Telegram Web Link
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
گەر تا ئێستا
کەس پێى نەگووتویت شانازیت پێوە دەکەم،
ئەوە من پێت دەڵێم شانازیت پێوە دەکەم.
چونکە تا ئێرەت هێناوە و بەردەوام بوویت لە ژیان.
شانازیت پێوەدەکەم کە خۆتت گرتووە و بەرگەت گرتووە لەو کاتانەى دڵت پارچە پارچە بووە.
شانازیت پێوە دەکەم
کە هەوڵى بۆ دەدەیت تەنانەت لەو کاتانەى دەشزانى زۆر سەختە بۆت.
خۆت بە بچووک نەیەتە بەرچاو و گـوێ مـەدە بـەو کەسـانەى گەشـەکردنى تـۆ نابینـن و تەنهـا خۆڵەکـە دەبینـن و ڕەگەکانـى تـۆ نابینـن کـە بـە ژێـر ئەرزەکـەدا بڵاوبوونەتەوە.
مەهێڵە دوا بکەویت بەهۆى قسەى ئەو کەسانەى
بەردەوام شکستەکانت بە بەرچاودا دەدەنەوە و
باسى ڕابردووت بۆ دەکەن.
تۆ هەر سەیرى پێشەوەت بکە....
تۆ هەتا ئێرەت هێناوە.....
دەى شانازى بەمەوە بکە.
تا ئێرەت هێناوە دەتوانیت زیاتریش بڕۆیت.
بەختەوەریــش ڕۆژێــک دێــت تــۆ دەدۆزێتــەوە هــەروەک چــۆن خەمبــارى تــۆى دۆزیوەتەوە..!!🥀💚

"کتێبی #بەبەر_بارانەوە"


پەریەکەم 🌸
كاتێك منێكی ئافرەت دڵم ئەشكێ
ئیتر پێكەنینەكانم تەنھا نواندنێكی بێ بەھایە
چیتر جلە پڕ ڕەنگەكانم لەبەر ناكەم
دەست دەكەم بە بڕینی پرچە درێژەكەم
ئیتر شتەكانم لە زیندان ئەمێننەوە
دڵ خۆشیەكەم و گریانەكەم
ھەموو ھاوارێكم لە دڵە پڕ قەتیس كراوەكەم لە قسە
دەھێڵمەوە
تاكە كەس گوێبیستی ھاواری منێكی ئافرەت بێت
تەنھا زاتی خودایە
ئێمە ھێندە میھرەبانین
كە دڵمان بشكێ ھەر دەگرین،
دڵی ھەركەسێكیش بشكێنین ھەر دەگرین..!!🙂💔

پەریەکەم 🌸
قسە جوانەکان هەڵمەگرن بۆ دوای مردن ، چونکە مردن تاکە ڕێگایە گەڕانەوەی نیە ، با گوێی لێتان بێ با بزانێ چەند جوانە یا چەن ناشیرینە کە مرد سوودی چیە بڵێی بیری ئەکەم، چەندم خۆش ئەویست ، زۆر خراپ بوو ، زۆر باش بوو ، بۆ هەتا زیندووین یەکمان خۆش نەوێ و هەڵەکان بۆ یەکتر چاک نەکەینەوە ؟!
ئاخر ژیان چیە تا ڕقمان لە یەک بێ!
وەک مۆری ئەڵێ " یان یەکتریتان خۆشبوێ ، یان بمرن "😊🖤



پەریەکەم 🌸
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
پەریەکەم 🌸
ئەگەر عەیب و ئابڕووی کەسێک بەتۆ گەیشت،
ئەوا لای خۆتەوە بیوەستێنە.
با کەسی دیکە لە تۆوە نەیبیستێت
پێشەوای مرۆڤایەتی : محمد ﷺ🍃💚


پەریەکەم 🌸
هەینیتان پڕ خێر و بەرەکەت بێت
#سەڵاوات لەبیر مەکەن 🧡

پەریەکەم 🌸
🌸رَبَّنَا آتنا فِي الدُّنْيَا حَسَنَةً وفي الْآخِرَةِ حَسَنَةً وَقِنَا عَذَابَ النَّارِ 🌸
پەریەکەم 🌸
پێویستم بە باران بارینێکە
ھەر کاتێک کە باران ئەبارێت و
لەژێر باراندا ئەوەستم وەک ئەوە وایە
حەسرەتی ناو دڵ دووبارە وەک گوڵێک
بە بارینی باران بگەشێتەوە...!
بارانێکی ترم ئەوێت بۆ دووبارە ژیانەوەی
دڵ! ، بارانی ڕەحمەتی ئیلاھی...!!💦🥺



پەریەکەم 🌸
بۆنی پایز دێ..
باڵندەکان کۆچ دەکەن
خۆر پیر بووە
ئێوارەیە و کەس ئارەزوو ناکات بگەڕێتەوە بۆ ماڵ
بۆنی پایز دێ
ئێمە سەرقاڵی گوڵێکین
لە پشت پەنجەرەکانەوە، وەکو موسافیرێکی تەنیا
چاوەڕێی دەنگی بارانین
بۆنی پایز دێ، درەختەکان پەکەوتەن
مانگ خۆی ئەڕازێنێتەوە
بۆ شەوە درێژەکان
هەورەکان دڵیان پڕبووە
کاتی ئەوەیە زەوی ڕۆژوەکەی بشکێنێت
بۆنی پایز دێ..🍂🤎


پەریەکەم 🍁
ھەندێ كات مرۆڤ
ھێندە بە سادەی ڕەفتار دەكات
تاكو وای لێ دێ بە ئەندازەی
سادەییەكەی دڵی بشكێنن
زۆر سادە بوون باش نییە
ھەندێ جار پێویستە خۆت
وەكو كەسێكی خۆویست پیشان بدەیت
تا بە گەمژەت نەزانن
مرۆڤەكانی ئەم سەردەمە سادەییت
بە ھەل دەزانن
تا بە ویستی خۆیان ورد و خاشت بكەن..!!🌸🖤


پەریەکەم 🌸
2024/09/25 13:28:58
Back to Top
HTML Embed Code: