Telegram Web Link
مەمک سرکە...
ساوای سنگی دەم بە ورکە
مەمک هارە و کراس ئەدڕێ!
جەرگی پیاوی پیریش ئەبڕێ!

@Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
#تریفەی_هەڵبەست
Şêrko_bêkes
#بۆننامە ـــــــــــــــــــــــــــــــــــ بەشی "۱٦" 🎀 @Sherko_bekas "چیرۆکی ئەو تەوارە بێوەژنەی دوای هەڵۆکەی مێردی بوو بە هاوسەری برسێتی و بۆسۆی تەنیایی و نائومێدیی لە سنگی داچەقاوێوە گەیشتە کەپووی ئەم بۆننامەیەیش" لە حەوشەی پاییزدا دوا ئاراو ئەڕێژێ تەنیایی…
#بۆننامە
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــ
بەشی "۱۷"
🎀 @Sherko_bekas

ئازادی بوو بە گۆرانیی چەقۆکان و
ئازادی بوو بە گیرفانی جەردەکان و
بە بەرماڵی تەورەکان و
ئازادی بوو بە زەڕەنگەر لە گوزەری سیاسەتدا و
بوو بە بازرگانی جوملەی درۆی ڕەنگین
لە نێوانی شارەکاندا و
ئازادی بوو بە پیکابی تایەی قاچاغ
کێ ناونیشانی تەواوی ئازادیم نیشان ئەدات؟!

ئەو وشەیە بەپەنگ بووە
ئەم چرایە تەفرەدەری ڕێگاکانە و
هەموو دەستێ هەڵیئەگرێ.
دەستی مەزدە و دەستی باران
دەستی خەلیفە و شمشێریش
دەستی دار زەیتون و شیعر و
دەستی عیسا و دەستی تەوریش.

هەموو یەخەیێ، بەرۆکێ، سەرو قژێ،
ئەم گوڵە جوانە درۆزنە، ڕمووزنە، ئێسک سووکە،
ئەم گوڵە بێوەی و دڕندەیە
بێ جیاوازای ڕەنگ و ڕەگەز بە یەکسانی ئەدەن لەخۆ
یەخەی حەجاج.. یەخەی حەللاج
سنگ و بەرۆکی ژان دارک و
ئەگریجەی تانسۆ چیلـلەریش
قژی بێستانی هاوینە و..
قژی ئاوێکی بۆگەنیش
دڵی غاندی و مارتن لوثەرکینگ و
مەرگەوەڕ و ئەتاتورکیش.

هەموو قوڕگی ئەم بانگە سپی و ڕەشەی
ئەم گمەی کۆتر و ئەم قیڕەی قەل و داڵەی
لەسەر خۆی تاپۆ کردووە
ئەم وشەیە بەپەنگ بوو..
ئەم وشەیە پەشتەماڵێکی گوڵ گوڵە ئاخر کێ نایگرێتەوە؟!
پەشتەماڵی شۆڕشێگێڕان، پەشتەماڵی دەوڵەتان و
پەشتەماڵی پارتیەکان و پەشتەماڵی گومرگەکان!

کێ ئەتوانێ ناونیشانی تەواوی ئازادییم باتێ؟!
هەموو بۆنەکان تێکەڵ بوون..
لەناو یەکدا ئاڵۆزکاون..
کەپووم لێیان هەڵئەنووتێ. بۆنکردنم چەواشەیە.
کێ ئەتوانێ بمباتە سەر جێ نزرگەی بۆنی ڕاستیی؟!
ئەوەتا ڕیشی کاستر و بۆنی تکریتی لێوەدێ
چەپ بۆنی ڕاستی لێوەدێ و ڕاست بۆنی چەپی لێوەدێ.

لە ڤیستیڤاڵی پۆشینی دەمامکدا من شەوێکیان لە جەللاد نزیک کەوتمەوە. جەللاد لەگەڵ قوربانیدا هەڵئەپەڕی و ئازادییش یاساوڵیان بوو. لەو شەوەدا سەری "بێکەس" و "مانگ"م دی لەسەر خوانی بازنەیی داڵاشێکی پیرەڵۆکە بەیەکەوە دانرابوون، ئازادییش فەزای ژووریان بوو.

لەو شەوەدا
سەری گیڤارام ئەبینی بە لەشی ناپلیۆنەوە. لەشی بۆکاسام ئەبینی بەسەری ژان ژاک ڕۆسۆوە. دەنگی غاندیم گوێ لێ ئەبوو و بەڵام دەمیش دەم و لێوی "مۆبۆتۆ" بوو. من سەری لۆرکام ناسییەوە کەچی دەستی دەستەکانی فرانکۆ بوو. لەو شەوەدا بۆنی جەللاد و قوربانیی و بۆنی فریشتە و دڕندە چون بۆنی گوڵ و شیاکە تێکەڵ بوو بوون.
کێ ئەتوانێ ناونیشانی تەواوی ئازادییم باتێ؟!

🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
.
تۆ ئەو ساتە
دار هەرمێیەکی سپی بوویت ئەڕۆیشتیت و
شاڵێکت دابوو بە شانتا
شاڵ پڕی بوو لە پۆلە وێنەی باڵندە.

وەختێ گەیشتیتە ماڵێ و
شاڵت داگرت
باڵندەکان هەڵفڕین و
ئەمجارەیان تەماشام کرد لە ئاسماندا
بوون بە پۆلێ لە قەسیدەی
دەم بە خەندە!

🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
#زنەی_شیعر
.
وتیان نێرگز بەم چلەیە؟
وتم نامەی یارم پێیە
وتیان شەماڵ بەم قرچەیە؟
وتم بزەی ئەو کچەیە
وتیان خونچە بەم خەزانە؟
وتم سەرچاوە هەر گیانە..

🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
#تریفەی_هەڵبەست
Forwarded from اتچ بات
#سی_و_سێ
#پاییزه_میوانی_بچکۆلە!
ــــــــــــــــــــــــــــــ
بەشی "۸"
🎀 @Sherko_bekas

۲۲.
من هەڵووژەی مەراقێکم
لە دار فرمێسک پاییزێ موتوربە کرد!
داری تازە کە باڵای کرد
نە هەڵووژەی مەراقم بوو
نە دار فرمێسک
لە نێوانی هەردووکیاندا دارێک دەرچوو
هەندێ شێوەی گوڵ هەڵەبجە و
هەندێ شێوەی دار ئەنفال و
تۆزێ لە ڕەنگی کەرکووک و
کەمێک لە هەوری دایکیشمی لە چاودا بوو!

بە قژی زۆر درێژیشیا
هەر کت و مت لە شۆڕەبی شیعرم ئەچوو!
دارێک دەرچوو
لە داری تر هەر نە ئەچوو
درەختێ بوو لە تاو ئازار
"وەکوو پیاوەکەی هەڵەبجە" قاپووت بەشان!

شێت بوو بوو شێت.
درەختێ بوو لە شۆستە هاتبووە خوارێ و
بەسەر شەقامدا ڕای ئەکرد!
درەختێ بوو بە لق لەسەری خۆی ئەدا و
وەکوو پیاوەکەی هەڵەبجە هەر ئەڕۆیشت و
لەبەر خۆوە قسەی ئەکرد!

۲۳.
من بەرچنەیەک پەپوولەم..
هەڵڕشتە ناو دۆڵێکەوە، لەو سەرەوە
گوڵە منداڵ بەخلەخل هاتنە دەرێ و
بووبوون بە باخی پێکەنین.
باخێک منداڵم پژانە ناو زمانی کوردییەوە
وەختێ زانیم بە ڕیز فوارەی وشە و ڕستە
لەناو کتێبدا هەڵقوڵین.
سەبەتەیەک لە گۆرانی شاییەکانی شەهیدانم
ڕژانە ناو خەمەکانی پاییزەوە..
وەختێ زانیم لە کەناری گۆمەکانی سبەینێما
بە سەدان درەخت هەڵپەڕین!

کە وەختێکیش دەسم بردوو..
من گۆزەیەک شیعری ڕوونم
ڕژانە ناو عەشقی ژن و ئازادیم و هونەرەوە
هەر ئەوەندە و کاتێ زانیم هەوری هێنا و
بەسەرماندا بە تەپ و نم بەیەکەوە،
پەپوولە و گوڵ و منداڵ و..
وشەی چاوشین و بەفری سەوز
کەوتنە بارین!

۲۴.
هەر بێوەژنێ لەو خوارە
دەشتێکی چۆڵ وا لە ڕۆحیا..
نە "با"ی پیاوێ تیا هەڵئەکا و
نە چڵە گیای زارۆکێکیش تیا شین ئەبێ!
هەر بێوەژنێ لەو خوارە خەزانێکە و
ئاسمانێکی چۆڵ لەسەریا
نە هەتاوێ لەودا ئەزێ و
نە تەیرێکیش پیا ڕەت ئەبێ!

بێوەژنانی ئەو خوارە، لە ئیستەدا
ئەوەی ماویانە هەر دەمە
دەمیش نە بۆ حیکایەتە و نە بۆ ماچە و
نە بۆ ڕازە و نە بۆ گێڕانەوەی خەمە
دەمە و تەنها بۆ یەک شتە و بۆ یەک وشە
ئەویش نانە.

من وام وت و لە ناکاوێ قەلە باچکەیەک
ئارداوی قاغ.. قاغ.. قاغ قسەکانی
پێ بڕیم و هات و لەسەرم نیشتەوە و
هەڵیدایە
"ئینجا باشە ئەیاندەنێ"؟
منیش وتم
قاغ.. قاغ.. قاغ.!

🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
ــــــــــــــــــــــ
لە کتێبی " #پاییزه_میوان "
بە دەنگی پڕ سۆزی ئیمپراتۆری شیعری جیهان
"شێرکۆ بێکەس"
.
'Umerî xawer 'egeŕê u pepûle ş'îr 'enûsê u gazî..
√ @Sherko_bekas
عومەری خاوەر ئەگەڕێ و پەپوولە شیعر ئەنووسێ و گازی ژەهراویش‌‌‌ دەسگیر ئەکرێ

سلێمانی ۱۹/۱/۲۰۰٤

بە دەنگی پڕ سۆزی
مامۆستا شێرکۆ بێکەس
#ئێوە_بە_خۆشەویستیم_ئەسپێرن

🎀 @Sherko_bekas
Şêrko_bêkes
#ئەو_ڕۆژەی_لە_سەهۆڵبەنداندا #مەهاباد_پاڵتۆکەی_فڕێدا! "پەخشانە شیعر" ـــــــــــــــــــــــــــــــ بەشی "۴" 🎀 @Sherko_bakes لە ڕۆژێکی بە ڕۆژژمێر وەکوو ئەمڕۆ و بەڵام بە هەڵفڕین و بە شەقژن وەک ئەمڕۆ نا! لەوێ ئێستا باڵ نییە بۆ فڕین دەنووک نییە بۆ خوێندن ئاسمان…
#ئەو_ڕۆژەی_لە_سەهۆڵبەنداندا
#مەهاباد_پاڵتۆکەی_فڕێدا!
"پەخشانە شیعر"
ـــــــــــــــــــــــــــــــ
بەشی "۵"کۆتایی
🎀 @Sherko_bakes

لەو ڕۆژەدا، برسێتی بووبوو بە تێریی
گژوگیای دەم گۆنەکردوو دیسانەوە کەوتنە قسە.
درەختەکان ئەوانەی باش ئەیانزانی تەمەنیان ڕووەو هەڵدێرە بە پێی خۆیان ئەهاتن بۆ لای ئازادی. بۆ ئەوەی بیانسووتێنێ تا بەچکەکان و جووجەڵە و بنچک و زەرنەقووتەی ناو هێلانە و ئەو ساوایانەی ئەو ڕۆژە لەدایکبوون زریان ڕەقیان نەکاتەوە و نەمرن لەوێ.

لە ڕۆژێکی بە ڕۆژژمێر وەکوو ئەمڕۆ و
بەڵام بە دڵنیایی وەک ئەمڕۆ نا لەوێ.
چۆلەکەکان ئێستا لەوێ لەسەر دار و
گوێسەبانە هەموو بە دەم فڕینەوە،
جوانوەکانیش ئێستا لەوێ
بەدەم حیلە و کوڕژنەوە،
پەلکەگیاکان، پەیژە هەرە بچکۆلەکان،

وردە گەڵا، کڵاوڕۆژنەی شیعرەکان،
سەماوەر و زاری تاوڵە دۆمینە و
تا دووکەڵی زۆپاکان و چەو و لمی
سەر بندینی ڕووبارەکان،
گوارە و ملوانکەی ژنەکان، قفڵی زیندان،
کلووی بەفر، "با"ی هەڵاتوو.

هەموو لەوێ، هەموو لێرە، هەموو لەولا
هەموو هەموو.. هەزار.. هەزار
ئەڵێن ئەڵێ نیشانمان دەن وەکوو ئاسمان
ئەڵێن ئەبێ بیانبیسین وەکوو سەمتوور و
بۆنیان بکەین و وەک چۆن بۆنی
لیمۆ و شیعر و منداڵ ئەکەین..
بێنە دەرێ لەگەڵ هەتاو، بێنە دەرێ
چاوەکانی عەدنان پوور و
سروودەکانی "بوتیمار".

لە ڕۆژێکی بە ڕۆژژمێر وەکوو ئەمڕۆ و
بەڵام بە دڵ وەک ئەمڕۆ نا
لەم ڕۆژەدا.. پیاوێک لە گوڵی دارچوالە
باوەشی کرد بە مێژوودا..
بەفر و چوالەی لەگەڵ یەکدا موتوربە کرد..
لە دواییدا درەختێ هاتە دنیاوە
گۆمی ورمێ ناوی لێنا درەختەکەی هەتاوی کورد!

لە شەست ساڵ زیاتری برینەوە لەمەوبەر
لە شەست ساڵ زیاتری سێدارەوە لەمەبەر
ئەو ڕۆژەی لە یەکەمین جووتبوونی نێوان
ئازادی و زستاندا و لەسەر کاسەی بەفر
بەهارێ زا و ناومان لێنا ڕووناکیی.
ئەو ڕۆژەی بۆ یەکەمین جار لە دەربەندی ترس و بیمدا
پیاوێک ڕەشەبای ڕامکردوو چارەنووسی لە ئاگردا جڵەو کرد و
ئەسپەکانیش ناویان لێنا پێشەوا

ڕۆژ دێ و ئەڕوا..
دەیان سەدەیش لە دوای من
هەر لەم ڕۆژە بەفرینەدا لەسەر مانگ بێ و
لەسەر ئەرز بێ و لە شاخا..
شاعیرێ دێ بە مەشخەڵان بنووسێ
لە بیرمانی ئەی کۆماری خۆشەویستی و
ئەی درەختی پێشەوا!

سلێمانی ۲۰۰۸/۱/۲۲

🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
#زێ_و_زنە
.
تەنیا
تەنیا هەر چرای دەس کوردایەتیی
شەوی خاکەکەم ڕوون ئەکاتەوە.
بە تەنیا بازووی ڕێی مەردایەتی
تەوقی گەردنم لێک ئەکاتەوە!

🎀 @sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
#تریفەی_هەڵبەست
Şêrko_bêkes
#بنەماڵەیەک_لە_گوڵی_شەستپەڕ ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ بەشی"۴" 🎀 @Sherko_bekas ئەی قەڵەمە بانگدەرەکانی سەر منارەی شارستانی: پەنجەکانی ئێوە بوون، بۆ یەکەمجار، لە کێڵگەی وشەدا گوڵەبەڕۆژەی ئەم زەمانەیان چاند و گوڵەبەڕۆژەش بوو بە ڕۆژنامە و ڕوو…
#بنەماڵەیەک_لە_گوڵی_شەستپەڕ
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
بەشی"۵"
🎀 @Sherko_bekas

ئەی باوکانی تەریقەتی کوردستانی...!
کە ئێوە هاتن لاوکی سەر به هەڵاڵەیش بە قەتار هاتن...
قۆڵ لە قۆڵدا تریفە و بەفر و مەم و زین پێکەوە هاتن
کە ئێوە هاتن لە پێشوازیتاندا...

کارمامز و شیعری جزیری و ڕۆحی نالی پێکەوە هاتن
کە ئێوە هاتن
بە دەم ڕۆیشتنەوە دیجلە پێکەنی و
جودی بە دەم ئاگرەوە سەری هەڵبڕی و
دەریاچەکەی "وان"یش لە خۆرنشیندا
بزەیەکی ئەرخەوانی گرتی و بە شەپۆل لە کەناردا و لەسەر لم بۆی نووسین:
بەخێر هاتن!

خەرمانێ لە شارای عەقڵ..خەرمان بەرەکەت...
دەشتێ لە حەرف و
مێرگێ لە وشە و
باخێ لە ڕستە و
بەدرخان بەرەکەت...!

ئەی پەیامبەرانی باران و ڕۆشنایی...!
هەموو خۆرهەڵهاتنێ.. بە چەند گزنگێ دەست پێئەکا
لەو دەمەدا، ئەو چەند گزنگە ئێوە بوون...

هەموو سروودێ، بە چەند چریکەیەک دەست پێئەکا
لەو دەمەدا.. ئەو چەند چریکەیە ئێوە بوون
هەموو فڕینێک بە چەند باڵلێکدانێ دەست پێئەکا،
لەو دەمەدا... ئەو باڵانە باڵی ئێوە بوون.

هەموو لە دایکبوونێکی تازەیش بە چەند بەرەژانێ دەست پێئەکا
لەو دەمەدا، ئەو بەرەژانە تازانەیش هەر ئێوە بوون.
ئای خودایە...

ئەم هەموو قەرزە زۆرەی کە بە قەد گەڵای داری
حەوشەکەی ماڵی میقدادی بەدرخانە...
هێندەی ژمارەی هەناسەی وشە ساردەکانی جەلادەتە

ئای خودایە
ئەم قەرزە کەڵەکەبووەی، بووە بە قەڵای هەولێر و
هەروەها لە ژمارەی خەمەکانی دیاربەکر تێپەڕیوە و
لە فرمێسکەکانی ئێستای قامیشلو زۆرترە...

ئای خودایە
ئەم هەموو قەرزەی وەفایە
چۆن بە من ئەدرێنەوە...!

🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
ـــــــــــــــــــــــ
" #ئێوە_بە_خۆشەویستیم_ئەسپێرن "
.
ئەمان پەرست، ئەومان پەرست!
دوو هەزار و پێنج سەد ساڵە
تەنها هەر خۆمان نەپەرست!

🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
#تریفەی_هەڵبەست
#بۆ_یانزه_تابلۆی_هونەرمەند_عەلی_قادر

🎀 @Sherko_bekas

۱.
شەپۆلانێ ئەفسانەیە؟
یان ڕێگەیەک
لە جەستەی زریان و کافوور!
مەرگە ئەڕوا؟
یان ژیانە دائەگیرسێ و
بووە بە خەونێکی دەیجوور؟!

۲.
باڵندەیەک لە شەوگار و
مرۆڤ لە بەردی سەرسامیی و
تەماشام پرسیار و
وەڵامیش بزرە!

۳.
شیعرم لە خەویا تۆ وا ئەبینێ:
بێداربوونەوەم بێ ڕەنگم ئەکا و
من ئەوەرێنێ!

۴.
لە تەنیاییدا
سەرنج نادیارێ ئەخوێنێتەوە
پڕە لە جادوو
بورجی عەشق مانگە و
ستارە وشە و
نامۆییش ئێمە ئەنووسێتەوە!

۵.
کە پوورە وشە بوروژێ
شەوی مانا بێ کەنارە و
وێنە ئەفڕێ و
لێکدانەوەیش بێ سنوورە!

٦.
چەند سەدە لە پەڕۆ
چەند سەدە لە کوێریی
چەند سەدە لە سەری بێ باران
ئایا تۆیش هەر منی؟!
ئەمبینی؟!

۷.
ئەگەر بدوێم
ئەم دەم و چاوە کۆچ ئەکا و
ئەمجارەیان ئەبمە بەفر و
سپی ئەدوێم!

۸.
لەبەر پەنجەرەی خەمێکدا لە خوارەوە
هەر نەورەسە و شیعر ئەنووسێ و تۆ نایبینی
لەبەر ڕێژنەی بارانی ڕووناکیدا لە سەرەوە
هەر ئازارە و باڵ ئەگرێت و تۆ نایبینی.

۹.
خۆر لە جۆلانەی مانگدایە و
"با"یەکی ڕەش ڕایئەژەنێ.
چرپە ئەوین لە دەنووکی دوو مەلدایە و
گوێ مەمکێکیش لەسەر دارێ پێ ئەکەنێ.
نیوەم تەیری داستانێکە و
نیوەم عەشتار
من هەندێ جار
ئەبم بە گوڵی باڵدار و
جاری تریش بە زێ و ڕووبار!

۱۰.
کە عەشق شمشاڵ مەست ئەکا
ئیتر پەپوولە بارانێ دەست پێ ئەکا و
کەس نازانێ چ وەختێ خۆش ئەکاتەوە؟!

۱۱.
مانگی مارت ئەکوژرێ و
درەختێ نامێنێ شایەتیم بۆ بدات!
پەل و پۆی ئەم خوێن و تاوانە
هێند درێژ.. هێند چڕە
سەرێکی ئەوەتا لە قوببەی خواوەندا و
ئەویتر له شاری بزردا
دەریاچەی ئاگرە!

🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
لە کتێبی #خۆم... #ئەو_وەختەی_باڵندەم
.
ئەمە باهۆزی مردنه؟
یان تەپاوتلی مێژوومه؟
یان خل بوونەوەی دۆزەخە و
لە تەوقەسەری بەهەشتی
وڵاتێکی بێ خواوەند و کەساسەوە
بەرەو ڕۆحم دائەگەڕێ!

🎀 @sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
#مێرگی_زام_مێرگی_هەتاو
Forwarded from اتچ بات
#بە_پلیکانەدا_هەتا_ژوورەکەی_ئەو!
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
بەشی "۲"
🎀 @Sherko_bekas


لەوێ، هەموو یەکشەممەیەک...
تەنها هەر خودا و "با"ی بەفر
ئەیانزانی بۆ کوێ ئەچم!
هەموو یەکشەممەیەک سەرما
بە زستانان، لە دەرەوەی جەستەی مندا
لە پلەکانی خوارەوەی، زۆر خوارەوەی ژێر سفرا بوون،

بەڵام لە ناوەوەی مندا... بۆ لای دیا
ژمارە ئەچوونە سەرێ و
لە خانەی دەروون و سەرما،
ئەوینی ئەیکرد بە گەرما،
سەهۆڵبەندانی شیعریشی تیا ئەسووتا،
چ دۆزەخێکی فێنکە
عەشقی دیا
بۆ لای دیا.

هەموو یەکشەممەیەک، عەشق
بەناو کۆنە شار و کۆنە یادگار و کۆنە شیعر و کۆنە چوخما ئەیگەڕانم،
شەقامەکان... بۆنی چۆڵی و
گڵۆپەکان... بۆنی تیشکێکی زەردباو و
کۆڵانەکان... بۆنی تەنیاییەکی زۆر گۆشەگیریان لێوەئەهات،

هاڵاوی دەمی کافتریا
بۆنی تووتنی جگەرە و بۆنی بیرە و،
ماڵەکان بۆنی شەراب و چەرداخەکان بۆنی ڕێقنەی کۆترەکان و چوخمیش، بۆنی مێژوویەکی کەڕوگرتووی
لێوەئەهات.
لەبنەوەیش
هەندێ دیواری ناو "تونێل بان"یش،
بۆنی قژ و سمێڵی "سترن بێریان"
لێوەئەهات!

عەشق... ئەیگەڕانم...
عەشق بە شەقامی مۆسیقادا ئەیگەڕانم،
بەناو باخچەی تابلۆکاندا ئەیگەڕانم،
ئەیخستمە ناو کێڵگەی گوڵەبەڕۆژە و قسەم لەگەڵ "ڤان کوخ" ئەکرد...

عەشق... ئەیگەڕانم...عەشق
بەیەکەوە ئەبووین بە میوانی "پرسیار"،
بەیەکەوە ئەچووینە ماڵی "گومان" و،
لەوسەرەوە، کە ئەهاتینە دەرەوە
گومانمان ئەکرد لە چاومان،
گومانمان ئەکرد لە دەستمان!

عەشق... ئەیگەڕانم...عەشق
لەم شارەدا، ئازادی و با لەیەک ئەچن
لەم شارەدا بەفر و ئاشتی وەکوو یەکن.

سەعات شەش هێشتا لەوسەرە و،
لەپێشمەوە چاوەڕوانە و من لەدواوەم،
تا ئێستاکە سەعات پێنجە
نزیک ماڵە بێ باوک و دایکەکەی دیا.
نزیک ژوورە لەقلەقەکەی دیا.

کافتریایەک بەدی ئەکەم،
وێنەی کوپە قاوەیەکی هاڵاوەبەسەر
کە هەر بە ڕەنگی قاوەیی
لەسەر جامخانەی کێشراوە

"دەسکی زۆر تەزیوی دەرگا ڕائەکێشم، کە پێ ئەنێمە ناوەوە، لەوسەر زەنگێک چەندجار ئەزرنگێتەوە، وەکوو بە خاوەن قاوەخانەکە بڵێت "وا یەکێکی تری تازە، هاتەژوورێ" ئەچمە ژوورێ، هەوایەکی گەرم گەرم لە دەم و چاوم ئەدات و هەر دەمو دەست، پاڵتۆی قورسم دائەکەنم.

هەردوو پەڕەی گوێی تەزیوم ئەگڵۆفم و ملپێچ ڕائەکێشمە دەرێ، دوو قۆپچە سەر سنگی کراس ئەکەمەوە، تۆپەڵێ تووک دەرئەکەوێ، دوو سێ جارێ، مشەمشێ و هەردوو دەست لەیەک ئەخشێنم.، پانتۆڵ گورجتر ئەکەمەوە، چاو ئەگێڕم و میزێکی چۆڵ ئەدۆزمەوە، کچێک وەک گوڵە مێلاقە لەبەردەمما ڕائەوەستێ، "لەناو خەوێکی شیعردا، من ئەم گوڵە مێلاقەم دیوە"..

داوای قاوەیەک ئەکەم و هەر لە تەنیشتی جامخانەی لووس و پووسی بێگەردەوە، دائەنیشم. دیسانەوە بەفر، بەفر کە ئەوەندە باری ئێسک سووکی لەدەست ئەدا و ڕەزای تەواو گران ئەبێ.

چاوم لێیە لە دەرەوە لەژێر چەترێکی زەردباودا، ژن و پیاوێ، یەکی دەستێکیان کردۆتە ملی یەک و بە هەنگاوی خێراخێرا ئەڕۆن بەرەو جادەی سەرێ. هەر لەدەرێ، لەوبەرەوە... پشیلەیەکی قەترانی لەناکاوێ دەرئەپەڕی و لەلایەوە پیرێژنێکی پاڵتۆ سوور، دائەچڵەکی.

پیرێژن لەژێر چەترێکی سەوزدایە کە تازە کلوو خەریکە بە توێژاڵێکی زۆر تەنک، ڕەنگە کەسکەکەی بگۆڕێ. پیرێژن ورد ورد ئەڕوات و بە هێواشی پێ دائەنێ. تا نەخلیسکێ و تا نەکەوێ.

چاو بەرزتر ئەکەمەوە، بۆ باڵەخانەی ئەوبەرم، لەناو ژوورێکی ڕووناکدا، پەردەی پەنجەرە لادراو، کوڕێکی باریکی قژخاو، خەریکی گیتار لێدانە و بەڵام ئەفسووس، من لێرەوە هیچ نابیسم.

لەخۆمەوە دەفتەری بەر باخەکەم دەرئەهێنم، ڕەسمێکی تازەی دایکم ئەبینم... بە دوو پەنجەی دەریدێنم و ئەمە ڕەنگە هەزارەمین جار بێ تەماشای کەم، بەڵام چۆن تێر لە ئاو ئەخورێ، سرکەیی مۆری ماچ ئەکەم، کۆڵوانەکەی، نقێمی موستیلەی پەنجەی دەستی ڕاستی... مێخەک بەنگەکەی، ماچ ئەکەم. بەفر نابارێ، بەفر و دەم و چاوی دایکم، تێکەڵ بە یەکتری ئەبن، دوو پەنجەم، ڕوومەتم ئەسڕن، بیرکردن و وێنەی دایکم بەیەکەوە ئەخەمەوە بەر باخەڵم"

🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
لە کتێبی "
#خێراکە_مردن_خەریکە_بگات "
بە دەنگی پڕ سۆزی ئیمپراتۆری شیعری جیهان
"شێرکۆ بێکەس"
.
من هەرگیز ناهێڵم "قەناعەت"
سەر بکا بە هەوری شیعرمدا
بۆ ئەوەی گەر هەزار، کەڕەتیش ببارێم
وابزانم جارێکە باریوم!

"ئەم پەندە قەڵەمێ پێی وتم
تا مردن بارانی خەیاڵی لێ نەبڕا"

🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
#به‌یتی_ئاگر
"چیرۆکه شێعر بۆ نه‌ورۆز"
ــــــــــــــــــــــــــــــ
بەشی "۱"
🎀 @Sherko_bekas

ساڵ نییه، په‌ل و پۆی، درە‌ختی گڕگرتوو
چراخان له که‌ژ و ده‌ربه‌ندا هه‌ڵ نه‌کا.
ساڵ نییه ئه‌و گڕە چیرۆکێ بۆ عه‌شقی
کاوە‌یه‌ک نه‌نووسێ و
بۆ مه‌رگی زوحاکێ
دۆزە‌خێ دانه‌خا.

ساڵ نییه ئه‌و گڕە ماڵ به ماڵ نه‌گه‌ڕێ و دە‌ستی یاد به سه‌ری،
نه‌ورۆزدا نه‌هێنێ
ساڵ نییه پشکۆی ئه‌و ئه‌ژدیها کوێر نه‌کا و،
تاریکی ڕاو نه‌نێ.

ئه‌م "به‌یت"ی ئاگره، پشتاوپشت،
دە‌ماودە‌م هاتووە
هه‌ر جارەی به ئێسکی،
کوڕێک و کچێکی "ئاسنگه‌ر"
بڵێسه‌ی خۆش بووە

دە ئێسته‌ش گوێ بگره
بۆ به‌یتێک له‌م به‌یتی دێرینی ئاگره:
سه‌رده‌مێک بوو
دنیای تاریک و نووته‌ک
وە‌ک ئه‌شکه‌وتی
قووڵ و نسرمی به‌سام
چۆکی ڕەشی دادابووە سه‌ر:
گوند و شار و
ڕەز و دێبه‌ر و شه‌قام
گوڵه گه‌نمی چاو به‌سه‌زوویی هه‌ڵکۆڵراو
کوژراوی ناو برسێتی و قات و قڕ بوو

ماڵی هه‌ژار
له خه‌م سیخناخ
کوانووی هه‌ژار
بێ پشکۆ و سارد و سڕ بوو
هه‌ر دەسته‌یه‌ک له دابه‌سته‌ی ئه‌سته‌مووڵ
کۆشکیان پڕ و ورگیان پڕ و
به‌دە‌ماغ.
ناو ماڵیان پۆشته‌ و په‌رداخ.

ئه‌و سه‌ردەمه نه‌هه‌نگه‌کان
نه‌هه‌نگی والی و سوڵتان
به سه‌ر چاوە و به‌ر ڕووباری،
ئاوی ژینی کوردستانیان گرتبوو
ژەندرمه‌کان: مۆته‌که‌ی ترس
سواری سنگ و سواری دەنگ و
دەس به نێزە و سه‌رشه‌قام و
ناو کۆڵانیان گرتبوو

ئه‌وە‌ی دەنگی له‌به‌ر دەمی
ژەندرمه‌دا هه‌ڵببڕیایه
ئه‌وە‌ی له سه‌گی سوڵتانیش یاخی بووایه
ئە‌وە‌ی دەستی بۆ خه‌نجه‌ری،
به‌رپشتێنی ببردایه
زوو له چینی ناو دیواریان گرتبوو.

🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
ــــــــــــــــــــــــــــــــــ
لە کتێبی #ڕووبار
ئەوە پەڕەسێلکەیە وا ئەفڕێ؟
یاخود قیژەی ڕەش و سپەی دایکم؟

"ئەمەیش قسەی منداڵێکی هەڵەبجەیە
بە نیو دەقیقە پێش ئەوەی کەڕ و کوێر بێ"

🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
#دەربەندی_پەپوولە
Forwarded from اتچ بات
#گۆڕستانی_چراکان
ــــــــــــــــــــــــــــــ
بەشی "۱۷"
🎀 @Sherko_bekas

سیانزەهەم:
لە خوار کفری
ژنێک هەیە لە چاوانیا و لە بینینیا
سێ ڕەهەندی تیا نەماوە
نە ڕۆژهەڵات نە خۆرئاوا و
نە لای باکوور
لەوساکەوە چاوەڕوانە
هەموو ڕۆژێ دێتە دەرێ و
لەبەر دەرگا دائەنیشێ و
چاو ئەبڕێتە
ئاسۆی دووری
تەنها ڕەهەند
دەشتی باشوور!

چواردەهەم:
درەختەکانی گوێ سیروان
زۆر بە دەگمەن خەو ئەبینن
بەڵام ئەگەر خەویان بینی
تەنها یەک دیمەن ئەبینن
هەڵکێشان و بڕینەوە و
گواستنەوەیان بۆ بیابان!

پانزەهەم:
دنیا بە باڵای ئەم کۆستەی
خۆم ئەپێوم
لەهەر کوێوە، یان هەر کەسێ
فرمێسکێکی بۆ ناردبم
ئەیخەمە چاوی ڕۆحمەوە و
تا هەتایە هەڵیئەگرم

ئەوەی یەک قسەی کردبێ
بۆ ئەم هۆڵۆکۆستی غەدرە
من سەد پەیڤی خۆشەویستی
بۆ ئەنێرم
بەڵام ئەگەر خوداوەند و پێغەمبەر و
یەزدانیش بێ
خۆی لادابێ لە بینینم
نە ئەیبینم و
نە من گوێشی بۆ ڕائەگرم!

شانزەهەم:
ئەنفال.. ئەنفال
ئەگەر ئەم ئاوە کوژراوە
یەک بە یەکمان نەیخۆینەوە
لە خۆشەویستی سەرچاوە و
لە خۆشەویستی ئاو ناگەین.

ئەنفال.. ئەنفال
ئەگەر ئەم ڕەنگە کوژراوە نەپۆشین و
ئەگەر ئەم هەوا خنکاوە هەڵنەمژین
کەسمان ناژین..!

حەڤدەهەم:
لەو ساڵەدا
سەگی بیابانی خواروو
گورگی بیابانی خواروو
بە تازەیی
ئەوەندە کوردیان خواردبوو
خۆیان لە کۆنە بەرماوەی
قەل و داڵ و
لە لاکی تۆپیو لا ئەدا
لەو ساڵەدا..!

هەژدەهەم:
من ناهێڵم
ئەم گریانە هەرگیز ڕەنگی بچێتەوە
من ناهێڵم
ئەم مردنە ژیان بیری بچێتەوە
من ئەم زوڵمە
لەناو شووشەبەندی شیعرا
دائەنێم بۆ:

ئەو زارۆکەی
دوای چەند قەڕنێ دێت و ئەزێ و
لە ڕەحمی ئەم وڵاتەوە سەر دەردێنێ و
ئەلف و بێی چرا فێر ئەبێ و
ئەم غەدرە ئەخوێنێتەوە!

🎀 @Sherko_bekas
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
#گورستان_چراغان
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
قسمت "۱۷"

سیزدهم:
به فرودست "کفری"
در نگاه و دیده‌گانِ زنی
سه گستره فراموش گشته است:
شمال و خاور و باختر
زن اینک هر روز
چشم به راه در آستانه می‌نشیند و
به افق دور دست جنوب،
تنها چشم می‌دوزد.!

چهاردهم:
درختان ساحل "سیروان"
کمتر خواب می‌بینند
خواب اما که می‌بینند
یکی منظر بیش نمی‌بینند:
بر کندن و بریدن و بردن به بیابان!

پانزدهم:
به قامت مصیبت‌های خویش
می‌سنجم این جهان را
سرشکی
هر که زِ هر جا
مرا فرستاده است
درون دیده‌ی روح‌اش می‌نهم و
تا جاودان‌اش پاس می‌دارم
واژ‌ه‌ای هر که زین رنجِ خیانت
بر زبان رانده است
من‌اش هزار واژه‌ی مهر می‌فرستم

اگر اما
"اهورا"ست و مزدا و مسیحا
سربر تافته است
دیدارِ مرا
نه شایدش که ببینم و
نه سر فرود آرم
او را..!

شانزدهم:
انفال.. انفال
یکایک گر ننوشیم
این آبِ کُشته را
در نخواهیم یافت
مِهر آب و سرچشمه را

انفال.. انفال
یکایک گر نپوشیم
این رنگِ کُشته را و
یکایک گر نبوییم
این هوای مسموم را
در نخواهیم یافت
هرگز زیستن را..!

هفدهم:
در آن سال
سگانِ بیابان فرودست
در آن سال
گرگان بیابان فرودست
کوردان را
زنده زنده چندان دریده بودند
کز پسماندهی زاغان و کلاغان و
از لاشه‌ی مردار می‌پرهیزیدند
در آن سال!
در آن سال!

هیجدهم:
این گریە را نخواهم گذاشت
کز خاطر بزداید
این مرگ را
این ظلم را من
میان آینه بندانِ شعر می‌نهم
از برای:
نوزاده‌ای کز پس قرنها می‌زاید و
از زهدان این خاک سر برمی‌دارد و
‌می‌آموزد الفبای چراغ را
می‌تلاود این خیانت را..!

🎀 @Sherko_bekas

شعر: #شێرکۆ_بێکەس
ترجمه: #رضا_کریم_مجاور
با صدای دلنیشن امپراتور شعر جهان
"شێرکۆ بێکەس"
ادامه دارد...
.
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
پەخشان
هەڵکۆڵین لە ڕەنگەوە تا ڕەگ
من ئەمڕۆ ڕەنگی 8ی مارس ئەگۆڕم
لە ڕەنگی خۆڵەمێشی و پەژوەردەییەوە
بۆ ڕەنگی ئارگۆنی و ڕەنگی ڕاچڵەکین

🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس

8ی مارس ڕۆژی جیهانی ژن پیرۆز بێت🌹
ئەی ژن!
بەڕاست یەکسانبوون
قەرەبووی ئەو هەموو غەدرانە
ئەکاتەوه
کە پیاو لێی کردووی؟!

🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
#خێراکە_مردن_خەریکە_بگات
۸ی مارس

تۆ یەک ڕۆژ نیت
هەموو ساڵیت!.
تۆ یەک وشە و یەک کتێب و
یەک گڵۆپ و یەک نیگار و
یەک تابلۆ نیت!.

گەر دەقیقەیەک دیار نەبی
سەعات دڵی ئەوەستێت و
ماڵ کوێر ئەبێ و
پەلکەگیای ساوا ئەمرێت و
شەقام ئەگری و
باڵندەکان ڕەش ئەپۆشن و
شیعریش بۆ خۆی هەڵئەوەرێ!.

تۆ بە تەنها بای بارانی
هەشتی مارس نیت.
ئەی قوڵپی خوێنی هاوین و
پرچی شەوانی پاییز و
کلووی بەفری خۆشەویستیی
گەر تۆ نەبی؟
ئەبێ کێ بێ؟!
ژن. ژن. ژن
تۆ ژیانی!

🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
#هەست_و_نەست
.
2024/09/25 17:23:43
Back to Top
HTML Embed Code: