#مل_پێچ
مل پێچی ئەو کچە دەنگ خۆشە
"با" بردیو
کەوتە سەر مەچەکی قامیشێ
قامیشیش کردیە مل شمشاڵێو
شمشاڵیش بۆ پەنجەو
دوو بەستەی پاڕاوی
"زیرەک"ی
پێشکەش کرد.
🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
مل پێچی ئەو کچە دەنگ خۆشە
"با" بردیو
کەوتە سەر مەچەکی قامیشێ
قامیشیش کردیە مل شمشاڵێو
شمشاڵیش بۆ پەنجەو
دوو بەستەی پاڕاوی
"زیرەک"ی
پێشکەش کرد.
🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
🌹🌹🌹🌹🌹🌹
#کۆچ
ـــــــــــــــــ
بەشی "۹"
🎀 @Sherko_bekas
خۆشەویستی
هێلانەکەم جێ ئەهێڵێ
نەڕۆم... نابێ بنیشمەوە!
پەری خان ڕۆی... بنار ڕووت بوو.
بۆچی ئەڕوواو... ڕاناوەستێ،
هەتا توێژاڵی برینی گوڵەکانی دێنەوەیەک
دەبا نەڕواو پشوویەک بات!
پەری خان ڕۆی... من گوێم لێ بوو
تارماییەک...
کە لە شێوەی دووپشکێکی باڵدار بوو
کە لە شێوەی کوللەیەکی ئاگرینی
شاخدار بوو
وای پێ ئەوت:
ئەبێ فەرهادەکەت من بم
ئەویش نەبم! لە دوو مەمک
مەمکێ بۆ من
لە دوو ماچدا... ماچێ بۆ من
🎀 @Sherko_bekas
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
#کوچ
ـــــــــــــــــ
قسمت "۹"
عشق، آشیانه ام را ترک خواهد کرد
بر جای اگر بمانم
دیگر بار مرا روی آن نخواهد بود
که بر این آشیان فرود آیم.
پری رفت... دامنه ها عریان شدند
- چرا می رود؟
ای کاش چندان می ماند تا
زخم گلهایش التیام یابند.
او را آواز دهید تا لحظه ای توقف کند
چندانکه بیاساید.
پری رفت و من می شنیدم
شبحی در هیات کژدمی پرنده
در هیات ملخی آتشین با شاخک هایی بر سر
ندا می داد:
- باید که منت فرهاد باشم
و گر نیز نپذیری.
از دو پستانت یکی از آن من
از دو بوسەات یکی از آن من...
شعر: #شێرکۆ_بێکەس
ترجمە: #ناصر_حسامی
ادامە دارد...
👇👇
🎀 @Sherko_bekas
#کۆچ
ـــــــــــــــــ
بەشی "۹"
🎀 @Sherko_bekas
خۆشەویستی
هێلانەکەم جێ ئەهێڵێ
نەڕۆم... نابێ بنیشمەوە!
پەری خان ڕۆی... بنار ڕووت بوو.
بۆچی ئەڕوواو... ڕاناوەستێ،
هەتا توێژاڵی برینی گوڵەکانی دێنەوەیەک
دەبا نەڕواو پشوویەک بات!
پەری خان ڕۆی... من گوێم لێ بوو
تارماییەک...
کە لە شێوەی دووپشکێکی باڵدار بوو
کە لە شێوەی کوللەیەکی ئاگرینی
شاخدار بوو
وای پێ ئەوت:
ئەبێ فەرهادەکەت من بم
ئەویش نەبم! لە دوو مەمک
مەمکێ بۆ من
لە دوو ماچدا... ماچێ بۆ من
🎀 @Sherko_bekas
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
#کوچ
ـــــــــــــــــ
قسمت "۹"
عشق، آشیانه ام را ترک خواهد کرد
بر جای اگر بمانم
دیگر بار مرا روی آن نخواهد بود
که بر این آشیان فرود آیم.
پری رفت... دامنه ها عریان شدند
- چرا می رود؟
ای کاش چندان می ماند تا
زخم گلهایش التیام یابند.
او را آواز دهید تا لحظه ای توقف کند
چندانکه بیاساید.
پری رفت و من می شنیدم
شبحی در هیات کژدمی پرنده
در هیات ملخی آتشین با شاخک هایی بر سر
ندا می داد:
- باید که منت فرهاد باشم
و گر نیز نپذیری.
از دو پستانت یکی از آن من
از دو بوسەات یکی از آن من...
شعر: #شێرکۆ_بێکەس
ترجمە: #ناصر_حسامی
ادامە دارد...
👇👇
🎀 @Sherko_bekas
Forwarded from اتچ بات
#ئێستا_کچێک_نیشتمانمە
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
بەشی "۲"
🎀 @Sherko_bekas
من "کامەران"م
یەکەم درۆی نووساوو بەر جەستە
بە خۆمەوە
ناوەکەمە!
هەر وەک ئەوەی "دڕدۆنگ" ناوی
"دڵنیا" بێو
"قاقر"یش ناوی "دارستان!"
دیسانەوە
وەکوو دوێنێو وەکوو پێرێو
پارو پێرار
ڕۆژێکی تری سواومەو
دیسانەوە
هەر خۆم سوغرەکێشی خۆممو
بێواز... بێواز
پاڵنان بە بێزاریمەوە
بەردەوامەو
دەمەو عەسرەو
چون چڕوچاوی نیشتمان
هەوا کرژوە.... گەڕەک مۆنەو
چەند "هەزار"ێکی چرچو لۆچ
لە گیرفانی پانتۆڵێکی غەمگینمایەو
ئەڵێی پشیلەی بەر گەرمای بێتاقەتم
خاوو خلیچک
لە ماڵەوە ئەچمە دەرێ،
"ڕۆژێ سواو، نە چرکەی لە خولەکی
گییر ئەبێو نە خولەکی لە سەعاتو
نە هیچ شتێکی پێوە بەند ئەبێو
نە هیچ شتێکیش
هەرگیز ئەتوانێ توندی بکاتەوە!
مانەوەیەکی
بێهودەو سوڕانەوەیەکی بێهودەو
ونبوون لە ناو بۆشاییدا..."
🎀 @Sherko_bekas
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
#اینک_دختری_سرزمین_من_است
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
قسمت "۲"
من "کامران" هستم
اولین دروغ برجستە و چسپیدە
بە من
همانا اسمِ من است!
بە همان گونە کە "متردد" اسمش
"مطمئن" باشد و
"لم یزرع" را "جنگل" نامید!
باز هم
بسانِ دیروزو پریروز و
پارسال و پیارسال
روزی دگر فرسودم و
باز هم
همانا خود باربرِ خویشم و
فرسودە... فرسودە
گسترشِ بیزاریم
ادامە دارد و
عصر هنگامان
همچون سیمای میهن
هوا اخمو و... محلە افسردوە و
چند اسکناس "هزار"یِ چین و چروک
در جیبِ شلوارِ اندوهناکم
همانند گربۀ گرمازدۀ بی طاقتی
شل و رها
از خانە بیرون میزنم.
"روز فرسودە، نە ثانیە شمارش بە دقیقە شمار
بند میشود و نە دقیقە شمار بە عقربۀ ساعت و
نە هیچ چیزی بە آن بند میشود ونە هیچ چیز
هرگز میتواند آنرا سفت کند!
ماندنی
بیهودە و چرخشی و عبث و گم شدن
در انبوە خلا..."
🎀 @Sherko_bekas
شعر: #شێرکۆ_بێکەس
ترجمە: #سیامند_شاهسواری
با صدای دلنشین امپراتور شعر دنیا
"شێرکۆ بێکهس"
ادامە دارد....
👇👇
🎀 @Sherko_bekas
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
بەشی "۲"
🎀 @Sherko_bekas
من "کامەران"م
یەکەم درۆی نووساوو بەر جەستە
بە خۆمەوە
ناوەکەمە!
هەر وەک ئەوەی "دڕدۆنگ" ناوی
"دڵنیا" بێو
"قاقر"یش ناوی "دارستان!"
دیسانەوە
وەکوو دوێنێو وەکوو پێرێو
پارو پێرار
ڕۆژێکی تری سواومەو
دیسانەوە
هەر خۆم سوغرەکێشی خۆممو
بێواز... بێواز
پاڵنان بە بێزاریمەوە
بەردەوامەو
دەمەو عەسرەو
چون چڕوچاوی نیشتمان
هەوا کرژوە.... گەڕەک مۆنەو
چەند "هەزار"ێکی چرچو لۆچ
لە گیرفانی پانتۆڵێکی غەمگینمایەو
ئەڵێی پشیلەی بەر گەرمای بێتاقەتم
خاوو خلیچک
لە ماڵەوە ئەچمە دەرێ،
"ڕۆژێ سواو، نە چرکەی لە خولەکی
گییر ئەبێو نە خولەکی لە سەعاتو
نە هیچ شتێکی پێوە بەند ئەبێو
نە هیچ شتێکیش
هەرگیز ئەتوانێ توندی بکاتەوە!
مانەوەیەکی
بێهودەو سوڕانەوەیەکی بێهودەو
ونبوون لە ناو بۆشاییدا..."
🎀 @Sherko_bekas
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
#اینک_دختری_سرزمین_من_است
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
قسمت "۲"
من "کامران" هستم
اولین دروغ برجستە و چسپیدە
بە من
همانا اسمِ من است!
بە همان گونە کە "متردد" اسمش
"مطمئن" باشد و
"لم یزرع" را "جنگل" نامید!
باز هم
بسانِ دیروزو پریروز و
پارسال و پیارسال
روزی دگر فرسودم و
باز هم
همانا خود باربرِ خویشم و
فرسودە... فرسودە
گسترشِ بیزاریم
ادامە دارد و
عصر هنگامان
همچون سیمای میهن
هوا اخمو و... محلە افسردوە و
چند اسکناس "هزار"یِ چین و چروک
در جیبِ شلوارِ اندوهناکم
همانند گربۀ گرمازدۀ بی طاقتی
شل و رها
از خانە بیرون میزنم.
"روز فرسودە، نە ثانیە شمارش بە دقیقە شمار
بند میشود و نە دقیقە شمار بە عقربۀ ساعت و
نە هیچ چیزی بە آن بند میشود ونە هیچ چیز
هرگز میتواند آنرا سفت کند!
ماندنی
بیهودە و چرخشی و عبث و گم شدن
در انبوە خلا..."
🎀 @Sherko_bekas
شعر: #شێرکۆ_بێکەس
ترجمە: #سیامند_شاهسواری
با صدای دلنشین امپراتور شعر دنیا
"شێرکۆ بێکهس"
ادامە دارد....
👇👇
🎀 @Sherko_bekas
Telegram
attach 📎
Forwarded from اتچ بات
🎀 @Sherko_bekas
#ونبوون
هەموو جارێ
کە سەر ئەخەیتە سەر شانم
وەختێ ئەچمە ناو قژتەوە
لە ناو ئەودا ئەبم بە پەپوولەی وێڵو
ون ئەبمو نایەمەوە.
هەموو جارێ
کە دەست ئەخەیتە ناو دەستم
ئیتر ئەو پێنج پەنجەی دەستە
ئەبێ بە پێنج وردە ماسیو
ئەچنە گۆمی چاوانتەوەو
ون ئەبنو نایەنەوە.
ئەو وەختەی من
ئەگەڕێمەوە بۆ ناو خۆم
ئەو کاتەیە کە تەنیامو
تۆ لەوێ نیت!
🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
#ونبوون
هەموو جارێ
کە سەر ئەخەیتە سەر شانم
وەختێ ئەچمە ناو قژتەوە
لە ناو ئەودا ئەبم بە پەپوولەی وێڵو
ون ئەبمو نایەمەوە.
هەموو جارێ
کە دەست ئەخەیتە ناو دەستم
ئیتر ئەو پێنج پەنجەی دەستە
ئەبێ بە پێنج وردە ماسیو
ئەچنە گۆمی چاوانتەوەو
ون ئەبنو نایەنەوە.
ئەو وەختەی من
ئەگەڕێمەوە بۆ ناو خۆم
ئەو کاتەیە کە تەنیامو
تۆ لەوێ نیت!
🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
Telegram
attach 📎
Forwarded from اتچ بات
🎀 @Sherko_bekas
#بوورانەوە
بەو سەرەوە
باڵندەیەک بوورایەوە
وەختێ بە چاوی خۆی بینی
لە ئاسۆدا هەورێکیان کوشت.
لە شاخێکدا
قەڵبەزەیەک بوورایەوە
وەختێ بە چاوی خۆی بنیی
بەو بەریەوە، ڕەزێکیان کوشت.
لەو ماڵیشدا کەمانچەیەک بوورایەوە
وەختێ بە چاوی خۆی بینی
لە خوارەوە لە سەر جادە
شیعرێکیان کوشت!
🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
#بوورانەوە
بەو سەرەوە
باڵندەیەک بوورایەوە
وەختێ بە چاوی خۆی بینی
لە ئاسۆدا هەورێکیان کوشت.
لە شاخێکدا
قەڵبەزەیەک بوورایەوە
وەختێ بە چاوی خۆی بنیی
بەو بەریەوە، ڕەزێکیان کوشت.
لەو ماڵیشدا کەمانچەیەک بوورایەوە
وەختێ بە چاوی خۆی بینی
لە خوارەوە لە سەر جادە
شیعرێکیان کوشت!
🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
Telegram
attach 📎
بە دوو قۆڵێی
ئەوە بەڵێنی بەهرەیەو دڵم
هەموو ڕۆژێ، شیعرە گوڵێ
بدەم لە قژی یارەکەم
گەر وا بڕوا، لە ئێستەوە
تا سەری ساڵ
نەک هەر قژی و
نەک هەر لەشی
ماڵەکەیشی
بە شیعرە گوڵ دائەپۆشم
🎀 @Sherko_bekas
بێکەس
ئەوە بەڵێنی بەهرەیەو دڵم
هەموو ڕۆژێ، شیعرە گوڵێ
بدەم لە قژی یارەکەم
گەر وا بڕوا، لە ئێستەوە
تا سەری ساڵ
نەک هەر قژی و
نەک هەر لەشی
ماڵەکەیشی
بە شیعرە گوڵ دائەپۆشم
🎀 @Sherko_bekas
بێکەس
Forwarded from اتچ بات
🎀 @Sherko_bekas
#جودایی
ئەگەر لە ناو شیعرەکانما
گوڵ دەراوێژنە دەرەوە
لە چوار وەرز، وەرزێکم ئەمرێ.
ئەگەر یار بێننە دەرەوە
دووانم ئەمرن.
ئەگەر نان بێننە دەرەوە
سیانم ئەمرن
گەر ئازادی بێننە دەرێ
ساڵم ئەمرێ، خۆیشم ئەمرم.
ستۆکهۆڵم 20/2/1988
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
#جدایی
اگر از شعرهایم
گُل را جدا کنید
از چهار فصل، یک فصلم می میرد.
اگر یار را از آن جدا کنید
دو فصلم می میرد.
اگر نان را از آن جدا کنید
سه فصلم می میرد
اگر آزادی را از آن جدا کنید
سالَم می میرد و من نیز ...
🎀 @Sherko_bekas
شعر: #شێرکۆ_بێکەس
ترجمە: #احمد_شاملو
با صدای شاملو
#جودایی
ئەگەر لە ناو شیعرەکانما
گوڵ دەراوێژنە دەرەوە
لە چوار وەرز، وەرزێکم ئەمرێ.
ئەگەر یار بێننە دەرەوە
دووانم ئەمرن.
ئەگەر نان بێننە دەرەوە
سیانم ئەمرن
گەر ئازادی بێننە دەرێ
ساڵم ئەمرێ، خۆیشم ئەمرم.
ستۆکهۆڵم 20/2/1988
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
#جدایی
اگر از شعرهایم
گُل را جدا کنید
از چهار فصل، یک فصلم می میرد.
اگر یار را از آن جدا کنید
دو فصلم می میرد.
اگر نان را از آن جدا کنید
سه فصلم می میرد
اگر آزادی را از آن جدا کنید
سالَم می میرد و من نیز ...
🎀 @Sherko_bekas
شعر: #شێرکۆ_بێکەس
ترجمە: #احمد_شاملو
با صدای شاملو
Telegram
attach 📎
Forwarded from اتچ بات
🎀 @Sherko_bekas
#ئێستا_کچێک_نیشتمانمە
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
بەشی "۳"
بەیانیت باش!
من ناوم "بولبولە"ە
خەڵکی ئەم باخچەیەم
دەمێکە باخەوەنێکی تووڕەمان لێ پەیدا بووە
نە گوڵێ نە دارێ نە مەلێ
بێ ئاگا بوون چۆن هاتووەو
کێ کردوێتی بە باخەوان.
بێجگە لە خۆی
باخەوانی لە خۆبایی
ناهێڵێ بە دڵ خۆم بخوێنم
ئەڵێ تۆ فڕینت شوومەو گۆرانییەکی لاساری.
ئەڵێ تۆ بە قەد ڕێقنەیەک ڕێزی نیشتمان ناگری.
پێم ئەڵێ ئەم هەموو ناوزڕاندنی
سەروو سنەوبەرو دارسێوانە لە پای چی؟!
پێم ئەڵێ تۆ وەڕسکەری وەڕسکەر.
بەیانیان زوو پێش "با"و پێش کازیوەو
بەر لە نیشتمان خۆی، لە خەو هەڵئەسی.
بە جووکەجووک مێشکی ئەم درەختانەت بردووە!
تۆ خوت لە ئاو، لە گوڵ، لە گیا زڕاندووە.
ئەم هەموو زەردەزیڕەی پرسیارانە چییە
ئەیانوروژێنیو
پێم ئەڵێ ئەو دەنووکە دەنووکی خۆت نییە!
بۆیە بێزار بوومو ئەمەوێ ئەم
باخچەیە بەجێ بێڵمو لە داخاندا
سەری خۆم هەڵگرمو
ڕوو بکەمە باخچەیەکی دوور دووری هەندەران!
🎀 @Sherko_bekas
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
#اینک_دختری_سرزمین_من_است
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
قسمت "۳"
صبح بخیر!
اسم من "بلبل"است
ساکن این باغچەام
دم دمایی است یک باغبانِ عصبانی در رسیدە،
نە گُلی، نە درختی، نە پرندەای
خبر دارند او چگونە سر رسیدو
چە کس او را باغبان کرد،
غیرِ خودش؟!
باغبانِ از خود راضی
اجازە نمیدهد بە میل خود بخوانم و
او میگوید تو پروازت شوم است و ترانەای لجبازی.
او میگوید کە من بە اندازۀ پیخال هم بە میهنم احترام نمیگذارم.
بە من میگوید این همە رسوا کردنِ
سرو و صنوبر و درختِ سیب، برای چی؟!
بە من میگوید تۆ مأیوس کنندەای، مأیوس کنندە.
بامدادان زود، قبل از "باد"و قبل از طلوع و
قبل از خودِ میهن، از خواب برمیخیزی و
با جیرجیرِ خود درختان را معذب ساختەای!
تو خواب از آب، از گُل، از گیاە رماندەای.
این همە پرسشهای جیرجیرکوار برای چیست؟
بە من میگوید آن منقار، منقارِ تو نیست!
از این روی است کە بیزار گشتەام و قصد دارم
این باغچە را رها سازم و لج کردەام
سر بە آواراگی نهم
بە مقصد باغچەای دورِ دور در دیار بیگانە!
🎀 @Sherko_bekas
شعر: #شێرکۆ_بێکەس
ترجمە: #سیامند_شاهسواری
با صدای دلنشین امپراتور شعر دنیا
"شێرکۆ بێکهس"
ادامە دارد....
👇👇
🎀 @Sherko_bekas
#ئێستا_کچێک_نیشتمانمە
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
بەشی "۳"
بەیانیت باش!
من ناوم "بولبولە"ە
خەڵکی ئەم باخچەیەم
دەمێکە باخەوەنێکی تووڕەمان لێ پەیدا بووە
نە گوڵێ نە دارێ نە مەلێ
بێ ئاگا بوون چۆن هاتووەو
کێ کردوێتی بە باخەوان.
بێجگە لە خۆی
باخەوانی لە خۆبایی
ناهێڵێ بە دڵ خۆم بخوێنم
ئەڵێ تۆ فڕینت شوومەو گۆرانییەکی لاساری.
ئەڵێ تۆ بە قەد ڕێقنەیەک ڕێزی نیشتمان ناگری.
پێم ئەڵێ ئەم هەموو ناوزڕاندنی
سەروو سنەوبەرو دارسێوانە لە پای چی؟!
پێم ئەڵێ تۆ وەڕسکەری وەڕسکەر.
بەیانیان زوو پێش "با"و پێش کازیوەو
بەر لە نیشتمان خۆی، لە خەو هەڵئەسی.
بە جووکەجووک مێشکی ئەم درەختانەت بردووە!
تۆ خوت لە ئاو، لە گوڵ، لە گیا زڕاندووە.
ئەم هەموو زەردەزیڕەی پرسیارانە چییە
ئەیانوروژێنیو
پێم ئەڵێ ئەو دەنووکە دەنووکی خۆت نییە!
بۆیە بێزار بوومو ئەمەوێ ئەم
باخچەیە بەجێ بێڵمو لە داخاندا
سەری خۆم هەڵگرمو
ڕوو بکەمە باخچەیەکی دوور دووری هەندەران!
🎀 @Sherko_bekas
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
#اینک_دختری_سرزمین_من_است
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
قسمت "۳"
صبح بخیر!
اسم من "بلبل"است
ساکن این باغچەام
دم دمایی است یک باغبانِ عصبانی در رسیدە،
نە گُلی، نە درختی، نە پرندەای
خبر دارند او چگونە سر رسیدو
چە کس او را باغبان کرد،
غیرِ خودش؟!
باغبانِ از خود راضی
اجازە نمیدهد بە میل خود بخوانم و
او میگوید تو پروازت شوم است و ترانەای لجبازی.
او میگوید کە من بە اندازۀ پیخال هم بە میهنم احترام نمیگذارم.
بە من میگوید این همە رسوا کردنِ
سرو و صنوبر و درختِ سیب، برای چی؟!
بە من میگوید تۆ مأیوس کنندەای، مأیوس کنندە.
بامدادان زود، قبل از "باد"و قبل از طلوع و
قبل از خودِ میهن، از خواب برمیخیزی و
با جیرجیرِ خود درختان را معذب ساختەای!
تو خواب از آب، از گُل، از گیاە رماندەای.
این همە پرسشهای جیرجیرکوار برای چیست؟
بە من میگوید آن منقار، منقارِ تو نیست!
از این روی است کە بیزار گشتەام و قصد دارم
این باغچە را رها سازم و لج کردەام
سر بە آواراگی نهم
بە مقصد باغچەای دورِ دور در دیار بیگانە!
🎀 @Sherko_bekas
شعر: #شێرکۆ_بێکەس
ترجمە: #سیامند_شاهسواری
با صدای دلنشین امپراتور شعر دنیا
"شێرکۆ بێکهس"
ادامە دارد....
👇👇
🎀 @Sherko_bekas
Telegram
attach 📎
چەپگەرد
🎀 @Sherko_bekas
ئەو ڕۆژەی تۆ
دڵت وەکوو
کانی گوندێکی چۆڵکراو...
یان پەل و پۆی درەختێکی
بە پێوە گڕ تێبەردراو
یان چۆلەکە باوکەیەکی، زەڕنەقووتە
لە هێلانەدا سەربڕاو...
یان وەکوو چاوانی باخانی
"باوەمەرد"و قلیاسانی
ئەو ساتانەی
لە سەرە ڕێدا بۆ نالی و کۆچی نالی
وەک ژنانی سلێمانی
وکوو ئەرخەوانی سەیوان
هەموو گەڵای قژیان ڕنی و
وەک "تانجەڕۆ" بە کوڵ گریان.
ئەو ڕۆژە تۆ
دڵت وا بوو
ئەو رۆژە تۆ
باوکی هەموو خەمی شار بووی.
هۆرەی گریانی قەرەداخ
لانکەی ژانی
قەت نەسرەوتی
دارو بەردی سەرچنار بووی.
ئەی هاوڕێ فەرهەنگی خەم!
لە ناو پەرژینی تەمەوە
تارماییم و چاوم لێیە...
چ ڕۆژێکی وەیشوومەیە
چەپگەردی کۆست ئائەمەیە!
ئەی شاعیری
گەورە کچی شیعری قژ زەرد
جوانەمەرگ بوو!
گەردەلوولی "وەی" ئەمەیە.
ئەی هاوڕێی ئەژنۆ شکاو!
شارۆچکەکەت زۆر بچووکە
کەچی کراسی خوێناوی "کەژاڵ"ی تۆ
لەم ساتەدا !
بە بەری دنیاش گەورەیە !
ئەی شاعیری فەرهەنگی خەم !
ئەو ڕۆژە تۆ دڵت وا بوو
هەر هەمان ڕۆژ منیش وێڵی
دوای شیعرێ بووم
بەژنی وەکوو بەژنی خەمت
کەڵەگەت بێ
وەکوو ژاڵەی بەر پەنجەرەی
ژووری داخراوی کەژاڵ
هەموو شەوێ
چاوی گوڵیان
بە فرمێسکی درشت مەست ئەبێ.
شیعرێ... شیعرێ
وەک چاوەڕوانی ئاوێنە و
شانەی قژی و
جانتای دەستی
وەک چاوەڕوانیی لاپەڕەی
هێشتا سپی ناو دەفتەری.
وەک تاسەی چاکەتی شینی.
وەک تەنورەی خۆڵەمێشیی
بەرگی سێ ساڵی خوێندنی.
شیعرێ... شیعرێ
وەک تاسەی قەڵەم بۆ پەنجەی
وەک گوڵەباخ بۆ ئەگریجەی
وەک چرپاکەی بۆ خەوتنی
وەک شەوقی هەیوان و ناو هۆڵ
چاوەڕوانیی جادەی بەر ماڵ
زەنگی دەرگا...
بۆ هاتنەوەی، دابەزین و گەیشتنی.
شیعرێ، زریکەی تاڵە مووی
قژ ڕاکێشان!
ڕەنگی شین و ڕەنگی مۆری
جێگە داری شان و قۆڵ و ڕانی تیابێ.
ڕەنگی پەڕیوی وەک لیمۆی
سیس و گووشراو.
زەردەخەنەی کارتی دەرچوون دوا پرتەی مۆمێ کوژراوە.
دوا هەناسەی ئاسکێ سپی.
شیعرێ ورشەو پرشەی سوورمەی
سەر تەرمەکەی ئەوی تیابێ.
بەڵام ببوورە هاوڕێم
هاوڕێی سەیوان!
ئەی هاوڕێی قۆڵ بە قۆڵی
کۆستا کردوو
ئەی هاوڕێی لە سێ ڕۆژا
ڕیشو سمێڵ
کاکۆڵی قژ
گوڵی سپی گریاو... گرتوو.
ئەی پەیژەی خەمی بانیژەی
پلە شکاوی حوزەیران!
ئەی ڕەشە ڕێحانەی وشەی
سەرمەزاری گشت "کەژاڵ" و
گشت دڵدارێکی کوردستان.
ببوورە لێم بۆ ئەو شیعرە
ئێجگار گەڕام
بۆ هەر شوێنێ کەژاڵ چوو بوو
هەر جێیە بۆنی گوڵە زەرد
ئەو قژەی ئەوی گرتبوو.
منیش بۆی چووم
بۆ ئەو شیعرە گەلێ گەڕام:
لە پاسی هەژدە نەفەری ڕێی هەولێردا
سەر کورسیەکان
ژێر کورسیەکان
ورد ورد گەڕام.
کۆگاکانی دەوری "قەڵا"
ناو جامخانە، سەر ڕەفەکان
ناو مشتی قوتوی ملوانکە
ژێر نقێمی موستیلەکان
هەمووی گەڕام
بەر باخەڵ و کلۆری گیرفانی هەموو
درەختێکی
شەقامی خڕی "شەست مەتری"
پۆل بە پۆل و
هۆڵ بە هۆڵی
زانکۆی زیزی
هەمووی گەڕام
کووچە بە کووچەی چیرۆک و
باخ بە باخی ناو هۆنراوەی.
کتێبخانەی "حەیدەری"
هەمووی گەڕام...
لێرەش گەڕام
ژێر چەتری پاسی "سەرچنار-سلێمانی"
بست بە بستی کەناری ئاو
ژێر پردەکەی، مۆڵگەی ماسی.
دوور و نزیک
ماڵ بە ماڵی دەستە خوشکی
هەمووی گەڕام
ناو ئۆرزدی، سەر شانۆکان
شەقامەکان، کاوە، مەولەوی، تووی مەلیک
پیادەڕەوی تەنگ و نزمی
دڵ نسرمی
ناو قەیسەری
هەمووی گەڕام.
بەڵام ببورە هاوڕێم
هاوڕێی سەیوان!
ئەی قەڵەمەکەی گوڵ بەدەم!
ئەی هەڵبەستە پشتێن ڕەشە
ڕیش هاتووەکەی
وڵاتی خەم!
ببورە لێم هەرچەند گەڕام
من ئەو شیعرەم نەدۆزێوە
باڵای خەمی بە قەد باڵای
ئەم کۆستەی تۆ کەڵەگەت بێ
وەک "کەژاڵ"ی گڵ بردووشمان
پەری یەکی شۆخ و شەنگ بێ.
🎀 @Sherko_bekas
❗️لە کۆستی جوانەمەرگ بوونی "کەژاڵ"ی کچی هاوڕێی شاعیرم حەسیب قەرەداغیدا وتراوە.
🎀شێـــــرکۆ بێـــــــکەس🎀
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
📚 فەرهەنگۆک
گوند: روستا، دِە
چۆڵ: خالی از سنکە
پەل و پۆ: شاخ و برگ
گڕ: آتش
چۆلەکە: گنجشک
زەڕنەقووتە: بچه گنجشک پر در نیاورده
هێلانە: لانە
لانکە: گهواره
سرەوتن: آرام گرفتن
پەرژین: پرچین
وەیشوومە: بلا، مصیبت،
چەپگەرد: ساز نبودن
کۆست: بخت
گەردەلوول: گردباد
ئەژنۆ: زانو
شارۆچکە: شهرک
وێڵ: سرگردان
ژاڵە: خرزهرە
جانتا: کولە پشتی، چمدان
چرپایە: تختخواب
هۆڵ: هال
سیس: پژمردە
مۆم: شمع
پەیژە: نردبام
بانیژە: بامک آسیاب که از آنجا گندم به گلوی آسیاب میریزد، بام کوچک
پاس: مینی بوس
نقێم: نگین
موستیلە: دستبند
کلۆر: میان تهی
مۆڵگە: پناهگاە
ــــــــــــــــــــــــــــــ
👇👇
🎀 @Sherko_bekas
🌹🌹🌹🌹🌹🌹🌹🌹🌹🌹🌹
🎀 @Sherko_bekas
ئەو ڕۆژەی تۆ
دڵت وەکوو
کانی گوندێکی چۆڵکراو...
یان پەل و پۆی درەختێکی
بە پێوە گڕ تێبەردراو
یان چۆلەکە باوکەیەکی، زەڕنەقووتە
لە هێلانەدا سەربڕاو...
یان وەکوو چاوانی باخانی
"باوەمەرد"و قلیاسانی
ئەو ساتانەی
لە سەرە ڕێدا بۆ نالی و کۆچی نالی
وەک ژنانی سلێمانی
وکوو ئەرخەوانی سەیوان
هەموو گەڵای قژیان ڕنی و
وەک "تانجەڕۆ" بە کوڵ گریان.
ئەو ڕۆژە تۆ
دڵت وا بوو
ئەو رۆژە تۆ
باوکی هەموو خەمی شار بووی.
هۆرەی گریانی قەرەداخ
لانکەی ژانی
قەت نەسرەوتی
دارو بەردی سەرچنار بووی.
ئەی هاوڕێ فەرهەنگی خەم!
لە ناو پەرژینی تەمەوە
تارماییم و چاوم لێیە...
چ ڕۆژێکی وەیشوومەیە
چەپگەردی کۆست ئائەمەیە!
ئەی شاعیری
گەورە کچی شیعری قژ زەرد
جوانەمەرگ بوو!
گەردەلوولی "وەی" ئەمەیە.
ئەی هاوڕێی ئەژنۆ شکاو!
شارۆچکەکەت زۆر بچووکە
کەچی کراسی خوێناوی "کەژاڵ"ی تۆ
لەم ساتەدا !
بە بەری دنیاش گەورەیە !
ئەی شاعیری فەرهەنگی خەم !
ئەو ڕۆژە تۆ دڵت وا بوو
هەر هەمان ڕۆژ منیش وێڵی
دوای شیعرێ بووم
بەژنی وەکوو بەژنی خەمت
کەڵەگەت بێ
وەکوو ژاڵەی بەر پەنجەرەی
ژووری داخراوی کەژاڵ
هەموو شەوێ
چاوی گوڵیان
بە فرمێسکی درشت مەست ئەبێ.
شیعرێ... شیعرێ
وەک چاوەڕوانی ئاوێنە و
شانەی قژی و
جانتای دەستی
وەک چاوەڕوانیی لاپەڕەی
هێشتا سپی ناو دەفتەری.
وەک تاسەی چاکەتی شینی.
وەک تەنورەی خۆڵەمێشیی
بەرگی سێ ساڵی خوێندنی.
شیعرێ... شیعرێ
وەک تاسەی قەڵەم بۆ پەنجەی
وەک گوڵەباخ بۆ ئەگریجەی
وەک چرپاکەی بۆ خەوتنی
وەک شەوقی هەیوان و ناو هۆڵ
چاوەڕوانیی جادەی بەر ماڵ
زەنگی دەرگا...
بۆ هاتنەوەی، دابەزین و گەیشتنی.
شیعرێ، زریکەی تاڵە مووی
قژ ڕاکێشان!
ڕەنگی شین و ڕەنگی مۆری
جێگە داری شان و قۆڵ و ڕانی تیابێ.
ڕەنگی پەڕیوی وەک لیمۆی
سیس و گووشراو.
زەردەخەنەی کارتی دەرچوون دوا پرتەی مۆمێ کوژراوە.
دوا هەناسەی ئاسکێ سپی.
شیعرێ ورشەو پرشەی سوورمەی
سەر تەرمەکەی ئەوی تیابێ.
بەڵام ببوورە هاوڕێم
هاوڕێی سەیوان!
ئەی هاوڕێی قۆڵ بە قۆڵی
کۆستا کردوو
ئەی هاوڕێی لە سێ ڕۆژا
ڕیشو سمێڵ
کاکۆڵی قژ
گوڵی سپی گریاو... گرتوو.
ئەی پەیژەی خەمی بانیژەی
پلە شکاوی حوزەیران!
ئەی ڕەشە ڕێحانەی وشەی
سەرمەزاری گشت "کەژاڵ" و
گشت دڵدارێکی کوردستان.
ببوورە لێم بۆ ئەو شیعرە
ئێجگار گەڕام
بۆ هەر شوێنێ کەژاڵ چوو بوو
هەر جێیە بۆنی گوڵە زەرد
ئەو قژەی ئەوی گرتبوو.
منیش بۆی چووم
بۆ ئەو شیعرە گەلێ گەڕام:
لە پاسی هەژدە نەفەری ڕێی هەولێردا
سەر کورسیەکان
ژێر کورسیەکان
ورد ورد گەڕام.
کۆگاکانی دەوری "قەڵا"
ناو جامخانە، سەر ڕەفەکان
ناو مشتی قوتوی ملوانکە
ژێر نقێمی موستیلەکان
هەمووی گەڕام
بەر باخەڵ و کلۆری گیرفانی هەموو
درەختێکی
شەقامی خڕی "شەست مەتری"
پۆل بە پۆل و
هۆڵ بە هۆڵی
زانکۆی زیزی
هەمووی گەڕام
کووچە بە کووچەی چیرۆک و
باخ بە باخی ناو هۆنراوەی.
کتێبخانەی "حەیدەری"
هەمووی گەڕام...
لێرەش گەڕام
ژێر چەتری پاسی "سەرچنار-سلێمانی"
بست بە بستی کەناری ئاو
ژێر پردەکەی، مۆڵگەی ماسی.
دوور و نزیک
ماڵ بە ماڵی دەستە خوشکی
هەمووی گەڕام
ناو ئۆرزدی، سەر شانۆکان
شەقامەکان، کاوە، مەولەوی، تووی مەلیک
پیادەڕەوی تەنگ و نزمی
دڵ نسرمی
ناو قەیسەری
هەمووی گەڕام.
بەڵام ببورە هاوڕێم
هاوڕێی سەیوان!
ئەی قەڵەمەکەی گوڵ بەدەم!
ئەی هەڵبەستە پشتێن ڕەشە
ڕیش هاتووەکەی
وڵاتی خەم!
ببورە لێم هەرچەند گەڕام
من ئەو شیعرەم نەدۆزێوە
باڵای خەمی بە قەد باڵای
ئەم کۆستەی تۆ کەڵەگەت بێ
وەک "کەژاڵ"ی گڵ بردووشمان
پەری یەکی شۆخ و شەنگ بێ.
🎀 @Sherko_bekas
❗️لە کۆستی جوانەمەرگ بوونی "کەژاڵ"ی کچی هاوڕێی شاعیرم حەسیب قەرەداغیدا وتراوە.
🎀شێـــــرکۆ بێـــــــکەس🎀
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
📚 فەرهەنگۆک
گوند: روستا، دِە
چۆڵ: خالی از سنکە
پەل و پۆ: شاخ و برگ
گڕ: آتش
چۆلەکە: گنجشک
زەڕنەقووتە: بچه گنجشک پر در نیاورده
هێلانە: لانە
لانکە: گهواره
سرەوتن: آرام گرفتن
پەرژین: پرچین
وەیشوومە: بلا، مصیبت،
چەپگەرد: ساز نبودن
کۆست: بخت
گەردەلوول: گردباد
ئەژنۆ: زانو
شارۆچکە: شهرک
وێڵ: سرگردان
ژاڵە: خرزهرە
جانتا: کولە پشتی، چمدان
چرپایە: تختخواب
هۆڵ: هال
سیس: پژمردە
مۆم: شمع
پەیژە: نردبام
بانیژە: بامک آسیاب که از آنجا گندم به گلوی آسیاب میریزد، بام کوچک
پاس: مینی بوس
نقێم: نگین
موستیلە: دستبند
کلۆر: میان تهی
مۆڵگە: پناهگاە
ــــــــــــــــــــــــــــــ
👇👇
🎀 @Sherko_bekas
🌹🌹🌹🌹🌹🌹🌹🌹🌹🌹🌹
#کۆچ
ـــــــــــــــــ
بەشی "۱۰"
🎀 @Sherko_bekas
پەری خان ڕۆی
کۆچی پەری بۆ ئەوە بوو
هەردوو مەمکیو
دوو ماچەکەی
بۆ فەرهاد بێ!
بیرکەرەوە!
پەڕەی شەپۆل
لە کتێبی زەریای سەرەتا...
هەڵبەرەوە
ئەمە کۆچی چیاکانەو
دەمو چاوی "پەری خان"یش
ئاسمانێکە
باڵدارێکە
ڕووبارێکە...
ناونیشانی هەمووتانی
لە بینینیا هەڵگرتووە..
ئەیباو ئەیبا
هەتا ئەیدا بەدەم گڤەی زریانەوە
ئیستە زریان لە ناو دەنگیا
یەک لە دوای یەک
ناوی هەموو خنکاوەکان ئەنووسێتو
ئەینێ بە ناوچەوانی خۆرەوە.
تۆ ئامادەی کە بخنکێی تا پەری خان
هەردوو مەمکیو
دوو ماچەکەی
بۆ فەرهاد بێ؟!
🎀 @Sherko_bekas
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
#کوچ
ـــــــــــــــــ
قسمت "۱۰"
پری رفت...
تا پستانها و بوسەهایش
به تمامی از آن فرهاد باشد.
با خود بیندیش
در کتاب دریای اندیشه ات
موج را ورق بزن
این کوچ کوهها است.
و رخسار پری آسمانی است
پرنده ای است
رودی است
که نشانی همه شما را
در نگاه خود گرفته است
و آنرا بدست باد می سپارد.
اکنون باد در طنین صدایش
نام یکایک غرق شدگان را
بر پیشانی خورشد حک می کند.
تو آیا می پذیری که غرق شوی
تا پستانها و بوسهای پری
تنها از آن فرهاد باشد؟
شعر: #شێرکۆ_بێکەس
ترجمە: #ناصر_حسامی
ادامە دارد...
👇👇
🎀 @Sherko_bekas
ـــــــــــــــــ
بەشی "۱۰"
🎀 @Sherko_bekas
پەری خان ڕۆی
کۆچی پەری بۆ ئەوە بوو
هەردوو مەمکیو
دوو ماچەکەی
بۆ فەرهاد بێ!
بیرکەرەوە!
پەڕەی شەپۆل
لە کتێبی زەریای سەرەتا...
هەڵبەرەوە
ئەمە کۆچی چیاکانەو
دەمو چاوی "پەری خان"یش
ئاسمانێکە
باڵدارێکە
ڕووبارێکە...
ناونیشانی هەمووتانی
لە بینینیا هەڵگرتووە..
ئەیباو ئەیبا
هەتا ئەیدا بەدەم گڤەی زریانەوە
ئیستە زریان لە ناو دەنگیا
یەک لە دوای یەک
ناوی هەموو خنکاوەکان ئەنووسێتو
ئەینێ بە ناوچەوانی خۆرەوە.
تۆ ئامادەی کە بخنکێی تا پەری خان
هەردوو مەمکیو
دوو ماچەکەی
بۆ فەرهاد بێ؟!
🎀 @Sherko_bekas
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
#کوچ
ـــــــــــــــــ
قسمت "۱۰"
پری رفت...
تا پستانها و بوسەهایش
به تمامی از آن فرهاد باشد.
با خود بیندیش
در کتاب دریای اندیشه ات
موج را ورق بزن
این کوچ کوهها است.
و رخسار پری آسمانی است
پرنده ای است
رودی است
که نشانی همه شما را
در نگاه خود گرفته است
و آنرا بدست باد می سپارد.
اکنون باد در طنین صدایش
نام یکایک غرق شدگان را
بر پیشانی خورشد حک می کند.
تو آیا می پذیری که غرق شوی
تا پستانها و بوسهای پری
تنها از آن فرهاد باشد؟
شعر: #شێرکۆ_بێکەس
ترجمە: #ناصر_حسامی
ادامە دارد...
👇👇
🎀 @Sherko_bekas
Forwarded from اتچ بات
🎀 @Sherko_bekas
#گەڕانەوە
ئەگەڕێمەوە لای چاوت
بە پریاسکەیەک ئاوێنەی شکاوەوە.
ئەگەڕێمەوە لای دەمت
بە کۆمەڵێ کانیاوی خنکاوەوە.
ئەگەڕێمەوە لای باڵات
بە چەندین دارو درەختی بڕراوەوە.
بەو هیوایەی
چاوەکانت ئاوێنەی ساغم بدەنێو
دەمت کانیاوی عەشقو
باڵات درەختێکی هەڵچوو!
🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
#گەڕانەوە
ئەگەڕێمەوە لای چاوت
بە پریاسکەیەک ئاوێنەی شکاوەوە.
ئەگەڕێمەوە لای دەمت
بە کۆمەڵێ کانیاوی خنکاوەوە.
ئەگەڕێمەوە لای باڵات
بە چەندین دارو درەختی بڕراوەوە.
بەو هیوایەی
چاوەکانت ئاوێنەی ساغم بدەنێو
دەمت کانیاوی عەشقو
باڵات درەختێکی هەڵچوو!
🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
Telegram
attach 📎
خەونەکانی "ئەستێ" گیانتان بۆ ناگێڕمەوە٭
@sherko_bekas
سەرەتا
لە ڕۆژدا بوو
دەست بازیم لەگەڵ تێشا کرد
کە شەو داهات
پەنجەکانم داگیرسانو
ئەم شیعرانەم بۆ "ئەستێ" گیان
لەبەر دانان:
۱. نهێنیی خەونەکان
ئەو خەونانەی تۆ لەسەرما ئەیانبینیی:
بۆ بەیانیی ئەبنە درەختو لەکەنار
شیعرێکی تازەما ئەڕوێن.
ئیتر ئەوسا پەنجەکانم
خۆیان لەلەپی هەردوو دەست ئەکەنەوەو
لەسەر چڵۆکی تەماشات ئەنیشنەوە.
ئەی "ئەستێ" گیان خەونەکانت بۆ هیچ کەسێ ناگێڕمەوە
ئەو شەوانەی ئەمبزڕکاند
ژوورەکەم پڕ بوون لە تووتی
هەرچیم ئەوت ئەوان دوای من
بەدەنووک هەڵیان دەگرتو
ڕویان ئەکرد بەردەمی "شێخاڵه"(۱)وە.
ئەی ئەستێ گیان
خەونەکانت بۆ هیچ کەسێ ناگێڕمەوە
لەنهێنیی خەونەکانتا من باڵندەی "باران بڕە"(۲)م
تا بەتاوتر ببارێیتو هەتا خوڕتر دابکەیتە
سەر زەمینی ئەشقی ئاگرگرتووی سەرم
چاکتر باڵم پێ ئەگریتو... تیژتر چاوم
پێ ئەبڕێتە کازیوەی(۳) گۆی مەمکەکانت
"باران بڕ"م حەزم وا لە ڕەهێڵهیە
ڕەهێڵهیە... دژی وەنەوزی کێڵگەکانەو
ڕێگە بۆ ڕەگ شۆڕبوونەوە ئەکاتەوە
ڕەهێڵهیە... چنگی چەخماخەو بروسکەیە
کاولاشەکان(۴)... ڕائەماڵێو پۆستەبەری
نامەی هەموو ڕووبارێکە.
منی "فەرخ"ی بەفر سواری زۆزان بم یان
"قەیس"ی دورگەی سواری عەرەب
بۆ بێ دەنگی؟ من پێم وتی:
خەونەکانت بۆ هیچ کەسێ ناگێڕمەوە
زمانی ئەو وشانەشم چزاندووە بە پەنگردا(۵)
کەنهێنیی هەورەکانیان
لەلای ڕەشەبا ئەدرکان.
خاتوون ئەستێ، خاتوونێ گیان!
داربەڕووەکان
هێشتا لەزگی کەژدا بوون
حەزیان لە بەفرو با ئەکرد.
بەفروبا... نەیان ئەزانی!.
کارێزەکان هێشتا لەزگی تاریکیو
غەیبدا بوون
حەزیان لەتریفەی مانگو هەتاو ئەکرد
نەتریفەو نەهەتاو نەیان ئەزانی.
شمشاڵ هێشتا... قامیشێکی،
نێو قامیشەڵانی... بێ گەروو بوو وەختێ:
حەزی لە "حەیران"ێ ئەکرد
حەیران بۆ خۆی نەی ئەزانی
منی "فەرخ"یش لەناو زگی دایکمدا بووم
حەزم لە "ئەستێ" گیان دەکرد
ئەستێ بۆ خۆی نەی ئەزانی!
"کاتێ دایکم ڕائەکشاو... بێ دەنگ ئەبوو
لەناو زگیدا... من هەر بیرم
لەئەستێ خان ئەکردەوە
هەدادانم(٦)... پەپولەی ناو
شوشە بەندێکی گیراو بوو
تلم ئەداو... ئەبوو بەگینگڵی دایکم
من ئەو ژانە بچووکەم بووم... هەرچی ژانی
گەورە گەورەی ئەستێ خانە:
لەخۆمدا جێم ئەکردنەوە
ئەستێ خانیش... نەی زانی".
@sherko_bekas
۲. نیزا
لە هێڵانەی کونە شاخی سوێسکەکانا
زەڕنەقوتەی هێلکەیەکی هەڵ نەهاتوو
ئەی وت:
"زرێبار"ئاگای لێ نییەو من دڵداریم
جگە لە خۆم، بێتو شووکات بەکەسی تر
پەڕوو باڵم لێ ناڕوێنو تووتڕکەکان
ئەناڵێنە خەونەکانم
کە تێم ئاڵان _شەوکوێر_ ئەبم
ئەی وتەوە:
"زرێبار" ئاگای لێ نیەو
من لەناو ئەشقی بەرینیا
ئەو مەندییەم، هەرچی ماسی بنی هەیە
قووڵایی ژانەکانی من ئەخوێننەوە.
هەرچی درەختی کەناری سەر ئەو هەیە
لەئێستەوە_هەڵفڕین_م، ئەنووسنەوە.
ئەی وتەوە:
هەر ئەوەندەی سەرم جووقا
نیزا ئەبەمە لای ئاسمان:
باوکم بمرێ... دایکم بمرێ
ئەوسا ئیتر، ئەگریم... ئەگریم
زێی بچووک دێ... بەڵام ژیرم ناکاتەوە.
زێی گەورە دێ... ئەویش ژیرم ناکاتەوە.
جۆگە... جۆگە... ئەستێرک... ئەستێرک
گۆم بەگۆمو ڕووبار... ڕووبار
ئەمگەڕێنن.
٭ کێ بێ ژیری بکاتەوە؟!
٭ کەزرێبار لە باوەشی سەوزی خۆیدا،
هەڵیگرتم...
کەدەمم نا بەسنگیەوە...
بێ دەنگ ئەبم
ژیر دەبمەوە... ئەوسا ئیتر
زرێبار هەر بۆ خۆم دەبێو
کەس نایخۆازێ!
٭ ئەی هەرچی "شیرین"و "لەیلا"و
"جولێت"هکانی دنیایە...
(خاتوون ئەستێ نازانێ ئەمن حەزی لێ دەکەم
مێردی بکا ئەمن ئاوارە دەبم
بەڵام نیزانە دەکەم، ئەوشەوە دایکم بمرێ
سبحەینێ بابم بمرێ
کەس نەبێ بەخێوم بکا
ئیلا... خاتوون ئەستێ نەبێ
تا نەیەڵم کەس بیخوازێ)
٭ ئەی ئەستێ گیان بۆ بێ دەنگی؟
جارێکی تر خەونەکانت ناگێڕمەوە...
بۆ بێ دەنگی؟
ئامۆزا گیان... دەڕامژەنە
گەواڵهی هەوری... ناو لانکەی سەری ماندووی
من ڕاژەنە!
دە ڕامژەنە ئامۆزا گیان
دەڕامژەنە!
@sherko_bekas
٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭
تەنیا کاناڵی تایبەت بۆ سەرجەم شیعرەکانی "شێرکۆی مەزن"
٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭
بەشی یەکەم
درێژەی هەیه
@sherko_bekas
سەرەتا
لە ڕۆژدا بوو
دەست بازیم لەگەڵ تێشا کرد
کە شەو داهات
پەنجەکانم داگیرسانو
ئەم شیعرانەم بۆ "ئەستێ" گیان
لەبەر دانان:
۱. نهێنیی خەونەکان
ئەو خەونانەی تۆ لەسەرما ئەیانبینیی:
بۆ بەیانیی ئەبنە درەختو لەکەنار
شیعرێکی تازەما ئەڕوێن.
ئیتر ئەوسا پەنجەکانم
خۆیان لەلەپی هەردوو دەست ئەکەنەوەو
لەسەر چڵۆکی تەماشات ئەنیشنەوە.
ئەی "ئەستێ" گیان خەونەکانت بۆ هیچ کەسێ ناگێڕمەوە
ئەو شەوانەی ئەمبزڕکاند
ژوورەکەم پڕ بوون لە تووتی
هەرچیم ئەوت ئەوان دوای من
بەدەنووک هەڵیان دەگرتو
ڕویان ئەکرد بەردەمی "شێخاڵه"(۱)وە.
ئەی ئەستێ گیان
خەونەکانت بۆ هیچ کەسێ ناگێڕمەوە
لەنهێنیی خەونەکانتا من باڵندەی "باران بڕە"(۲)م
تا بەتاوتر ببارێیتو هەتا خوڕتر دابکەیتە
سەر زەمینی ئەشقی ئاگرگرتووی سەرم
چاکتر باڵم پێ ئەگریتو... تیژتر چاوم
پێ ئەبڕێتە کازیوەی(۳) گۆی مەمکەکانت
"باران بڕ"م حەزم وا لە ڕەهێڵهیە
ڕەهێڵهیە... دژی وەنەوزی کێڵگەکانەو
ڕێگە بۆ ڕەگ شۆڕبوونەوە ئەکاتەوە
ڕەهێڵهیە... چنگی چەخماخەو بروسکەیە
کاولاشەکان(۴)... ڕائەماڵێو پۆستەبەری
نامەی هەموو ڕووبارێکە.
منی "فەرخ"ی بەفر سواری زۆزان بم یان
"قەیس"ی دورگەی سواری عەرەب
بۆ بێ دەنگی؟ من پێم وتی:
خەونەکانت بۆ هیچ کەسێ ناگێڕمەوە
زمانی ئەو وشانەشم چزاندووە بە پەنگردا(۵)
کەنهێنیی هەورەکانیان
لەلای ڕەشەبا ئەدرکان.
خاتوون ئەستێ، خاتوونێ گیان!
داربەڕووەکان
هێشتا لەزگی کەژدا بوون
حەزیان لە بەفرو با ئەکرد.
بەفروبا... نەیان ئەزانی!.
کارێزەکان هێشتا لەزگی تاریکیو
غەیبدا بوون
حەزیان لەتریفەی مانگو هەتاو ئەکرد
نەتریفەو نەهەتاو نەیان ئەزانی.
شمشاڵ هێشتا... قامیشێکی،
نێو قامیشەڵانی... بێ گەروو بوو وەختێ:
حەزی لە "حەیران"ێ ئەکرد
حەیران بۆ خۆی نەی ئەزانی
منی "فەرخ"یش لەناو زگی دایکمدا بووم
حەزم لە "ئەستێ" گیان دەکرد
ئەستێ بۆ خۆی نەی ئەزانی!
"کاتێ دایکم ڕائەکشاو... بێ دەنگ ئەبوو
لەناو زگیدا... من هەر بیرم
لەئەستێ خان ئەکردەوە
هەدادانم(٦)... پەپولەی ناو
شوشە بەندێکی گیراو بوو
تلم ئەداو... ئەبوو بەگینگڵی دایکم
من ئەو ژانە بچووکەم بووم... هەرچی ژانی
گەورە گەورەی ئەستێ خانە:
لەخۆمدا جێم ئەکردنەوە
ئەستێ خانیش... نەی زانی".
@sherko_bekas
۲. نیزا
لە هێڵانەی کونە شاخی سوێسکەکانا
زەڕنەقوتەی هێلکەیەکی هەڵ نەهاتوو
ئەی وت:
"زرێبار"ئاگای لێ نییەو من دڵداریم
جگە لە خۆم، بێتو شووکات بەکەسی تر
پەڕوو باڵم لێ ناڕوێنو تووتڕکەکان
ئەناڵێنە خەونەکانم
کە تێم ئاڵان _شەوکوێر_ ئەبم
ئەی وتەوە:
"زرێبار" ئاگای لێ نیەو
من لەناو ئەشقی بەرینیا
ئەو مەندییەم، هەرچی ماسی بنی هەیە
قووڵایی ژانەکانی من ئەخوێننەوە.
هەرچی درەختی کەناری سەر ئەو هەیە
لەئێستەوە_هەڵفڕین_م، ئەنووسنەوە.
ئەی وتەوە:
هەر ئەوەندەی سەرم جووقا
نیزا ئەبەمە لای ئاسمان:
باوکم بمرێ... دایکم بمرێ
ئەوسا ئیتر، ئەگریم... ئەگریم
زێی بچووک دێ... بەڵام ژیرم ناکاتەوە.
زێی گەورە دێ... ئەویش ژیرم ناکاتەوە.
جۆگە... جۆگە... ئەستێرک... ئەستێرک
گۆم بەگۆمو ڕووبار... ڕووبار
ئەمگەڕێنن.
٭ کێ بێ ژیری بکاتەوە؟!
٭ کەزرێبار لە باوەشی سەوزی خۆیدا،
هەڵیگرتم...
کەدەمم نا بەسنگیەوە...
بێ دەنگ ئەبم
ژیر دەبمەوە... ئەوسا ئیتر
زرێبار هەر بۆ خۆم دەبێو
کەس نایخۆازێ!
٭ ئەی هەرچی "شیرین"و "لەیلا"و
"جولێت"هکانی دنیایە...
(خاتوون ئەستێ نازانێ ئەمن حەزی لێ دەکەم
مێردی بکا ئەمن ئاوارە دەبم
بەڵام نیزانە دەکەم، ئەوشەوە دایکم بمرێ
سبحەینێ بابم بمرێ
کەس نەبێ بەخێوم بکا
ئیلا... خاتوون ئەستێ نەبێ
تا نەیەڵم کەس بیخوازێ)
٭ ئەی ئەستێ گیان بۆ بێ دەنگی؟
جارێکی تر خەونەکانت ناگێڕمەوە...
بۆ بێ دەنگی؟
ئامۆزا گیان... دەڕامژەنە
گەواڵهی هەوری... ناو لانکەی سەری ماندووی
من ڕاژەنە!
دە ڕامژەنە ئامۆزا گیان
دەڕامژەنە!
@sherko_bekas
٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭
تەنیا کاناڵی تایبەت بۆ سەرجەم شیعرەکانی "شێرکۆی مەزن"
٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭
بەشی یەکەم
درێژەی هەیه
چاوت "ئاو"و
دەستەکانت "با"و
ئەوینت تۆوی گوڵی هۆنراوەمە
ئەی کچەکە!
ئەوەی هەموو بۆم هێناوی و
لە بەردەمتا ڕامگرتووە
تاقە ئینجانەکەی سەرمە!
🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
دەستەکانت "با"و
ئەوینت تۆوی گوڵی هۆنراوەمە
ئەی کچەکە!
ئەوەی هەموو بۆم هێناوی و
لە بەردەمتا ڕامگرتووە
تاقە ئینجانەکەی سەرمە!
🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
خەونەکانی "ئەستێ"گیانتان بۆ ناگێڕمەوە
@sherko_bekas
۳. ئەوین.... ئەوین
شەو بوو کرمێکی ئاوریشمین
ئەی وت:
خۆزگەم دایە: هەرچی پێی ئەوترێ درەخت
خەو گران بن
هەر تەنیا دار هەنار ئەبێ
من ناتوانم چیتر لەناو قۆزاخەم دا
ئارام بگرم
دێمە دەرێو ئەچمە پاڵ "هەنار" خانەوە
باڵندەکان نیزام بگرن:
خەو ببارێ.
کە خەو باریی
خۆی لەقۆزاخە دەرهێنا
بەچنگە کڕێ... هەڵگەڕا... هەر هەڵگەڕا
چقڵهکانی چەواشە کرد
هەتا چووە ناو مامکۆڵهی "هەنار"ەوە
هەنار وتی:
کرمە گەڕە ئێ وا هاتی
چیت لەدەست دێ؟
وتی: بۆچی وانەزانی بەکەڵهگەتیو بەرزیە!
وتی: ئەی بە چێیە؟
وتی: بە "نەوین"ه ئەوین!.
وتی: فڕێت دەمە خوارێ!
وتی: ئەتەوێ بەقەد تۆ کەڵهگەت بم؟
وتی:ئەگەر درۆ ناکەی... کوا؟
وتی: وەرە ئەوین وەرە
ئەوین... ئەوین
هەر کە کرمی ئاوریشمینی عاشق کشا
بە چەند قەدێک ئاڵایە باڵای هەنارو
تێشی پەڕان
تا سوورە چنار باوەشی پێدا کردوو
تێر ماچی کرد
٭ بۆ بێ دەنگی؟ ئەی ئەستێ گیان،
بۆ بێ دەنگی؟
ئەو خەونانەی تۆ لە، سەرما، ئەیانبینی:
بۆ بەیانیی:
ئەبنە درەختو لە ڕۆخی
شیعرێکی تازەما ئەڕوێن
ئیتر ئەوسا پەنجەکانم:
خۆیان لە لەپی هەردوو دەست ئەکەنەوە،
لەسەر چڵۆکی تەماشات ئەنیشنەوە
ئەی ئەستێ گیان خەونەکانت ناگێڕمەوە
بۆ بێ دەنگی؟!
بۆ بێ دەنگی؟!
@sherko_bekas
٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭
تەنیا کاناڵی تایبەت بۆ سەرجەم شیعرەکانی "شێرکۆی مەزن"
1975
تێبینی:
٭ ئەم شیعرە بۆ یەکەم جار لەژمارەیەکی تایبەتیی دیوانی هەڵبژاردەی گۆڤاری "ڕۆژی کوردستان" داو لە ساڵی 1975دا بڵاوکرایەوە، لەبەرئەوەی لەکاتی چاپکردنی بەرگی یەکەمی ئەم دیوانەدا شیعرەکەم لانەبوو بۆ ئەوەی لەدیوانی "ڕەنگاڵه"دا ڕیزی خۆی بگرێ بۆیە لەم بەرگەدا سەربەخۆ چاپکردنەوەیەم بەپێویست زانی.
ش.ب 1991
@sherko_bekas
٭ ئەم قەسیدەیە لەناوەڕۆکدا بە "بەیت"ی "شێخ فەرەجو خاتوون ئەستێ"ی فۆلکلۆری موتووربە کراوەو، لەکڵاوڕۆژنەی ئەوەوە تیشکی وەرگرتووە، بڕوانە "تحفەی مظفریه" بەزمانی کوردی موکریی کردگاری ئۆسکارمان، بەشی دووهم، 1975.
(۱). شێخاڵه: ناحەزو دڕکی خۆشەویستیی نێوان "فەرەجو ئەستێ"، بڕوانە سەرچاوەی پێشوو.
(۲). کازیوە: تاریکو ڕوونی بەیانیان.
(۴). کاولاش: وێرانە، کەلاوە.
(۵). پەنگر: پشکۆ.
(٦). هەدادان: ئارام گرتن.
من لێرەدا "ئەستێ"م بە"با"ی کراوە بەکار هێناوە، بەو جۆرەی لەناوچەی سلێمانیدا ئەوترێ.
٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭
بەشی کوتایی
@sherko_bekas
۳. ئەوین.... ئەوین
شەو بوو کرمێکی ئاوریشمین
ئەی وت:
خۆزگەم دایە: هەرچی پێی ئەوترێ درەخت
خەو گران بن
هەر تەنیا دار هەنار ئەبێ
من ناتوانم چیتر لەناو قۆزاخەم دا
ئارام بگرم
دێمە دەرێو ئەچمە پاڵ "هەنار" خانەوە
باڵندەکان نیزام بگرن:
خەو ببارێ.
کە خەو باریی
خۆی لەقۆزاخە دەرهێنا
بەچنگە کڕێ... هەڵگەڕا... هەر هەڵگەڕا
چقڵهکانی چەواشە کرد
هەتا چووە ناو مامکۆڵهی "هەنار"ەوە
هەنار وتی:
کرمە گەڕە ئێ وا هاتی
چیت لەدەست دێ؟
وتی: بۆچی وانەزانی بەکەڵهگەتیو بەرزیە!
وتی: ئەی بە چێیە؟
وتی: بە "نەوین"ه ئەوین!.
وتی: فڕێت دەمە خوارێ!
وتی: ئەتەوێ بەقەد تۆ کەڵهگەت بم؟
وتی:ئەگەر درۆ ناکەی... کوا؟
وتی: وەرە ئەوین وەرە
ئەوین... ئەوین
هەر کە کرمی ئاوریشمینی عاشق کشا
بە چەند قەدێک ئاڵایە باڵای هەنارو
تێشی پەڕان
تا سوورە چنار باوەشی پێدا کردوو
تێر ماچی کرد
٭ بۆ بێ دەنگی؟ ئەی ئەستێ گیان،
بۆ بێ دەنگی؟
ئەو خەونانەی تۆ لە، سەرما، ئەیانبینی:
بۆ بەیانیی:
ئەبنە درەختو لە ڕۆخی
شیعرێکی تازەما ئەڕوێن
ئیتر ئەوسا پەنجەکانم:
خۆیان لە لەپی هەردوو دەست ئەکەنەوە،
لەسەر چڵۆکی تەماشات ئەنیشنەوە
ئەی ئەستێ گیان خەونەکانت ناگێڕمەوە
بۆ بێ دەنگی؟!
بۆ بێ دەنگی؟!
@sherko_bekas
٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭
تەنیا کاناڵی تایبەت بۆ سەرجەم شیعرەکانی "شێرکۆی مەزن"
1975
تێبینی:
٭ ئەم شیعرە بۆ یەکەم جار لەژمارەیەکی تایبەتیی دیوانی هەڵبژاردەی گۆڤاری "ڕۆژی کوردستان" داو لە ساڵی 1975دا بڵاوکرایەوە، لەبەرئەوەی لەکاتی چاپکردنی بەرگی یەکەمی ئەم دیوانەدا شیعرەکەم لانەبوو بۆ ئەوەی لەدیوانی "ڕەنگاڵه"دا ڕیزی خۆی بگرێ بۆیە لەم بەرگەدا سەربەخۆ چاپکردنەوەیەم بەپێویست زانی.
ش.ب 1991
@sherko_bekas
٭ ئەم قەسیدەیە لەناوەڕۆکدا بە "بەیت"ی "شێخ فەرەجو خاتوون ئەستێ"ی فۆلکلۆری موتووربە کراوەو، لەکڵاوڕۆژنەی ئەوەوە تیشکی وەرگرتووە، بڕوانە "تحفەی مظفریه" بەزمانی کوردی موکریی کردگاری ئۆسکارمان، بەشی دووهم، 1975.
(۱). شێخاڵه: ناحەزو دڕکی خۆشەویستیی نێوان "فەرەجو ئەستێ"، بڕوانە سەرچاوەی پێشوو.
(۲). کازیوە: تاریکو ڕوونی بەیانیان.
(۴). کاولاش: وێرانە، کەلاوە.
(۵). پەنگر: پشکۆ.
(٦). هەدادان: ئارام گرتن.
من لێرەدا "ئەستێ"م بە"با"ی کراوە بەکار هێناوە، بەو جۆرەی لەناوچەی سلێمانیدا ئەوترێ.
٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭
بەشی کوتایی
ئازارێکی باڵا بەرزم
بێ ئەوەی بچمە سەرشانی،
خەمێکی تر.
تەنیا بەسەر هەڵبڕینێ
برین لەکوێ بێ ئەیبینم
هەژار لە کوێ بێ ئەمبینێ
🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
بێ ئەوەی بچمە سەرشانی،
خەمێکی تر.
تەنیا بەسەر هەڵبڕینێ
برین لەکوێ بێ ئەیبینم
هەژار لە کوێ بێ ئەمبینێ
🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
هەنگوین
"بۆ نالیی"
🎀 @Sherko_bekas
"نالیی" پرسی:
_هەنگوین چ ڕۆژێ پەیدا بوو؟
"مەمو زین" پێکەوە وتیان:
_هەنگوین
ئەو ڕۆژە پەیدا بوو
کە "شانە"ی دەمی دوو دڵدار
هەنگی "ماچ"یان... بەخێو کردوو
لەلادێوە...
ناردیانە شار!..
🎀 @Sherko_bekas
٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭
تەنیا کاناڵی تایبەت بۆ سەرجەم شیعرەکانی "شێرکۆی مەزن"
"بۆ نالیی"
🎀 @Sherko_bekas
"نالیی" پرسی:
_هەنگوین چ ڕۆژێ پەیدا بوو؟
"مەمو زین" پێکەوە وتیان:
_هەنگوین
ئەو ڕۆژە پەیدا بوو
کە "شانە"ی دەمی دوو دڵدار
هەنگی "ماچ"یان... بەخێو کردوو
لەلادێوە...
ناردیانە شار!..
🎀 @Sherko_bekas
٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭
تەنیا کاناڵی تایبەت بۆ سەرجەم شیعرەکانی "شێرکۆی مەزن"
هەڵوەرین
🎀 @Sherko_bekas
ئەو گوڵهی دابووت لەقژت
نیگامی کرد بە پەپولهو
بەئاسمانی "هۆڵ"دا فڕی،
هەتا لەسەری نیشتەوە.
کە کردتەوەو،
پێشکەش یەکێکی ترت کرد
لەوساتەدا
ئەی گوڵ پەری!
لە نێوانی پەنجەکانتا
پەپوولەی چاوم هەڵوەری.
🎀 @Sherko_bekas
٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭
تــهنـــــــــــــــــیا کــــانــــــــــــــــاڵی تایـــبــهت بۆ سەرجەم شیعرەکانی "شێرکۆی مەزن"
🎀 @Sherko_bekas
ئەو گوڵهی دابووت لەقژت
نیگامی کرد بە پەپولهو
بەئاسمانی "هۆڵ"دا فڕی،
هەتا لەسەری نیشتەوە.
کە کردتەوەو،
پێشکەش یەکێکی ترت کرد
لەوساتەدا
ئەی گوڵ پەری!
لە نێوانی پەنجەکانتا
پەپوولەی چاوم هەڵوەری.
🎀 @Sherko_bekas
٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭
تــهنـــــــــــــــــیا کــــانــــــــــــــــاڵی تایـــبــهت بۆ سەرجەم شیعرەکانی "شێرکۆی مەزن"
تــــهوقه کـــــــــــردن
🎀 @Sherko_bekas
قەڵهمی "زنجی"یەک لەسەر
کۆشکی سپی... ڕامەستابوو
هاواری کرد:
کە برووسکه تەوقە لەگەڵ
هەوار ئەکا
کێڵگەکان هەڵئەسنە سەرپێو،
دروشمی "باران"هەڵئهگرن
کە کێڵگەکان تەوقە لەگەڵ:
بارانو ڕووباردا ئەکەن
ڕووتو برسیی ڕاست ئەبنەوەو،
داوای نانو پۆشاک... ئەکەن
منیش هەر چەند وشەکانم
تەوقە لەگەڵ: دەنگما ئەکەن
شیعرەکانم ڕاست ئەبنەوەو:
داوای سەربەستیم لێ ئەکەن.
🎀 @Sherko_bekas
٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭
تــهنـــــــــــــــــیا کــــانــــــــــــــــاڵی تایـــبــهت بۆ سەرجەم شیعرەکانی "شێـــــــــــرکۆی مــــــــهزن"
🎀 @Sherko_bekas
قەڵهمی "زنجی"یەک لەسەر
کۆشکی سپی... ڕامەستابوو
هاواری کرد:
کە برووسکه تەوقە لەگەڵ
هەوار ئەکا
کێڵگەکان هەڵئەسنە سەرپێو،
دروشمی "باران"هەڵئهگرن
کە کێڵگەکان تەوقە لەگەڵ:
بارانو ڕووباردا ئەکەن
ڕووتو برسیی ڕاست ئەبنەوەو،
داوای نانو پۆشاک... ئەکەن
منیش هەر چەند وشەکانم
تەوقە لەگەڵ: دەنگما ئەکەن
شیعرەکانم ڕاست ئەبنەوەو:
داوای سەربەستیم لێ ئەکەن.
🎀 @Sherko_bekas
٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭
تــهنـــــــــــــــــیا کــــانــــــــــــــــاڵی تایـــبــهت بۆ سەرجەم شیعرەکانی "شێـــــــــــرکۆی مــــــــهزن"
کۆبــــــــوونـــــــهوە
🎀 @Sherko_bekas
لهئهمـــــــــــــریکای خوارودا
شهو بهدزیی مهخفــــــهرهوه
چهند سنوورێ کۆبــوونهوه...
بڕیاریاندا که یهکتـــــــریی
بسڕنــــــــــــــــــــــــهوه!
پهساپۆرتی بهرباخهڵی شارو گوندی
ئهم دنیایه... وهرگرنـــــــــــهوه
وهختێ هەستــــــان... لهناکاودا
پایتهختهکان هاتن دایان
بهسهریاندا
بهریان نهدان
تا ههر "یهکێک"یان کـــــــــــرد
به دوان
به سیان
که بهریان دان
پهساپۆرتیان دا بهخۆشیان...!
🎀 @Sherko_bekas
٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭
تــهنـــــــــــــــــیا کــــانــــــــــــــــاڵی تایـــبــهت بۆ سەرجەم شیعرەکانی "شێـــــــــــرکۆی مــــــــهزن"
🎀 @Sherko_bekas
لهئهمـــــــــــــریکای خوارودا
شهو بهدزیی مهخفــــــهرهوه
چهند سنوورێ کۆبــوونهوه...
بڕیاریاندا که یهکتـــــــریی
بسڕنــــــــــــــــــــــــهوه!
پهساپۆرتی بهرباخهڵی شارو گوندی
ئهم دنیایه... وهرگرنـــــــــــهوه
وهختێ هەستــــــان... لهناکاودا
پایتهختهکان هاتن دایان
بهسهریاندا
بهریان نهدان
تا ههر "یهکێک"یان کـــــــــــرد
به دوان
به سیان
که بهریان دان
پهساپۆرتیان دا بهخۆشیان...!
🎀 @Sherko_bekas
٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭
تــهنـــــــــــــــــیا کــــانــــــــــــــــاڵی تایـــبــهت بۆ سەرجەم شیعرەکانی "شێـــــــــــرکۆی مــــــــهزن"