ ئەخوا
بەدەوری بازنەی گوومانا
بە دەوری مەرجێکی تازە
لە تەیری گێژ ئەچی
لە ڕێگەی ون ئەچی....
🎀 @Sherko_bekas

شێرکۆ بێکەس
تەنها وەختێ
کە خواوەندی تیا نوستبوو
حەقیقەتی تیا نوستبوو
ساڵی ئەنفالی ئێمە بوو!

🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
#گۆڕستانی_چراکان
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
ئەوەتەی کۆچ هەیە، کۆچ ئەکەم
ئەوەتەی گڕ هەیە، ئەسووتێم
ئەوەتەی ئاو هەیە، ئەخنکێم
ئەوەتەی تیغ هەیە، قوربانیم
ئەوەتەی خاک هەیە، بێخاکم
ئەوەتەی شاخ هەیە، من تلۆر ئەبمەوە..

🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
#کۆتایی_داستانێ
"بۆ شەھید غەریب ھەڵەدنی"
🎀 @Sherko_bekas

دژوار ژیا و سانا کوژرا.
یەک لە دوای یەک
بەناو زنجیرە دۆزەخ و گەلیی خوێن و
مێژوویەکی بەردەڵان و
کاروانسەرای ترس و بیمدا
بەناو مردنێکی چڕدا
ڕۆی تێپەڕی و لەو سەرەوە
وەک ھەتاوێکی کاکۆڵ سوور
ھاتە دەرێ.

یەک لە دوای یەک
چووە گەرووی مەحاڵەوە.
چووە قوڕگی ئەژدیهاوە.
چووە گێژەنی ژەھرەوە و
چووە ناو سکی بەردەوە و
لەو سەرەوە
وەک گژوگیای دەم بەخەندە
ھاتە دەرێ.
سەخت ژیا و
ئاسان کوژرا.

یەک لە دوای یەک
خۆی کرد بەناو
کونەدار و کونە گورگ و
کونە مەرگا و
توونی بابا و ئاوی ئاموونی ئەنفال و
دوای ئەنفالی ھەمووی بڕی و
دیسانەوە لەو سەرەوە
وەک گەرداوێکی تەوێڵ سەوز
ھاتە دەرێ.

دژوار ژیا و
سانا کوژرا!
بەرد ئەزانێ.. پیرەمەگروون کۆڵی دابوو.
«با» ئەزانێ.. ئەژنۆی چەرماوەند ئەلەرزی.
خۆر ئەزانێ.. ھەتاو لە ترسا خزابووە ئەشکەوتەوە.
عەرد ئەزانێ..ھەر لە ترسان
باران لێزمەی تەرک کرد.
ھەور چەخماخەی تەرک کرد.
ڕەشەبا گڤەی تەرک کرد.

کێوان دەستیان بە کڵاوی لوتکەوە گرت
- ھەتا بەعس نەیفڕێنێ -
لەو دەمەدا و لەبەر باھۆزی ئەنفالدا
کێ ڕای نەکرد؟!
لەو دەمەدا منیش سەرم لە ئەوروپا و
کلکی شیعرم لە ئێراندا تۆزی ئەکرد!

لەو دەمەدا.. ئەو دەستانەی ساتە وەختێ
لە دەستەکانی کوردستان نەبوونەوە
لە عیشقی ئاو و منداڵ و
لە عیشقی مەل و درەخت و
لە عیشقی خاک و ھەژاران
چرکەیەک جوێ نەبوونەوە
دەستەکانی «غەریبی ھەڵەدنی» بوون!.

دژوار ژیا و
سانا کوژرا!.
تۆڕی صەدام.. ھەرچەندی کرد
ئەم ورەیەی بۆ نەگیرا.
ئاگری صەدام.. ھەرچەندی کرد
ئەم ئەوینەی پێ نەسووتا.
ژەھری صەدام.. ھەرچەندی کرد
ئەم ڕووبارەی پێ نەخنکا
گولـلەی صەدام... ھەرچەندی کرد
ئەم پڵنگەی بۆ نەپێکرا.

کەچی ڕۆژێ
ڕۆژێکی ھێمن و سادە
ڕۆژێکی خۆش
بێتەم، بێ ژەھر، بێ صەدام
لە تەختایی ئازادیدا
لە نەرمانیی ئازادیدا
چەقۆیەکی دەستی خۆمان
چەقۆیەکی ماڵی خۆمان
بە سانایی سەری بڕی
تف
لە خۆمان!!

🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
#مێرگی_زام_مێرگی_هەتاو
.
#کاریکاتۆر_و_دیکتاتۆر

سبەینێ، پێکەوە
کورسییەک
شمشێرێ
قاتێ جل
شەش دەستی قوربانیی ئەیانبا و
ئەخرێنە سێ سووچی ژوورێکی بێداری مۆزەوە.
کورسییەک
تا ئێستە
لە شمشێر بەولاوە زیاتری نەدیوە.
هیچی تر، کەسی تر
تا وەکو خواوەندیش زاتبکا و بوێرێ
لەسەری دانیشێ!

شمشێریش بەردەوام بەردەوام
سێ دەیەی خەزانە
مشتاومشت لە ئاوی ناو ڕۆحمان
دەردێنێ و ئەینۆشێ.
بەردەوام، بەردەوام، بەردەوام
سێ دەیەی دووکەڵ و خەزانە
لە بەرگی هەڵبەست و هەناری
کوژراوی گوێ دیجلە و فوراتە
ئەیبات و ئەیپۆشێ!

سبەینێ
قاتەکە ئەبینین لە کوچە و شەقامدا
پڕ بە بەر "بەزین"ە
شمشێریش ئەبینین لەتاودا وا هەڵدێ
پێش کلکی عوجاج و پێش کەپووی
ڕەشەبا ئەکەوێ!

سبەینێ، سبەینێ
هەموومان کورسییەکەیش ئەبینین
وایلێدێ
سەگێکی هەڵەبجە ئەتوانێ لەسەری بگەوزێ و
سەگێکی نەجەفیش بە نەخش و نیگار و
بە ئاڕم و دروشمیا...هەڵمیزێ!!

🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
#ئێوە_بە_خۆشەویستیم_ئەسپێرن
.
Şêrko_bêkes
🎀 @Sherko_bekas #کورتە_چیرۆکە_شیعرێ هات ڕاوەستا تەریک لە ژێر دار نارنجێکدا ڕاوەستا سەبەتەی پووشی پڕ گوڵیش لە باوەشدا تەنها سەیری ڕۆژهەڵات و ساعەتەکەی دەستی ئەکرد... هەتا شەمەندەفەر گەیشت. هەموو پیاوەکان دابەزین هەموو ژنەکان دابەزین هەموو منداڵان دابەزین تا…
#داستانکِ_شعری
🎀 @Sherko_bekas

آمد و تنها
زیرِ درخت‌ِ نارنجی‌ ایستاد
سبدی‌ گل‌ در آغوشش‌.
مشرق‌ و ساعت‌ِ مچی‌اش‌ را نگاه‌ کرد
و قطار از راه‌ رسید.
مردان‌ پیاده‌ شدند،
زنان‌ پیاده‌ شدند،
قطاربان‌ نیز.
او را در میان‌ِ مسافران‌ ندید و غمگین‌
به‌ گُل‌های‌ سبد نگریست.

دیگری‌ آمد
او نیز تنها
مشرق‌ و ساعت‌ِ مچی‌اش‌ را نگاه‌ کرد،
پیش‌ از رسیدن‌ِ دومین‌ قطار !
بی‌ سخنی‌
سبدِ گل‌ را به‌ او سپرد
و رفت‌.

🎀 @Sherko_bekas
شعر: #شیرکو_بیکس
ترجمه: #یغما_گلرویی
.
#مۆتەکە

ڕائەکشێم
پەتوویەک ئەدەم بە شەوما
لە پەتوودا وێنەی پڵنگێکی تیایە
شەو درێژ و پڵنگ درێژ.
تل ئەدەم و ئەویش لەگەڵما تل ئەدا.
لە ژێرەوە سەرنج ئەدەم
کەڵبەکانی لەسەر ملمن.

ترسی خەت خەت لێم ئەنیشێ
هەر دوو چاوم ئەنووقێنم
هەتا خەوم لێئەکەوێ...
"لە دەشتێکدام.
خۆم ئەبینم بووم بە مامز
پڵنگەکە بەدیم ئەکا و
دوام ئەکەوێ
ڕا ئەکەم و ڕا ئەکەم و پڵنگ هەر دێ
دێت و دێت و هەناسەمان تێکەڵ ئەبێ.
دێت و دێت و لە پشتەوە...
بستێکی ماوە بمگرێ...

لە پڕێکدا
دائەچڵەکەم
ئارەقێکی سارد دەرئەدەم...
پەتوو لەسەر خۆم لائەدەم
ماڵەوەیە؟!
ورد ئەبمەوە
پڵنگ لەبەر قاچەکانما
تێکشکاوە و گرمۆڵەیه!"

🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
#ئێوە_بە_خۆشەویستیم_ئەسپێرن
.
#دوور_و_نزیک

هەر ئێستە لێرەوە بەرەو ژوور باڵ ئەگرم
ئەو هەورە ڕیش لۆکە، ماندووە، ڕائەگرم
پی ئەڵێم: ببوورە چاوەکەم! تۆ نامەی بارانێ یان بەفرێ یان بۆنی ئێوارانی غەمناکی
شارەکەی "بێکەس"ت پێ نییە؟.
بمدەیتێ و لەباتی ئەو ئەرکەیش
سەد ماچی پەڕ و باڵ سووتاوی غەریبی، وەرگری!

هەر ئێستە لێرەوە، من ئەبمە، باپووسکە و ئەگەمە ئەو مانگی سەرکەلە و پێی ئەڵێم: ببوورە گیانەکەم! تۆ شیعری چاو ڕەش و
خەرمانەی تەنیاییی کچێکت پێنیە؟
ڕاسپێر، لەگەڵ خۆت
بۆ منت هێنابێ و
لەباتی مژدانەیش
سەد گوڵی کوژراوی
دووچاوم وەرگری!

هەر ئێستە خۆم ئەکەم، بە ماسی باڵدار و ئەو ئاسکی شەپۆلەی پێشەوە ڕائەگرم
پێی ئەڵێم: گیانەکەم ببوورە!...
تۆ لەگەڵ هەناسەی پڕژەتا
تۆ لەگەڵ زایەڵە و گریانی هاژەتا
لە چۆمی چریکەی "دیلان" و
ڕووباری شیوەنی دایکانی شارەکەم دوا ناڵە و کڕووزەی بەهاری خوێناویی ئەم کوردەت پێ نییە بمدەیتێ و
لەبری ئەو ئەرکەیش
هەر ئێستە: هەزار ئاخ
هەزار ئۆف
هەزار داخ
لە ڕۆحی بێزاری، شاعیرێ
وەرگری!

🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
#زنەی_شیعر
.
#خەو

لە خەوێکدا
بووبووم بە ماسی شاعیر و
ئاو بە زمانی نووسینم و
دڵۆپەکان بە وشەم و
قەڵەم بە پەلکەگیای بن و
شەپۆل بە دەفتەری شینم!.

🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
#هەست_و_نەست
Şêrko_bêkes
#مەرگی_کانییەکی_سەوز "پەخشانە شیعر" ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ بەشی"۲" 🎀 @Sherko_bekas تۆ قامکی کامیان بووی مانگەشەو یان پەنجەی باران؟! تۆ گلێنەی کامیان بووی کانی یاخود گەڵاڕێزان؟! کاتێ عەشقت لەناو غوربەتا ئەنەخشان بەرد بۆ بەختی خۆی ئەگریا…
#مەرگی_کانییەکی_سەوز
"پەخشانە شیعر"
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
بەشی"۳"
🎀 @Sherko_bekas

ئەی سەوزاییە سەر بە بەفرەکەی ناو شیعرم!
پەروانە تۆ نەبی کێیە؟!
ئەی سروە تۆ نەبی کێیە؟!
گەلەرییەک لە خەزان و
پێشانگایەک لە باران و
چوارچێوەیەک لە خەرمانە و
لەوحەیەکیش لەم سووتانە و
فڵچەیەکیش لە زوقمەکەی ناو دەروونم و
ئەمانە تۆ نەبن ئەی کێن؟!

ئەستێرێکی بەر مانگەشەو وەختێ کە ڕەنگ تیا بخەوێ!
ئەویش تۆ نیت؟
ئەی گرافیکی شەبەنگێ وەختێ خودا بیچنێت و
بیداتە دەست عاشقێک و عاشق بیداتە دەست جوانیی و جوانیی بیداتە دەست ڕاستیی و ڕاستیش بیداتە دەست دوا ڕۆژ،
ئەی ئەمانە تۆیان تیا نیت؟!

ئەی شیری ناو گوڵەگەنم؟!
کلووی ناو خەو؟!
پەڕێک بەدەم کزەباوە؟!
برایمۆکی ناو بەفرانبار؟!
پریشکی ئاوی قەڵبەزە و دەنگی ژن و ماچی مانگەشەو و شەختە و خەنینەوەی ساوایەکی ناو هەڵەبجە و ڕامووسانی نێوان گوڵەهێرۆیەکی سپیی و بایەکی کەسک.

کراسی سەوزی کچێکی سپیکەلە کە بۆ پیاسەی ئێوارەیەک، بۆ ژوانێکی ڕاگوزار، ئەچێتە سەر جادەی سەهۆڵکە.

ئەی ئەمانەیش تۆیان تیا نیت؟!
من لە زۆر شوێندا و لەناو دەیان و سەدان باڵەفڕێی ڕەنگ و هات و چۆی جوانیدا ئەتبینمەوە:
لە نەخشە هەرە وردەکاندا:
جێ پێی چۆلەکە لەسەر بەفری تازە باریو.
ئەو زەردە پاکەی لە پێڵوی زەڕنەقووتەدا هەیە.
لە تیسکی زۆر سپیی کارژۆڵەی تازە زاوادا.

لە لەرزینی دڵۆپە شەونمێکی سەر گەڵای پاییزدا.
یان لە وردە ماسییەکی پوولەکە ڕەنگینی بن حەوزێکی ڕووندا وەختێ هێواش هێواش بجووڵێ.

لە نوشتانەوە و هەستانەوەی لاسکە گیایەک لە بەردەمی پرژەی تاڤگەیەکدا.
لە خل بوونەوەی پەپوولە پایزەیەکی وێڵی سەر زەوی گەلەرییەکدا، لە بڵقی ئاڵی کولێرەیەکی گەرمدا.
دوای بوولێڵیش لە مۆمێکی داگیرساوی کێلی ژوور سەری کچێکی عاشقی کوژراودا.

🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
#ئێوە_بە_خۆشەویستیم_ئەسپێرن
.
#نەغمەی_ڕەش_و_سپی!..

فریشتە بووی؟! لای خوداوە
تۆ هاتبووی؟!
یان خوێندکارێکی پەیمانگە؟
کە گەیشتی
بووی بە پەڵەی هەوری سپی و
لەبەر پیانۆدا دانیشتی!.
پەنجەکانت لەسەر شەو و ڕۆژی دوگمە خاو و خێرا... هاتن و چوون.

لەناو هۆڵدا نەغمەی سپی
ئەبوو بە کلووی قەسیده
نەغمەی ڕەشیش
بە چەند پۆلێ پەڕەسێلکە.
منیش ئیتر هەتا هەستام
لەسەر کورسیم
گۆمیلکە بووم بۆ ئاواز و
خەرمانە بووم بۆ پرشەپرشی تریفە!

🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
#هەست_و_نەست
.
#جوانە_دڕندەکە

تانسۆ چیلـلەر!
تابلۆیەکە لە قژی زەرد
دوو چاوی مەست
لە گەردنێکی کافووریی و
سنگێکی بەرز.
تانسۆ چیلـلەر! تابلۆیەکە
لە ئاسمانی لەشێک سپی
ورد بەرەوە!

لەو قژەدا تەلبەندی دڕکاویی شەو و
لەو چاوەدا نووکە سوونگی و
لەو ملەدا ئەڵقەی پەت و
لەو سنگەدا نارنجۆک و
گولـلە تۆپ و
سەری بڕاوم ئەبینی!

باش گوێ بگرە
لە ئاسمانی ئەو لەشەیشدا
قیژەی ئاوم و
قیژەی دایکم و
زریکەی مێژووم ئەبیسی!

🎀 @sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
#زنەی_شیعر
.
#ئەو_تۆپەی_نەهاتەوە

لەو پارکەدا چرایەکی داگیرساوی ئازادیی بووم
پیاسەم ئەکرد...
سنەوبەرێک باریکەلە
بەرەو ڕووم هات
ئەڕۆیشت و تۆپێکیش لەبەر قاچیا بوو.

بە نووکی پێ،
هێواش هێواش تێی هەڵئەدا بۆ سەرەوە
هێندەی بگاتە بەر سنگی و دیسانەوە
ئەهاتەوە سەر پشتی پێ و
جارێ دە جار و سەد کەڕەت
تۆپ نەئەکەوت!

دارسنەوبەر هەر ئەهات و
چاوێکیانی لەسەر من و
چاوەکەی تری هەر لەسەر تۆپەکە بوو!
گەیشتە لام
وتی: ڕۆژباش
_ژیانت باش
زیاتر لێم هاتە پێشەوە و
دەستێکی خستە سەر شانم و
تۆپەکەی نا بە دڵیەوە!

_ببوورە...نامناسیتەوە؟!
_سنەوبەر نیت؟
_سنەوبەر یاریزان بووە؟!

لەم ساتەدا شووتێکی لێدا ئاسمانی و
تۆپ بە حەواوە ڕاوەستا و
نەهاتەوە و
لەسەر پارکی ئازادیمان
بوو بە مانگێکی نیگا شین.

ئەمجارەیان دارسنەوبەر تێپەڕیبوو
کە ئاوڕی لێدامەوە و
لەو دوورەوە هاواریکرد:
_من "یاسین"م
شێرکۆ
یاسین
🎀 @Sherko_bekas

(سلێمانی، شوباتی ۲۰۰۳)
شێرکۆ بێکەس
#ئێوە_بە_خۆشەویستیم_ئەسپێرن
.
#پەیکەر
"بۆ شەهید جەباری حاجی ڕەشید"

لە سەرەوە تا خوارەوە
باڵای بەرزی پیرە مەگروون دائەتاشم
ئەیکەم بە پەیکەری پیاوێ:
کە جێ ئەشکەنجەی سەر لەشی
شەوانی ئەمنە سوورەکەی
لەبەر بارانی"باوەڕ"دا
پەڵەیان داو. ئیتر ئەوسا
مێرگی برین و سروودی "مەشخەڵان"ی بەر سێدارە...

زڕەی ئازار
خەونی ژووری ئینفیرادیی...
وشەی ژێر زەمینی ئەنفال..
خوێنی قەڵەم، کێڵگەی نامە، عەشقی پ.م
عەشقی شەمام، چاوی هەرسێ منداڵەکە
بوون بەکانی و بوون بە دەغڵی زەردەخەنە و
بوون بە مێژووی خۆرەتاوی ئەم وڵاتە.

پیرەمەگروون!
من پێت ئەڵێم:
وا هاتووم و پەیکەر تاشی ئازادییم و
ڕازیی بیت و ڕازی نەبیت
دات ئەتاشم و من تۆ ئەکەم:
بە "جەباری حاجی ڕەشید"

🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
#زنەی_شیعر
.
Şêrko_bêkes
#مەرگی_کانییەکی_سەوز "پەخشانە شیعر" ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ بەشی"۳" 🎀 @Sherko_bekas ئەی سەوزاییە سەر بە بەفرەکەی ناو شیعرم! پەروانە تۆ نەبی کێیە؟! ئەی سروە تۆ نەبی کێیە؟! گەلەرییەک لە خەزان و پێشانگایەک لە باران و چوارچێوەیەک لە خەرمانە…
#مەرگی_کانییەکی_سەوز
"پەخشانە شیعر"
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
بەشی"۴"
🎀 @Sherko_bekas

پۆپنەی کەڵەشێر لەبەر هەتاودا ئاڵێکی ڕوون و بێگەردە
من ڕەنگی تۆم لەبەر خۆرنشیندا بەو جۆرە ئەبینی.
وەختێ پەپوولە ئەفڕێ و ئەنیشێتەوه و دەنگیش ونە،
تۆ بەو بێدەنگییە ئەفراندنت کرد بە ڕەنگ.

چاوی پشیلە لە تاریکیدا وەک مۆم ناچەقیت
ئەو بریسکە، بریسکە هات و چۆ ئەکات!
تۆ خەمی بریسکەدارت جۆگەی ئەو ڕەنگانە بوون کە هەمیشە لە ڕۆیشتندا بوون.

تۆ لەناو خۆتا، ڕقت ئەوەندە تەنک تەنک کردبۆوە تا ئەو شوێنەی کە لەمدیوەوە منداڵ و مەسیحمان بە ڕوونی تیا ئەبینیت.
تۆ ئەوەندە هونەرت بە ڕۆحتەوە نوساندبوو تا ئەو شوێنەی گەلێ جار خۆت و نان و ماڵ و منداڵت لەبیر ئەکرد.

تۆ لەناو خۆتا قرچەقرچ ئەسووتایت و بەڵام بۆ دەرەوە سەرتڵێ بووی ئەشنایتەوە و پێئەکەنیت.
تۆ ئەو شیعرە سەروڕیش سپییە بووی
کە لێوانلێو بووی لە حەیرانی سەوز.
تۆ ئەو سەوزەیش بووی کە پڕپڕبووی لە خەزان.
ئەو خەزانەیش بووی کە سەرڕێژ بووی لە گەشانەوە و
ئەو گەشانەوەیش بووی کە سیخناخ بووی لە هەڵقرچان!

تۆ زەردەخەنەی وەرین بووی.
بارانی تینوو تۆ بووی.
لە سەرەوە مەنگ و لە بنەوە بەهاژە و لە سەرەوە دووکەڵ و لە بنەوە کڵپه ئاڵ و لە ڕووخسارتا بەفرانبار و لە هەناویشتا ئاگرباران بوو.

فڵچەیەک بۆی گێڕامەوە و وتی:
قەت ڕۆژێ لە ڕۆژان نەمدی ئەو من هەڵکێشێ لە ڕەنگی خۆی و ژیان
بۆ ئەوەی دوور لە خۆشەویستیی بمانفرۆشێ و بماندا بە نان!

🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
#ئێوە_بە_خۆشەویستیم_ئەسپێرن
.
Forwarded from اتچ بات
#ئێستا_کچێک_نیشتمانمە
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
بەشی "۳۵"
🎀 @Sherko_bekas

ڕۆزانا بۆ من دنیایە و
وا ئەزانم هەموو ڕۆژێ لەناو چاوەکانی ئەودا
شارێکی تازە ئەبینم و
هەموو ڕۆژێ، بە سەفەرێ ئەچمە دەرێ!
من ئێستا ڕۆزانا نیشتمانمە
من ئێستا لەم نیشتمانە تازەیەدا
بووم بە کەمانچەیەکی کامەران و
شەپۆل لێئەدەم و درەخت ئەژەنم!

ئەم کاتەتان باش!
منم "ڕۆزانا"
تەمەنم نۆزدە گوڵەباخی وەڕسە و
نۆزدە پرسیاری شپرزە و نۆزدە مامزی یاخی.
من هاووڵاتی "خەم لاند"م
خەم لاند لە "کیشوەری زوڵم"دایە و
ئەکەوێتە باشووری خۆرئاوای "هەژاری"یەوە
پایتەختەکەی ناوی "تەمتوومان"ە و
لە چوارلاوە ڕەشەبا دەوری داوە.

من لە گەڕەکی پاییزدا لەدایک بووم
تەنیایی مەڵاشوومی هەڵداوەتەوە.
قوماتەکەم گەڵای وەریو بووە.
باوکم ناوی "بریندار"ە و
دایکیشم ناوی "خەزان"ه
لەگەڵ "ڕاپەڕین"ی چاو سەوزدا
هەردووکمان لە ڕۆژێکدا چاومان هەڵهێناوە.
ئەو شیری دایکی منی خواردووە و
منیش شیری دایکی ئەو.

من زۆر دەمێکە باوکم چۆتە لای گڵ
نیشتمانی پیرۆز بە دەستە پیرۆزەکانی خۆی
بەر لە دە ساڵ
لە بەیانییەکی تەماویدا و
لە پێچی مێژوویەکی شوومدا
ئەو کاتەی وڵات بووبوو
بە دەستاڕێکی گەورە گەورە و
براکانیش یەکترییان پێ ئەهاڕی!
لەو دەمەدا سێ فیشەکی گڕداریان لەسەریا چاند
ما لەگەڵ نان و ئاوی کوژراودا گەورە بووم.

ئەوەندەیش نابێ
لە هۆڵێکی کتێبخانەی گشتی
بە هۆی دێڕی شیعری "گۆران"ەوه
لەگەڵ "کامەران"دا یەکمان بینی
ئەو کوڕە باریکەلە قژ تەنکەی
لەسەر لێواری خۆکوشتن ڕاوەستابوو
لەو ساتەدا یەکمان ناسی

هەر زوو ئێمە وەک دوو دڵۆپ فرمێسک و
دوو وشەی غەمگین و دوو گوڵەگەنمی تینوو..
دوو دەست لە کەلەپچەیەکدا..
دوو سێو لە سەبەتەیەکدا..
دوو ئاوێنە لە ڕێگەیەکدا..
دوو ڕەنگی بێزار لە ڕەنگدانێکدا
یەکمان ناسی

کتێب تەوقەی لەگەڵ یەکتردا پێکردین و
کتێب خستنیە تەنیشت یەکەوە و
کتێب ئاڵ و گۆڕی مەراقی پێکردین و
کتێب ڕیزێ خەون و ڕیزێ پرسیاری
نەکراوی پێ نووسین و
ئیتر چووین ناو قوڵایی یەکترەوە..
ئێستا ئێمە دەستمان لەم نیشتمانە پیرە بەرداوە
ئێستا ئێمە خۆشەویستیمان کردووە بە نیشتمان
بۆ خەونەکانی هەردووکمان!

🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
2024/09/25 03:22:39
Back to Top
HTML Embed Code: