Telegram Web Link
لە قسەی
خەڵک مەترسە ئەوە تەنھا
بیرکردنەوەی ئەوانە نەک
ڕاستی ژیانی تۆ...

🤍🤲🏼
خودای گەورە
توشی سەختیت ئەکات،
چونکە خۆشی ئەوێیت،
چونکە ئەتبینێت لێی دوور ئەکەویتەوە،
توشت ئەکات بۆ ئەوەی؛
لێی نزیک بیتەوە...
بانگی بکەیت...
بگریت و لە سەر یەک بڵێی خوایەگیان لێم خۆشبە... بمبورە!
بۆ ئەوەی دان بە هەڵەکانتا بنێی!
خودا هەرگیز نایەوێ دڵتەنگ بیت،
ئەو هەرگیز ئازاری ناوێ بۆ تۆی بەندە ..
ئەو تەنها تاقیت ئەکاتەوە،
نزیکت ئەکاتەوە،
تەماشات ئەکات...
پاشانیش..
دەرویەکی خێری وات لێ ئەکاتەوە کە بە هیچ شيوەیەک بە خەیاڵتا نەهاتبێ ..
بۆیە هەموو کات سوپاس گوزار بە..


🤍🌸
بەختەوەری واتە
هەموو ڕۆژێک ناوت لە نزای کەسێکدا هەبێت بەبێ ئەوەی خۆت هەستی پێ بکەی..

🤍🤲🏼
ئارامگرتن نیوەی ئیمانە
یەقینیش ھەموو ئیمانە

الصَّبْرُ نِصْفُ الْإِيمَانِ
وَالْيَقِينُ الْإِيمَانُ كُلُّهُ

عبدالله بن مسعود رضي الله عنه

🤍🌸
ئەگەر دەردی یەک تیمار نەکەین،
ئەگەر دڵی یەک خۆش نەکەین،
ئەگەر بەدەمی یەکەوە نەچین،
ئەگەر بۆ یەک نەبین،
ئەگەر لەیەک نەبورین،
نەبونمان چاکترە لەبونمان..

🤍🙂
ئارامگری شتێك نییە بە ڕوووكەش ڕووبدات و دەركەوێت ئارامگری لە قوڵایی ناخەوە سەر هەڵدەدات.
كاتێك پەیامبەری نازدار ﷺ خەمباربوو، ئەم فەرمایشتە جوانەی فەرموو: ”چاوەكان فرمێسك دەڕێژن، دڵ هەست بە خەم دەكات، وەلێ زار هیچ شتێك دەرنابڕێت جگە لەوەی پەروەرێن پێێ ڕازیە” ئەمە ئارامگرییە.
هەست بە خەمباری دەكات و فرمێسك دەڕژێت، وەلێ سكاڵا لە پەروەرێن ناكات.
ئەمە مانای ناڕازیبوون نیە، بەڵكوو وەكو مرۆڤێك هەست بە خەمی لەدەستدانی ئازیزێك دەكات.

🤍🤲🏼
"مَا وَدَّعَكَ رَبُّكَ وَمَا قَلَىٰ"

"پەروەردگارت نەجێی ھێشتووی
نە لە بیریـشی ڪردووی "

🤍🤲🏼
وَمِن شَرِّ حَاسِدٍ إِذَا حَسَدَ (الفلق: ٥)

خوایه‌ په‌نا ئه‌گرم به‌ تۆ له‌ شه‌ڕو خراپه‌ی حه‌سوود، كه‌سێك كه‌ حه‌سوودی به‌ خه‌ڵكى ئه‌بات و به‌و به‌شه‌ی كه‌ خوای گه‌وره‌ پێی به‌خشیووه‌ ڕازی نیه‌و ئاواته‌خوازه‌ خه‌ڵكى زه‌ره‌رو زیانیان لێ بكه‌وێ، خوای گه‌وره‌ نیعمه‌تی به‌ كه‌سێك داوه‌ ئاواته‌خوازه‌ ئه‌و نیعمه‌ته‌ نه‌مێنێ ئیتر بۆ ئه‌م بێت یان بۆ ئه‌م نه‌یات ئه‌و هه‌ر حه‌سووده‌، خوایه‌ په‌نا ئه‌گرم به‌ تۆ له‌ شه‌ڕو خراپه‌ی مرۆڤی حه‌سوود كاتێك كه‌ حه‌سوودی ئه‌بات خوایه‌ په‌نام بده‌و بمپارێزه‌

🤍😞
ئارام بگرە
ڕۆژێک دێت دوعاکانت هەمو ژیانت ئەگۆڕێ و
هەموو ناخۆشیەکت لەبیر ئەباتەوە ..
ئەو موجیبە ..

🤍🤲🏼
زۆرت تێپەڕاندووەو کەمـت ماوە
هەرگیـز نەکەیت بێ هیوا بیت
پەروەردگار تەنها سەیری ئارامیت دەکات
سەیری خۆت بکەو بزانە تا چەند پشتت
بەخوا بەستـووە

🤍🤲🏼
ئەگەر خودا شتێکی بۆ تۆ دانابێت
سوێند بە خودای گەورە هەموو مرۆڤەکانی سەر زەوی کۆببنەوە بۆ ڕێگری کردن له بوونی ئەو شتە بۆتۆ هێشتا ناتوانن
خوای باڵادەست بە معجیزە ئەیخاتە بەردەستی تۆ
دەسەڵاتی خۆی پشانی تۆش و هەموو کەسانەش دەدات کەڕێگر بوون
بۆیە خەم مەخۆ لەنەبوونی شتەکان
خەم مەخۆ لەوەی کە هێشتا چاوەڕوانی گەیشتی ئەو شتەی کەزۆر تامەزرۆی ....

🤍🤲🏼
چ دیارێکت بو هێناومە ؟!
پشیلەێک ☹️💚😂
هەواڵێکی دل خوشکەر 😌💚
2025/02/06 22:24:10
Back to Top
HTML Embed Code: