Telegram Web Link
دعِ النَّاس وشأنهم

◉ قال الإمام الشافعي: «لو اجتهدت كلَّ الجهد على أن ترضي النَّاس كلَّهم فلا سبيل إليه، فإذا كانَ كذلك فأخلص عملكَ ونيَّتكَ لله»

◉ ئیمامی شافعی دەفەرمووێت: «ئەگەر هەموو هەوڵ و کۆششی خۆت بدەی بۆ ڕازی کردنی خەڵک لە خۆت هیچ ڕێگایەک نیە بۆ ڕەزامەندیان، جا ئەگەر وا بوو کار و نیەتت بۆ پەروەردگار خاڵس بکەوە»

⌯ كتاب مناقب الشافعي (١٧٣/٢).
🔰ناوەندی سەڵاحەدین ئەیوبی

🔶کردنەوەی خولی سێیەم خوێندن بۆ قۆناغی سەرەتایی ڕادەگەیەنێت..

♻️پوختەیەک لە پەیمانگای ناوەندی سەڵاحەدین:

پەیمانگایەکی تایبەتە بە خوێندنی زانستە شەرعیەکان لە چوار قۆناغ پێکهاتووە، هەر قۆناغێک ماوەکەی شەش مانگ دەبێت، و بەسەر دوو وەرز دابەشدەکرێت، وە هەر وەرزێک ماوەکەی سێ مانگ دەبێت.

تایبەتمەندیەکان:

١- ماوەی خولەکە شەش مانگ دەبێت.
٢- خولەکە بۆ هەردوو ڕەگەزە، لێیان و خوشکان.
٣- دیاری تایبەت دەبەخشرێتە یەکەمەکان.
٤- خوێندکار دوای تەواوکردنی هەر چوار قۆناغەکە بڕوانامەی پەیمانگاکەی پێدەدرێت.

✔️مەرجەکانی بەشداری کردن:
١- پێویستە خوێندکار خوێندن و نووسین بزانێت.
٢- پەیوەست بوون بە خولەکە تا تەواوی بوونی.

📚پڕۆگرامی خوێندن:
١- بیروباوەڕ.
٢- فیقھ.
٣- تەجوید.
٤- تەفسیر.
٥- فەرموودە.
٦- دەستەواژەی فەرموودە.
٧- ژیاننامەی پێغەمبەر ﷺ.
٨- زمانی عەڕەبی.
٩- تەزکیەی نەفس.
١٠ ڕەفتار و خوڕەوشتی شەرعی.

بو بەشداری کردن و ناونووسین پەیوەندی بەم ئەکاونتانەی خوارەوە بکەن:

بۆ پیاوان:
https://www.tg-me.com/Aram_nawande
https://www.tg-me.com/Dana_nawande

بۆ ئافرەتان:
https://www.tg-me.com/basheafratan
- لا تنسوا الصلاة على رسول الله ﷺ

◉ قال الإمام الشافعي: «يكره للرجل أن يقول: قال الرسول، ولكن يقول: قال رسول الله ﷺ تعظيماً لرسول الله ﷺ»

◉ ئیمامی شافعی دەفەرمووێت: «مەکروهە لەبۆ پیاو بڵێ: پێغەمبەری خوا وای فەرموو، بەڵکو دەبێ بڵێ: پێغەمبەری خوا ﷺ وای فەرموو لەبەر گەورەیی پێغەمبەری خوا ﷺ»

⌯ ذم الكلام للهروي (١٦٩/٥).
والله لن يصلوا إليك ولا إلى
ذرَّات رملٍ من تراب خطاكَ ﷺ
#الدعاء

❖ كان سعيد بن جبير (ت ٩٥ه‍): إذا صلى العصر لم يكلم أحدًا حتى تغرب الشمس: كان ينشغل بالدعاء.

❖ قال الإمام ابن قيم الجوزية: «وهذه الساعة هي آخر ساعة بعد العصر، يُعَظِّمُها جميع أهل الملل»

❖ سەعيدی کوڕی جبير (ت ٩٥ه‍) کاتێک نوێژی عەسری دەکرد قسەی لەگەڵ کەس ناکرد تاکو ڕۆژ ئاوا دەبوو: سەرقاڵی دوعا کردن دەبوو.

❖ پێشەوا ابن قيم الجوزية دەڵێت: «ئەم کاتە کۆتا کاتی دوای عەسرەی ڕۆژی هەینی، خەڵکی هەموو میللەتەکان بەگەورەی دائەنێن»

⌯ زاد المعاد (٣٨٤/١).
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
#الصوفية

◉ قال الإمام الشافعي: «لا يكون الصُّوفي صوفيًا حتى تجتمع فيه أربع خصال: كسول، أكول، شؤوم، كثير الفضول»

◉ ئیمامی شافعی دەفەرمووێت: «سۆفی نابێتە سۆفی تاکو چوار ڕەوشتی تیا نەبێت: تەمبەڵی، زۆر خۆری، شووم بینین، زۆر فزوڵ»

⌯ كتاب مناقب الشافعي (٢٠٧/٢).
#الليل

❖ عن الربيع بن سليمان أنه قال: «قد نمت في منزل الشَّافعي ليالي كثيرة فلم يكن ينام [من الليل] إلا أيسره»

❖ پێشەوا الرّبيع دەڵێت: لەماڵی شافعی زۆر شەو خەوتووم ناخەوت لە شەودا ئیللا کەمێک نەبێت»

⌯ كتاب مناقب الشافعي (١٥٧/٢).
[غُسلُ يَومِ الجُمُعَةِ]

◉‏ قال الإمام الشافعي رحمه الله:
«ما أحب لأحد ترك غسل يوم الجمعة، وما علمتني تركته قط في برد ولا في حر»

◉‏ ئیمامی شافعی رحمه الله دەفەرمووێت:
«پێم خۆش نیە بۆ هیچ کەسێک وازبێنێ لە خۆشۆردنی ڕۆژی جومعە، وە من وازی لێناهێنم قەت نە لە سەرمادا وە نە لە گەرمادا»

⌯ كتاب الأم للشافعي (٢٣٩/١).
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
#أهل_التوحيد

❖ قال رسول الله ﷺ: "مَا لِي وما للدُّنيا، ما أنا فِي الدُّنيا إلَّا كَراكِبٍ استَظلَّ تحتَ شَجرةٍ ثمَّ راحَ وترَكَها".

◉‏ قال الإمام الشافعي: «طلبُ فُضول الدُّنيا عقوبةٌ عاقب الله بها أهل التَّوحيد»

❖ پێغەمبەری خوا ﷺ دەفەرمووێت: "چیم لە دونیا داوە و دونیا چی لە من داوە، نمونەی من لە دونیا وەک ڕێبوارێکە وایە لە ژێر دارێک پشووی دا و دواتر ڕۆیشت وازی لێهێنا".

◉‏ ئیمامی شافعی دەفەرمووێت: «داواکردنی شتانێکی زیاد لە پێویست لە دونیا سزایەکە پەروەردگار ئەهلی تەوحیدی پێ سزا داوە»

⌯ كتاب مناقب الشافعي (١٦٩/٢).
إنا لله وإنا إليه راجعون
اللهم أجرنا في مصيبتنا وأخلف لنا خيرا منها
#صدقة_الحي_عن_الميت

◉‏ أخبرنا الربيع بن سليمان قال: حدثنا الشافعي إملاء قال «يلحق الميت من فعل غيره وعمله ثلاث: حج يؤدى عنه، ومال يتصدق به عنه أو يقضى، ودعاء، وإنما قلنا بهذا استدلالاً بالسنة في الحج خاصة والعمرة مثله قياساً»

◉‏ ئیمامی شافعی دەڵێت: «مردوو سێ شتی پێدەگات لە دوای مردنی: حەجێک لە جیاتی ئەنجام بدرێ، وە پارەیەک بکرێتە سەدەقە یان قەرزێک بدرێتەوە لە جیاتی، وە دوعا، وە ئەم قسەیەمان کرد لەبەر ئەو بەڵگەیەی هاتووە لە سوننەت، وە حەج بەتایبەت کە جائیزە لە جیاتی ئەنجام بدرێ وە عومرەش قیاس لەسەر حەج»

⌯ كتاب الأم للشافعي (١٢٦/٤).
هەرکەسێک خودای خۆش بوێت، یاسای ئەوی خۆشدەوێت..
[جیاوازی زاناو نەزان]

◉ قال الأصمعي: سمعت الشافعي يقول: «العالم يسأل عما يعلم وعما لا يعلم، فيثبت ما يعلم، ويتعلم ما لا يعلم، والجاهل يغضب من التعلم، ويأنف من التعليم»

◉ الأصمعي دەڵێت: گوێم لە شافعی بوو دەیفەرموو: «زانا پرسیار دەکات لەوە دەیزانێ و نایزانێت، بۆ ئەوەی دڵنیا بێت لەوەی دەیزانێ، وە فێربێت ئەوەی نایزانێت، وە نەزان توڕە دەبێت لە فێربوون، وە خۆی بە گەورە دەزانێ لە فێرکردن»

⌯ تاريخ ابن عساكر (١٥/٢).
#الوتر

قال رسول الله ﷺ: «من خاف أن لا يقوم من آخر الليل فليوتر أوله، ثم ليرقد» رواه مسلم (٧٥٥).

◉‏ قال الإمام الشافعي: «الوتر.. من تركها كان أسوأ حالًا ممن ترك جميع النوافل في الليل والنهار»

پێغەمبەری خوا ﷺ دەفەرمووێت: «ئەوی ترسا لەکۆتای شەو هەڵنەستێ با نوێژی وتر لەسەرەتای شەو بخوێنێ، دواتر بخەوێت» رواه مسلم (٧٥٥).

◉‏ ئیمامی شافعی دەڵێت: «نوێژی وتر.. ئەوەی وازی لێ بێنێت حاڵی خراپترە لەو کەسەی واز لەهەموو سوننەتەکانی شەو و ڕۆژ دێنێت»

⌯ كتاب الأم للشافعي (٨٧/١).
#العلم

◉‏ قال الإمام الشَّافعيُّ:
«ليس العلم ما حفظ، إنما العلم ما نفع»

◉‏ ئیمامی شافعی دەفەرمووێت:
«عیلم لەبەرکردن نیە، عیلم سوود وەرگرتنە»

⌯ حلية الاولياء (١٢٣/٩).
#الحديث

❖ قال الرَّبيع بن سليمان: سمعت الشَّافعي - وذكر حديثًا - فقال له رجلٌ: تأخذ بالحديثِ؟ فقال لنا - ونحن خلفه كثير -: «اشهدوا أنِّي إذا صحَّ عندي الحديث عن رسول الله ﷺ، فلم آخذ به، فإنَّ عقلي قد ذهب»

❖ پێشەوا الرَّبيع ـی کوڕی سليمان دەڵێت: ئیمامی شافعی - باسی فەرموودەیەکی کرد - پیاوێکیش پێی وت: کار بەم فەرموودەیە ئەکەیت؟ ئیمامی پێی وتین - و ئێمەش زۆر بووین -: «شایەت بن ئەگەر فەرموودەیەک لە پێغەمبەرەوە ﷺ هات و سەحیح بوو، وە من کارم پێ نەکرد، بزانن کە من عەقڵم لە دەسداوە»

⌯ حلية الأولياء (١٠٧/٩
).
2024/11/14 15:30:01
Back to Top
HTML Embed Code: