کە خیانەتی تۆم زانی تا کاتژمێر سێ بەیانی بەخەبەر بووم و وێنەیەکی تۆم کێشا، کاتێک سێ هەفتە پشتگوێی خستم، گیتارێکم کڕی و لە ژوورەکەتدا بەجێم هێشت، دواتر درکم بەو میهرەبانییە کرد...
هەرگیز پەیوەندییەکی مردوو زیندوو ناکاتەوە.
-ویتنی هانسن ،
هەرگیز پەیوەندییەکی مردوو زیندوو ناکاتەوە.
-ویتنی هانسن ،
ڕه‌نگه له‌گه‌ڵ میوزیكێك كۆتا هه‌ناسه‌كانت هه‌ست پێ بكه‌یت, ئه‌و له‌ره له‌رانه‌ی به‌م كه‌مانه ده‌كرێ, ڕه‌نگه له‌ره له‌ری هه‌ناسه‌ی سارد و بێ كه‌سی تۆ بێت. ئه‌م كه‌مانه وشك و ڕه‌قه ئاوازێكی لێ دێته ده‌ر, پێم بڵێ: تۆ به‌م هه‌مووه ده‌مار و خوێن و ده‌نگ و ڕه‌نگه چ ئاوازێكت پێیه؟ ژیان له‌تۆدا هه‌ڵاتووه بۆ پشت تاشه به‌رده‌كانی بێ ئومێدی, پێكه‌نین له ترسی زاری تۆ ڕای كردووه‌ته حه‌وت كۆڵان ئه‌ولاتره‌وه. له‌سه‌ر زاری هه‌ژارو بیمارێكی وه‌ك تۆ, نامومكینه ژیان و پێكه‌نین! وجوودت ناچێته نێو په‌ڕی هیچ شاعیرێكی لار و له‌وێریشه‌وه, سندان گه‌یشتووه‌ته له‌ره‌ی ده‌نگت و هیچ ئاوازێكی شادت پێ نه‌ماوه, بۆ هاوار ناكه‌یت: ئه‌ی خنكان له‌مه زیاتر بۆ كوێ دێیت؟ ئه‌ی سندان له‌مه زیاتر چیم پێ ده‌كه‌یت؟ ئه‌ی ژیان ئه‌م به‌رده سارده ده‌مته‌زێنێ. له چاوه‌كانته‌وه, خونچه‌یه‌ك, تروسكه‌یه‌ك, په‌یامێك, ورده قسه‌یه‌ك بوونی نییه. ئه‌مانه هه‌مووی له ئاكامی ئه‌وه ڕوویاندا, هه‌سته‌كانت په‌نهان كرد, وشه‌كانت دره‌نگ دركاند, خۆشه‌ویستییه‌كانت ده‌رنه‌بڕی, نیگاكانت دره‌نگ ئاشكرا كرد, درۆت كرد, له‌گه‌ڵ ژیان و ڕاستییه‌كانت درۆت كرد, زۆر شتت نه‌كردن و بۆ زه‌مه‌نێكی دوورت هه‌ڵگرتن, كه هه‌رگیز ئه‌و زه‌مه‌نه نایه‌ت! بۆ زۆر مۆسیقا گوێت شل نه‌كرد و هه‌ڵت گرتن بۆ كاتی خه‌و و ئێستاكه‌یش خه‌وت لێ ناكه‌وێ. ئه‌ی ئینسانی ده‌سته‌پاچه‌كراو و سه‌د پاره كرا‌و, له‌پێناو ئاسووده‌بوونت هیچ مرۆڤێك مه‌كوژه, تازه ئاسوده‌بوونی تۆ گه‌یشتووه‌ته بن به‌ست. سه‌رت له عه‌رشی خودا مه‌ده, تۆ ئه‌وت فه‌رامۆش كرد و ئه‌ویش تۆی هه‌ڵدایه نێو ئه‌و گه‌مه قۆڕه‌ی ژیان. بنوو ڕه‌نگه سبه‌ی ڕۆژێكی جوان چاوه‌ڕێت بكات!
| حه‌مه‌ی له‌یلا
| حه‌مه‌ی له‌یلا
لە غەززەوە دەنگی قیژەی گریانێک دێ
لەگەڵ قیژەی هەڵەبجەی من لێت دەگۆڕێن
لە غەززەوە کۆتەڵی ژانێک دەبینم
وەکو باڵای ماتەمی من، شەڵاڵ بە خوێن
من ئاشنام بەو ئازار و هاوارانەی
هەموو دنیا بەرانبەریان کوێر و کەڕن
بەو خاکانەی وەک خاکی من گۆمی خوێنن
چاڵی مەرگن، جێپێی نەفرەتیی خوای شەڕن
بەڵێ من مێژووی غەدرێکم، درێژ درێژ
سەیر نییە ژواری ئەوێ هەڵمپێچێ
سەیر نییە بە زریکەی منداڵی وێ
ڕابچڵەکێم، خەم دامگرێ، دڵم بێشێ
| شێخە ڕەسوڵ ،
لەگەڵ قیژەی هەڵەبجەی من لێت دەگۆڕێن
لە غەززەوە کۆتەڵی ژانێک دەبینم
وەکو باڵای ماتەمی من، شەڵاڵ بە خوێن
من ئاشنام بەو ئازار و هاوارانەی
هەموو دنیا بەرانبەریان کوێر و کەڕن
بەو خاکانەی وەک خاکی من گۆمی خوێنن
چاڵی مەرگن، جێپێی نەفرەتیی خوای شەڕن
بەڵێ من مێژووی غەدرێکم، درێژ درێژ
سەیر نییە ژواری ئەوێ هەڵمپێچێ
سەیر نییە بە زریکەی منداڵی وێ
ڕابچڵەکێم، خەم دامگرێ، دڵم بێشێ
| شێخە ڕەسوڵ ،
ئەو هەوڵە دەروونییەی مرۆڤ دەیدات بۆ بێدەنگبوون، بەرامبەر زۆر شت زۆر بە ئازارترە لە هەوڵی قسەکردن بۆیە وا مەزانن کەسی بێدەنگ ئاسوودەبێت بەڵکو ئەو لە جەنگدایە.
| فیۆدۆڕ دۆستۆیڤسکی ،
- لە ڕۆمانی برایانی کارامازۆف
| فیۆدۆڕ دۆستۆیڤسکی ،
- لە ڕۆمانی برایانی کارامازۆف
ئەز لە دەیرێکەوە بۆ دەیرێکی تر، لە گوندێکەوە بۆ گوندێکی تر، لە بیابانێکەوە بۆ بیابانێکی تر دەڕۆیشتم و بە دوای خودادا دەگەڕام. من ژنم نەهێنا، هیچ مناڵم نەخستەوە ، لەبەرئەوەی بەدوای خودادا دەگەڕام. لەتێک نان و چەند دەنکە زەیتوونێکم لەنێو لەپی دەستم دەنان ، گەرچی برسیش نەبووم، بەڵام بیرم دەچوو بیانخۆم. لەبەرئەوەی بەدوای خودادا دەگەڕام. قوڕگم وشک بە پرسیارکردن و پێوپلم ئاوساو بە ڕێ ڕۆیشتن. ماندووبووم هێندەم لە دەرگای ماڵان دا دەستم بۆ سواڵ پان کردەوە ، یەکەمجار بۆ سواڵی نان و ئینجا بۆ سواڵی قسەیەکی خۆش و پاشانیش سواڵ بۆ ڕزگار بوون . هەمووان پێم پێدەکەنین ، بە شێت بانگیان دەکردم، پاڵیان پێوە دەنام و ڕاویان دەنام تا لەسەر لێوار هەڵدێر خۆم بینییەوە ، ئەوجا کەوتمە کوفر کردن، گوتم، ئاخر خۆ منیش ئینسانم، ماندووبووم لە ڕێ‌ڕۆیشتن و لە برسیەتی چەشتن و لە سەرما تەزین ، ماندووبووم ئەوەندەم تەقە لە دەرگای ئاسمان دا بە بێ ئەوەی بە ڕوومدا بکرێتەوە . ئەوسا لەوپەڕی نا ئومێدیدا، شەوێکیان خودا دەستی گرتم و هەروا باوکە فرانسیسکۆس خودا دەستی تۆیشی گرت و ئیتر
ئێمە یەکترمان دۆزییەوە.
نیکۆس کازانتزاکیس
- ڕۆمانی ؛فرانسیسکۆس، قەدیسی من
ئێمە یەکترمان دۆزییەوە.
نیکۆس کازانتزاکیس
- ڕۆمانی ؛فرانسیسکۆس، قەدیسی من
- چەند دڕندە و بە ئازارە ئەو ساتەی مرۆڤ دەیەوێت بگری، لەگەڵ ئەوەشدا ناتوانێت.
- غەسان کانفانی
- غەسان کانفانی
Forwarded from • p4rissaa| پەریسا •
هەناسەکانم ، بۆ تۆ ئێسقانەکانم بۆ مردن..
Forwarded from • p4rissaa| پەریسا •
دەریاکانم ، بۆ تۆ ماسیەکانم بۆ مردن.
"ئێمە هەڵەیەکمان کرد کاتێک پێمان وابوو جیهان پشتگوێمان دەخات، جیهان ئێمەی دەکردە ئامانج."
سوڵتان ئەلقایسی، شاعیر و ڕۆژنامەنووسی فەلەستینی- ئوردنی.
سوڵتان ئەلقایسی، شاعیر و ڕۆژنامەنووسی فەلەستینی- ئوردنی.
Forwarded from Jwanit |🤎. (SAHAND ، 𖤍)
«3» years of continuity 🎉.
-
| 5 - 11 - 2020 | 5 - 11 - 2023
-
ئەمڕۆ «3»ـساڵ تێدەپەڕێت بەسەر دروستبوونی چەناڵ'ـی «جوانی تۆ» ئەم یاده پیرۆزبێت لە ئازیزانی ئەم چەناڵە جوانە ،
دەمەوێت سووپاسی ئەو مێمبەرە ئازیزانە بکەم کە هەمیشە بەردەوام بوون لە پشتگیریکردنی ئەم چەناڵە وە سووپاسێکی
بێ پایانم هەیە بۆ خاتوون «گەشبین»
کە بەردەوام بووە لە پۆستە ئیستاتیکا'کانی وە زۆر ماندووبووە له گەڵماندا دووبارە سووپاسی دەکەم
هیوادارم توانیبێتمان ڕوویەکی جوانی «شیعر»ـمان نیشاندابێت ، وە سووپاس بۆ هەبوونتان
ئەمڕۆ بە ڕۆژێک'ـی پیرۆز دەنرخێنم..
- @S1AHAND

یادگاری تەواوم هەیە بۆ ئەوەی قاوەکەم بە تەنها بخۆمەوە لە کافێیەکدا کە هەموو کەس پێی وایە بەتاڵە بەڵام پڕە لە کەسانی نەبوون.
- محمود درویش
- محمود درویش
ئەوان سەرکەوتوو بوون لە کەڵەکەکردنی بارستەیەکی زیاتری شتەکان، بەڵام خۆشی لە جیهاندا کەمتر گەشەی کردووە.
فیۆدۆر دۆستۆیڤسکی، برایان کارامازۆڤ
فیۆدۆر دۆستۆیڤسکی، برایان کارامازۆڤ
ئەوە خودا نییە کە من قبوڵ نەکەم، تێدەگەیت، ئەوە ئەم جیهانەی خودایە، کە خودا دروستی کردووە، کە من قبوڵ ناکەم و ناتوانم ڕازی بم بە قبوڵکردن.
فیۆدۆر دۆستۆیڤسکی، برایان کارامازۆڤ
فیۆدۆر دۆستۆیڤسکی، برایان کارامازۆڤ
Forwarded from Jwanit |🤎. (SAHAND ، 𖤍)
چاپیبكه‌ن
نووسین به‌وه ناوێری كه له سینەی دایه
وشه نازانێ بیگه‌یه‌نێ
ڕسته حه‌وسه‌ڵه‌ی نییه ته‌واویكات..
به ده‌شتێكدا بیچێنن
ئینجانه به‌شی گه‌ردی ئەو ناكات
به‌شی په‌نجه‌ره‌یه‌ك هه‌تاو ناتوانێ بیڕوێنێ. هێمن گیان هیچ شتێک بەشی تۆی نەدەکرد.
کە هەواڵی مەرگت ڕاگەیەندرا
لەخەو ڕاچڵەکیم لەناخەوە توامەوە..

«وە پەشیمان نەبووم لەوەی کە دەمکرد
و ڕۆژەکانم بەڕێ دەکەم بەبێ هیچ پەشیمانیەک
ژیان وێستگە و پەڕینەوەیە
چونکە ئەوەی تر لە خۆشیەوە بۆ ئازار»
و ڕۆژەکانم بەڕێ دەکەم بەبێ هیچ پەشیمانیەک
ژیان وێستگە و پەڕینەوەیە
چونکە ئەوەی تر لە خۆشیەوە بۆ ئازار»
Forwarded from Bachtyar Ali
بەختیار عەلی خەڵاتی «هێلدا دۆمین» ی وەرگرت
پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ لیژنەی داوەریی تایبەت بە خەڵاتی «هێڵدا دۆمین»، لە پەیوەندییەکی تەلەفونیدا بە نوسەر بەختیار عەلیان ڕاگەیاند ئەو براوەی خەڵاتی هێڵدا دۆمینە بۆ ساڵی 2023.
بەداخەوە دەبوو ئێمە چاوەڕێبکەین تا لیژنەی داوەری بە فەرمی هەڵگری خەڵاتەکە ڕادەگەێنن و دەیدەن بە میدیاکان. بەر لە چەند ساتێک لیژنەکە بە فەرمی بەختیار عەلی وەک هەڵگری نوێی خەڵاتی «هێلدا دۆمین» ناساند.
ئەم خەڵاتە بە ناوی خانمی هیلدا دۆمینە، دایکی پەخشانە شیعری ئەڵمانی و یەکێک لە هەرە گەورەترین شاعیرەکانی ئەڵمان لەسەدەی بیستدا، خانمی هیلدا دۆمین یەکەمین براوەی خەڵاتەکەش بوو لە ساڵی 1992 دا.
ئەم خەڵاتە سێ ساڵ جارێک دەدرێت، زانیاری تەواو لەسەر خەڵاتەکە، لەسەر ئەندامانی لیژنەکە، لەسەر هەڵگرانی خەڵاتەکە و بایەخ و گرنگی ئەم خەڵاتە لە ڕۆژانی داهاتوودا بڵاودەکەینەوە.
دوای خەڵاتی نیلی زاکس ئەمە دووهەمین خەڵاتی گرنگە کە نوسەر وەریدەگرت.