Telegram Web Link
دوو جار بیخوێنەوە😊
لە لەندەن کۆمەڵێك هەوادار بەنیازبوون پەیکەرێك بۆ " بێرناردشۆ"ی نووسەر دروست بکەن .
کاتێك بێرناردشۆ بەوەی زانی، پێی وتن :
پارەی تێچووی پەیکەرەکە بدەنە خۆم ،هەر شوێنێکتان دەوێ لەوێ ڕادەوەستم .

عەلی شەریعەتی دەیگوت :
دراوسێکەم لەبرسان مرد ، لەپرسەکەیدا مەڕیان سەربڕی .

دۆستۆیڤسکیش دەڵێ :
پارەی ئەو گوڵەی دەیکڕی بۆسەر گۆڕەکەم ، بیدە بە ساندویچێك با پاسەوانی گۆڕستانەکە بیخوات .

هەتا نەمردوون ڕێزیان بگرن نەك دوای مردن، لە کۆمێنت کوێرانە جنێو بە خەڵك مەدەن.
تۆ نازانی ئازاری جنێودان چەند زۆرە.
ئەو ئافرەتە کەم ئەندامەی کە هەمووانی شۆک کردووە…
NWRIDL♡
ئەو ئافرەتە کەم ئەندامەی کە هەمووانی شۆک کردووە…
د. نجوى آل معروف ئەو ئافرەتە کەم ئەندامەی کە هەمووانی شۆک کردووە
لەباسی خۆیدا دەڵێت ..
هەموو کچێک سەرسامی باوکییەتی و من بەڕاستی زۆر سەرسامی باوکمم، لەکاتێکدا کە خۆی بێتوانا بوو یارمەتی منی دەدا و لەپشتم بوو ، بەهۆی کەمئەندامیەکەمەوە لەلایەن کۆمەڵگەوە ڕەتکراومەتەوە..
بێگومان هەموو ژیانم سەرکێشی بووە
کاتێک قوتابخانەم تەواو کرد بە کۆنمرەی %94 چوومە زانکۆی پەروەردەی هونەری ، یەکەم کەس کە لە زانکۆ ڕەتکرایەوە من بووم عەمیدی زانکۆکە پێی وتم تۆ لەلایەن جەستەییەوە شایستە نیت!!!! وتم بۆچی؟! کارەکە هونەریە پێویستی بە دەستەکانمە نەک پێیەکانم
وتی وایە بەڵام ئیشی ئێمە جیاوازە ، دەبێت بڕۆیت و کاربکەیت،
وتم دەزانم من دەتوانم
عەمیدی زانکۆکە وتی گەر تۆ لەژیان سەرکەوتوو بیت ئەوا من چاوپێکەوتنی تایبەتت بۆ ڕێکدەکەم
دواتر بێگومان ڕەتیکردمەوە تاوەکو باوکم واستەی هێنا و بەناچاری وەریان گرتم
لەوکاتەدا وتم ئەنجاممدا!!
پاشان سەرکێشی دووەمی ژیانم دەسیپێکرد هەمووان لەزانکۆ دەهاتن و دەڕۆشتن و دڵخۆش بوون تەنها من لەجێی خۆم دادەنیشتم، لەنێو کەرەستەکانم خۆم رێکدەخست تا کاتی وانە ، دەچومە سەر کورسی و دادەبەزیم کاتێکی قورسم بەرێکرد .. یەکێ بووم لەوکەسانەی کە نەمدەویست کات بەفیڕۆ بدەم وەمنیش کاتی بەتاڵم زۆرە بۆیە بڕیارم دا سەرەڕای خوێندنی زانکۆ کاریش بکەم بیرمکردەوە چۆن کاربکەم ، چۆن توانام دەبێت کاربکەم هەموو شتێک پێویستی بە پێیەکانە....
لەزۆربەی کۆمپانیاکان و لایەنەکان ڕەتکرامەوە بەڵام من سوڕبووم لەسەر هەوڵدان و بەخۆمم دەوت نابێ کۆڵبدەم و بەردەوام بم و ئامانجەکانم بەدیبهێنم..
لەکۆتاییدا کاری نوێنەری (مەندوب)ی بازاڕکردنم دەسکەوت ئەویش بە تەلەفون ..
وتم بۆ نا کارێکی تازە فێردەبم و تێکەڵی خەڵکی دەبم شتی زیاتر فێردەبم، مەرج نییە لەسەرەتاوە چاوم لەلوتکە بێت ، هێواش هێواش فێرەبی ان شاء الله شتەکان باش دەبن
کات هات و ڕۆی خوێندنم تەواو کرد و کاتی هاوسەرگیریم هات..بێگومان هەمووان ڕاتیاندەکردمەوە دەیانوت کێ لەگەڵ تۆ دەژێت
کەم ئەندامی چۆن هاوسەرگیری دەکەی ؟ چۆن ماڵ بەڕێوەدەبەی ؟!!
لەکۆتاییدا خوای گەورە کردیە قسمەت ئێستا الحمدلله سێ منداڵم هەیە ، یەکێ لەکوڕەکانم ئەندازیاری فڕۆکە دەخوێنێ و کچەکەم لە پزیشکی گشتییە الحمدلله..
هەر شتێک کە دەموت قورسە و مەحاڵە خوای گەورە بۆی ئاسانکردم
ئەگەر دۆستی هەموان بیت
دوژمنی خۆتی
...🖤
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
جار نا جاریش گوزەرێک بکەن بەنێو پۆستە کۆنەکانی ئێرە، ڕەنگە دانەیەکیان ببێتە دەوا بۆتان و تروسکاییەک لە ئومێدتان بۆ بگەڕێنێتەوە ..🩶
دەڵێن خۆشمدەوێی وەک چۆن پیاوکوژێ دەڵێت من بێتاوانم !!

ئاگاداربن کچینە 🌸
لەبیرت بێت تۆ ناتوانی بژیت ئەگەر
تەنها جومعان نان بخۆیت
..🖤
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
ڕێگە مەدەن زویر بوونەکانتان ؛
درێژە بکێشێت مەهێڵن توڕە بوونەکانتان ببنە تۆفان ،
ڕێگە مەدەن دڵەکانتان هەست بە قورسی بکات ،
با ھەستەکانتان نەبێت بە بەرد هەر چەندەش
کە دەنگتان بەرز بێتەوە ڕووتان لە یەک گرژ بێت بە قسەیەک ،
بە باوەشێک ، نیگایەک ، بە خاڵێک کۆتایی پێ بهێنن ،
درێژە پێدان واتە غرور ،
غرووریش ڕاهێنانە بۆ لە دەستدانی یەکتر..
بەو بەردانەش دەتوانی شتی جوان
دروست بکەی کە دەیخەنە سەر ڕێگاکەت
....🖤
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
هەر وەك نادر ئیبراهیمی ئەڵێ
دڵ میوانخانە نییە
کە مرۆڤەکان بیانەوێ بێن و سەعاتێ
یا چەن ڕۆژێ تێیدا بمێننەوە و پاشان بڕۆن
دڵ لانەی باڵندەکان نییە لە بەهاردا ماڵی تیا دروستبکەیت و پاییزان بایەك بێت و لەگەڵ خۆی بیبات
دڵ چییە ؟!
ڕاستی منیش نازانم چییە
وەلێ ئەزانم شوێنی مرۆڤە زۆر باشەکانە
ئامۆژگاری دایکێک بۆکچەکەی پێش گواستنەوەی بەبوکێنی…
NWRIDL♡
ئامۆژگاری دایکێک بۆکچەکەی پێش گواستنەوەی بەبوکێنی…
گەر خێزانێکی جوان و سەرکەوتوو دڵخۆشت ئەوێ بەقسەی ئەم دایک بکەن 🥰❤️

ئامۆژگاری دایکێک بۆکچەکەی پێش گواستنەوەی بەبوکێنی،،،

ئەی کچی خۆم تۆ لەکەش و هەوایەک دەرچوی کە تاکو ئێستا تێیدابووی ئەو هێلانەیەت بەجێ هێشت کە تێیدا گەورەبوی،،
ئەگەر هەر ژنێک وازی لە مێرد بهێنایە لەبەر ئەوەی دایک وباوکی زۆر پێویستیان پێی هەیە ئەوا من یەکەم کەس دەبوم کە ئەوەم دەکرت،،
بەڵام ژنان بۆپیاوان دروست کراون و پیاوانیش بۆ ژنان.
ئەی کچی خۆم تۆ ئەو ماڵەت بەجێ هێشت کە تێیدا گەورەبوی دەچی بۆ لانەیەکی تر کە پێی ئاشنانیت،، بۆلای هاوسەر و هاوەڵێک کە هۆگری نەبویتە،، هەر کە بوو بە خاوەنت دەبێتە چاوەدێر و شا بەسەرتەوە،،
ببە بە کەنیزەی هەر زوو دەبێتە کۆیلەت،،
کچی خۆم دە سیفەت و دە ئاکار و ڕەوشتی بۆ بپارێزە بۆت دەبێتە گەنجینە ...

یەکەم و دووەم: بەقەناعەت وملکەچبە بۆی،، باش گوێی بۆ بگرە و گوێڕایەڵی و فەرمان بەرداری بکە.

سێیەم و چوارەم: زۆر ئاگات لەشوێن وچاو لووتی بێ، مەهێلە هەرگیز کاری خراپ وناشیرنت لێ نەبینێ،، لەبۆنی خۆش بەولاوە باهیچی ترت لێ بۆن نەکات‌‌‌،،

پێنجەم وشەشەم: هەمیشە وریا و ئاگاداری کات و شوێنی نوستن و خواردنی بە، مەهێلە هەرگیز هەست بەبرسێتی بکات و خواردنی باش وخۆشی بۆ ئامادەبکە ، چونکە برسێتی گڕتێبەردەرە، گرنگی نەدان بەخەو وجێگاو شوێنی خەوتن وگوێ نەدان بەنوێن وپێخەف و جێگای پاک و خاوێن و ئامادەنەکراو دەبێتە هۆی توڕەبون و ئاڵۆزبونی دەرونی پیاو بۆیە دەبێ ئاگات لێبێ.

حەوتەم و هەشتەم: زۆر ئاگات لەماڵەکەی بێت، چاوەدێری ماڵ و مناڵەکانی بکە و وریابە لەناو کاروباری ماڵدا، چونکە کەسێتی تۆ لەو ماڵەدا چاک هەڵسوڕاندن وباش بەڕێوەبردن و وریایتە .

نۆیەم ودەیەم: نەکەی هەرگیز نەکەی سەرپێچی فرمانەکانی بکەی، نەکەی نهێنیەکانی ببەیتە دەرەوەو ئاشکرایان بکەی،، عەیب و خەوشەکانی هەمیشە بپۆشە، ئەگەر سەرپێچی فرمانەکانیت کرت ئەوا دڵیت ڕەنجاند، هەر کە نهێنیەکانیت نەپاراست ونەتپۆشین ئەمین مەبە لە غەدر وستەمی لەتۆڵەسەندنی)
هەرگیز لەپێشی دڵخۆش مەبە لە کاتێک ئەو دڵ تەنگ وغەمبارە، هەر کاتێ ئەو دڵ خۆشبوو تۆ غەمبار مەبە .

لەکۆتاییدا خوای گەورە بەرەکەت بخاتە ژیانی هەموو ئەو کچ و کوڕانەی بەڕێگای شرعی هاوسەرگیری دەکەن و لەسە خێر کۆیان بکاتەوە ..
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
︎چاوە︎کان گەش بوونەوە ئەی ئارامی ڕوحەکان
نزیکیت هـەستی پێ ئەکرێ ئەی مانگی دڵان ..

{ اللهمَّ بَلِّغْنَا رَمَضَانَ }
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
2025/02/22 06:54:44
Back to Top
HTML Embed Code: