#تاڤگەی_زیندانی
ــــــــــــــــــــــــــــــ
بەشی "۱"
🎀 @Sherko_bekas
وەک چۆن ئەستێرە ئەکشێ کەوانەیی
تاج پرشنگدار، چاو ئاگرین،
گەردن زیوین، تیژ وەکوو عەشق
کوت و پڕیش وەک مەرگە سات.
تۆیش بەو جۆرە لە شەوێکی مانگ کوژراودا
لە شەوێکی بەژن و باڵا هەڵقرچاودا
لە وڵاتی خۆڵەمێش و لە ژێر قوببەی
مێژوویەکی بریندار و زەمینێکی کۆت کراودا،
ئاوا کشایت
زەرد.. زەرد، کشایت.
ئاڵ.. ئاڵ، بژایت.
لە کاوانی ئەوینەوە وەکوو بەفراو چۆڕایتەوە،
ملی کەژ و هەردی بڕڕاو
مەچەکی بەرد، پلوسک بوون،
وردە وردە بوویتە ڕووبار.
وەکوو خوێنت ڕوون بوویتەوە،
سوور هەڵگەڕایت
کڵپە، لە تۆی ئەخواردەوە
خۆشەویستیت ئەسێترکێکی بەخشندە بوو،
لێی ئەڕژا، خۆشەویستیت،
گەڵا.. گەڵا سەوز هەڵگەڕا.
خۆشەویستیت، دارستان بوو، تەماشات چڕ.
ئازارەکانت دارەوان، وەک سمۆرە
بەسەر قەدی گرێ گرێی
ڕەش و سپی شەو و ڕۆژتا هەڵئەگەڕان.
ماندوو نەبوویت، خۆت ڕێگە بوویت.
نەخشە نەبوو بتگرێتە چوارچێوەی خۆی
تۆ خۆت نەخشە و خۆت چوارچێوەی
ئەودیو، ئەودیو، چوارچێوە بوویت.
لەو دەمەدا
باڵات باڵەبانی خوا بوو
ناتی بە لێوی کێوەوە
بە فووی زریان و ڕەشەبا گڕ گرتیتی و
بووی با ئاواز، بووی بە لەنجە
بووی بە سەمای بەفر و هەتاو.
دار بەڕووەکان پەنجەی خوا بوون.
ڕەوەزەکان کەلـلەسەر و شانی خوا بوون.
کە ئەیژەنیت
دەمێ ئەبوویتە شەپۆل و باڵە ئەگرت.
دەمێ ئەبوویتە باران و خوڕ دات ئەکرد.
دەمێکی تر ئەبووی بە زاری ئەشکەوت و
وەک "هەزارمێرد"
لە دوێنێوە بەرەو ئیستە
بانگی هەزار هەزار ساڵت ئەکرد.
تۆ ئەو دەمە ئەسپی قەترانیی
سەرکێش و جڵەوبەر بووی،
"لاس"ی وێڵی دوای "خەزاڵ"ی مانگەشەو بووی.
خەزاڵ گییرخواردووی
ناو تەمی قولـلەی قاف بوو، دێوی سپی و
دێوی ڕەش و درنجەکان،
ئەویان بە قەفی سمێڵ و
کۆتی بسک و قرژاڵی چنگ بەستبۆوە،
یارەکەی تۆ، وەک باوبۆران، ئەیزریکان،
وەکوو هەور ئەیقریشکان.
ئەو تاڤگەی زیندانی بوو، پرشنگی دیل
هەوای کۆت و پێوەند کراو
قوربانی بوو.
🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
#شایی_شەهید
.
ــــــــــــــــــــــــــــــ
بەشی "۱"
🎀 @Sherko_bekas
وەک چۆن ئەستێرە ئەکشێ کەوانەیی
تاج پرشنگدار، چاو ئاگرین،
گەردن زیوین، تیژ وەکوو عەشق
کوت و پڕیش وەک مەرگە سات.
تۆیش بەو جۆرە لە شەوێکی مانگ کوژراودا
لە شەوێکی بەژن و باڵا هەڵقرچاودا
لە وڵاتی خۆڵەمێش و لە ژێر قوببەی
مێژوویەکی بریندار و زەمینێکی کۆت کراودا،
ئاوا کشایت
زەرد.. زەرد، کشایت.
ئاڵ.. ئاڵ، بژایت.
لە کاوانی ئەوینەوە وەکوو بەفراو چۆڕایتەوە،
ملی کەژ و هەردی بڕڕاو
مەچەکی بەرد، پلوسک بوون،
وردە وردە بوویتە ڕووبار.
وەکوو خوێنت ڕوون بوویتەوە،
سوور هەڵگەڕایت
کڵپە، لە تۆی ئەخواردەوە
خۆشەویستیت ئەسێترکێکی بەخشندە بوو،
لێی ئەڕژا، خۆشەویستیت،
گەڵا.. گەڵا سەوز هەڵگەڕا.
خۆشەویستیت، دارستان بوو، تەماشات چڕ.
ئازارەکانت دارەوان، وەک سمۆرە
بەسەر قەدی گرێ گرێی
ڕەش و سپی شەو و ڕۆژتا هەڵئەگەڕان.
ماندوو نەبوویت، خۆت ڕێگە بوویت.
نەخشە نەبوو بتگرێتە چوارچێوەی خۆی
تۆ خۆت نەخشە و خۆت چوارچێوەی
ئەودیو، ئەودیو، چوارچێوە بوویت.
لەو دەمەدا
باڵات باڵەبانی خوا بوو
ناتی بە لێوی کێوەوە
بە فووی زریان و ڕەشەبا گڕ گرتیتی و
بووی با ئاواز، بووی بە لەنجە
بووی بە سەمای بەفر و هەتاو.
دار بەڕووەکان پەنجەی خوا بوون.
ڕەوەزەکان کەلـلەسەر و شانی خوا بوون.
کە ئەیژەنیت
دەمێ ئەبوویتە شەپۆل و باڵە ئەگرت.
دەمێ ئەبوویتە باران و خوڕ دات ئەکرد.
دەمێکی تر ئەبووی بە زاری ئەشکەوت و
وەک "هەزارمێرد"
لە دوێنێوە بەرەو ئیستە
بانگی هەزار هەزار ساڵت ئەکرد.
تۆ ئەو دەمە ئەسپی قەترانیی
سەرکێش و جڵەوبەر بووی،
"لاس"ی وێڵی دوای "خەزاڵ"ی مانگەشەو بووی.
خەزاڵ گییرخواردووی
ناو تەمی قولـلەی قاف بوو، دێوی سپی و
دێوی ڕەش و درنجەکان،
ئەویان بە قەفی سمێڵ و
کۆتی بسک و قرژاڵی چنگ بەستبۆوە،
یارەکەی تۆ، وەک باوبۆران، ئەیزریکان،
وەکوو هەور ئەیقریشکان.
ئەو تاڤگەی زیندانی بوو، پرشنگی دیل
هەوای کۆت و پێوەند کراو
قوربانی بوو.
🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
#شایی_شەهید
.
Forwarded from اتچ بات
#دەربەندی_پەپوولە
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
بەشی "۱۵"
🎀 @Sherko_bekas
هەر لێرەم. دەمێک بوو ئەو گوندە
تا پشت مل قوڕاویی و کوڵنجە شـڕانە.
ئەو خەمە دەست و پل زبرانەی وڵاتم
بازۆڵەی ئازادی و بۆ هەزار، هەزاران
سردووی ڕاکردووی شەقامی شارانم لانکە بوون.
دەمێک بوو چۆڕەچووڕەی ئارەقی لاملی
گەنم و جۆی ماندوویان
بۆ ڕێچکە ئەستێرەی سەر هەوراز
دەوران دەور
بۆ ڕەوە برینی خۆ خۆریش ئەوان هەر
نیگایان پلوسکی بەفراوی کاوان و
ئارامییان کاسە دۆی ئەوینی سەر ڕێ بوو.
دەوران دەور، دەمێک بوو، ئەوانە هەر هەڵمی
گوڵاوی ڕەنج بوون و ژەم بە ژەم
لە گونکی هەژاریی خۆیانیان بۆ کردین بە نان و
لە شەوی کون کونی خۆیانیان پیاداین و
بەڕیزە درەختی باڵایان سێبەریان بۆ کردین.
ئەو گوندە دەم و چاو خۆڵاویی و
پێ پەتی و ڕووتانە
باوەشیان کادان بوو
قسەیان باسووق و
منداڵیان ڕێواس و
گەورەیان پەل و پۆی دار شاتووی ناو دێ بوون.
دەوران دەور
ئەوانە هەر پڕمەی ئێستری سەر پلەی
ژێر باری تفەنگی ئێمە بوون.
دەوران دەور
ئەوان هەر، هێلکە بوون، کەشک بوون.
پێواز بوون بۆ ژیان
ئەوان هەر، خڕخاڵ و بازن بوون بۆ شیعر و
چیرۆک بوون بۆ کوانووی نیشتمان!
دەریاچەی ڕۆژگاری سەردەمێ
وەک سەرمان لیخن بوو.
سیاسەت: گایەکی بەلەسەی
چاو سووری تووڕە بوو
هەموومان مێژوومان بە کەلـلە و
قۆچیەوە بەستبوو.
زریکەی کەروێشکی شیعرمان
لە بێشەی تفەنگدا
وەک خوێنمان
لە چڕیی تاوان و تۆڵەدا ون ئەبوو.
ڕێگەکان هەر خۆیان
پردی سەر خۆیان و
قۆناغی بەردەمیان سەربڕی!
سەرچاوە:
ڕووباری خۆی ڕاوکرد.
دارستان: داری خۆی بە پەنگ کرد!
دیواری نەفرەت بووین لە کینەی خم خۆرکدا٭
ڕۆ ئەچووین
گوڵ گوڵی ئەکوشت و
شاخ شاخی ئەکوشت و
هەموویشمان لەوێ بووین!
-------------------------------------
٭خم خۆرک: زەوی قووتدەر
🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
بە دەنگی پڕ سۆزی ئیمپراتۆری شیعری جیهان
"شێرکۆ بێکەس"
.
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
بەشی "۱۵"
🎀 @Sherko_bekas
هەر لێرەم. دەمێک بوو ئەو گوندە
تا پشت مل قوڕاویی و کوڵنجە شـڕانە.
ئەو خەمە دەست و پل زبرانەی وڵاتم
بازۆڵەی ئازادی و بۆ هەزار، هەزاران
سردووی ڕاکردووی شەقامی شارانم لانکە بوون.
دەمێک بوو چۆڕەچووڕەی ئارەقی لاملی
گەنم و جۆی ماندوویان
بۆ ڕێچکە ئەستێرەی سەر هەوراز
دەوران دەور
بۆ ڕەوە برینی خۆ خۆریش ئەوان هەر
نیگایان پلوسکی بەفراوی کاوان و
ئارامییان کاسە دۆی ئەوینی سەر ڕێ بوو.
دەوران دەور، دەمێک بوو، ئەوانە هەر هەڵمی
گوڵاوی ڕەنج بوون و ژەم بە ژەم
لە گونکی هەژاریی خۆیانیان بۆ کردین بە نان و
لە شەوی کون کونی خۆیانیان پیاداین و
بەڕیزە درەختی باڵایان سێبەریان بۆ کردین.
ئەو گوندە دەم و چاو خۆڵاویی و
پێ پەتی و ڕووتانە
باوەشیان کادان بوو
قسەیان باسووق و
منداڵیان ڕێواس و
گەورەیان پەل و پۆی دار شاتووی ناو دێ بوون.
دەوران دەور
ئەوانە هەر پڕمەی ئێستری سەر پلەی
ژێر باری تفەنگی ئێمە بوون.
دەوران دەور
ئەوان هەر، هێلکە بوون، کەشک بوون.
پێواز بوون بۆ ژیان
ئەوان هەر، خڕخاڵ و بازن بوون بۆ شیعر و
چیرۆک بوون بۆ کوانووی نیشتمان!
دەریاچەی ڕۆژگاری سەردەمێ
وەک سەرمان لیخن بوو.
سیاسەت: گایەکی بەلەسەی
چاو سووری تووڕە بوو
هەموومان مێژوومان بە کەلـلە و
قۆچیەوە بەستبوو.
زریکەی کەروێشکی شیعرمان
لە بێشەی تفەنگدا
وەک خوێنمان
لە چڕیی تاوان و تۆڵەدا ون ئەبوو.
ڕێگەکان هەر خۆیان
پردی سەر خۆیان و
قۆناغی بەردەمیان سەربڕی!
سەرچاوە:
ڕووباری خۆی ڕاوکرد.
دارستان: داری خۆی بە پەنگ کرد!
دیواری نەفرەت بووین لە کینەی خم خۆرکدا٭
ڕۆ ئەچووین
گوڵ گوڵی ئەکوشت و
شاخ شاخی ئەکوشت و
هەموویشمان لەوێ بووین!
-------------------------------------
٭خم خۆرک: زەوی قووتدەر
🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
بە دەنگی پڕ سۆزی ئیمپراتۆری شیعری جیهان
"شێرکۆ بێکەس"
.
Telegram
attach 📎
#ئابڵوقەدان
لەنێو ئەم شاخ و داخەدا
ئەوا بۆ دوو ساڵێ ئەچێ
هەر چوار دەورم بە خۆشەویستی گیراوە
هەر چوار دەورم بە خۆشەویستی تەنراوە
ئەمە تاقە ئابڵوقەدانێکە، گیانم
حەز بکا چڕتر بێتەوە و
ڕۆژ لە دوای ڕۆژ
زیاتر لێی نزیک بێتەوە!
ئەمە تاقە ئابڵوقەدانێکە هەتا
بازنەکەی بێتەوە یەک
هەتا زیاتر بخاێنێ
ئازادترم!.
ئەمە تەنها ئابلۆقەدانێکە کە من
ئاواتمە لێی دەرباز نەبم!.
🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
#ئاوێنە_بچکۆلەکان
.
لەنێو ئەم شاخ و داخەدا
ئەوا بۆ دوو ساڵێ ئەچێ
هەر چوار دەورم بە خۆشەویستی گیراوە
هەر چوار دەورم بە خۆشەویستی تەنراوە
ئەمە تاقە ئابڵوقەدانێکە، گیانم
حەز بکا چڕتر بێتەوە و
ڕۆژ لە دوای ڕۆژ
زیاتر لێی نزیک بێتەوە!
ئەمە تاقە ئابڵوقەدانێکە هەتا
بازنەکەی بێتەوە یەک
هەتا زیاتر بخاێنێ
ئازادترم!.
ئەمە تەنها ئابلۆقەدانێکە کە من
ئاواتمە لێی دەرباز نەبم!.
🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
#ئاوێنە_بچکۆلەکان
.
Şêrko_bêkes
#داستانی_مامهیاره ــــــــــــــــــــــــــــــــ بهشی "٦" 🎀 @Sherko_bekas له ناو پهرداخی زێڕینی بهردهمی نهجیب پاشادا چهپکێ گوڵی کێوی کۆیە، دانرا بوو لهو شهوەدا ئهو گوڵانه چهند چاوێکی لێڵ و پێڵی نامۆ بوون و به بێدهنگیی ئهگریان بۆ مامهیاره!…
#داستانی_مامهیاره
ــــــــــــــــــــــــــــــــ
بهشی "۷"
🎀 @Sherko_bekas
ئهی مامهیاره
ئهی کڵپهی ناو قهفهزی
شهوی ئێسته
دامهمرکێ
که چاوانت لرفه ئهکهن
به پشتاوپشت...
تاریکی بۆ دواوە ههڵدێ
دامهمرکێ
که چاوانت گڕ ئهسێنن
داڵ ههست ئهکا
پهڕو باڵی ئهسوتێت و
نێزهی ترسێ.. له بێخهوە
پێکهنینی دوێنێ شهوی
ههڵ ئهکهنێ.
ئهی مامهیاره.. تۆ ورهت
گێژاوێکی ترسناکه و
خێوەتهکهی نهجیب پاشای
تیا ئهخنکێ..
ئهی مامهیاره تۆ ئێشی و
که چی چرای حهیرانی سوور
له سهر سهری خۆت ههڵ ئهکهی!
کاروانی شهو کاروانی ڕۆژ ڕهویان کردوو،
ورده وردهش ئازار زامی لهشی دیلی
مامهیارهی به جێهێشت.
گۆشته و زوونی کۆنه برین
به سهر پێستی ڕهنگ کێڵگهوە
نهخشهیهکی بچکۆله بوو
له خاک و خۆڵی بێژراو و
له گردۆڵکه و باخ و ڕهزی سوتێنراوی
میرنشینی بابان ئهچوو
کاروانی ڕۆژ کاروانی شهو کۆچیان کردوو
جارێک دووجار داڵ له دڵی خۆیدا وتی:
"ئهگهر سهرکێشی وەک یارهم
له گهڵدا بێ..
من بۆ سوڵتان
چین و ماچین
ئاسمان ئهگرم
چیاکانی هیمالایای بۆ سهر ئهبڕم"
بهڵام یاره
برینێکی عاسی و گییره
زامی خاک و زامی لهشی
نهدا به پاره و به لییرە
بۆ بابی عالی و بۆ سوڵتان
"پیرهمهگروون"ی سهری خۆی
دانهنهوان!
ئهی چیت ئهوێ؟
ــ تهنها یهک شت
ــ چییه بیڵێ:
ڕێگهم بدهی.. جارێکی تر
ههوای گۆیژه ههڵمژمهوە و
دهس کهمهوە ملی ئهزمڕ
ڕێگهم بدهی.. جارێکیتر
سلێمانی ببینمهوە و
وەک منداڵێ له باوەشی
"پیرمهسووردا" ئارام بگرم
ڕێگهم بدهی
قومێ لهو ئاوەی سهر چنار
بخۆمهوە و
ئینجا بمرم!
مامهیاره گهڕایهوە
ئێسته شاری سلێمانی،
بێوەژنێکی ڕهشپۆشه
له ژێر داره غهمبارهکهی "شێخ ههباسه"
کۆتهرەی ئهژنۆی ناوە به کوانووی سینهیهوە
پرچی شهو ئههۆنێتهوە
چ کۆتهڵێکی بهسامه
مامهیاره: ئهسپی بێ سوار
به چوار دهوریا ئهگێڕێت و..
ڕانک و چۆخهی خوێنێکی،
شههیدی داوە به پشتی
ڕووتی ئهسپا و
سمکۆڵان و حیلهی ئهسپیش
له هاژهی شین و شهپۆڕدا
تێکهڵی سیروان ئهبنهوە
چ کارهساتێکی چڕه
چۆن بتبینین؟!
🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
ــــــــــــــــــــــــــــــــــ
لە کتێبی #ڕووبار
.
ــــــــــــــــــــــــــــــــ
بهشی "۷"
🎀 @Sherko_bekas
ئهی مامهیاره
ئهی کڵپهی ناو قهفهزی
شهوی ئێسته
دامهمرکێ
که چاوانت لرفه ئهکهن
به پشتاوپشت...
تاریکی بۆ دواوە ههڵدێ
دامهمرکێ
که چاوانت گڕ ئهسێنن
داڵ ههست ئهکا
پهڕو باڵی ئهسوتێت و
نێزهی ترسێ.. له بێخهوە
پێکهنینی دوێنێ شهوی
ههڵ ئهکهنێ.
ئهی مامهیاره.. تۆ ورهت
گێژاوێکی ترسناکه و
خێوەتهکهی نهجیب پاشای
تیا ئهخنکێ..
ئهی مامهیاره تۆ ئێشی و
که چی چرای حهیرانی سوور
له سهر سهری خۆت ههڵ ئهکهی!
کاروانی شهو کاروانی ڕۆژ ڕهویان کردوو،
ورده وردهش ئازار زامی لهشی دیلی
مامهیارهی به جێهێشت.
گۆشته و زوونی کۆنه برین
به سهر پێستی ڕهنگ کێڵگهوە
نهخشهیهکی بچکۆله بوو
له خاک و خۆڵی بێژراو و
له گردۆڵکه و باخ و ڕهزی سوتێنراوی
میرنشینی بابان ئهچوو
کاروانی ڕۆژ کاروانی شهو کۆچیان کردوو
جارێک دووجار داڵ له دڵی خۆیدا وتی:
"ئهگهر سهرکێشی وەک یارهم
له گهڵدا بێ..
من بۆ سوڵتان
چین و ماچین
ئاسمان ئهگرم
چیاکانی هیمالایای بۆ سهر ئهبڕم"
بهڵام یاره
برینێکی عاسی و گییره
زامی خاک و زامی لهشی
نهدا به پاره و به لییرە
بۆ بابی عالی و بۆ سوڵتان
"پیرهمهگروون"ی سهری خۆی
دانهنهوان!
ئهی چیت ئهوێ؟
ــ تهنها یهک شت
ــ چییه بیڵێ:
ڕێگهم بدهی.. جارێکی تر
ههوای گۆیژه ههڵمژمهوە و
دهس کهمهوە ملی ئهزمڕ
ڕێگهم بدهی.. جارێکیتر
سلێمانی ببینمهوە و
وەک منداڵێ له باوەشی
"پیرمهسووردا" ئارام بگرم
ڕێگهم بدهی
قومێ لهو ئاوەی سهر چنار
بخۆمهوە و
ئینجا بمرم!
مامهیاره گهڕایهوە
ئێسته شاری سلێمانی،
بێوەژنێکی ڕهشپۆشه
له ژێر داره غهمبارهکهی "شێخ ههباسه"
کۆتهرەی ئهژنۆی ناوە به کوانووی سینهیهوە
پرچی شهو ئههۆنێتهوە
چ کۆتهڵێکی بهسامه
مامهیاره: ئهسپی بێ سوار
به چوار دهوریا ئهگێڕێت و..
ڕانک و چۆخهی خوێنێکی،
شههیدی داوە به پشتی
ڕووتی ئهسپا و
سمکۆڵان و حیلهی ئهسپیش
له هاژهی شین و شهپۆڕدا
تێکهڵی سیروان ئهبنهوە
چ کارهساتێکی چڕه
چۆن بتبینین؟!
🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
ــــــــــــــــــــــــــــــــــ
لە کتێبی #ڕووبار
.
چاوەڕوانیم پشتی کووڕی
بوو بوو بە نیشانەی پرسیار؟
بەڵام وەختێ تۆ گەیشتی
بووم بە وەڵامێکی ڕوون و
پشتی کووڕت ڕاستکردمەوە و
پڕتکردم لە گۆرانی و
خونچەی دڵدار!
🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
#هەست_و_نەست
بوو بوو بە نیشانەی پرسیار؟
بەڵام وەختێ تۆ گەیشتی
بووم بە وەڵامێکی ڕوون و
پشتی کووڕت ڕاستکردمەوە و
پڕتکردم لە گۆرانی و
خونچەی دڵدار!
🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
#هەست_و_نەست
هاوڕێیان سڵاو و کات باش
بێ تهعارف دهڵێم؛
جوانترین، بههێزترین، ڕازاوهترین، بهنرخترین، کاناڵی کوردی بێ گوومان کاناڵی (تاپوی نووسراوه @tapuynusrawe) یه،
له بواری نیشتمانی، ڕامیاری، نهتهوایهتی، کتێب، ڕۆمان، شیعر، وتەی ناوداران، ڕۆژمێری کوردی و زۆر بواری دیکه چالاکه.
کاناڵێکی جیاواز که به لیژنه و به هاوفکری چهند مامۆستا بهڕێوه دهچێت.
ئهمه ڕای من بهڕێوهبهری کاناڵی شێرکۆی مەزنە، نهک (تهبادوڵ و تەبلیغ)
لینکی بههێزترین کاناڵی کوردی تێلێگرام
🇯🇴🇮🇳👇
http://www.tg-me.com/joinchat-BRd9Rjws1NxX8VUTYMkomA
کاناڵی (تاپوی نووسراوە)👆👆👆
.
بێ تهعارف دهڵێم؛
جوانترین، بههێزترین، ڕازاوهترین، بهنرخترین، کاناڵی کوردی بێ گوومان کاناڵی (تاپوی نووسراوه @tapuynusrawe) یه،
له بواری نیشتمانی، ڕامیاری، نهتهوایهتی، کتێب، ڕۆمان، شیعر، وتەی ناوداران، ڕۆژمێری کوردی و زۆر بواری دیکه چالاکه.
کاناڵێکی جیاواز که به لیژنه و به هاوفکری چهند مامۆستا بهڕێوه دهچێت.
ئهمه ڕای من بهڕێوهبهری کاناڵی شێرکۆی مەزنە، نهک (تهبادوڵ و تەبلیغ)
لینکی بههێزترین کاناڵی کوردی تێلێگرام
🇯🇴🇮🇳👇
http://www.tg-me.com/joinchat-BRd9Rjws1NxX8VUTYMkomA
کاناڵی (تاپوی نووسراوە)👆👆👆
.
Telegram
تاپوی نووسراوە
✌️کوردی بخوێنینەوە...
✌️کوردی بنووسین..
✌️تاکوو کوردانە بیر کەینەوە..
بۆ پێوەندی و ناردنی بابەت:👇
@tapuynusrawe_bot
💢کاناڵەکانی دیکەی لێژنەی تاپوی نووسراوە👇👇
@sherko_bekas
@f_z_kurd
@English_for_kurdistan
@abdulla_pashew
🍃🌺
✌️کوردی بنووسین..
✌️تاکوو کوردانە بیر کەینەوە..
بۆ پێوەندی و ناردنی بابەت:👇
@tapuynusrawe_bot
💢کاناڵەکانی دیکەی لێژنەی تاپوی نووسراوە👇👇
@sherko_bekas
@f_z_kurd
@English_for_kurdistan
@abdulla_pashew
🍃🌺
Forwarded from اتچ بات
🎀 @Sherko_bekas
#ڕێگا
ڕۆژێ زەمین بورکانی بوو
بورکانیش کوردستانی بوو
کوردستانیش کوڕی وەکوو
ئاراراتی لێ کەوتەوە...
ئاراراتیش کوردی لێ بوو
کوردیش دووانەی چەوسانەوە و
تێکۆشانی بە یەک سک بوو
لەو دووانەیەش
ڕێگای وەکوو "یڵماز گۆنای"
لەدایک بوو..!
🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
ـــــــــــــــــــــــــــــ
لە کتێبی #ئاوێنە_بچکۆلەکان
.
#ڕێگا
ڕۆژێ زەمین بورکانی بوو
بورکانیش کوردستانی بوو
کوردستانیش کوڕی وەکوو
ئاراراتی لێ کەوتەوە...
ئاراراتیش کوردی لێ بوو
کوردیش دووانەی چەوسانەوە و
تێکۆشانی بە یەک سک بوو
لەو دووانەیەش
ڕێگای وەکوو "یڵماز گۆنای"
لەدایک بوو..!
🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
ـــــــــــــــــــــــــــــ
لە کتێبی #ئاوێنە_بچکۆلەکان
.
Telegram
ئەی "ژن"ی ڕۆح
گرنگ ئەوەیە نەوەستین
تۆ بە نەرمیی تریفەوە
زەرد زەرد وەرە و
باوەشێکی ئاڵم پیاکە و
منیش بە خێرایی شەپۆل
شین شین دێم و
شیعری خۆمت تیا سەوز ئەکەم!
🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
#هەست_و_نەست
گرنگ ئەوەیە نەوەستین
تۆ بە نەرمیی تریفەوە
زەرد زەرد وەرە و
باوەشێکی ئاڵم پیاکە و
منیش بە خێرایی شەپۆل
شین شین دێم و
شیعری خۆمت تیا سەوز ئەکەم!
🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
#هەست_و_نەست
#مەحاڵ
"بۆ هەموو ئەو کەڵە پیاوانەی کە لە شەڕی دژی شەوەزەنگ و تیرۆریستاندا بوونە چرای قوربانی!"
🎀 @Sherko_bekas
پێیان بڵێن:
ڕووناکییەک لێرە ئەژی
ژوورەکانی لە "چاو" دایە و
پەنجەکانی لە "سەر"دا و
باخچەکانی لە ڕۆحماندا و
شەقامەکانی لە دەستی هەمووماندا!
پێیان بڵێن:
ئازادییەک لێرە ئەژی
شەڵاڵی گوڵ و منـداڵه و
ڕەنگاڵەی ژن و ڕووبارە و
پڕە لە نمەی زیوین و
گمەی سپی!
پێیان بڵێن:
بۆ سبەینێش کەژاوەیەک بەڕێوەیە
پڕە لە شیعری نارنجی و
پڕە لە نۆتە و لە تەرزە و
بەژنی لە بەژنی کەژانە و
قژی لە ئاوی پەمەیی!
پێیان بڵێن:
تا گەیشتووینە ئەم مێرگە و
لای پرچی کاڵی "حەبیبە" و
بەردەم نارەوەنی "نالی"
بە ڕێگەوە
هەزار هەزار کانییمان لێ کوژرا و
بە ڕێگەوە
هەزار هەزار گۆرانیمان ڕەق بوونەوە و
هەزار هەزار ئەستێرەمان ورد و خاش بوون!
پێیان بڵێن:
تا گەیشتووینە ئەم شارە و
بەردەم شەقامەکەی "قودسی" و
لای چراکەی "ئەمین زەکی"
مەنزڵ.. مەنزڵ
ساڵانمان کردۆتە کۆڵ و
مەنزڵ.. مەنزڵ
مانگەشەومان لە بریندا هەڵکردوە و
مەنزڵ.. مەنزڵ.. ئەشکەنجەمان ڕاژەندوە و
لەمسەرەوە
قۆناغ.. قۆناغ، بووین بە هەڵم و
لەوسەرەوە
پەڕە.. پەڕە، گوڵاڵەمان باراندوە!
پێیان بڵێن:
بە شەمشەمەی "زوڵومات" و
بە کونده پەپووی ڕیشن و
بە داڵەکانی "بن لادن".. پێیان بڵێن:
وەک مەحاڵی گەڕانەوەی
دەم و چاوی ڕۆژژمێری ئەمساڵ بۆ پار..
چۆن مەحاڵی گەڕانەوەی
زرنگەی زەنگ بۆ ناو "زەنگ" و
گەڵای وەریو بۆ لقی دار
یان مەحاڵی گەڕانەوەی
گڵۆپی سەری ئەدیسون
بۆ ناو ئەقڵێکی تار و مار
ئەم ڕووباری بەر هەتاوەی دەنگی ئێمە و
ڕەنگی ئێمەیش
حیلەی ئاوی ئەم چرکەیەیش
جارێکی تر ناگەڕێتەوە بۆ گەرووی
زەمانێکی لەوەوبەری ڕۆخ و کەنار
دەنگ هەڵئەبڕم:
هەمووتان وەرنە دەرەوە و
ماڵ جێبێڵن و ڕوویش بکەنە
گوڵ پەمووی ڕیشی مەولەوی و
سیاچەمانەی غەمگینی هەورامان و
بەفری ڕەشپۆشی ژنان و
پێیان بڵێن:
بە جوندەکانی مردن و
پاسەوانی حەشیشە و
بکوژانی باڵندەکانی مۆسیقا و
گوڵەکانی کاکۆڵی ژن،
پێیان بڵێن:
هەرچی شمشێری تاریکی کەمەرتانە، هەڵیکێشن
پاشەکشە بە تیشکێکی گزنگ ناکەن!
پێیان بڵێن:
ئەم دنیایە
ئێستە تابووتێ چێ ئەکا بۆ تیرۆر و
بۆ شەوەزەنگ
ئەفغانستان چەندە درێژە ئەویش هێندە و
بەقەد "عێراق"یش پان و پۆڕ!
پێیان بڵێن:
خۆری ئێمە
چون چاوی خوا و
ئاوی ڕوون و
پیرۆزی ژن
دڵنیایە و
پێیان پڵێن:
جێگەی ئێوەیش لە سوچێکی
ئەو تابووتەی جیهاندایە!
🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
لە کتێبی " #خۆم... #ئەو_وەختەی_باڵندەم"
.
"بۆ هەموو ئەو کەڵە پیاوانەی کە لە شەڕی دژی شەوەزەنگ و تیرۆریستاندا بوونە چرای قوربانی!"
🎀 @Sherko_bekas
پێیان بڵێن:
ڕووناکییەک لێرە ئەژی
ژوورەکانی لە "چاو" دایە و
پەنجەکانی لە "سەر"دا و
باخچەکانی لە ڕۆحماندا و
شەقامەکانی لە دەستی هەمووماندا!
پێیان بڵێن:
ئازادییەک لێرە ئەژی
شەڵاڵی گوڵ و منـداڵه و
ڕەنگاڵەی ژن و ڕووبارە و
پڕە لە نمەی زیوین و
گمەی سپی!
پێیان بڵێن:
بۆ سبەینێش کەژاوەیەک بەڕێوەیە
پڕە لە شیعری نارنجی و
پڕە لە نۆتە و لە تەرزە و
بەژنی لە بەژنی کەژانە و
قژی لە ئاوی پەمەیی!
پێیان بڵێن:
تا گەیشتووینە ئەم مێرگە و
لای پرچی کاڵی "حەبیبە" و
بەردەم نارەوەنی "نالی"
بە ڕێگەوە
هەزار هەزار کانییمان لێ کوژرا و
بە ڕێگەوە
هەزار هەزار گۆرانیمان ڕەق بوونەوە و
هەزار هەزار ئەستێرەمان ورد و خاش بوون!
پێیان بڵێن:
تا گەیشتووینە ئەم شارە و
بەردەم شەقامەکەی "قودسی" و
لای چراکەی "ئەمین زەکی"
مەنزڵ.. مەنزڵ
ساڵانمان کردۆتە کۆڵ و
مەنزڵ.. مەنزڵ
مانگەشەومان لە بریندا هەڵکردوە و
مەنزڵ.. مەنزڵ.. ئەشکەنجەمان ڕاژەندوە و
لەمسەرەوە
قۆناغ.. قۆناغ، بووین بە هەڵم و
لەوسەرەوە
پەڕە.. پەڕە، گوڵاڵەمان باراندوە!
پێیان بڵێن:
بە شەمشەمەی "زوڵومات" و
بە کونده پەپووی ڕیشن و
بە داڵەکانی "بن لادن".. پێیان بڵێن:
وەک مەحاڵی گەڕانەوەی
دەم و چاوی ڕۆژژمێری ئەمساڵ بۆ پار..
چۆن مەحاڵی گەڕانەوەی
زرنگەی زەنگ بۆ ناو "زەنگ" و
گەڵای وەریو بۆ لقی دار
یان مەحاڵی گەڕانەوەی
گڵۆپی سەری ئەدیسون
بۆ ناو ئەقڵێکی تار و مار
ئەم ڕووباری بەر هەتاوەی دەنگی ئێمە و
ڕەنگی ئێمەیش
حیلەی ئاوی ئەم چرکەیەیش
جارێکی تر ناگەڕێتەوە بۆ گەرووی
زەمانێکی لەوەوبەری ڕۆخ و کەنار
دەنگ هەڵئەبڕم:
هەمووتان وەرنە دەرەوە و
ماڵ جێبێڵن و ڕوویش بکەنە
گوڵ پەمووی ڕیشی مەولەوی و
سیاچەمانەی غەمگینی هەورامان و
بەفری ڕەشپۆشی ژنان و
پێیان بڵێن:
بە جوندەکانی مردن و
پاسەوانی حەشیشە و
بکوژانی باڵندەکانی مۆسیقا و
گوڵەکانی کاکۆڵی ژن،
پێیان بڵێن:
هەرچی شمشێری تاریکی کەمەرتانە، هەڵیکێشن
پاشەکشە بە تیشکێکی گزنگ ناکەن!
پێیان بڵێن:
ئەم دنیایە
ئێستە تابووتێ چێ ئەکا بۆ تیرۆر و
بۆ شەوەزەنگ
ئەفغانستان چەندە درێژە ئەویش هێندە و
بەقەد "عێراق"یش پان و پۆڕ!
پێیان بڵێن:
خۆری ئێمە
چون چاوی خوا و
ئاوی ڕوون و
پیرۆزی ژن
دڵنیایە و
پێیان پڵێن:
جێگەی ئێوەیش لە سوچێکی
ئەو تابووتەی جیهاندایە!
🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
لە کتێبی " #خۆم... #ئەو_وەختەی_باڵندەم"
.
#چواردە_پۆرتەرێتی_شیعریی
9. #عەبدولواحید_نوری
کەڵەشێرێک.
ڕۆژگارێک خەو لێکەوتوو
دەفتەری سنگێکی زامدار
کەڵەشێر بانگی نوێی ئەدا
مێژوویەک لە خەو هەستێنێ
بەڵام مێژوو هەڵ نەئەسا و
هەتا دوا جار
ئەم دەفتەرە باریکەلە و
ئەم فەنەری سدارەیە
لەناو خوێنی خۆیدا خنکا!
🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
لە کتێبی " #دەیان_پۆله_باڵندەی_وشە "
.
9. #عەبدولواحید_نوری
کەڵەشێرێک.
ڕۆژگارێک خەو لێکەوتوو
دەفتەری سنگێکی زامدار
کەڵەشێر بانگی نوێی ئەدا
مێژوویەک لە خەو هەستێنێ
بەڵام مێژوو هەڵ نەئەسا و
هەتا دوا جار
ئەم دەفتەرە باریکەلە و
ئەم فەنەری سدارەیە
لەناو خوێنی خۆیدا خنکا!
🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
لە کتێبی " #دەیان_پۆله_باڵندەی_وشە "
.
من ناتوانم شاخ بێ ڕەوەز ببینم و
من ناتوانم هەور
بە بێ پرچی باران وێناکەم و
من ناتوانم چڵەپۆپە لە ڕەگی ژان داببڕم و
من ناتوانم قەت ناتوانم
بێ ئەو باڵانەی قژی تۆ
هەرگیز بفڕم!
@Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
من ناتوانم هەور
بە بێ پرچی باران وێناکەم و
من ناتوانم چڵەپۆپە لە ڕەگی ژان داببڕم و
من ناتوانم قەت ناتوانم
بێ ئەو باڵانەی قژی تۆ
هەرگیز بفڕم!
@Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
Forwarded from اتچ بات
#سی_و_سێ
#پاییزه_میوانی_بچکۆلە!
ــــــــــــــــــــــــــــــ
بەشی "۲"
🎀 @Sherko_bekas
۴.
بەرمدە!
شەماڵێک کە چەمکی کراسی ئاوریشمی
توتڕکێ گرتبووی. وای پێ وت
بەرمدە! من ئەچم بۆنێکی ئەو باخە
بۆ عەشقی ئەو کچە ئەهێنم!
بەرمدە! مانگەشەو کە هەورێ
ئەگریجەی گرتبوو. وای پێ وت
بەرمدە من ئەچم ئاوێنەم بەرامبەر
منداڵی هەڵەبجە ڕائەگرم!
بەرمدە قومرییەک کە داوی پژوپۆی
درەختێ گرتبووی، وای پێ وت
بەرمدە! من ئەچم نامەیەک
لە بەفری لووتکەوە
بۆ گڕەی گەرمەسێر ئەهێنم!
بەرمدە! من وتم کە تەمێک بەردەمی
پەنجەرەی گرتبووم، وام پێ وت
بەرمدە! من ئەچمە لای پاییز
جوانترین خەیاڵی مانگەشەو
بۆ ساتێ تەنیایی و ژوورەکەم ئەهێنم!
۵.
لەو شەوەزەنگە ڕەشەدا
گوڵ ئەستێرەیەک سەد گەڵای پەرەوازەی
پاییزێکی لە خنکان و لە نوقم بوون.
لە گۆماوێکدا ڕزگار کرد..
وەختێ ئەوان لەبەر چەپەری تاریکی
نە کەنار و نە بواری پەڕینەوە و
نەمردنیان نەئەبینی
بەڵام گوڵ ئەستێرەی خۆبەخش
بەرامبەریان لەو بەرەوە
چووە سەر تاشە بەردێک و
خۆی داگیرسان!
٦.
دایکم ئاوە و
کە گەورە بووم بوو بە شیعر
من ڕۆژێکیان لە بەردەمی شەختە ئاوێنەی پاییزدا ڕاوەستابووم سەیری ساڵم و سەیری دەم و چاوی خۆم و دەست و پەنجەی خولیاکانم و جەستەم ئەکرد..!
لە پڕێکدا لە پشتەوە ئاگرێک هات
شەختە ئاوێنە توایەوە و.. ئاگر هات و
پەلیکێشا و ئیتر ساڵم و خولیاکانم و
دەست و پەنجە و دەم و چاوم
یەک لە دوای یەک
بوون بە نمەی زەنگیانەیی
سەر شان و ملی پاییز و
بوون بە دڵۆپی زیوینی..
سەر گەڵاکانی خەیاڵی و
منیش وەک شەختە توامەوە
دیسانەوە گەڕامەوە بۆ سەرچاوە و
تێکەڵ بە دایکم بوومەوە..
🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
ــــــــــــــــــــــ
لە کتێبی " #پاییزه_میوان "
بە دەنگی پڕ سۆزی ئیمپراتۆری شیعری جیهان
"شێرکۆ بێکەس"
.
#پاییزه_میوانی_بچکۆلە!
ــــــــــــــــــــــــــــــ
بەشی "۲"
🎀 @Sherko_bekas
۴.
بەرمدە!
شەماڵێک کە چەمکی کراسی ئاوریشمی
توتڕکێ گرتبووی. وای پێ وت
بەرمدە! من ئەچم بۆنێکی ئەو باخە
بۆ عەشقی ئەو کچە ئەهێنم!
بەرمدە! مانگەشەو کە هەورێ
ئەگریجەی گرتبوو. وای پێ وت
بەرمدە من ئەچم ئاوێنەم بەرامبەر
منداڵی هەڵەبجە ڕائەگرم!
بەرمدە قومرییەک کە داوی پژوپۆی
درەختێ گرتبووی، وای پێ وت
بەرمدە! من ئەچم نامەیەک
لە بەفری لووتکەوە
بۆ گڕەی گەرمەسێر ئەهێنم!
بەرمدە! من وتم کە تەمێک بەردەمی
پەنجەرەی گرتبووم، وام پێ وت
بەرمدە! من ئەچمە لای پاییز
جوانترین خەیاڵی مانگەشەو
بۆ ساتێ تەنیایی و ژوورەکەم ئەهێنم!
۵.
لەو شەوەزەنگە ڕەشەدا
گوڵ ئەستێرەیەک سەد گەڵای پەرەوازەی
پاییزێکی لە خنکان و لە نوقم بوون.
لە گۆماوێکدا ڕزگار کرد..
وەختێ ئەوان لەبەر چەپەری تاریکی
نە کەنار و نە بواری پەڕینەوە و
نەمردنیان نەئەبینی
بەڵام گوڵ ئەستێرەی خۆبەخش
بەرامبەریان لەو بەرەوە
چووە سەر تاشە بەردێک و
خۆی داگیرسان!
٦.
دایکم ئاوە و
کە گەورە بووم بوو بە شیعر
من ڕۆژێکیان لە بەردەمی شەختە ئاوێنەی پاییزدا ڕاوەستابووم سەیری ساڵم و سەیری دەم و چاوی خۆم و دەست و پەنجەی خولیاکانم و جەستەم ئەکرد..!
لە پڕێکدا لە پشتەوە ئاگرێک هات
شەختە ئاوێنە توایەوە و.. ئاگر هات و
پەلیکێشا و ئیتر ساڵم و خولیاکانم و
دەست و پەنجە و دەم و چاوم
یەک لە دوای یەک
بوون بە نمەی زەنگیانەیی
سەر شان و ملی پاییز و
بوون بە دڵۆپی زیوینی..
سەر گەڵاکانی خەیاڵی و
منیش وەک شەختە توامەوە
دیسانەوە گەڕامەوە بۆ سەرچاوە و
تێکەڵ بە دایکم بوومەوە..
🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
ــــــــــــــــــــــ
لە کتێبی " #پاییزه_میوان "
بە دەنگی پڕ سۆزی ئیمپراتۆری شیعری جیهان
"شێرکۆ بێکەس"
.
Telegram
attach 📎
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
#شەونخوونی
لەو شەوەدا
لەو دۆڵەدا
چراکان کوژابوونەوە
تاقە چرایەک ئەسووتا
ئەویش چرای شاعیرێ بوو
بە دیار برینی نەنووستووی
شیعرێکەوە دانیشتبوو..!
🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
#ئاوێنە_بچکۆلەکان
لەو شەوەدا
لەو دۆڵەدا
چراکان کوژابوونەوە
تاقە چرایەک ئەسووتا
ئەویش چرای شاعیرێ بوو
بە دیار برینی نەنووستووی
شیعرێکەوە دانیشتبوو..!
🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
#ئاوێنە_بچکۆلەکان
🎀 @Sherko_bekas
#چادر
ئەم چادرانە، سەروگەردن و
لاقی لە جەستە ڕاونراومانن.
ئەم چادارانە، پێستی گووراوی،
لە نامۆییدا، هەڵدراومانن.
ئەم چادرانە، سەرئەکەم بەژێر هەر یەکێکیاندا:
گوندێک ئەبینم، بە چیکچکانەوە،
کز دانیشتووە و کڕ، تێم ئەڕوانێ.
پیرە درەختێ، بەتانیی لەکۆڵ،
هەڵئەلەرزێت و
زەق تێم ئەڕوانێ.
چاوم لێیانە لەژێر چادردا
جۆگەلە و ڕووبار، لەسەر پشت کەوتوون
دووکەڵیان داوە بەسەر خۆیاندا و
هەر چاویان دیارە
گوێشم لێیانە، وەک ڕەز و کێڵگە،
هەڵئەقرچێن و ناڵەناڵیانە
گوڵە گەنمەکان، وەکوو کارژۆڵە تازە زاوەکان
بێ هەناو لاواز، کۆماونەتەوە و
سەریان خستۆتە کۆشی یەکەوە و،
وەکوو پەلکە گیا، وەکوو وردەبەرد،
ئەکڕوزێتەوە و، نرکەنرکیانە.
چاوم لێیانە، مامرەکانیش، بۆ گەڕانەوەی
جووجەڵەکانیان لەتاریکیدا هەر خول ئەخۆن و
گارەگاریانە.
ئەم چادرانە، سەروگەردن و
لاقی جەستە ڕاونراومانن.
ئەم چادرانە، ماڵە برینی
هۆبە بەهۆبەی شیعرەکانمانن.
🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
#ئاوێنە_بچکۆلەکان
.
#چادر
ئەم چادرانە، سەروگەردن و
لاقی لە جەستە ڕاونراومانن.
ئەم چادارانە، پێستی گووراوی،
لە نامۆییدا، هەڵدراومانن.
ئەم چادرانە، سەرئەکەم بەژێر هەر یەکێکیاندا:
گوندێک ئەبینم، بە چیکچکانەوە،
کز دانیشتووە و کڕ، تێم ئەڕوانێ.
پیرە درەختێ، بەتانیی لەکۆڵ،
هەڵئەلەرزێت و
زەق تێم ئەڕوانێ.
چاوم لێیانە لەژێر چادردا
جۆگەلە و ڕووبار، لەسەر پشت کەوتوون
دووکەڵیان داوە بەسەر خۆیاندا و
هەر چاویان دیارە
گوێشم لێیانە، وەک ڕەز و کێڵگە،
هەڵئەقرچێن و ناڵەناڵیانە
گوڵە گەنمەکان، وەکوو کارژۆڵە تازە زاوەکان
بێ هەناو لاواز، کۆماونەتەوە و
سەریان خستۆتە کۆشی یەکەوە و،
وەکوو پەلکە گیا، وەکوو وردەبەرد،
ئەکڕوزێتەوە و، نرکەنرکیانە.
چاوم لێیانە، مامرەکانیش، بۆ گەڕانەوەی
جووجەڵەکانیان لەتاریکیدا هەر خول ئەخۆن و
گارەگاریانە.
ئەم چادرانە، سەروگەردن و
لاقی جەستە ڕاونراومانن.
ئەم چادرانە، ماڵە برینی
هۆبە بەهۆبەی شیعرەکانمانن.
🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
#ئاوێنە_بچکۆلەکان
.
شیعری جوان چییه.. جگه له
سروەیەک وەختێ خونچەیەک
ماچ ئەکات و
یان شەپۆلێک وەختێ ئەبێ
بە جۆلانەی نەوڕەسێک و
یاخود خەیاڵی قەڵەمێ
ئەو وەختەی شەوی مانگەشەو
لەناو خەرمانەدا ئەنوێ!
@Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
سروەیەک وەختێ خونچەیەک
ماچ ئەکات و
یان شەپۆلێک وەختێ ئەبێ
بە جۆلانەی نەوڕەسێک و
یاخود خەیاڵی قەڵەمێ
ئەو وەختەی شەوی مانگەشەو
لەناو خەرمانەدا ئەنوێ!
@Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
#چەخماخە
بۆ هەموو هاوڕێ ئازیزەکانم و شیعر دۆستانم و گیانی قوربانییەکانمان لەوێ، بۆ کوردستانە ڕاپەڕیوەکەی "جگەرخوێن" پێشکەشە..!
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
بەشی "۱"
🎀 @Sherko_bekas
هەر خۆتان نین.
ئێوە کە هەورە تریشقەی پێش ڕێژنە و ئاوێنەکانی ڕووبار و بەژن و باڵای دار چنار و
سوورە گوڵ و پۆلە مەلی بەیانیانتان لەگەڵدا بێ
هەر خۆتان نین
هەموومانین!
ئێوە لەسەر ئەو جادانە
کە دەڕابەی هەرچی دوکان و بازاڕی داخراوە
لەگەڵتان بێ. چی خشتی تووڕەی دیوارە و
هەرچی پایەی کۆنکرێتی ڕاوەستاوی شارەکانە و
هەرچی شووشەی پەنجەرەیە و چاوی ماڵە
لەگەڵتان بێ
هەر خۆتان نین.
هەموومانین بە پەلکەگیا و بە پەنجەوە
بە هەناسە و بە شنەوە
بە قژی سەر و دەوەن و
بە بنچک و بە بێشکەوە.
هەر خۆتان نین
ئەوەی گەڵای دارستانی لەگەڵدا بێ،
چۆن تەنیایە؟!
ئەوەی خەونی منداڵان و چاوی ئاو و
ئەو هەموو پەیژەی گزنگ و
ئەو هەموو باڵەفڕێی زامانەی
لەگەڵدا بێ، چۆن تەنیایە؟!
ئەوەی "مەم و زین" ی خانی و
چاویلکەکەی بەدرخان و
سدارەکەی پیرەمێردی لەگەڵدا بێ
چۆن تەنیایە؟!
هەر خۆتان نین
وەختێ جادە بانگی کردن:
ئەو هەموو کورسیە چۆڵانەی قوتابخانە و
خاڵیبوونەوەی مزگەوت لە ویرد و نوێژ و
خاڵیبوونەوەی گەڕەک لە شەوقی یاری و
ساردبوونەوەی چای چایخانە و
ڕستەی پچڕاوی سەر تەختە و
ڕیشی نیوە نەتاشراو و
پاروویەکی نیوە خوراو
پێتان ئەڵێن:
هەر خۆتان نین
هەموومانین..
🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
ـــــــــــــــــــــــ
لە کتێبی
" #ئێوە_بە_خۆشەویستیم_ئەسپێرن "
بۆ هەموو هاوڕێ ئازیزەکانم و شیعر دۆستانم و گیانی قوربانییەکانمان لەوێ، بۆ کوردستانە ڕاپەڕیوەکەی "جگەرخوێن" پێشکەشە..!
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
بەشی "۱"
🎀 @Sherko_bekas
هەر خۆتان نین.
ئێوە کە هەورە تریشقەی پێش ڕێژنە و ئاوێنەکانی ڕووبار و بەژن و باڵای دار چنار و
سوورە گوڵ و پۆلە مەلی بەیانیانتان لەگەڵدا بێ
هەر خۆتان نین
هەموومانین!
ئێوە لەسەر ئەو جادانە
کە دەڕابەی هەرچی دوکان و بازاڕی داخراوە
لەگەڵتان بێ. چی خشتی تووڕەی دیوارە و
هەرچی پایەی کۆنکرێتی ڕاوەستاوی شارەکانە و
هەرچی شووشەی پەنجەرەیە و چاوی ماڵە
لەگەڵتان بێ
هەر خۆتان نین.
هەموومانین بە پەلکەگیا و بە پەنجەوە
بە هەناسە و بە شنەوە
بە قژی سەر و دەوەن و
بە بنچک و بە بێشکەوە.
هەر خۆتان نین
ئەوەی گەڵای دارستانی لەگەڵدا بێ،
چۆن تەنیایە؟!
ئەوەی خەونی منداڵان و چاوی ئاو و
ئەو هەموو پەیژەی گزنگ و
ئەو هەموو باڵەفڕێی زامانەی
لەگەڵدا بێ، چۆن تەنیایە؟!
ئەوەی "مەم و زین" ی خانی و
چاویلکەکەی بەدرخان و
سدارەکەی پیرەمێردی لەگەڵدا بێ
چۆن تەنیایە؟!
هەر خۆتان نین
وەختێ جادە بانگی کردن:
ئەو هەموو کورسیە چۆڵانەی قوتابخانە و
خاڵیبوونەوەی مزگەوت لە ویرد و نوێژ و
خاڵیبوونەوەی گەڕەک لە شەوقی یاری و
ساردبوونەوەی چای چایخانە و
ڕستەی پچڕاوی سەر تەختە و
ڕیشی نیوە نەتاشراو و
پاروویەکی نیوە خوراو
پێتان ئەڵێن:
هەر خۆتان نین
هەموومانین..
🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
ـــــــــــــــــــــــ
لە کتێبی
" #ئێوە_بە_خۆشەویستیم_ئەسپێرن "
دێیتە ڕۆحمەوە و تیشکیش نیت.
دێیتە لەشمەوە و خوێنیش نیت.
دێیتە چاومەوە و ڕەنگیش نیت.
دێیتە گوێمەوە و دەنگیش نیت.
تۆ نەهێنیی
خۆشەویستیت!.
🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
#زنەی_شیعر
دێیتە لەشمەوە و خوێنیش نیت.
دێیتە چاومەوە و ڕەنگیش نیت.
دێیتە گوێمەوە و دەنگیش نیت.
تۆ نەهێنیی
خۆشەویستیت!.
🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
#زنەی_شیعر
#ڕق
ئەمشەو تەم و مژی ڕقێ
پەردەی دڵی داگرتبووم
بۆیە چیم کرد من نەمتوانی
نە لێبوردن ببینم و
نە یەک وشەیش
بۆ خۆشەویستی بنووسم!
🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
#هەست_و_نەست
ئەمشەو تەم و مژی ڕقێ
پەردەی دڵی داگرتبووم
بۆیە چیم کرد من نەمتوانی
نە لێبوردن ببینم و
نە یەک وشەیش
بۆ خۆشەویستی بنووسم!
🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
#هەست_و_نەست
Şêrko_bêkes
#دوو_هەزار_وشە_بۆ_ساڵی_دوو_هەزار ــــــــــــــــــــــــــــــ بەشی "۱" 🎀 @Sherko_bekas ئەمە قسەی ئاوە، پێکەنینی ئاوە گریانی ئاوە، لەڕێ ڕەوەی دوو هەزار ڕووبارە سیمای زەماندا قسەی بەردە و هاواری بەردە لە یەکەمین ساتەوەختی هەناسەکانی زەمیندا سوڕانەوەی ژانە…
#دوو_هەزار_وشە_بۆ_ساڵی_دوو_هەزار
ــــــــــــــــــــــــــــــ
بەشی "۲"
🎀 @Sherko_bekas
هەموو ساڵێ ڕوخساری من ئەبوو بە پرسێکی تازە
ڕووم ڕووی کەڵەکێوییەکان و
چاوم ئاوێنەی گۆماو و
زارم ئەشکەوتی ساڵان بوو.
لە دوندەوە ئاگرەکان تلۆربوونەوە و
ئاتشگەکان ساردبوونەوە
"موغ" هەڵات و دەم و چاوم کوژایەوە.
ئاسمان بەسەر مندا ڕوخا و
بووم بە ژێر تەمی ساڵەوە و
خواوەندەکانی خۆم ون کرد!
زەوی هەر ئەسووڕێتەوە و
شەوم درێژ ئەبێتەوە و
دەنگم ناگاتە هیچ خوایەک..
تەماشام چقڵ دەرئەکات.
سەرنجم بووە بە ڕێگای شمشێری نوێی
لە لمەوە هێرش بردوو
بۆ سەر جەستەی وشەکانم،
بۆ سەر پاشماوەی دواخۆزگەی ئاتەشگەدەم
بیابان ئاخم قووت ئەدا و
بیابان خۆڵی هێناوە، لەگەڵ پەیامێکی نوێدا
لەناو بەهەشتێکی نوێدا، لەناو دۆزەخێکی نوێدا
بۆ ڕێگاکانی هەناسەم.
ساڵ شمشێر بوو بۆ سەر پەڕاندنی دەنگم
ساڵ ئاگر بوو بۆ سووتان و هەڵقرچانی بەفری جەستەم
ساڵ هەر سیمای حەلیفە بوو لەناو زریانی غەزەبدا
ساڵ سێ سەدوو شەست و هێند دەمە چەقۆ بوو
لەناو دڵە بچکۆلەکەی مندا.
ژان منە و بووە بە ڕۆژگار و شەوگار
کارەسات منە و بووە بە سەعات
مەرگیش منە و بووە بە مەرگی ڕۆژهەڵات
ڕۆخساری من خەریتەیە لە بەردەمی شیرەکاندا
لەبەردەمی ڕمەکاندا.
لە بەردەمی مەنجەنیق و
لە ژێر سمی بەڵاکاندا.
ساڵ ئۆردوە و دێتە سەرم
ساڵ دووکەڵکێشی مێژوویە
ساڵ حەریقە و تێم بەرئەبێ
ساڵ شەخته بەندانی ڕەنگە و
تەمەنیشم تابلۆی ئەوە.
ساڵ سەرچاوەی نامۆییە و
ئەم لەشەیشم ڕووبارێکی درێژی ئەو.
بەمجۆرە ڕووکی ساڵ،
زاووزێی بە ترسی منەوە ئەکرد!
بەمجۆرە ڕووەکی ساڵ،
دارستانەکانی ساڵ، شاخەکانی ساڵ
ڕێ و بانەکانی ساڵ،
بۆنی تیژی نوشوستی منیان گرت.
🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
#ژن_و_باران
.
ــــــــــــــــــــــــــــــ
بەشی "۲"
🎀 @Sherko_bekas
هەموو ساڵێ ڕوخساری من ئەبوو بە پرسێکی تازە
ڕووم ڕووی کەڵەکێوییەکان و
چاوم ئاوێنەی گۆماو و
زارم ئەشکەوتی ساڵان بوو.
لە دوندەوە ئاگرەکان تلۆربوونەوە و
ئاتشگەکان ساردبوونەوە
"موغ" هەڵات و دەم و چاوم کوژایەوە.
ئاسمان بەسەر مندا ڕوخا و
بووم بە ژێر تەمی ساڵەوە و
خواوەندەکانی خۆم ون کرد!
زەوی هەر ئەسووڕێتەوە و
شەوم درێژ ئەبێتەوە و
دەنگم ناگاتە هیچ خوایەک..
تەماشام چقڵ دەرئەکات.
سەرنجم بووە بە ڕێگای شمشێری نوێی
لە لمەوە هێرش بردوو
بۆ سەر جەستەی وشەکانم،
بۆ سەر پاشماوەی دواخۆزگەی ئاتەشگەدەم
بیابان ئاخم قووت ئەدا و
بیابان خۆڵی هێناوە، لەگەڵ پەیامێکی نوێدا
لەناو بەهەشتێکی نوێدا، لەناو دۆزەخێکی نوێدا
بۆ ڕێگاکانی هەناسەم.
ساڵ شمشێر بوو بۆ سەر پەڕاندنی دەنگم
ساڵ ئاگر بوو بۆ سووتان و هەڵقرچانی بەفری جەستەم
ساڵ هەر سیمای حەلیفە بوو لەناو زریانی غەزەبدا
ساڵ سێ سەدوو شەست و هێند دەمە چەقۆ بوو
لەناو دڵە بچکۆلەکەی مندا.
ژان منە و بووە بە ڕۆژگار و شەوگار
کارەسات منە و بووە بە سەعات
مەرگیش منە و بووە بە مەرگی ڕۆژهەڵات
ڕۆخساری من خەریتەیە لە بەردەمی شیرەکاندا
لەبەردەمی ڕمەکاندا.
لە بەردەمی مەنجەنیق و
لە ژێر سمی بەڵاکاندا.
ساڵ ئۆردوە و دێتە سەرم
ساڵ دووکەڵکێشی مێژوویە
ساڵ حەریقە و تێم بەرئەبێ
ساڵ شەخته بەندانی ڕەنگە و
تەمەنیشم تابلۆی ئەوە.
ساڵ سەرچاوەی نامۆییە و
ئەم لەشەیشم ڕووبارێکی درێژی ئەو.
بەمجۆرە ڕووکی ساڵ،
زاووزێی بە ترسی منەوە ئەکرد!
بەمجۆرە ڕووەکی ساڵ،
دارستانەکانی ساڵ، شاخەکانی ساڵ
ڕێ و بانەکانی ساڵ،
بۆنی تیژی نوشوستی منیان گرت.
🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
#ژن_و_باران
.
زستانە، باڵندەی بەفرینت لە شامە
شام لەبەر باراندا ئەیبینی
ئاسکێکی چاو شینه
ئەترسێ و ئەلەرزێ و باڕژنی هاواری
بۆ ئاوی زیندانی و
کەلەپچەی مەچەکی درەخت و شەقامە.
🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
شام لەبەر باراندا ئەیبینی
ئاسکێکی چاو شینه
ئەترسێ و ئەلەرزێ و باڕژنی هاواری
بۆ ئاوی زیندانی و
کەلەپچەی مەچەکی درەخت و شەقامە.
🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس