Telegram Web Link
rawêjîsm | ڕاوێژیسم
https://youtu.be/1NgEG6-yOAc?si=fBpDGHOiMvsZ08iz
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
سەبارەت بە فەلسەفەی هزری "سۆرێن کیەرکێگۆر" فەیلەسۆفی دانیمارکی، کە بە باوکی قوتابخانەی ئێگزیستانسیالیزم دادەنرێت.

وەرگێڕانی: محەممەد مێهرنەوائی
ژێرنووسکردنی: #ڕاوێژیسم

سەرچاوە: theschooloflifetv
چەند هاوڕێیەک ئاگاداری کردین کە فایلەکە کێشەی تێدا بوو، سەر لە نوێ ئەپلۆدمان کرد. ببوورن، بە هیوای چێژ.
Kurmancî | سۆرانی

یەکەم ھاوڕێکان، یەکەم پەکەیجی فێرکاریی زمانی کوردی بۆ منداڵانە کە بەپێی ستانداردی فێرکاریی زمانی زانکۆی ئۆکسفۆرد داڕێژراوەتەوە. پێوەری ئەم بەرھەمە، پەکەیجی فێرکاریی فێرست فرێندزە کە لە ساڵی ٢٠١٢ـەوە ئەزموونی فێرکاری و پەروەردەی منداڵانی ھەیە و لە سەدان وڵاتی دنیا و لە کوردستانیش ناسراوە و زۆرینەی فێرگەکانی زمانی ئینگلیسی بۆ منداڵانی ٣ تا ٦ ساڵ بەکاری دەھێنن.

"Yekem Hawrêkan" yekem pakêta fêrbûna zimanê kurdî ye ji bo zarokan, ku li gorî standardên fêrbûna ziman li Zanîngeha “Oxford”ê hatiye dariştin. pêwera vê berhemê pakêta fêrbûna "First Friends" e ku ji sala 2012an ve ezmûna fêrkirin û perwerdekirina zarokan heye û li sedan welatên cîhanê û li Kurdistanê û beşek zêde ji fêrgehên zimanê Îngilîzî ji bo zarokên 3 heta 6 salî tê bikar anîn.


@yakamhawrekan

https://youtu.be/f-HCViOUpS8?si=84G5TdLeQ8oPH9GZ
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
Beytocan (1955 - 2023)
Oxir be dengê xemgîn…

بۆ بەیتۆ جان؛ دەنگێکی تایبەت و خەمێکی گران.

@rawezhism
rawêjîsm | ڕاوێژیسم
Video
“بۆ بەیتۆجان، بۆ یارێک کە وڵات بوو و زوو نەهات!”

نووسینی: #ئەمیر_سیراجەدین

Beytocan:
“Mirov ku bê welat bû, mirov nîne”

بەیتۆجان دەڵێ: “ئینسان کە بێ وڵات بوو، ئینسان نییە”.
یا بە قەوڵی “فەرید خان” کە لە شیعری “چیرۆکی سەگە برسییەکان”ـدا دەڵێت؛ “مرۆڤ کە بێ وڵات بوو، تەنانەت ناتوانێ سەگایەتی خۆشی بژیت..”.

شوناس گرنگە، خاک گرنگە، گرنگە تۆ لە شوێنێک ئارام بگری کە دەزانی هی ئەوێی، هی ئەو هەوا و ئاسمانەی و دڵنیا دەبی کە ئیدی لەوێ دەحەسێیتەوە. ئاوا مەرگ ئاسانترە و چاوەڕوانی مەرگ بێ ژانتر. بەیتۆجان بەردەوام ترسی ئەوەی هەبوو کە نەکا بمرێ و نەگات بە خاکی خۆی، نەگات بە نیشتمانی خۆی، نەشگەیشت! لەمە هەژێنەرتر هەیە؟ سوید و ستۆکۆڵم هیچکات نابن بە ماڵ و وڵات بۆ گیان و جەستەی بەیتۆجان. ئەو کوڕی ئامەد و فارقین بوو و تا دوا هەناسەش دڵی بۆ ئەوێ لێیدەدا. بەیتۆجان دەیزانی ڕۆحی ئارام ناگرێ لەوێ، بۆیەش قسەیەکی ئاوا جەوهەری دەکات؛ ئەوەی کە ئینسانێکی بێ وڵات بە ئینسان نابینێت. جوگرافیا بابەتێکی ئەوەندە هەستیار و ئاڵۆزە، دیدی مرۆڤێکی سەربەست و مرۆڤێکی ئاسمیلە بۆ شرۆڤەی ئەم پرسە زەوی تا ئاسمان دەگۆڕێت. بۆ ئێمەومانان کە لەوەتەی هەین ئەم پارچە زەوییە، ئەم جوگرافیا خوێنینە کە وڵاتی ناوە، بووە بە ئوقدەیەکی مێژووی؛ ئەستمە ئاوا ئاسان دەستبەرداری بین. ئێمە ئازادیمان نەچێشتووە، ئێمە تەژی لە گیانی وڵاتێک مەزن هەر مرۆڤمان قوربانی ئەم خاک و نیشتمانە کردووە، بۆیە ئاساییە بەبێ ئەو خۆمان بە هیچ بزانین. جا ئەمە بەتایبەت بۆ هونەرمەندێک کە قووڵتر نوقمی ئەم پرسە دەبێت هەستیارتر دەکات باسەکە. بەیتۆجان لە خاکی خۆیدا و بە زمانی خۆی بەیتۆجانە، ئەمە لەوانەیە بۆ هەر زاتێکی تریش دروست بێت، لێ بە دڵنیاییەوە بۆ بێ نیشتمانگەلێک کە ئێمەین، مانای قووڵتر هەڵدەگرێت لەچاو هەر مرۆڤێکی تری ئەم گۆکە شینە. دووری برینێکە بە جەستەی هەموو ئەوانەی لە غوربەتی نیشتماندان و لە هەر شتێک زیادتر، ترسی مەرگ لە دووری هەراسانیان دەکات. بەیتۆجان زیادتر لە مەرگ، لە دوورە وڵاتی و بێ نیشتمانی دەترسا. ئاه کە ئەستمە تێگەیشتنی ئەم خەمە بۆ کەسێک کە نازانێ نیشتمانی نەسەلمێنراو چییە، خاکێکی داگیرکراو چییە. ئاه کە مردن لە دووری، زۆر مەرگاویتر و بە ژانترە لە مەرگێک لە نێو دەستەکان و خاک و هەوایەک کە هی خۆتە. بەیتۆجان ڕاست دەکات، مرۆڤ بەبێ نیشتمان و وڵات، مرۆڤ نییە…


@rawezhism
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
چرکەساتی مێژوویی؛ دەسپێکی شۆڕش

"ژینا گیان تۆ نامری، ناوت ئەبێتە ڕەمز"
"Jîna giyan tu namrî, navê te wê bibe remiz"


#ڕۆژهەڵات #ڕاوێژیسم #ژینا_امینی #ژینا #ژن_ژیان_ئازادی

@rawezhism
2024/11/15 10:36:11
Back to Top
HTML Embed Code: