Telegram Web Link
کاناڵی #هەنگاو دەلاقەیێکە ڕوو لە ڕووناکاییی هەرێمی #هونەر و #ئەدەب و #ئەندێشەی نوێ؛

بەرهەمەکانی خۆتان بۆ هەنگاو بنێرن.

⬇️


https://www.tg-me.com/joinchat-AAAAAD-sdOdDCvHpQf1m0Q
#لە_تووڕەبوونێکدا

ڕۆژێک چاکەت بە قۆپچەی سەر قۆڵی خۆی وت:
- تۆیش نەبی من لەبەر ئەکرێم.
تۆیش نەبی من
هەر سەرما گل ئەدەمەو.
تۆیش نەبی من، هەر چاکەتم!
- تۆیش نەبی ئەم پیاوە ئەژی.

"گوێم لێ بوو ڕۆژێ دڵیشم
وای بە ڕیخۆڵە کوێرەم وت."
منیش ئەڵێم:
- ببی و نەبی
تۆیش ئەو ڕیخۆڵە کوێرەیە و
قۆپچەی سەر قۆڵی چاکەتمی!

🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
#ئاوێنە_بچکۆلەکان
.
Şêrko_bêkes
#دوو_هەزار_وشە_بۆ_ساڵی_دوو_هەزار ــــــــــــــــــــــــــــــ بەشی "۷" 🎀 @Sherko_bekas شەڕی نێوان بوون و نەبوون منیان لە ژێر ژیلەمۆوە کرد بە کڵپە و منیان لەناو دۆڵەکانی خۆڵەمێش و سەرابەوە هەستانەوە ڕیزە چراخانی وشە لە جزیرە و بۆتانەوە بەسەر بەفرا بازیان…
#دوو_هەزار_وشە_بۆ_ساڵی_دوو_هەزار
ــــــــــــــــــــــــــــــ
بەشی "۸"
🎀 @Sherko_bekas

ڕۆژان ئەمرن.. ڕۆژان ئەزێن.. لە کۆیەدا و
لەناو ژوورێکی بچوکدا "حاجی" ئەبێ بە ئاسمانێ و شیعرەکانی بە مانگەشەو..
حاجی ئەبێ بە وڵات و شیعرەکانی بە پۆلە کەو
وائێستاکەیش بەدرخانیەکان لە "سەرما"
بوون بە شەقامی کازیوە و وشەی گوڵدان.

بۆ یەکەمجار یەکەم پلیکەی ڕۆژنامە دائەنێن و
بۆ یەکەمجار زریکەکانم چاپ ئەکەن.
بۆ یەکەمجار باڵەخانەیەک لە وشە.
تەلارێک لە شیعر و مێژوو فوارەیەک لە بۆن و ڕەنگم بەرز ئەکەنەوە بۆ ئاسمان.

لە دوامەوە سەدەکان ئەچنە تەمەوە، لە پێشمەوە جیهان ئەبێ بە پێچکەکانی ئەتۆم و سەدەی بیستەم دێتە دەرێ. تەرمی ئیمپراتۆری بەرد و شمشێر هەڵئەدەنەوە ناو زەریا. ئیمپراتۆری زەریای چڵێس نێوەی ڕۆژهەڵات و من و نەوت و خوێن و شاخ و سەحرا هەڵئەلووشێ.

دەم و چام ئەبێ بە شاپڵیتەی گڕدار
باڵای تفەنگ ئەبێ بە ئەسپی ڕەش و یاڵ بژ و
لە جەستەی "بەردەقارەمان" بەیانییەک دائەتاشم.
ساڵ ئەچێتە ناو ساڵەوە و خوێن ئەچێتە ناو خوێنەوە و "دەرسیم" سەری ئەداتە دەست بەفری بەر باهۆزی پیران
ئیتر سەر ئەبێ بە مانگ و
لەسەر چیای جودی هەڵدێ.

دیسانەوە جارێکی تر بە مردندا هەڵئەزنێم
دیسانەوە ئاگریداغ ئەبێ بە پەڵنگی بەرد و سواری ئەبم.
لە باکووردا ئەتاتورکێ وشەم ئەداتە بەر قەمە و
خەونەکانم کوێر ئەکات و
لە ڕۆژهەڵاتیشدا خانێ شەپۆلی ورمێم ئەکوژێ و
کەلـلە سەری سروودێکم بەسەر پردێکی شنۆدا هەڵئەواسێ.
حەسانەوە لە برینما و وچان لە هاوارما نییە..

ئەمە سەدەی چڕبوونەوەی
مەرگەساتە و کارەساتە و
سەدەی لێوی لە خاچدانی عەشقی
بێ داڵدە و بچووکە
سەده‌ی لێوی ماچ خوێناویی
سەرم ئەستێرە تەیرێکی بەرزە فڕە و
لە ژێر قوببەی ڕامکردن و ناو قەفەزی سەرزەمینی کۆیلەدا دابین ناکرێ.

من ئەوینێکی بچوکم.
من ئەوینێکی بێکەسم.
من تەنیاییم هێزی تەنیای خوای تێدایە بۆیە نامرم!
بۆیە لەناو ژیلەمۆوە هەموو ساڵێ سووتووم دیسان ئەبێنەوە بە باڵندەی ئەفسانەیی و جارێکیتر لەناو مەرگا ژیانی نوێ ئەژێننەوە و باڵیش ئەگرم
حەسانەوە لە برینما وچان لە هاوارما نییە.

🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
#ژن_و_باران
.
#مەرگی_کانییەکی_سەوز
"پەخشانە شیعر"
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
بەشی"۱"
🎀 @Sherko_bekas

لەپاش دوا کۆچی ڕەنگێکی سپی پاراو بە نمەی پاکژی و ئاژاری هونەرێکی خوداوەندیی.
ئیتر گەواڵە هەورە سپییەکانیش، عەشقە سیپیەکانیش، شیعرە سپییەکانیش، وەک جەستەی بە بریقەی دار و بەڵاڵووکە کوژراوەکەی سەر شەقامی سەهۆڵەکەی ئێمە،

ئەوانیش وەک کەلەپۆ ئاڵ ئاڵ هەڵگەڕان و بژنگ بژنگی، قرمزییان، پەرش و پەرت پەرت، پژانە سەر کەنارەکانی بێهوودەیی ئەم "بوون"ە پووچەڵە و، ئەم دەورانی زەمانە ناچیزەیە و، ئەم یاڵی شوومی ڕێکەوتە چەمووشانە و، پەڕوباڵی ئەم تیترواسکە عاشقەی سلەیمانییان بە خووناوی نیگای خۆیان لە بارینێکی گرافیکیدا پنۆک پنۆک کرد!

هەموو شتێ سپیی
فڕینی سپیی، سەرنجی سپیی
ئاکار سپیی، پەیڤین سپیی
سەر و ڕیش سپی و خۆشەویستی سپی و هەر مەرگ ڕەش!

ئەی تیترواسکە سسپیەکە!
ئەم شەقژنە خێرایەی دواییت بۆ؟!
تۆ هەمیشە هێدی هێدی ئازارەکانی ڕەنگ و تاژانەکانی ڕۆح و گەڵاکانی خەزامی نامۆیی خۆت و ئەم وڵاتەت ڕائەژەنێ!.

ئەم پەلەی ڕووکردنە ئاگرە چون پەپوولەیەکی وێڵی ڕوو لە بڵێسە بۆ؟!
تۆ کەی بە گڤەگڤ و بە وژەوژ و بە ناڵەناڵ و فڵچە بە هاوار و هێل بەزاق و زیق و تان و پۆ بە ژاوەژاو بووی؟!

تۆ ئەگەر بگریایتایە کالانەی چاو گوێی لێت نەئەبوو!
لە زەمانی هاڕیندا، وردوخاش ئەبوویت و بەڵام سروەیش گوێی لێت نەئەبوو!.
برسێتیی ئەیخواردیت و بێدەرەتانیی تووڕی ئەدایت و بەڵام نە نان و نە خانە و ژووریش گوێی لێت نەئەبوو!.

ئەم پەلەپەلی سەفەرە چی بوو؟!
کوا ڕەنگەکانی تۆ پەلەپەلی کەرو بە هەڵپەو بە هاش و هووش بوون؟!

هێوریی پەڕەمووچەکەی کلووی بەفر و پەنجەی یەزدانێ لە وەختێ خوڵقاندنی قۆزاخەکەی کرمێکی ئاوریشما و بێدەنگییەک لە قووڵبوونەوەی بەر زەردەپەڕی ئێوارەی گۆمێکدا لەناو تۆدا بوو!

کوا دەستەکانی تۆ لە دەستی ڕەشەبا و کوا چاوەکانی تۆ لە چاوی لافاوی بەگرمژن و بەهاژە هاژ بوون؟!
و ناسکییش ئەیڕووشاندی!
تۆ شنەبایش ئیرەیی پێ ئەبردی و لە ئاو نەرمتر بووی...

🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
#ئێوە_بە_خۆشەویستیم_ئەسپێرن
.
🌹🌹🌹🌹🌹

بێ ته‌عارف ده‌ڵێم؛
جوانترین، به‌هێزترین، ڕازاوه‌ترین، به‌نرخترین، کاناڵی کوردی بێ گوومان کاناڵی ( #تاپوی نووسراوه ) یه،
له‌ بواری نیشتمانی، ڕامیاری، نه‌ته‌وایه‌تی، کتێب، ڕۆمان، شیعر، وتەی ناوداران، ڕۆژمێری کوردی و زۆر بواری دیکه چالاکه.
کاناڵێکی جیاواز که‌ به‌ لیژنه‌ و به‌ هاوفکری چه‌ند مامۆستا به‌ڕێوه‌ ده‌چێت.

ئه‌مه‌ ڕای من به‌ڕێوه‌به‌ری کاناڵی شێرکۆی مەزنە، نه‌ک (ته‌بادوڵ و تەبلیغ)

لینکی به‌هێزترین کاناڵی کوردی تێلێگرام

🇯‌🇴‌🇮‌🇳👇
http://www.tg-me.com/joinchat-BRd9Rjws1NxX8VUTYMkomA
کاناڵی (تاپوی نووسراوە)👆👆👆
.
#لێبوردن

هەموو جارێ
کە پەپوولەیەک ئەبینم
لە بەر چاوم
ئەبێ بە وشەی لێبوردن
سپی سپی
بە بەردەمما دێت و دەچێ!.

🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
#هەست_و_نەست
🎀 @Sherko_bekas

گیتارەکە
لەسەر سنگی دیوارەکە
بە هەڵواسراوی نوستووە.
کەس نازانێ خەو بە چییەوە ئەبینێ!
لەوانەیە بە ئاوازێکی شینی عاشقەوە.
یان بە هاژە هاژی شیعرێکەوە،
یاخود بە وژە وژی خەمێکی غەریبەوە
کەس نازانێ گیتارەکە
خەو بە چییەوە ئەبینێ!

تۆزێکی تر
گیتارەکە بە خەبەر دێ و
لەسەر دیوار دێتە خوارێ و
لەم شەوی سەری ساڵەدا
خەونەکانی خۆیمان بۆ ئەگێڕێتەوە و
لە دواییدا پێمان ئەڵێ:
گۆرانییتان باش و
خەونەکانی ئایندەتان هەمووی باش و
سەری ساڵی نوێتان پیرۆز!

🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
#حەفتا_پەنجەرەی_گەڕۆک
.
Şêrko_bêkes
#بنەماڵەیەک_لە_گوڵی_شەستپەڕ ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ بەشی"٦" 🎀 @Sherko_bekas چی بکەم مەگەر دەستەکانم هانا بۆ: پەستەکەکەی حسێن حوزنی و بۆ سدارەکەی پیرەمێرد و بۆ چاویلکەکەی شێخ نوری و بۆ گۆچانەکەی برایم ئەحمەد و بۆ بۆینباخەکەی شاکیر فەتاح…
#بنەماڵەیەک_لە_گوڵی_شەستپەڕ
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
بەشی"۷، کۆتایی"
🎀 @Sherko_bekas

دەستەیەک لە خەمی پێشڕەو
دەستەیەک لە قەڵبەزەی مارشی ئازادی
هەڵبژاردەیەک لە یاڵی داگیرساوی دەوە ئەسپێ لە غاردا...
چەپکێک لە کڵپه کڵپی چەپکە قەڵەم
ڕیزی ئینجانە لە باڵکۆنەکانی زمانی کوردی و عەرەبی و دنیادا
ڕیزی یاقووت لە ملی پەیکەری ڕۆژنامەدا
ئەمڕۆ "با" م دی وتی:
ناکرێ بۆ ئەم پیاوانە نەچەمێمەوە...!

بەردم دی وتی: ناکرێ من لەبەر ئەوان هەڵنەسمەوە سەرپێ.
درەختم دی وتی: هەتا ئەڕۆن دەست بە سنگەوە ئەگرم بۆ ئەوان....!
ڕێ و بان وتیان: کە ئەوان بە سەرماندا ئەڕۆن ئەحەسێینەوە.

دەستەواژەکانی ئەم زمانەیش لە زاری ڕۆژنامەکانی ئێستاوە وتیان:
ئەگەر ئەوان؛نەبوونایه، ڕەنگ بوو ئێمە لاڵ بووینایە

لە دواییشدا مێژووم وتی: تا ڕۆژنامەی "کوردستان" دەرنەچووبوو من وەجاخ کوێر بووم...!!

بەدرخانییەکان:
پێشەنگێ لە هەورە تریشقەی نارنجیی لەناو ئاسۆیەکی تاریکدا...!
چەند کڵاوڕۆژنەیەک لە زەمانێکی کوێرە مووشەدا.
چەند هاوارێک لەناو مەملەکەتێکی لە هۆش خۆچوودا.
چەند ڕاپەڕینێک لەناو جەستەیەکی نووستودا.

چەند خەونێ لەناو ساڵانی بێ خەوندا و چەند ڕێژنەبارانێ لە سەردەمی کوللە و قات و قڕیی ڕووناکیدا.
کۆمەڵێ قەڵەم...لە داری خۆرەتاو
کۆمەڵێ ڕۆژنامە... لە کاغەزی سپیی بەربەیان

کۆمەڵێ ئەموست...لە تیشکی باریک و
دیسانەوە کۆمەڵێ مۆم
ئەسووتێن و ئەسووتێن و منیش ئەمشەو سەر و ملم و قولەمشتم و
هەردوو دەفەی شانەکانم و چاڵی چاوم و ناو تاقی ڕۆحم ئەکەم بە مۆمدان بۆ هەموویان..

خەرمانی وشە بەرەکەت..!
چرای بەدرخانیان بەرەکەت
ڕۆژنامە بەرەکەت و
خۆشەویستی کوردستان بەرەکەت..!

🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
#ئێوە_بە_خۆشەویستیم_ئەسپێرن
.
#موتوربه

پاییزێکی درەنگ وەخت
لە کاغەزێکی بەردەمما
شەتڵی تەنیایی خۆمم ڕووان
دواتر کاغەز وەنەوشەی گرت.
پاییزێکی درەنگ وەخت
تۆوی یادی چاوی هەموو ئازیزانم
کرد بە مێزی بەردەممەوە..
مێزیش گوڵە بەڕۆژەی گرت.
بەڵام وەختێ
تەنیاییم و یادی ئێوەم
بە قەترەیەک خوێنی شەهید موتوربە کرد
گشت ماڵەکەم گوڵاڵەی گرت!

🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
#ئاوێنە_بچکۆلەکان
.
Forwarded from اتچ بات
#بە_پلیکانەدا_هەتا_ژوورەکەی_ئەو!
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
بەشی "۳"کۆتایی
🎀 @Sherko_bekas

دێمەوە ناو چایخانەکە،
شێوەی پیاوێک... بەوبەرمەوە
ئەمباتەوە بۆ شارەکەم.

"ئەچمەوە بۆ سلێمانی ئەچمەوە ناو شەستەکانی سەدەی پێشوو،
چایخانەکەی "حاجی ساڵح".
لە دەرەوە و، لە سەربان و لەسەر شووشەی جامخانەکە،
خرمەژنێکی دەنگ تیژ دێ،
گوێمان لە تاوە تەرزەیە و دائەڕژێ،
زۆپای بە دار داگیرساوی نێڵەنێڵدار،
لایەکی زۆر سووربۆتەوە و لایەکی کەم "

لەناکاوێ
دائەچڵەکم،
وەختێ پیاوێ
وەک سەهۆڵاوێ بکاتە پشت ملمەوە،
بە سویدی لێم ئەپرسێ: سەعات چەندە؟

بۆ سەعات شەش...
هێشتا هەنگاوی دە خولەک ماوە بڕوا و بگاتەجێ،
هەڵئەسم و پارەی قاوەکەم ئەدەم و پاڵتۆ ئەکەمەوە
بەرم و ملپێچ ئەئاڵێنمە ملم و، هەتا ئەگەمە بەر دەرگای ماڵی دیا، بەفر قژ و هەردوو شانم سپی ئەکا، پەنجە ئەنێم بە جەڕەسدا و دەرگاکەم بۆ ئەکرێتەوە.

بۆ ساعەت شەش
هەرچەند خولەکێکی ماوە
هەشتا پلیکه بۆ سەرێ،
هەشتا وشە بۆ شیعرێک و
هەشتا خەون بۆ عەشقێک و
هەشتا هەنگاو بەرەو "ژوورێک"
من ئێستا ئاوێتەیەکم
لە مانگەشەو و لە بەفر.

هەشتا پلیکە بۆ سەرێ،
بەرەو خۆزگە و یەکشەممەیەک،
نیوەی فڕینم بڕیوه،
چل ڕەنگم داو لە جەستەم،
نامۆییم داگیرساندووە.

چل تەماشام بوون بە تەیر و
چل هەناسەم بوون بە گوڵ و
چل گوڵم بوون بە چل پەخشان.
شەست پلیکەم بوون بە ڕووبار،
ڕووبارم بوون بە ڕۆمان و
ڕۆمانیشم بوون بە ئاسمان.

حەفتا پلیکە بۆ سەرێ،
گەورە بووە قەسیدەکەم،
بەرزەفڕە خەونەکەم و
وا خەریکە پێ بخاتە ناو ژوورەکەی.
حەفتا و پێنج گوڵە لالاوی
هەڵزناو بە خانووەدا،
حەفتا و شش ئاوێنە بە ڕێز،
حەفتا و حەوت گۆمیلکەی شین شین،
حەفتا و هەشت چرای بچووک و حەفتا و نۆ پەنجەرەی مەست و هەشتا ماچ و هەشتا باوەش...

دەرگای دیا ئەکرێتەوە و
پشیلەکەی لە باوەشیا و،
ئەوسا ئیتر
پێ ئەخەمە ژوورێکەوە
لێوان لێو و پڕاوپڕە،
لە شەراب و لە مۆسیقا و
لە شیعر و عەشق..

سلێمانی_۲۰۱۳/۱/۲۸

🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
لە کتێبی "
#خێراکە_مردن_خەریکە_بگات "
بە دەنگی پڕ سۆزی ئیمپراتۆری شیعری جیهان
"شێرکۆ بێکەس"
.
#لە_دەشتێکدا

عاشقێ بەناو دەشتێکدا ئەڕۆی
دەشت ڕووت و قووت و لەش خۆڵاویی بوو
عاشق ئەڕۆیشت و عاشق بەردەوام
هەر لەبەر خۆوە ورتەورتی بوو.
لەو ورتەورتە و لە ناخڵافدا
دوو وشەی لێکەوت
یەکێکیان زەرد و ئەویتر سپیی.

عاشق تێپەڕی
عاشق ناکام بوو
عاشق ئاوابوو
هەر لەو جێیەدا و ساڵ وەرنەگەڕا.
چڵە نێرگزێ بە تاقی تەنیا
لە قاقڕەوە
سەری دەرهێنا!

🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
#ئێوە_بە_خۆشەویستیم_ئەسپێرن
.
Şêrko_bêkes
#وەختێ_کۆتایی_ئەبێتە_سەرەتا ـــــــــــــــــــــــــــــــ بەشی "۱۷" 🎀 @Sherko_bekas عەسرێکیان، خانمی نازدار، دەنک دەنک دەسەسڕی پیا هێنام و لەبەر ئاوێنەی دیواردا کردمیە ملی. لەگەڵ گوارە و ئەموستیلە و گوڵی قژ و دوو بازندا چووینە دەرێ. لەبەر دەرگا فڵچەی ڕیش…
#وەختێ_کۆتایی_ئەبێتە_سەرەتا
ـــــــــــــــــــــــــــــــ
بەشی "۱۸"
🎀 @Sherko_bekas

مێژوویەک لە ڕەژووی ناو بەفر
ئاگرێکە بەرپاکە و
هەڵگیرسێ ئەی ڕەژوو!
ڕۆمانێکە لە هاوار
گەرداوێ هەڵبکا و
تۆفانێ ئەی هاوار!

جەستەیەک لە خەم و
خانوویەک لە تەم و
تەمەنێ لە هەڵم و
ئاوێنە بەرپاکە و
گوڵاڵە بەرپاکە و
بچۆرە سەر شانی ڕووناکی و
ئایندە هەڵگرە و بیهێنە بۆلامان!

پەڕینەوە ئەوبەر شەقامه گەورەکە. لەسەر لقی یەکەم دارتووی بەرامبەرم، چوار پێنج چۆلەکەی باوکەی سەر زل سەر زلم بینی هەموویان بە دەنووک کەوتبوونە گیانی چۆلەکەیەکی دایکەی تەنیا و پەڕوباڵیان خوێناویی کردبوو. چۆلەکە دایکەکە سست بووبوو. خەریکبوو ئەکەوتە خوارەوە. هەناسەیەکم بۆ هەڵکێشا.

هەر لەسەر پیادەڕەوەکەیش لەبەردەم دووکانێکی شیرینی فرۆشدا ژنێکی دەروەزکەری چون داسک و دەرزی، سنگ داچەقیوو پێخاوس، هەڵتروشکابوو. سەری خستبووە کۆشیەوە. بە کوڵ ئەگریا. هەر ئەوساتە کیژۆڵەیەک چووە تەنیشتییەوە و لێی پرسی: پورێ گیان بۆ ئەگریت؟! ئەویش بەدەم هەنیسک هەڵدانەوە سەری هەڵبڕی و وتی: پێش توزێک، پیاوێکی درێژی شەرواڵ ڕەش هات و پەلاماری جامەکەی بەردەمی دام و ڕفانی. ئەوەی ئەمڕۆ پەیدامکردبوو ڕفانی.

هەناسەیەکم بۆ ئەمیش هەڵکێشاو چەند دەنکێکیشم چاویان پڕبوو لە ئاو. لە نزیک گوڵە عەترەکانی باخچە گەورەکەیشەوە، ژنێک هەر لە تەمەنی خانمەکەمدا بەرەو ڕوومان هات. کراسێکی وەنەوشەیی لەبەردابوو لە پڕێکدا لەگەڵ خانمەکەمدا باوەشیان کرد بە یەکتردا. من و ملوانکەکەی ملی ئەو خانمەیش بە هەمان شێوە ئەملاوئەولای یەکترمان ماچکرد.

ملوانکەکە سپیکەلە و چاوڕەش بوو..
خوێن شیرین و هەر لە یەکەم بینینەوە چووە دڵمەوە. خانمەکان لەسەرو و ئێمەوە کەوتنە قسە و ئێمەیش لە خوار ئەوانەوە بە هەمان شێوە، من بە ملوانکەکەی بەرامبەرم وت:
- ڕۆژێکی خۆشه بۆ پیاسە و گەڕان، وانییە؟!
- ڕاستە ڕۆژێکی خۆشە. بەڵام خۆشتر ئەبوو ئەگەر قۆڵمان لە قۆڵی "دەنکەکانیشماندا" بوایە.
- ئەوە لە خەون ئەچێ تۆ بڵێی ئێمە بیبینین؟!

- دوێنێ لەو گەڕەکەی ئێمە بە فیتی مەلایەک لەوانەی باسی جیهاد ئەکەن ژنە ملوانکەیەکی عاشق و کوڕە موستیلەیەکی دڵدار بەرد باران کران!
- ئەی دوایی؟! ئەی خۆیان هیچیان لێهات؟!
- ملوانکە کچەکە دوو دەنکی شکاو، موستیلە کوڕەکەیش گۆپکەکەی سەری خوێنی لێهات. باش بوو لە دواییدا، دوو کورتە چیرۆکی ئازا و هاوڕێی ئەوان هاتن و ڕزگاریان کردن..!
- بۆ کە ئازادی نەبوو هیچ هەیە؟!
- شووتکردووە؟!

- من بێوەژنم. مێردەکەم قەڵەمێکی ڕۆژنامەنووس بوو. هەموو جارێ لەناو کۆڕ و کۆبوونەوەکاندا و لەسەر لاپەڕەی ڕۆژنامە و گۆڤارەکان هەژدە هەژدە باسی ئازادی ملوانکە و مافی ملوانکە و یەکسانی و بەرامبەری ئەکرد. بەڵام لە ماڵەوە و لەگەڵ مندا ئەژدێهایەک بوو بۆ خۆی. کۆیلەی ئەو بووم. پەلاماری ئەدام و دەستی ئەنایە بینم و ئەپیچڕاندمەوە.

ڕۆژێ پێموت: تۆ قەڵەمێکی درۆزنی.. دوو ڕوویت. لەولا فریشتەیت و لەم لایش مێردەزمەی من. ئیتر جیابووینەوە. لەمەیش خراپتر ژنە گوارەیەکی دراوسێ بۆی گێڕامەوە وتی: من ملوانکەیەکی موحەجەبە ئەناسم هەموو جارێ ئەڵێت چوار ژنە ملوانکەی موحەجەبە تریشم بەسەر بێت قوبوڵمە و حەڵاڵە و چی تیایە.. ئەمەیانە کارەسات..!

- تۆ لەوانە بگەڕێ! کەواتە ئیستە ئازادیت؟
- تا ڕادەیەک، بەڵام ئیستە برایەکم لێمبووە بە مڵۆزم، ئیسپانەیەکی فیتەرە، بەردەوام تاقیبم ئەکات، ئەچم بۆ کوێ و ناچم بۆ کوێ؟!.. پێم ئەڵێ: ملوانکە بێوەژن خەتەرە!.. ئەبێ هەمیشە چاومان لەسەریان بێ. نەبادا هەڵەیەک بکەن و ئابڕوومان بەرن!.

-ئەی لەگەڵ خوێندنەوەدا چۆنی؟! ببوورە ئەمەوێ بزانم دوا کتێب کە خوێندووتەوە چی بوو؟!
- "گەڕەکی داهۆڵەکان"ی "شێرزاد حەسەن" ئاخر پیاوی شووشە عەتری وایش هەیە!..
- بەداخەوە من نەمخوێندۆتەوە.
- ببوورە، وا خانمەکەم جوڵا ئەبێ بڕۆین. خواحافیز!
- خوات لەگەڵ، تکایە ئەگەر بە "با" و مانگەشەو و باڵداریشدا ناردووتە ئەو کتێبە بنێرە!..

🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
کتێبی " #ملوانکە"
.
کاناڵی تاپوی نووسراوه
کاناڵی کتێب، ڕۆمان، ئەوین و ئازادی
👇🏻👇🏻👇🏻
www.tg-me.com/joinchat-BRd9Rjws1NxX8VUTYMkomA
Forwarded from اتچ بات
#سی_و_سێ
#پاییزه_میوانی_بچکۆلە!
ــــــــــــــــــــــــــــــ
بەشی "۱۰"
🎀 @Sherko_bekas


۲۸.
لە پاییزدا
ڕۆژێ سەرم کرد بە بێژەنگ
ڕۆژێ هەقم لە بێژەنگدا
بەقەدەر یەک
ڕەنگەکانی ژنم هێنا و
ڕەنگەکانی پیاوم هێنا و
تێکەڵم کرد...

بە یەکەوە بێژامنەوە و
سەرم سووڕا و سەرم سووڕا
لە دواییدا
ئەوەی ڕژایە خوارەوە
هەر پیاو بردی و هەر پیاو خواردی و
ئەوەی لە سەریش مایەوە و لە بێژەنگدا
بە ژن بڕا!

۲۹.
من یەک کەسم و دوو سێەرم لەگەڵدایە
یەک لەشم هەیە و دوو سێبەر!
گەر هەور بێ و باران داکاو ..
هەتاو ڕاکا و شەوق بنوێ و
چرا بنوێ و مانگ بزر بێ
سێبەرێکیان وەکوو خۆیشم زۆر بە پەلە
ڕائەکات و بەجێمدێڵێ!..

بەڵام دووهەم لە تاریکی ماڵەکەشما.
لە تاریکی ژوورەکەشما،
لەبەر بەفر و لەبەر باران و
بەر هەیوان و بەر ئاوێنە و لە هەر شوێنێ
سێبەرێکە قەت ناڕوات و بەجێمبێڵێ!

سێبەرێکە نووساو بە پێستی لەشمەوە بە قژمەوە
نووساو بە دەنگ و ڕەنگمەوە
سێبەرێکە بەسەر سێبەری یەکەمم و
جەستەیشمەوە ڕاوەستاوە..

من پاییزی هەمیشەیی ئەم وڵاتەم
من یەک ژنم و دوو سێبەرم لەگەڵدایە
یەک لەشم هەیە و دوو سێبەر
سێبەرێکیان جار ناجار و ناو بەناو
بزر ئەبێ و واز ئەهێنێ..

بەڵام دووهەم قەت ناڕوات و
دەست لە دەنگم و
دەست لە ڕەنگم و دەست لەسەرم و
دەست لە بوونم هەڵناگرێ
سێبەری پیاو!

۳۰.
زۆر نابێ لەو دەشتە مەلێکیان بینیوە
نە بە ڕەنگ.. نە شێوە.. نە خوێندن
لە مەلی تر ناچێ..
پەڕووباڵ لە پەڕی گوڵەباخ.. بەر سنگی
لە گەڵای چناری "سەرچنار"
خوێندنی لە دەنگی شنەباو ئاو ئەچێ
هەموو ڕۆژ ئێواران خۆرنشین یەکدووجار
ئەچێتە سەر کێلی ژوور سەری گۆڕی شەم
ئەلەرزێ و بین ئەگرێ و ئەخوێنێ..

ئەم مەلە کە ئەفڕێ گڕ ئەگرێ و ئەسووتێ
دوراودوور ناوبەناو بازنەی پڕیشکێ نارنجی
بەدەوری ئاسۆدا ئەکێشێ و بە کلکی
نەسرەوتی لەسەر هەور لەسەر با لەسەر ئاو
دوو وشە ئەنووسێ
هەموو جار دوو وشە و هیچی تر
یاسای پیاو!

کە وتیان من زانیم ئەو مەلە
هەر هەمان کچە دڵدارەی دراوسێی ئێمەیە و
پار هاوین بەرامبەر خۆرنشین، داخەکەم!
لە سەربان خۆی سووتان!

🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
ــــــــــــــــــــــ
لە کتێبی " #پاییزه_میوان "
بە دەنگی پڕ سۆزی ئیمپراتۆری شیعری جیهان
"شێرکۆ بێکەس"
.
Forwarded from اتچ بات
🔶🔶🔸🔸🔸🔶🔶
@tapuynusrawe

🎵 #گۆرانی: "شیرینەکەم"
هۆنراوەی: #شێرکۆ_بێکەس
🎻بە دەنگی:
هونەرمەند #بورهان_مەجید
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

شیرینەکەم! ژووری تەنیام
ئەمشەو بۆ غەریبیم ئەگری
چرپای خەم لێ نیشتووی جێگام
خامۆشی وا لە چواردەوری.
***
چاوەڕوانیی کورسی چۆڵم
تۆوی بێزاری ئەچێنێ
گڵۆپی کزی ناو هۆڵم
فرمێسک بەبێدەنگ ئەڕژێنێ!
***
پەنجەرەکان، خۆڵی ڕۆژان
لەسەر شووشەی چاویان بارە
شیرینەکەم ئەمشەو ژیان
وەک ماڵه‌کەم چۆڵ ‌و تارە.
***
وێنەی پارم لێوی گاڵتە
لە ئێستام هەڵئەقورتێنێ
گڕی خەیاڵ بۆ ئەو کاتە
جەرگی ئەمشەو ئەسووتێنێ.
***
شیرینەکەم... ژووری تەنیام
ئەمشەو بۆ غەریبیم ئەگری
چرپای خەم لێ نیشتووی جێگام
تەنیایی وا لە چواردەوری.
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

#تاپوی_نووسراوە 📚

@tapuynusrawe
🔶🔶🔸🔸🔸🔶🔶
#چاڵێک

چاڵێکم کردە بێدەنگی
لە هاوار مشتێ دوو مشت و
لە جەسووری خاکەنازێ و
لە زانیاری چەند گرامێکی(تی ئێن تی) و
کردمە ناوی و
دامپۆشێوە و
دوور کەوتمەوە و
پەنجەیەکم نا بە ژاندا و
تەقاندمەوە.

گرمەیەک بوو بە تەپ و تۆز و غوبار و
وەختێ کە غوبار نیشتەوە
بێدەنگیم دی
لەت و پەتە و ورد و خاشە و
لەو جێیەدا پیاوێک لە شێوەی بێشکچی
ڕاوەستاوە و
پەیڤی ڕووناک دەوریان داوە و
قسە ئەکا بۆ ئازادیی!

🎀 @Sherko_bekas

شێرکۆ بێکەس
#ئێوە_بە_خۆشەویستیم_ئەسپێرن
.
Şêrko_bêkes
#بۆننامە ـــــــــــــــــــــــــــــــــــ بەشی "۱۷" 🎀 @Sherko_bekas ئازادی بوو بە گۆرانیی چەقۆکان و ئازادی بوو بە گیرفانی جەردەکان و بە بەرماڵی تەورەکان و ئازادی بوو بە زەڕەنگەر لە گوزەری سیاسەتدا و بوو بە بازرگانی جوملەی درۆی ڕەنگین لە نێوانی شارەکاندا…
#بۆننامە
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــ
بەشی "۱۸"
🎀 @Sherko_bekas

ئەو کورسییەی کورسی چرا و پەروانە بوو
تەماشاکەن لە ئیستەدا کێ لەسەری دانیشتووە؟!
ئەو کڵاوە کڵاوی کڵاوکووڕەکەی باخی میری هەڵەبجە بوو
تەماشاکەن لە ئیستەدا وا لەسەری چ تەیرێکدا!
ئەو گوارەیە گوارەی گوێچکەی دارسێوێکی شەقڵاوە بوو
تەماشاکەن لە ئیستەدا وا لە گوێچکەی چ دارێکدا.

ئەو قەڵەمەش قەڵەمی پەنجەی گزنگ و کازیوە بوو
تەماشاکەن لە ئیستەدا چ پەنجەیەک پێی ئەنووسێ
ئەو بۆنەیش بۆنی گیراوەی گوڵجاڕەکەی لەشی من بوو
تەماشاکەن لە ئیستەدا چ زەلکاوێ ئەیدا لە خۆی!
ئێمە میوەی ناو باخەکانی دروشمی دیموکراتیی سەر دیوارین
خێڵ ئەمانخوا و خێڵ ئەمانجوێ و تڵپەمان تف ئەکاتەوە.

ئێمە شەهیدی نەمریین هەموو جارێ دەقیقەیەک لەبەر ئاوێنەی خوێنماندا ڕائەوەستین، بە بێدەنگیی قژی خەمیان دائەهێنین.. سوپاس.. سوپاس.. ژنەکانیشمان چەند ساڵی لە بەردەرگای پۆڵایینی بیروباوەڕدا ئەچەقن، برسێتییان ئەیکا بە هەرا و قڕە قڕ. هەر بۆ ئەوەی ڕێیان بدەن بچنە ژوورێ و خواوەندێکی نان ببینن.

ئێمە تازە تەلی زەردی کارەبای دزراوین. بەڵام دوایی لە پایتەختە هێژاکانی دراوسێدا، دوای توانەوە و تێکەڵکردن ئەکرێین بە زێڕ "تێبینی: گوایە ئیتر چیتان ئەوێ!"

ئێمە بە قیست ڕیش ئەهێنین لەولاوە ئێمە بە کاش خیانەتی چاوڕەش ئەکڕین لەم لاو، ئێمە بە گۆڕینەوە گوێچکە و دۆلاریش سۆپەرمارکێت، فیڤۆ، ئیڤا ئەکەینەوە لە ئەوروپا!
...................
فیڤۆ، ئیڤا: ناوی بازاڕی گەورەی هەمەچەشن بە سویدی، وەکوو سۆپەرمارکێت.

🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
.
Forwarded from اتچ بات
🎀 @Sherko_bekas

#ئەسپ_و_چرا_و_مانگ

-بابە بۆچی ئەسپەکەی "شێخ"
لە بناردا کەوت و گلا و
نەبوو بە "با" و
بە بروسکە و
سەرنەکەوتە سەر ترۆپکی
پاشەڕۆژ و شاخی ھەتا و؟!
- کوڕم.. ئینگلیز.. داوی ئینگلیز
ئینگلیز.. خستی
ئینگلیز..گرتی
ئینگلیز.. کوشتی!

- ئەی بابە بۆ چرای ئاڵای
ناو بەفرانباری مەھاباد
لە تەمەنێکی زۆر کورتدا
کورتتر لە گوڵی دار چوالە و
کورتتر لە خەونی پەپوولە
پرشنگەکانی ھەڵوەری و
دڵی وەستا؟!
- کوڕم! فووی ڕووس
فووی "ستالین" و "سەڵتەنە" و
گۆڕینەوەی خوێنی کوردستان بە نەوت و
مەزاتە گەورەکەی دنیا!

- ئەی بابە ئەم "مانگ"ەی ئێستا
کە لە ئاسۆی خوێنمانەوە بوو بە خەونی
گۆیژە و مەتین و سەفین و
لە ناو سەری مێژوویەکی شەھیدەوە
خەرمانەی دا؟!
بابە..بابە ئەی ئەمەیان
ئەم مانگەیان
کێ ئەی کوژێ؟!

- کوڕم.. کورد خۆی.. ھەر خۆی و خۆی
کەسی تر نا
ئەمجارەیان خۆی ئەیکوژێ
خۆی ئەیکوژێ
خۆی!!

🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
#زنەی_شیعر
.
Şêrko_bêkes
#مەرگی_کانییەکی_سەوز "پەخشانە شیعر" ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ بەشی"۱" 🎀 @Sherko_bekas لەپاش دوا کۆچی ڕەنگێکی سپی پاراو بە نمەی پاکژی و ئاژاری هونەرێکی خوداوەندیی. ئیتر گەواڵە هەورە سپییەکانیش، عەشقە سیپیەکانیش، شیعرە سپییەکانیش، وەک جەستەی…
#مەرگی_کانییەکی_سەوز
"پەخشانە شیعر"
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
بەشی"۲"
🎀 @Sherko_bekas

تۆ قامکی کامیان بووی
مانگەشەو یان پەنجەی باران؟!
تۆ گلێنەی کامیان بووی
کانی یاخود گەڵاڕێزان؟!
کاتێ عەشقت لەناو غوربەتا ئەنەخشان
بەرد بۆ بەختی خۆی ئەگریا و ڕووبار بۆ سەرچاوەی خۆی و مەل بۆ هێلانەی خاپووری.

تۆ سەوزیی پژوپۆی مێرگە چاوتەڕەکانی ناو گەلەرییەکان بووی!
سەوزێکی کاڵی سادەی بێفیزی زۆر گوێگری کەمدووی گەلێ جار لە گۆشەی بێ بریق و باقی پایزێکدا،
چون شۆڕەبییەکی ڕاماو لە بندێن و قووڵیی گۆمێ بەتەنیا ڕائەوەستای، بەرامبەر پرسیار و نەهێنییەکانی ناو ڕەنگ و دەرەوەی ڕەنگ و ناوخۆت و دەرەوەی خۆت ئەبوویتە شیعرێکی کاکۆڵ سپیی حەپەساو.!

ئەرێ، تۆ هەمیشە درەختێ بووی لە سێبەر و هەتاو!
درەختێ بە کراس و پانتۆڵێکی غەمبار و ژاکاوەوە!
بەڵام بەردەوام لێوی سەرچڵ بە زەردەخەنە. بەردەوام لەناو پەیوەندییە زبرەکانیشدا ناسک.

ئاو بووی بۆ هەمووکەس. درەختێ بە یەخەیەکی کراوەی بێدەربەست و پانتۆڵێ لە هەوری چرچ و بەڵام خەیاڵێ بێگەرد و گیرۆدەی عەشقی گرافیک!
قژ و ڕیشی کە بەفرە خواوەندە وێنەکێشەکەی سەر پیرەمەگرون بۆ ئەبەد دابویتێ.

سەوزێ لە گیانی کچە سەوزەڵەیەکی بەرپەنجەرەی دەمەوئێواران.
سەوزێ لە مەنفای ناونیشتمان.
سەوزێ لە پەنگ خواردنەوەی ڕەنگە ئەزەلییەکانی ناو وڵاتی حەرام!
چەند هێڵی لە تەمومژ و زوخاوی بێدەنگ چەند بۆشایییەک لە حەسرەت!

پیاوێ لەو ڕووناکییانەی نە خانەی خۆی و نە جادەکان و نە حاکمەکان و نە هەرێمەکان و نە سیاسییەکان و نە عەسکەرییەکان نەیانئەناسی و نەیان ئەزانی ئەم گڵۆپە کێیە؟!

پیاوێ نیوەی لە نەوڕەس و نیوەی لە فریشتە.
چاوی خودا لە پەنجەیدا و زاوزوێی ڕەنگ لە فڵچەیدا و نەفس بەرزیی وەکوو دوندێ لە سەریدا و گیرفان بەتاڵ وەکوو کۆتر و
لە ڕەنگیشدا، لە هونەری نەمریشدا زەنگین زەنگین و بەخشندە چون ئاو.
چون ژن
چون ئازادی و
چون دارستان...!

🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
#ئێوە_بە_خۆشەویستیم_ئەسپێرن
.
"ئەگەر"

خودایە ئەگەر دۆزەخی بووم
بەو ئاگرە بمسووتێنە،
کە لە ئەنفالدا کرایەوە!
خودایە گەر بەهەشتیش بووم
هەر چل حۆرییەکە بۆ خۆت و
حۆرییەکەی ئێرەم بەرەوە!

🎀 @sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
#زێ_و_زنە
2024/09/25 09:17:22
Back to Top
HTML Embed Code: