Telegram Web Link
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
‎خۆشەویستی لای جەلادەت وەک مۆسیقا بوو، وەک چۆن لە مۆسیقادا دواجار مرۆڤ نازانێت دەیەوێت بڵێت چی، لە خۆشەویستی ڕاستەقینەشدا مرۆڤ نازانێت دەیەوێت بڵێت چی. کێشەکە هەر بێتوانایی زمان و کەم قودرەتی وشە نەبوو لە تەعبیرکردندا، بەڵکوو ئەوە بوو کە دواجار خۆشەویستی ڕاستەقینە وەک مۆسیقا ئامانجێکی نییە، تەفسیرێکی نییە بۆ لێرەیە و چی دەوێت، کە توانی تێبگات چی دەوێت، لەوە دەکەوێت خۆشەویستی بێت، کە ڕوخسارێکی نەگۆڕ و تەفسیرێکی کۆتایی وەرگرت ئیتر دەمرێت. خۆشەویستی ئەوەیە کە شادومانی بە بوونی ئەم مرۆڤە لەسەر زەوی، شادومانییەک هیچ مەبەستێکی لەپشت نییە، عاشقێکی ڕاستەقینە یەکێکی خۆشناوێت لەبەر ئەوەی جوانە، بەویقارە، ئەفسوناوییە، بەڕەوشتە، بەمەکرە یان هەر سیفەتێکی بێ مانای تر. بەڵکوو لەبەر ئەوەی ئەوە تەنیا ڕێگایە بیر لە هیچ غایەتێک نەکاتەوە.

‎لە ڕۆمانی: “شاری مۆسیقارە سپییەکان”
‎نووسەر: #بەختیار_عەلی

Video: koketit Text: bachtyar.ali


#ڕاوێژیسم #وێژەی_کوردی #kurdishnovel #kurdish
دە وەرە دەی
کۆتری شەرمت بەڕەڵاکە و
لەسەر برینی تەنیاییم، چاو لێک بنێ.

"ئەنوەر مەسیفی"
Forwarded from اتچ بات
Mehmet Uzun: “Edebiyat xwedî hêzek jîndar e. Jiyanê watedar dike, nemabûnê dizivirîne geșbûnê, ji berxwedanê re dibe çavkanî. Tirsê dizivirîne cesaretê, yên ketî ra dike, tunebûnê dizivirîne hêviyê .”

▫️#محەممەد_ئوزون (٢٠٠٧ - ١٩٥٣) نووسەر و ڕۆماننووسی کورد، ڕێبەندانی ساڵی ١٩٥٣ لە سوێرەکی (رحا) باکووری کوردستان لە دایکبووە و ساڵی ٢٠٠٧ لە نەخۆشخانەی شاری ئامەد (دیاربەکر) کۆچی دوایی کرد. ئوزون دامەزرێنەری ڕێکخراوی پێنووسی کورد لە سوید، خاوەنی حەوت ڕۆمانە بە زمانی کوردی کە یەکەم ڕۆمانی بە نێوی "تۆ" لە ساڵی ١٩٨٥ بڵاو کردەوە. ھەروەھا ئەو گەلێک لێکۆڵینەوە و ھەڵبەستی نووسیوە و بڵاوی کردووتەوە، کە یەکێک لە ھەڵبەستە درێژەکانی بە ناوی "دەستانا عەگیدەکی" لە لایەن ھونەرمەند جوان حاجۆ کراوەتە گۆرانی. ئەو جگە لە زمانی کوردی، گەلێک بەرھەمی بە زمانەکانی ئینگلیسی، سویدی و تورکیش نووسیوە. ئەمڕۆکە ھەندێک لە توێژەران، ئەو وەک سەرکێشی ڕۆمانی کوردی مۆدێرن دەپەژرێنن و بەرھەمی ئەو لە ڕیزی ئەو بەرھەمانەن کە زۆر دەخوێندرێنەوە و خوێنەرانێکی زۆر حەزی پێ دەکەن، بە تایبەتی ڕۆمانەکانی "سیا ئەڤینێ" و " ڕۆنی مینا ئەڤینێ، تاری مینا مرنێ" گەلێک بەرچاوترن و ئەم دوو ڕۆمانەی بۆ گەلێک زمانی بیانی وەرگێڕدراونەتەوە. ئوزون بە ھۆی خەبات و نووسین بە زمانی کوردی، چەند جاران لە لایەن دەستەڵاتی تورکان خرایە بەندیخانەوە و ھەر بە ھۆی ئەم کێشەوە، ھاوینی ساڵی ١٩٧٧ باکووری کوردستانی بەجێ ھێشت و بۆ ساڵانێکی دوور و درێژ لە وڵاتی سوید مایەوە. لە سوید ئەندامی کارای "پێنی سوید" بوو و ساڵی ٢٠٠١، خەڵاتی Torgny Segerstedtی سویدی وەرگرت. ساڵی ٢٠٠٥ گەڕایەوە باکوور و ھەر لە کۆتایی ئەم ساڵەدا کۆڕێکی ڕێزلێنان لە لایەن حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە ھەولێری پایتەخت بۆ ئوزون بەڕێوە چوو. ٢٩ی گوڵانی ٢٠٠٦ دەرکەوت کە ئوزون تووشی نەخۆشی شێرپەنجەیە و سەرەتا لە نەخۆشخانەی زانکۆی کارۆلینسکی ستۆکھۆڵم خەوێندرا و پاشان و بۆ چارەسەری چوو بۆ ئامریکا، لێ مخابن ئوزون ١١ی ڕەزبەری ساڵی ٢٠٠٧ لە نەخۆشخانەی ئامەد کۆچی دوایی کرد و بۆ ھەمیشە نیشتمانی بەجێھێشت.

بەرھەمەکانی محەممەد ئوزون:
کوردی:
- تو، (ڕۆمان، ١٩٨٤).
- ڕۆژەک ژ ڕۆژێن ئەڤدالێ زەینکێ(ڕۆمان، ١٩٨٧).
- مرنا کالەکی ڕند (ڕۆمان، ١٩٨٩).
- سیا ئەڤینێ(ڕۆمان، ١٩٨٩).
- دەستپێکا ئەدەبیاتا کوردی، کتێبی لێکۆڵینەوە، ئانکارا١٩٩٢.
- ھێز وو بەدەویا پێنووسێ، پەخشان، ١٩٩٣.
- ئانتۆلۆژیا ئەدەبیاتا کوردی، ٢بەرگ، ١٩٩٥.
- بیرا قەدەرێ، ستۆکھۆڵم (ڕۆمان، ١٩٩٨).
- ڕۆنی مینا ئەڤینێ تاری مینا مرنێ (ڕۆمان، ١٩٩٨).
- ھاوارێ دیجلەیێ١(ڕۆمان، ٢٠٠١).
- ھاوارێ دیجلەیێ٢(ڕۆمان، ٢٠٠٣).

ئینگلیسی:
• Mehmed Uzun, "Words Washed by the Waters of the Euphrates", International Journal of Kurdish Studies, Vol.14, No. 1&2,pp.36-40, 2000.
• Mehmed Uzun, The Kurdish Renaissance in Exile, The Journal of the International Parliament of Writers, Vol. 1, Jan. 2001, pp.67-78.
• Mehmed Uzun, The Nature of Fiction, Index on Censorship Journal, vol.4, 2001.
• Mehmed Uzun, Diyarbakir: the slap in the face, International Journal of Kurdish Studies, Jan. 2003.

بە ئەڵمانی:
• Im Schatten der verlorenen Liebe, Roman
• Einführung in die kurdische Literatur, St. Gallen 1994

بە سویدی:
• I skuggan av en förlorad kärlek (werg. Ingmar Björkstén), Ordfront förlag, Stokholm (antolojî, 2001)

بە تورکی:
Dengbêjlerim (Dengbêjên Mi), Pexşan, Tirkî, 1998
Zincirlenmiş zamanlar zincirlenmiş sözcükler (Demên zincirkirî peyvên zincirkirî), (pexşan, bi tirkî, 2002)
Dengbêjlerim (Dengbêjên min), Pexşan, Tirkî, 1998
Ruhun gökkuşağı (qozaqara tînê) (bi tirkî).

@rawezhism | #ڕاوێژیسم
rawêjîsm | ڕاوێژیسم
‍ Mehmet Uzun: “Edebiyat xwedî hêzek jîndar e. Jiyanê watedar dike, nemabûnê dizivirîne geșbûnê, ji berxwedanê re dibe çavkanî. Tirsê dizivirîne cesaretê, yên ketî ra dike, tunebûnê dizivirîne hêviyê .” ▫️#محەممەد_ئوزون (٢٠٠٧ - ١٩٥٣) نووسەر و ڕۆماننووسی کورد،…
"خوێن بە خوێن ناشۆردرێتەوە. خوێن تەنیا دەکرێت بە هەستی دادوەری و مامەڵەی مرۆیی و ویژدانی بشۆردرێتەوە و خاوێن بکرێتەوە. سەرچاوەی چەمکی دادوەری و مامەڵەی مرۆیی و ویژدانیش، ئەدەبیاتە."

مەمەد ئوزوون، کتێبی "گوڵەکانی هەنار"
"ئیرەج قادری ئازەر" کێیە؟
کورتەیەک لەسەر ژیان و کارە هونەرەییەکانی

@rawezhism
ئیرەج قادری ئازەر کێیە؟.pdf
2.1 MB
"ئیرەج قادری ئازەر" کێیە؟
کورتەیەک لەسەر ژیان و کارە هونەرەییەکانی

@rawezhism
I Was There
Maya Beiser
بەختەوەر ئەو مردووانەن کە مردوون!”

ساموئێل بێکێت


@rawezhism
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
ئەم پاژە لە فیلمی “بێرگمان” وێنایەکی دەقاودەقە لە تێگەیشتنی بەشێکی زۆر لە نووسەر، شاعیر، سینەماکار، شانۆکار و هونەرمەندی کورد لە “ڕەخنە” بە گشتی و “ڕەخنەی بنیاتنەر” بە تایبەتی.


فیلم:
The Virgin Spring (1960) - Ingmar Bergman


#ڕاوێژیسم #ڕەخنە #سینەما


@rawezhism
rawêjîsm | ڕاوێژیسم
حەسەن زیرەک – وەک قومری سەر باڵم شینە
102 Sal berî niha “Hesen Zîrek” dengê xwezayî û resen, li bajarê Bokana Rojhilatê Kurdistanê ji dayik bû.
Forwarded from اتچ بات
هەموو ڕۆژێ حەسەن زیرەك، بە دەنگی بەرز...

نووسەر: #ڕێبوار_سیوەیلی

له‌م ده‌وروزه‌مانه‌یه‌دا، گوێم له‌ زۆر ده‌نگه‌ده‌نگ ده‌بێت، بەڵام دەنگی ڕزگاركەر نابیستم، زیاتر هەڕەشە و هاوارهاورم گوێ لێدەبێت. من پێویستیم بە دەنگێكی دیكەیە. دەنگێك بۆنی شادی و بەهار و مرۆڤویستی لێبێت. دەنگێك پڕ بێت لە ستایشی با و ژن و ئەڤین....
1.
پێنج ساڵ پێشئەوەی لە داییك ببم، سەردانی گوندەكەی ئێمەی كردووە و چەند شەوێك لەوێ میوان بووە و گۆرانیی گوتووە. بەڵام من بۆخۆم لە تەمەنێكی زۆر زووی منداڵیمدا، لە ڕادیۆی دەنگی كرماشانەوە ناسیم، كاتێ لەدوای دەنگە سیحرییەكەی كابرایەك، كە جگە لە شوكروڵای بابان كەسیتر نەبوو، گۆرانی دەچڕی. زیرەك، زۆر پێش لەدایكبوونی من هاواری كردبوو، بەڵام دڵنیام تا بمێنم دەنگی ئەو لە ڕۆحمدا دەزرینگێتەوە. ئەو مرۆڤێك بوو، هەژاری و كۆژان و ئازار دروستیانكرد، كەچی نەتەوەكەی خۆی بەجۆرێ دەوڵەمەند كرد، میراتێكی ڕۆحیی ئەوتۆی بۆ بەجێهێشتین، كە لە میژوودا نمونەی نەبوو.
2.
لەوە دەچێ حەسەن زیرەك بە مانایەكی سیمبولیكیانە ئەو دەنگە ئومێدبەخشە بێت، ڕووبەڕووی سنوورێكی دەستكرد، كە لە شەڕی چاڵدێرانەوە لە نێوان كوردی خۆرهەڵات و باشووردا دروستكرابوو، بەرز دەبێتەوە. ئەو لەسەردەمێكدا كە كوردی خۆرهەڵات لەمدیو قاچاخ و هی ئێرە، لەوێ قاچاخكرابوون و سنوورەكان پڕكرابوون لە گوزارشچی و جاسووس و تادەهات وڵاتی ئێمە بەهۆی سیاسەتی شۆڤێنیانەی ڕژێمی ئێرانی و عێراقییەوە، دوولەت و پارچەپارچە دەكرا و كوردانیان لێكتر دوور دەخستنەوە، حەسەن زیرەك پردێكی لە ئاواز دروستكرد و بە گۆرانی و ئامادەییەكانی خۆی لەمدیو و لەو دیو، هەوڵیدا تاكو ئەو دابڕانە سیاسیی و دەستكردە، نەبێتە دابڕانێكی ڕۆحی و كەلتووری و مەعنەوی.
3.
میراتی حەسەن زیرەك بە پلەی یەكەم میراتێكی جوانیناسانە (ئیستاتیكی) و هونەرییە، ناوەڕۆكی ئەم هونەرە باس لەو بارودۆخانەی ڕۆحی مرۆڤ دەكات، كە بە پلەی یەكەم زادەی ژیان و ژینگەیەكی كۆمەڵایەتییانەی هونەرمەندەكەیە و بە پلەی دووەمیش ئەو ناوەڕۆكە باس لە ناخی مرۆڤ دەكات وەكئەوەی كە بوونەوەرێكی هەستەوەرە. ئێمە لە ئێستادا ئەو شێوە ژیان و بارودۆخە كۆمەڵایەتیەمان تێپەڕاندووە كە بۆتە ناوەڕۆكی بەشێكی زۆری هونەرەكەی حەسەن زیرەك. ئێمە ناچار نین عەوداڵی گەڕانەوەبین بۆ ئەو شێوازە ژیانە. ئەو شێوازە ژیانە بەهای خۆی لە سەردەمی خۆیدا بوو، وەلێ لە ڕۆژگاری ئەمڕۆدا هەندێ بەهای دیكە، چ لە ژیان و چ لە هونەر و گۆرانیدا، خۆیان سەپاندووە. بەم مانایە ڕۆژگاری ناو گۆرانییەكانی حەسەن زیرەك و خودی ئەم هونەرمەندە بۆ ئێمە بەسەر چووە، ئەگەرچی لەهەرلا دەبینین و گوێمان لەدەنگی ئەوانەش دەبێت كە بە شێوازێكی نۆستالیژیانە یاد و لاسایی حەسەن زیرەك دەكەنەوە. {...}

#ڕاوێژیسم | #حەسەن_زیرەک

درێژەی ئەم دەقە لە فایلی pdfی خوارەوەدا بخوێنن:

@rawezhism
#مارکی_دۆ_ساد لە نامەیەکدا بۆ هاوژینەکەی:

"تۆ دەڵێی شێوازی بیر کردنەوەت جێی پەسن نییە. گومان دەکەی بۆم گرنگە؟ گەمژەیەکی تەواوە ئەو کەسەی کە شێوازی بیر کردنەوەی بە دڵی کەسانی تر هەڵدەبژێرێ! شێوازی بیر کردنەوەی من ڕاستەوڕاست لە تێڕامان و ورد بوونەوەم سەرچاوەی گرتووە؛ شێوازی بیر کردنەوەی من لەگەڵ بوونم, لەگەڵ کەسایەتییم دێتەوە. لە دەسەڵاتی مندا نییە بیگۆڕم؛ و ئەگەر لە دەسەڵاتیشمدا بوایە نەمدەگۆڕی. ئەم شێوازی بیر کردنەوە کە تۆ عەیبی لێ دەگری تەنیا دڵخۆشیی منە لەم ژیانەدا؛ هەموو ڕەنج و ئازاری زیندان لە لام کەم دەکاتەوە، هەموو خۆشیی و چێژی من لە دنیای دەرەوە پێک دێنێ، لە لام لە خودی ژیانیش ئازیزترە. ئەوە شێوازی بیر کردنەوەی من نییە کە بۆتە مایەی ناڕەحەتیی و ناخۆشییم بەڵکوو شێوازی بیر کردنەوەی کەسانی ترە. پیاوی ئاوەزمەند کە گاڵتە بە لایەنگریی و هەست و سۆزی کەسانی گەمژە و گێل و گێج دەکا بە ناچاریی دەبێتە دوژمنی خەڵکی گەمژە؛ و دەبێ هەر چاوەڕوانی ئەمەش بێ و پێکەنینیشی پێ بێ. ڕێبوارێک بە ڕێگایەکی ڕێک و پێکدا گەشت دەکا. ڕێگەکە بە داو و تەڵە چێندراوە. ڕێبوارەکە دەکەوێتە یەکێ لە تەڵەکانەوە. ئایا تۆ دەڵێی ئەمە هەڵەی ڕێبوارەکەیە، یان ئەو خوێڕی و ڕووڕەشانە کە تەڵەکەیان داناوە؟ هەروا کە پێم دەڵێی، ئەگەر وا بێ و ویستیان ئەوە بێ کە ئازادییەکەم ڕادەست کەنەوە، ئەگەر من ئامادە بم کە بەهای ئەم ئازادییە بە قوربانی کردنی بیر و بۆچوون و باوەڕەکانم بدەم، دەبێ بۆ هەمیشە و بە یەکجاریی ماڵئاوایی لە یەکتر کەین، چونکوو بە جێی ئەوە کە من دەس لە بیر و باوەڕم بەر بدەم، ئەگەر هەزار ژیان و هەزار ئازادییم بوایە ئامادە بووم هەر هەموویان بکەمە قوربانیی بیر و باوەڕم".

وەرگێڕانی: #مسلم_ئەحمەدی

Marquis de Sade | #ڕاوێژیسم #وەرگێڕان


@rawezhism
Gnossienne No. 1
Erik Satie
بۆ تۆ
کە بە زمانی من بێدەنگی...
فەرەیدوون کە وێرانبوونی عەشقەکانی دەبینی بە گۆڤەندی دەگووت: "مامۆستام گوناهی ئێمە ئەوەیە کە چتی زۆر لە عەشق داوا دەکەین، داوا دەکەین کە عەشق پردی نێوان ئێمە و خودا بێت، عەشق پردی نێوان ئێمە و نیشتمان بێت، عەشق ڕزگارکەری ئێمە بێت لە بێزاری شارەکان، لە ساردی ئایینەکان، لە ماندوێتی ناو کێڵگە و کارگەکان، لە دەر بەدەر بوونمان لە دونیا، لە نامۆییمان و پەراوێز بوونمان لە جیهان... داوا دەکەین عەشق باڵمان بداتێ، توانامان بداتێ، هێزی داهێنانمان بداتێ، بەڵام عەشق خۆی لە جیهانێکی وەکوو ئەم جیهانەی ئێمەدا، لە شارێکدا وەکوو ئەو شارەی کە ئێمە لە کوچە و کۆڵانەکانیدا گەورەبووین، جگە لە دیلێکی بریندار هیچی‌تر نییە، جگە لە زامێکی گەورە و شاردراو هیچی‌تر نییە. کە هەتاو ناوێرێ خوێنی خۆی نیشان بدات... لە هەر شوێنێکەوە دەرکەوت دەپێکرێت، بەڵام بڕوانە دونیا بە جۆرێ مەخلوقەکان و مرۆڤەکان و نەتەوەکانی لە یەکتر دابڕیوە کە عەشق ناتوانێت پێکەوە گرێیانبدات، سەیرکە... سەیرکە، مامۆستام، هەندێ کەس هەرگیز عاشق نەبوون، بەڵام پێیانوایە عاشقن، ئەمەیش ژیان دەگۆڕێتە سەر جەهەنەم، هەندێکیش ئومێدی وا گەورە بە عەشق دەبەستن، کە خۆیان و عەشقیشی پێوە وێراندەکەن".

#بەختیار_عەلی
له ڕۆمانی: "ئێوارەی پەروانە" | ل. 233


@rawezhism
2024/11/15 13:41:28
Back to Top
HTML Embed Code: