Telegram Web Link
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
#مردن

کە گەڵایەک مرد، حەرفێکم لێ مرد
کە کانییەک مرد، وشەیەکم مرد
کە باخچەیەک مرد، ڕستەیەکم مرد
بەڵام ئەی کیژی
تەمەن دەساڵەی
گوندی "هەڵەدن"
وەختێ تۆ کوژرای
دە شیعرم مردن!

🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
Şêrko_bêkes
#ئەسپێکی_سوور بۆ شەهید د. جەعفەری شەفیعی ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ بەشی "۳" 🎀 @Sherko_bekas ئەو کاتەی شیعریشم وەک خۆم بەن کاڵەی کاڵە و پێتاوی عەشقی بەست و شاخی هەڵۆکانی کردە قیبلە و ڕووگە لەوێ لە یەکەم سەفەری پەڵکە ڕەنگینەی شیعردا بە ژێر ڕێژنە…
#ئەسپێکی_سوور
بۆ شەهید د. جەعفەری شەفیعی
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
بەشی "۴"کۆتایی
🎀 @Sherko_bekas

ئەمڕۆ "چۆخماخ"، لانەی پڵنگە چنگ و پەل
بە چەخماخەکانی ئێمە
لە مانگی گیراو ئەچێت و تار و مارە
خاک بە هەنیسکەوە سەری
درەختی خۆی هەڵئەکەنێ
لووتکە چاو تەڕ و مل بە کوێن
دەم و لێوی یارانی شاخ
هەر لەو گەڵا وەریوانە ئەچن کە "با"،
کە کزەبای ئەم پایزە درەنگ وەختە
بەرەو گۆڕیچکەی دوا عومری خۆی ئەیانبا
کپ بوونێکە هەر بە تەنها ئازار
ئا لەم دۆڵە کز و خامۆشەدا
ئەبزوێ و ئەزرنگێتەوە.

ئەم بەر، ئەوبەر، ڕیزە تفەنگی چاو تەڕی
پێشمەرگەکان، وەک هەڵاڵەی ڕوومەت شەقار
بە درێژایی هەناسەی ڕێگا و بان و
بە درێژایی گریان و
بە درێژایی خەمی سوور
هەر وەکوو لە قۆناغەکانی ڕوابن
وا بوونەتە دوو تەیمانی دەوری سەری ئەم
کۆتەڵە وروژاوە.

بڕوانن و ورد بنەوە
لە چۆخماخە بچکۆلانە و ڕووتەڵەکەی ئێمەدایە
کە زڕێبار ئەڕژێتە سیروانەوە
شاهۆی ئەوین
مل لەژێر چەنەی پیرەمەگرون هەڵئەسوێ
سابڵاخیش بۆن ئەنێ بە بۆی
هەناسەکانی هەولێرەوە.

چەکمان چۆغەی کەرکووک بەسەر
ڕانکی هیوای کرماشاندا لەبەر ئەکات.
بەسێ ڕیز فیشەک لغەوە
ئێشک گری شەوانەی ئەم خاکی دایکەن
تۆ بڕوانە ئەوەتا وا
بەدەم هاواری خوێنەوە سوجدە ئەبەن.

لەبیری "بەقوڕە ڕەش چووی"
ڕابردوویەکی دێزماندا
ئەو وەختانەی کە ڕۆژگارمان سیخوڕ بوون
بەسەر سەعاتی ترساوی شەوگارمانەوە
وەختێ بەخەنەبەندانی خوێنی یەکتر
چل چرای شایی و لۆغانی
ئێرەو ئەوێ و ئەولای ترمان،
بۆ پایتەختە سمێڵ فیتەکان سوور ئەکرد.

لەو دەمەدا کە لەبەر پێی شا و سوڵتاندا
وەک زەردەمار، دوپشک،
بە یەکمانەوە ئەودا و ئەمردین.
بەڵام ئیستە لە کۆتەڵی
ئەم هەموو جەعفەرانەدا.
لە پەنجەرەی ئەو خوێنە ڕووناکانەوە
یەک ئاسۆگەی سوورمان هەیە
کۆست لە دوای کۆست
خوێن لە دوای خوێن
هەر هەموومان ئەچینەوە
سەر ئەو شا ڕێگە و شەقامەی
باخە و باخ و تەلان تەلان
ئەمانباتەوە ناو دڵە داگیرساوەکەی کوردستان.

ئەمڕۆ "چۆخماخ"ی دوا یانەی ئەم جەعفەرە
بوو بە هەموو نیشتمان!
تۆیش ئەی شەهیدی کەڵەگەت
وەکوو نەخشەی وڵاتەکەم!
ئەی خاجی ڕەنج و لاوکی دەم ئازادیی
گڵ مەیل بڕی تۆ نییە
گڵ بە خوێنی ئێوە هەناسە ئەدات و
دەمی برینەکانی ئێوە کارێزی ژیانێتی.

ئەوەتا پێشمەرگەیەکی شێونەکردوو
بە پلەی خزی تاریکی ئەم شەوەدا
هەڵئەگەڕێ و ئەڵێ و ئەڵێ:
لە پەلە پیتکەی تفەنگمای
نووسەرێکی وشە شەهید
دوای نیوەشەوێکی خامۆش
قەڵەمەکەی ڕووی دەمت تێئەکا و ئەڵێ
لەناو بیلبیلەی حەرفمای
دایکێکی خەم دەستەمۆکار
لە ژوورێکدا، تەنها وەک خوا!

بێ چرای مێرد، بێ چرای کوڕ
ئەویش ئەڵێ
تۆ ستوونی ئەم دەوارە و
کۆڵەکەی بەر هەیوانمانی
منداڵە چۆلەکەکانیش، پەڕ و باڵ تەڕ
ڕووی دەمی خونچەی خۆیانت تێئەکەن و
وات پێ ئەڵێن:

لەم زستانەوە ئیتر تۆ
شەوانە چیرۆکی ئێمەی
بۆ منیش تۆ ئەو شیعرە هەرە نازداری
کە هێشتاکە نەمنووسیوی!
دە لالۆ.. لالۆ.. هەستەوە
سواری ئەسپە شێکەت بەوە.

ڕێبەندان و بەفرانبارە
هۆبە هۆیە و زایەڵەیە
کوا وەختی بوو
ئا ئەم کۆچە بێ وادەیە؟
دە لالۆ.. لالۆ.. لالۆ.. هەستەوە
سواری ئەسپە شێکەت بەوە
چاوەڕوانین دە هەستەوە!

🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
#شایی_شەهید
.
Espêkî sûr
ID☞ @Sherko_bekas
🎀 @Sherko_bekas

دە لالۆ.. لالۆ.. لالۆ.. هەستەوە
سواری ئەسپە شێکەت بەوە
چاوەڕوانین دە هەستەوە!

#ئەسپێکی_سوور
بۆ شەهید د. جەعفەری شەفیعی

شێرکۆ بێکەس
#شایی_شەهید
#ناونیشان

نە ناوی شار، نە گەڕەک و نە شەقام و
نە ژماره تەلەفۆن و نە سنووقی
پۆستەم هەیە!
کەچی نامەی سەوزی ئەوین
نزیک و دوور
هەموو ڕۆژێ بەڕێوەیە.
چونکە شیعرم خۆی پۆستەچی خۆشەویستی و
ئەدرەسیشم دڵی دیاری
پێشمەرگەیه!

🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
#ئاوێنە_بچکۆلەکان
.
🎀 @Sherko_bekas
#کورتە_چیرۆکە_شیعرێ

هات ڕاوەستا
تەریک لە ژێر
دار نارنجێکدا ڕاوەستا
سەبەتەی پووشی پڕ گوڵیش
لە باوەشدا
تەنها سەیری ڕۆژهەڵات و
ساعەتەکەی دەستی ئەکرد...
هەتا شەمەندەفەر گەیشت.
هەموو پیاوەکان دابەزین
هەموو ژنەکان دابەزین
هەموو منداڵان دابەزین
تا شۆفێرەکەیش دابەزی

ئەوەی دیار نەبوو هەر "ئەو" بوو!
غەمگین... غەمگین ...
تەماشای گوڵەکانی کرد.
بۆ هاتنی نۆرەی دووەم شەمەندەفەر
یەکێکی تر هات ڕاوەستا
ئەویش بەتەنها هەر سەیری ڕۆژهەڵات و
ساعەتەکەی دەستی ئەکرد
ئەوسا ئەم چووە لایەوە
بە بێدەنگیی سەبەتەکەی دایە دەستی و
ئینجا ڕۆیشت!

🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
ــــــــــــــــــــــــــــــ
لە کتێبی " #زنەی_شیعر"
.
Şêrko_bêkes
🎀 @Sherko_bekas #پیاو بۆ جگەرگۆشەی شەهیدە قارەمانەکان، بۆ منداڵانی کوردستان دیاری و یادگارە ـــــــــــــــــــــــــــــ بەشی "۲" مناڵینه! ئیوە بووبوون، که ڕۆژێکیان نیوەڕۆ بوو کوردستانمان تاریک داهات. نەهەنگێ هات چیای قووت دا بەردی کرۆشت ڕووبارەکانی هەڵلووشی…
🎀 @Sherko_bekas
#پیاو
بۆ جگەرگۆشەی شەهیدە قارەمانەکان،
بۆ منداڵانی کوردستان دیاری و یادگارە
ـــــــــــــــــــــــــــــ
بەشی "۳"

مناڵینه!
ڕۆژ هات و چوو
بەرە بەرە چاوی نوستوو
خۆیان لە دەس خەو ڕاپسکان
مۆمی زیاتر لەسەر دوند و
ناو ئەشکەوت و تاشە بەردەکان داگیرسان

مناڵینه!
ئەو ڕۆژگارە.. تاڵ بوو.. تاڵ بوو
هەر ئێجگار تاڵ..
کونه گورگ و کونه ورچ و
کلۆری دار ئەکران بە ژوور، ئەکران بە ماڵ!

مناڵنیه!
ئەوانەی تەپلەی ئاسنیان لەسەردایە
ئەوانەی بەرگی کوشتنیان لەبەردایە
دەستیان ئەخستە سەر دەمی زنە و کانی
زنە و کانیش وەکوو منداڵ

وەکوو ئێوەی چاو گەش چاو گەش
لە دوای یەکدوو شڵپە و نووزە
لە ژێر دەستیاندا ئەترسان
لە ژێر دەستیاندا ئەخنکان
ئەچوونە سەر:

پیرە داری باپیرەی دێ
پیرە داری قەد کۆماوەی
سەر لق لەرزۆک، ڕدێن درێژ
شاپڵیتەیان ئەخستە ناو هەناوێوە
هەتا ئەبوو بە خۆڵەمێش.

شەو درەنگان ئەچوونە سەر:
ماڵی شیعر و ماڵی چیرۆک
ماڵی "بێکەس" ماڵی "بلە"
ماڵی هەر خامەیەک بەرگی
"سمکۆ" و "شێخ" یان بپۆشیایە
هەر قەڵەمێ فەقیانەکە و،

جامانەکەی "مامەیارە"ی ببەستایە بە پەیژەدا
بۆ سەر سەربان سەرئەکەوتن
ئەچوونە خوار لەناو جێدا ئەیانگرتن
لە دواوە دەستیان ئەبەستن
ئیتر ئەبران
لە پێچێکدا
لە دۆڵێکدا
لە گۆمێکدا
دوایی سەرەونگون ئەکران.

مناڵینە!
ئەو.. ڕۆژانە
ئەو.. پیاوانە
ئەو.. سەردەمە
ئەو.. چەند کەسە
ڕووتەڵە بوون وەکوو شاخی "مامەڕووتە"
وەکوو "قانع"
سکیان وەک جامی فافۆنی تێک قوپاو بوو
تینووشیان بوو

وەک "هەڕوتە"
بە سێ و چوارێک و.. یەک تفەنگ
بە سێ و چوارێک و.. لێفەیەک
بە سێ و چوارێک و.. خەپلەیەک
بەڵام بە هەمووشیان یەک دەنگ!
مناڵینە!
ئەو.. ڕۆژانە
ئەو.. پیاوانە
ئاگریان بۆ ئاگردانی
ساردەوەبووی کێوان ئەویست
ئاگر نەبوو.

تفەنگ داوای گولـلەی ئەکرد
گولـلە نەبوو.
قۆڕەی سک داوای لەتێ نان،
زیادی ئەکرد
لەت کوا هەبوو!
مناڵینە!
هیچیان نەبوو
هیچیان نەبوو
تەنها هەر خۆشەویستی و باوەڕ و
چاوی گەشی ئێوەیان بوو!

مناڵینە!
بابێینەوە سەر ئەو پیاوەی
بەدوای چاوی کوردستاندا
بەشوێن پشکۆ و گولـله و ناندا
هەر ڕۆشت و ڕۆشت
مامزی سرک، شوور و،
بەران ماندوو بوون، ئەو ماندوو نەبوو
دەمێ ئەبوو بە "ڕەشەبا"
دەمێکی دی بە برووسکە.

ئینجا ئەتدی پەلەوەرە
بۆتە قوڵنگ بۆتە شاهۆ
جارێکی تر ئەتبینیەوە
شوانی گوند و ڕانە مەڕە.
گـردی دڕک و داڵی بڕی
شاخی قەل و داڵی بڕی
خێڵگەی کەڕ و لاڵی بڕی
هەتا دواجار کــوڕی شوانکار
وەک قوڵنگی باڵ بریندار
گەیشتە ناو توونی بابای
ناوچەی هەکار.

🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
ـــــــــــــــــــــــــــــ
لە کتێبی #کەشکۆڵی_پێشمەرگە
.
#حەوز

لەم حەوزەی خانەقایەدا
شەوان درەنگ
کە مانگ ئەگاتە خوارەوە و
ئەچێتە ناو ئاوەکەوە.
ڕێک بە تەنیشتی مانگەوە
من سەری "مەحوی"یش ئەبینم
پێکەوە ئەلەرێنەوە!

🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
#هەست_و_نەست
🎀 @Sherko_bekas
#خواست

وەختێ گەرداو داوا ئەکا و
شەپۆڵ هەڵئەسێتە سەرپێ!.
هەموو جارێ ئەو بەرزە و پێ ڕاوەستانە
ئەو... هەڵسانە
بۆ یادی گیانی ئاوێکە، کانییەکە، شەهید بووبێ.
وەختێ ئاسۆ داوا ئەکا و،
باڵندە بۆ ساتەوەختێ لەنگەر ئەگرێ
بە ئاسمانەوە ئەوەستێ.
هەموو جارێ ئەو لەنگەرە، ئەو وەستانە
بۆ یادی گیانی گوڵێکە، گەڵایەکە، شەهید بووبێ.

وەختێ خاکیش داوا لە هەموومان ئەکا
وەکوو درەخت دەقیقەک ڕابوەستین
هەموو جارێ ئەو بەرزەپێ ڕاوەستانە
لەبەر خاتری نیگای کانی و،
بەردەنوێژی ناو چەوانی شەهیدێکە.
هەموو جارێ لەناو چرکەی دەقیقەدا
وا هەست ئەکەم
سەعاتی خوێنی شەهیدی کەشکۆڵەکانم لێئەدا!.

کێ بوو پرسی:
ئەم شیعرانەی تۆ چەند ئەژین؟
چەند عومریانە؟
من خۆم ناڵێم، شەپۆل و گوڵ و مەل ئەڵێن:
بەقەد یادی هەر جارێکی بەردەامی
ئیستە و بەیانی و داهاتووی
ئەو... دەقیقە، ڕاوەستانە!

🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
#ئاوێنە_بچکۆلەکان
.
🎀 @Sherko_bekas

"پ. م"ێکی بریندار و
شیعرێکی ئێجگار نازدار و
شاعیرەکەی.
من لە بیرمە "پ. م"ەکە
لە سێبەری گابەردێکدا پاڵکەوتبوو
قاچێکی لە گەچدا و دەستێکی لە ملدا و
ئەو شیعرە جوانەی ماچ ئەکرد
کە تایبەت بۆ ئەم نووسرابوو
بەڵام برینی پاڵکەوتوو نەیئەزانی
هەرگیز هەرگیز نەیئەزانی
کە شاعیرەکەی ئەمێستا
لەبەردەم "بابولنیزامدا"
دێت و ئەچێ و
چەکێکیشی لە شاندایە
لە هەمان توخمی ئەو چەکەی
کە دوێنێ ئەمی زامدار کرد!

🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
#حەفتا_پەنجەرەی_گەڕۆک
.
#ڕۆژنامەی_خودایی

بەیانی بوو
باڵای ڕۆژنامەی خودایی و
لە ماڵەوە هاتە دەرێ.
دوو تاڵ لە قژی قەترانیی
بووبوون بەسەر دێڕی جوانیی و
لەسەر ناوچەوانی سپی
نووسیبوویان:

ئەمڕو ئەبێ تا ئێوارێ
بە ئەفسوونی ئەم جوانییە
یان شار شێت کەم
یان وەکیتر
قەڵەمی کوڕێ نەمێنێ
دوای ڕۆیشتن و ئاوا بوونم
لە خەیاڵی نیوەشەودا
هەموویان نەکەم بە شاعیر!.

🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
#هەست_و_نەست
.
Şêrko_bêkes
#وەختێ_کۆتایی_ئەبێتە_سەرەتا ـــــــــــــــــــــــــــــــ بەشی "۱۴" 🎀 @Sherko_bekas لە دەرەوەو لە تاسەیەکی شەقامدا، هەموو کەوتین بەسەر یەکدا و، کچە تاکە گوارەیەکیان، هەڵبەزێوە و پەڕیە لای من. کەوتە قسە و یەکمان ناسی. بۆ یەکەمجار ئەو پێی وتم: خانمەکەمان…
#وەختێ_کۆتایی_ئەبێتە_سەرەتا
ـــــــــــــــــــــــــــــــ
بەشی "۱۵"
🎀 @Sherko_bekas

کە کچە گوارە خوێندنەوەی شیعرەکەی تەواو کرد. دوو دڵۆپ بە ڕوومەتما هاتنە خوارێ و یەکێکیان کەوتە پشت ملی کوڕە نامەکە و داچڵەکی. قەڵەمی برۆیش لەولاوە گوێی گرتبوو هەڵیدایە و وتی: ئەگەرچی من خۆم بە ڕەخنەگر نازانم و نابم بە ئاوێنە. لەگەڵ ئەوەیشدا دوو قسەم هەیە: تێکڕا شیعرەکە جوانە، بەڵام لە هەندێ بڕگەدا ڕاستەوخۆو زەقە.

ئەمە جگە لەوەی شاعیر زۆر خۆی بە وەزن و قافیەوە بەستۆتەوە. بەهەرحاڵ جوانە. کچە گوارەی زۆربڵێ کەوتەوە قسە و وتی: وەک تۆزێکی تر بە چاوی خۆت ئەیبینی، ماڵێکی ئێجگار خۆشمان هەیە. لە هیچمان کەم نییە. بەڵام دڵی خانمەکەمان ناخۆشە. چۆن مانگێک لەناو زیندانا بێ یان قومریەک لەناو قەفەزێکدا، یان ئاوێکی گیرخواردو لەبەردەستێکدا.

لەم کاتەدا بەڕاوەستانی ئوتومبیلەکە و کردنەوەی دەرگاکەی و پێوەدانیدا، زانیم گەیشتووینەتە بەر ماڵەوە. پاش چەند چرکەیەک هەستم کرد، بە پلیکانەیەکی بەرزدا سەرئەکەوین بۆ نهۆمێکی تر. کلیلێک بایەکی خواردوو، چووینە ژوورێکەوە. وەختێکم زانی بە ئاسمانەوەین و فڕێ دراینە سەر دۆشەکێک ئیتر هەموومان لەناو جانتاکەدا کەوتین بەسەریەکدا.

کڵاوی سوراوەکە پەڕی و خۆیدا بەدەم و چاوی ئاوێنەکەدا و ئاوێنەکەیش کەوتە شاتەشات. لەسەرەوە زنجیرەکە ڕاکێشراو دەستی ڕاستی خانمەکەمان هاتە ناوەوە و، بەدووجار هەموومانی دەرهێنا. لە پێشدا کوڕە نامەکەی خستە سەر سەرینەکەی و دواییش ئێمەی هەموو یەکەیەکە لەبەردەمی باڵا ئاوێنەکەدا دانا.

دڵی تەنگە خانمی ژووری سپی، هەر ئەڵێی جۆگەیەکی غەمگینە وەختی زەردەپەڕ. هەرچەند ئەکا نە ورشە و پرشەی کریستاڵی تەلار و نە ئاوێزەی شکڕی ڕەنگاوڕەنگ و نە باڵکۆنی زێڕینی ڕوو لە چیا، تاڵێ بەختیاریی نابەنە ناو ئەو ڕۆحەوە کە وەک هێلکە شەیتانۆکەی کەناری چۆمی هاوینە تەنگە و بێواز.

هەرچەند ئەکا، چەند بەناو خۆیدا ئەگەڕێ، نە پەلکە گیایەک لە ئاسوودەیی و نە پەپوولەیەک لە شادمانی و نەشنەشنێ لە ئارام و دڵنیایی، هیچ نابینێ. باوکێک لە دەمی قولاپ و دووبرایش لە تاشەبەرد. دڵی گووشراوە خانمی بەر پەنجەرە. پاڵئەکەوێ و دەنگی "مەردان" لەسەر دووباڵی ئاوریشمین ئەیبا بۆ سەر بەفری دوورە چیا.

ئەیبا بۆ لای هەورە ڕەوەندەکان، بۆلای کۆچی بەرەو ژووری باڵندەکان. دڵی زۆر تەنگە خانمی ژووری سپی، خانم ئەنوێ و بەڵام دەنگی مەردان خەونی خانم لەگەڵ خۆیدا دوور دوور ئەبا هەتا لای خوا..!

🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
کتێبی " #ملوانکە"
.
#پۆستاڵ

لە شەڕگەدا
جووتێ پۆستاڵ
زۆر دەمێک بوو چاوەڕوان بوون
قاچەکانیان جارێکی تر بگەڕێنەوە ناویان و
بە مۆڵەتێ بچنەوە ماڵ!

🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
#هەست_و_نەست
Forwarded from اتچ بات
🎀 @Sherko_bekas

#دەسەڵات

کام کونە دەرزی بیرۆکە
زۆر بچووکە
بە تاریکیش من ئەتوانم
دەزووی شیعریان پێوە بکەم.
کامە خەیاڵ ئێجگار لووسە
من ئەتوانم هەر بە دەستی
ڕووتی ڕستە
بیگرم وەکوو ئەم پێنووسە.
کام حوتی دەریا گەورەیە،
من ئەتوانم لە پەرداخێ وشەی پڕدا
جێی کەمەوە.
بەڵام ئەوەی نە لە دڵما و نە لە شیعرا
هەرگیز جێیان نابێتەوە
درۆی گەورە
یان بچووکە!

🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
لە کتێبی " #ئاوێنە_بچکۆلەکان "
بە دەنگی پڕسۆزی ئیمپراتۆری شیعری جیهان
"شێرکۆ بێکەس"
.
بارانێ مرد
هەتا سێ ڕۆژ
زەویی پرسەیەکی گەورەی
لە کێڵگەیەکدا بۆ دانا
ئەوەی کە لەم پرسەیەدا
لە هەمووان زۆرتر گریا و
هەڵقرچانی لەبەر چاو بوو
باڵندەی باخی گوندێکی ڕاگوێزراو بوو.

@Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
🎀 @Sherko_bekas

لەو ئێوارە غەمبارەدا
ئێمە هەموومان پێکەوە..
بەداخەوە بە ناچاری
ناڵە ناڵی بەردی گوند و..
هاوار هاواری درەخت و
قیژە قیژی ڕووبارەکانمان.. بە جێهێشت.
ئێمە هەموومان پێکەوە و لە ڕیزێکدا و
دەست لە پشتێنی یەکتردا
بە چیاکەدا داگەڕاین.

ئێمە هەموومان پێکەوە
سەرمان بۆ ئاسمانی دڕی بەفڕۆکە و
سەلیبی دووکەڵ هەڵئەبڕی.
ئێمە هەموومان پێکەوە
گوێمان لە گریە و فوغانی چۆمەکان و
هەناسە بڕکێی هەوراز و
نووزەی پەلکە گیاکان ئەبوو
بە یەکەوە، جەستەی ئاوساوی ئاژەڵی
ناو دۆڵەکانمان ئەبینی
جۆگەی کوژرامان ئەبینی.

بە یەکەوە، دوور و نزیک،
وژەوژی "با"ی ترساو و
دەنگە دەنگی ئاڵۆزکاوی
هەموو ڕەزەکانمان ئەبیست.
ئێمە هەموومان پێکەوە
پەڵەپەڵەی بەفری سووتاو،
تەنینەوەی گڕی ئاڵی پووش و پەڵاشمان ئەبینی.
تەنها هەر یەکێکمان نەبێت
کە لەگەڵماندا ئەڕۆیشت و..
بەڵام ئیتر نە هیچی دی و
نە هیچی بیست
"مام بایزی"
نابینا و کەڕ!

🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
#حەفتا_پەنجەرەی_گەڕۆک
.
🎀 @Sherko_bekas

#زێوە

فڕەیەک دوور، نزیک.. نزیک
دوو سێ ناڵە.
دەشتێک.. دووکەڵ.
ئۆردوگایەک.. قیژە و هاوار.
حەرف.. حەرف
سەد "ئەلف و بێ"ی کوردیی کوژراو.
وشە.. وشە
سەد "ئەلف و بێ"ی "دارا"ی بێ سەر
"دارا"ی بێ قاچ.

ڕستە.. ڕستە
سەد "ئەلف و بێ"ی "دار"ی قژ سوور
"دار"ی گوڵان لەبار بڕاو.
سەد "ئەلف و بێ"ی "زارا"ی لە کەمەردا قرتاو.
پەڕە.. پەڕە
سەد "ئەلف و بێ"ی "بابە" و "دایە"ی
لەش کۆتەرە.

سەد "تۆپ"ی چاو دەرپۆقیوو
سەد بووکە شووشەی سەربڕڕاو.
فڕەیەک دوور، دوور، دوور، دوورتر
پایتەختی ئەژدیهایەک و
جیهانێکی کەڕەواڵە!.

🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
#ئاوێنە_بچکۆلەکان
.
Şêrko_bêkes
#بۆننامە ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ بەشی "۱۳" 🎀 @Sherko_bekas من ئەبێ دانی پێدانێم بۆنی گەلێ وشە و ڕستەم بۆنی ڕۆحیان تێکەڵ نەبوو بۆیە ئەبێ دانی پێدانێم لە جێی ئەوەی شیعر بکەم بە مرواریی بنی زەریا کەچی بۆ خۆم من کردمن بە تەختە و پووش و پەڵاش و…
#بۆننامە
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
بەشی "۱۴"
🎀 @Sherko_bekas

لە "مەحوی"دا تۆ ئەتبینی
زمان بووە بە نوری خوا، وشە بووە بە گەردیلەی تیرێژێکی نەهێنی خوا. هەستت ئەکرد، ئەوەی کە مەحوی ئەیبینێ تۆ نابیبنی. هەستت ئەکرد ئەوەی مەحوی بۆنی ئەکا، بۆنی ناکەی، تۆ ئەتبینی خەون ئەچێتە سەر ڕانی و شیعر ئەنووسێ. وەجدێک ئەبێ بە خەرمانە و دایئەپۆشێ.

لەناو یەک دەنکە گەنمدا ئەبێ بە تاڤگەی شیر و لەسەر باڵی یەک پەروانەیش بەرەو ئیشراق ئەسووتێت و ئەتوێتەوە و هەڵئەکشێ. بۆنی مەحوی و بۆنی نەهێنیی و مردن و بۆنی باروونە٭ و گومانە جوانەکانیش هەر یەک بۆنن. بۆنی ڕەنگە سپیەکان و بۆنی کازیوە و ئیشراق و بۆنی وەجدی پڕ پەپوولە و یەزدان یەکن.

"مەحوی" ئەمخاتە ناو گەرووی پرسیارەوە
ئەمکا بە سۆراخێکی وێڵ،
لە نێوانی ڕەحم و قەبرا.
"مەحوی" ئەمخاتە ناو دەنگی گومانەوە.
"مەحوی" ئەمخاتە ناو بۆنی گومانەوە.
"مەحوی" ناهێڵێ داسەکنێم لە مەنگیدا
ئەمداتە دەست گەرداوی شێت
ئەمداتە دەست پرسیاری شێت
لە نێرینەی وروژانی قوڵاییدا!.

ئەمداتە دەست گێژەنەکان
نامداتە دەست گوڵ و لم و
بە چەقەنەی دانە بەرد و ناو تەڵزمی بووندا ئەمبا.
ئەو پڕوپووچی ژیان و ئەو پڕوپووچی مردن و
تراویلکەی ئەم سەفەرەی
نێوان بێشکە و گۆڕەکەی خۆم نیشان ئەدا.

"مەحوی" ناهێڵێ داسەکێنم وەکوو "وەڵام"
"مەحوی" ناهێڵێ من هەرگیز سەقامگیربم
وەکوو "یەقین"
بۆیە ئەو منی کردووە
بە هەڵچوون و بە داچوون و
بە زمانێکی دڕدۆنگ و
بە شیعرێکی پڕ لە "بەڵام"!

--------------------------------------------------
٭باروونە: ناوی ڕووەکێکی بۆنخۆشە

🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
.
Forwarded from اتچ بات
#سی_و_سێ
#پاییزه_میوانی_بچکۆلە!
ــــــــــــــــــــــــــــــ
بەشی "۱"
🎀 @Sherko_bekas

"دەیان لەتە ئاوێنەی شکاوی هەتاوی پاییزه. سەدان وێنەی بابردووی ئەم وەرزە. خەزان لە ژندا و ژن لە خەزاندا. هەڵوەرین وەک پەند. شیعر لە جەستەی چیرۆکدا، هەناسە هەرە کورتەکانی سروشت. خوێندنەوەی خەمە وردیلەکان نووسینەوەی چرکە ساتەکانی ماڵئاویی. کورتە فیلمەکان. هەوێنی شیعر. ڕەنگدانەوەی تەنیایی لە عەشقە کوژراوەکاندا. داڕژانی ڕۆمانسیانە و مانگەشەوی نەمر، توانەوەی هێواش. درەخت و گەڵا وەختێ ئەبنە مڕۆڤ"

۱.
هەموو ساڵێ لە تەشریندا
"با"یەک فێربووە بە پاییز
"با"یەک دز دوای نیوەشەو دێتە سەری و
هەرچیەک ئەم هەڵیڕشتووە لە ماڵ و
لەناو ژوور و لەبەر دەرگا و لە پێدەشدا
بە چەند جارێک هەمووی ئەبا.

ئەڵێن ئەم "با"یە یەکێکە
لە چەتەکانی سەرچیا..
چەتەیەکە لە چەتەکانی زستان و
بەر لەوەی زستان خۆی بگا
بۆ دوا چاو ترسێنی پاییز
ئەم دزە بایە ڕەوانەی
خوارێ ئەکا..!

۲.
ئەم پاییزە ڕۆمان نووسێکە عەبەسی
هەموو جارێ فەسڵێ دوو فەسڵ سێ فەسڵ
لە ڕۆمانەکەی ئەنووسێ و
لە پڕێکدا نیوە شەوێ دێ بە سەریا و
ڕۆمانەکەی فڕێ ئەدا و
لە دواییدا پەڕە پەڕە ئەیدڕێنێ و
بە "با"ی ئەدا..

تۆ تەماشای ئەو دەشتەکە!
هەر لە خەیاڵی ڕژاو و
گەڵای وشەی هەڵلەرزیو و
پەڕەی دڕاوی هەناسە و
پەرەگرافی سێبەر و
دەستەواژەی ناو زوقمەوە
چی وەریوە و چی کەوتووە
تۆ تەماشای ئو دەشتەکە!

۳.
مەولەوی پاییز بوو
هەرجارێ گورگە زێی باران و خۆرەتاو
لەسەریا تێکەڵی یەک ئەبوون
ئەوساکە
ناوڕیشی پڕ ئەبوو لە وردە پەپوولە و
کانییەک لە ڕۆحیا هەڵئەقوڵا و
ناو دەستیش پڕ ئەبوو لە نوور و لە شیعر و
بەکزەی هەناسە خەیاڵێک
گوڵێک پاییزە لە دڵیا ئەپشکووت

مەولەوی پێکەوە ئەباری و ئەوەری
پێکەوە ئەوەری و ئەسووتا
ئەوساکە لەسەر ڕا
کاوانی مێزەری، بازنەی تەمێکی
تەنکی ئەگرت و
لە خوار ڕایش
ناو تاق و پەنجەرە و ژوورەکەی
پڕ ئەبوون لە گەڵا..!

🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
ــــــــــــــــــــــ
لە کتێبی " #پاییزه_میوان "
بە دەنگی پڕ سۆزی ئیمپراتۆری شیعری جیهان
"شێرکۆ بێکەس"
.
#پرسیار_و_وەرام

- تۆ بینیوتە درەخت بگری و هاوار بکا؟
- من بینیومە چونکە لە تەنیشت منەوە
چەمێکیان کوشت
چونکە لە نزیک منەوە
گڕیان لە یاڵی "با"ش بەردا!

- ئەی بینیوتە وشە ببێ بە خەڵووز و
کتێب سەری بپژێت و
تەباشیریش خۆی ڕەشپۆش کا؟
- من بینیومە چونکە لە تەنیشت منەوە
قوتابخانەی گوندێکیان کوشت
چونکە لە نزیک منەوە
قەڵەمێکیان کرد بە پەتا!

- ئەی بینیوتە بەرد پێکەنێ؟
لە خۆشیاندا کەژ هەڵپەڕێ؟
شەقام بڕوات و بگەڕێ و
لەناو شارا سەما بکا؟!
- ئەی چۆن هەموو بینیومانە
وەختێ قەندیل
یەکەم کوڕی پێشمەرگەی بوو
وەختێ بـاڵای چەک داگیرسا..!

🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
#ئاوێنە_بچکۆلەکان
.
ئەو ڕۆژە ئێوارێ
منداڵێ لە خانووە قوڕەکان
یەک ماچی خۆڵاویی
ڕوومەتی خۆی دامێ
بۆ شەوێ لە ماڵێ
ئەو ماچە وەک قەتێ
خۆی نووسان
بە خاکی گریاوی دڵمەوە و
هەڵنەسا تا سبەی ئێوارێ.

🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
2024/09/27 11:21:58
Back to Top
HTML Embed Code: