Telegram Web Link
Forwarded from رسول الکوردي
بۆتی Making Bot 🤖

ئەم بۆتە تایبەتە بە دروست کردنی بۆتەکانی تەلەگرام ئەتوانی بۆتیکی تایبەت بە خۆت دروست بکەیت لە رێگای ئەم بۆتەوە
🔗

بۆتەکە تازەیە و لەماوەی جەند رۆژیکی تر جەندین بۆتی جیاوازی بۆ زیادەکری ئیوەش ئەتوانن دروستیان بکەن بە خۆرای
❤️

بەکارهێنانی ئاسانە ⚙️

لە بۆتی
@BotFather بۆتیک دروست ئەکەیت و تۆکن بۆتەکە دەنێری بۆ ئەم بۆتەوە راستەوخۆ بۆتەکە دروستەبی
Forwarded from ᯓ˹ˢᵃ 𝙎𝗔𝙍𝗞𝗔𝗨𝙏 🖤🍺
لێرەوە بۆتیک دروست بکە @SAA0BOT
Forwarded from ᰔᩚ🫧🤎‎﮼بارانی،خۆشەویستی (ß Λ Ŕ Ɛ Z Λ Ĥ M Λ D ❄️💛)
زەریانەکەم بێرەوە کانیاوی خۆزگەکان
تا وەرزی غەزەل سەوز کا قافییەک لە نیگا ڕەنگامەکانی هیواتەوە..
"ماتەم"


وەرگیراو
Forwarded from ᰔᩚ🫧🤎‎﮼بارانی،خۆشەویستی (ß Λ Ŕ Ɛ Z Λ Ĥ M Λ D ❄️💛)
"پشکۆی پێکەنین"

عەتری بسکەی  نمنمۆکەت دەنگی لەم ڕێ و ناوە دێ
ڕۆژ کە ئـەڕوێ  بۆنـی زەردەت  بەم دەلاقەی باوە دێ

کوڵمـی گڕگـرتووت  لە دەوری بووکـە بەفرینەی شێعر
ئاوری  ئەشقـە و نیشانـەی  بەو بـزەی  نێو چاوە دێ

بـۆ  پیـاسـەی  ڕێـی زرێبـارت  وشـەم گۆڤـەنـد  ئەکا
کاتێ پەلکەت لەنجە  دەفرۆشێ و شنەش لەو لاوە دێ

با بـە قـووڵـی  تێبگـا  ڕۆحی  بـزەم کاتـێ کـە دێـی
تا بڵــێ  عـەتـری   گـوڵان  و  نۆبـەرەی  لاولاوە دێ

گوڵ لە پشکـۆی  پێکەنینت  دێ دەسـا کێشی غەزەل
چەپکە تیشکـێ لـەو چـریکــەی فاعیلاتـون ناوە دێ

زوڵفـی  سافـی  بێ  کراتینت  بە پەیکـێ ڕەنگی مەی
ئارەقـی  لێ  هەڵدەچـۆڕێ و مەستی تاری خـاوە دێ

بێچوە کەروێشکی حەسارت دوو بە دوو دێن و دەچن
کاتێ خشپـەی پەنجەکانـی شێعری (ماتەم) واوە دێ.

"ماتەم"
سۆزی مەستانە

دڵ دەنێمە باوەشی لاوی و بە پیری تۆوە دێم
ئەشقی تێزاوە و بە ڕۆحی پڕ بەری  ئاسۆوە دێم

چەمکی خامە و ڕستەکانم لێی ئەزێ سۆزی ئەوین
با تەزێ هەنگاوی چرکەی ڕووی زەمەن، بەو هۆوە دێم

تا ئەوینم  هەڵقوڵێ  کزکز  بە میهەنگ  و  چپەی
قوم بە قوم دێم و بە ئیمای شێتی ئەو ئەبرۆوە دێم

من ئەوینێکی  مودێڕنی  بێ  بەهانەم پێیە بۆت
سۆزی مەستانەم  نوێخوازە و بەدەم  ڕۆژبۆوە دێم

بۆی هەناسەی نازی ئاواز و مەزەی سازی غەزەل
دێ، بە چاوانم کە هاتم بەو بەرامە و بۆوە دێم

بێ شریخە هەوری بەختم دادەکا سەروای نیگا
دێم هەتا دەتکێمە ڕووت و دوور لە ڕووی بەدگۆوە دێم

گەرمە دەنگی پێکەنین ئەی شۆخی ئاوارەی خەیاڵ
گڕ ئەدا ئاهەنگی شادی و بەم بزەی پشکۆوە دێم

تاڵە کەزیێ سێبەری پارکێ ئەگۆڕێ و قاوەکەیش
چێژی شیرینی دەبەخشێ و دێم لەسەر ئەژنۆوە دێم

چاوەکانت گەر بدا ئیزنێ بە ماتەم ڕەمزی هەست
دڵ دەنێمە باوەشی کۆڵ و بەرەوڕووی تۆوە دێم.

ماتەم
ھەموو شتێک تێپەڕی بێ ئەوەی لە یەک تێپەڕین،

<104>
#bareza9388
2024/09/28 13:21:47
Back to Top
HTML Embed Code: