Telegram Web Link
نیوەی وڵات قوتابخانەیە
نیوەکەی تر چێشتخانە میلەت تائیستا
نەفێربوەو نەتێربووە
..🖤
رۆژنامەوانی تاوان نییە ..

غەززە لەیەک ساتدا پێنج شۆڕشگێڕی دڵسۆزی لەدەستدا، پێنج ڕۆژنامەنووس کە لەلایەن ئیسرائیل کوژران ...

لەناویاندا {أیمن القاضي} کە لەهەمان ڕۆژدا دوای چەند کاتژمێرێک لە شەهیدکردنی منداڵەکەی لەدایک بوو، هاوسەری ئەیمەن دەڵێت ناوی دەنێم {عبدالله} چونکە مێردەکەم حەز بەو ناوە دەکات بێ ئاگا لەوەی مێردەکەی بەجێیانی هێشتووە ..💔

منداڵان لە غەززە لە ڕۆژی کوژرانی باوکیان لەدایک دەبن، بەرواری لەدایک بوونیان هەمان بەرواری شەهیدکردنی باوکیانە !!
کاکە ژیوار لە مزگەوتی نور لە قەزای شارەزوور، بۆ دواجار چاوەکانی لێك نا

کاکە ژیوار لەتیف رشید تاوگۆزی، وەك هەموو ڕۆژەکانی تر کە دەچێتە مزگەوت بۆ ئەنجامدانی نوێژی عەسر، لەکاتی نوێژکردن و لە کۆتا سڵاو دانەوە جەڵتەی مێشك لێی دەدات، پاش دوو ڕۆژ لە نەخۆشخانە ڕۆحی پاکی دەگەڕێتەوە لای خوای پەروەردگار .
کاکە ژیوار قوتابیەکی زۆر زیرەك بووە، کاکە ژیوار بانگ بێژی مزگەوت بووە، کاکە ژیوار قورئان خوێنێکی بەهرەمەند بووە.
خودا سەبوری دایك و باوکی بداتەوە، دەبێ بنەماڵەکەی لەجیاتی شین و ناڕەحەتی دڵخۆش بن، کە ڕۆحێکی واجوانیان پێشکەش بە خالقی ئەرز و ئاسمان کرد .
ئەو شتانەی بە کردار خراپت کردون
بەقسە ناتوانی چاکیان کەیتەوە
..🖤
کاتێک دایکان کۆچ دەکەن، ئەو دەرزیانەی برینەکانی ئێمەیان پێ دەدوریەوە، ئیتر ژەنگ هەڵدێنن.
بێ منەتی ژەهریش بوو بینۆشە
وەی بەحاڵی ئەوکەسەی کە منەتی بەکەسێکە !
هێزی پیاو لە دەست ژنەکەیدایە…
NWRIDL♡
هێزی پیاو لە دەست ژنەکەیدایە…
هەندێک کەس کە هاوسەر هەڵدەبژێرن هەڵبژاردنەکە بۆ دڵ یان خێزانەکەی بەجێدەهێڵێ بەبێ خوێندن و زانیاری و لێکۆڵینەوەی جدی، من پێتان دەڵێم :-

←شەرەفی پیاو ژنەکەیەتی
←گوێی پیاو ژنەکەیەتی
←ڕێزی پیاوێک لە کۆمەڵگادا ژنەکەیەتی
←منداڵەکانت 90%ی کردەوەکانیان لە دایکیانەوە بۆیان دەمێنێتەوە
←کچەکەت لە دایکی دەچێت
←نەخۆشییە بۆماوەییەکان لە منداڵدا، زۆربەیان بەهۆی ژنەکەوەیە
←ژیانت لەگەڵ خێزانەکەت 80% بەندە بە ژنەکەتەوە
←خۆشبەختی تۆ لە ماڵەکەت ژنەکەتە
←خودا زۆر جار بەهۆی ژنەکەتەوە ئیمانت زیاد دەکات و دامەزراوت دەکات
←ناوبانگت بەدەستی ژنەکەتە
←نهێنیەکانی ماڵەکەت لەدەستی ژنەکەت
←ژنەکەت دەتوانێت ببێتە هۆی دڵخۆشبوونت کاتێک باری دەروونیت باش نییە ..
←ڕوو پاکیت لەدەستی ژنەکەتدایە
←خۆشەویستیت بۆ خواردن لەدەست ژنەکەتدایە
←ئارەزووی چوونە ناو ماڵەکەت بەندە بە کارو کردەوەی ژنەکەتەوە
←خۆشەویستیت بۆ ژیان لەدەست ژنەکەتدایە
←هێزی پیاو لەدەست ژنەکەیدایە
←شکستی پیاو لەدەستی ژنەکەیدایە
←ئایندەی پەروەردەیی منداڵەکانت بەندە بە سەقافەتی ژنەکەتەوە ...

هەندێک کەس نوسینەکەم ڕەتدەکەنەوە بەڵام سەیری کۆمەڵگا بکە و هاوتای بکە لەگەڵ نوسینەکەم دەبینیت 100% وشەی ڕاستن ،
ژن شەرەفی پیاوە، دڵخۆشی پیاوە، تەندروستی پیاوە، ئیمانی پیاوە وهێزی پیاوە ،
هەر شتێک لە ماڵەکە ڕووبدات هەمووان پشت بە ژن دەبەستن، بۆیە کاتێک بیر لە هاوسەرگیری دەکەیتەوە، دەبێت بە جددی وەریبگریت ..

وەرگێر : وارڤین
کەس کەسی کەس نەبوو هەرچەند
کەسیشت هەبێ هەر بێ کەسی
💔🙂
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
حسبي الله ونعم الوکیل
هەوڵ بدە وەک وێنەگرێک بیت
چۆن هەمیشە هەوڵ ئەدات جوانترین وێنەمان پیشان بدات لەو شتانەی ئەیبینێ.
تۆش هەوڵ بدە شتە جوانەکان لە مرۆڤەکاندا بەدی بکەی...!!
مرۆڤەکان بە ئاستی ئەو نەقسەی
لە ناخیاندایە بەرامبەر ئازار ئەدەن
..
نزار قەبانی ئەڵێت:
پشت و پەنای ئافرەت لەدوای باوکی مووچەکەیەتی، فەلسەفە نیە، بەڵکو حەقیقەتە.
وەرگێڕان (ئاوارە)
چۆنبوون بۆتان ئاوابن بۆیان
پاڕانەوە و گلەیکردن لە کەسایەتیت ئەکەوێت
..🖤
NWRIDL♡
Photo
چیرۆکی ئەم وێنەیە و هەزار جار الحمدلله

(پـاپـا)
بەسکەخشکێ و دەماو دەم بەزەویەوە نووساوە و داوای لێخۆشبوون لەپەیڪەری(یەسوع)دەکات...
ئەوپەیکەرەی بەخاچەوە هەڵواسراوە...

ــ لە تەنیشت پاپاش (قسیس)ەکان هەن ، بەجل وبەرگی سورەوە، ئەوانیش داوای لێخۆشبوون لە پاپا دەکەن و لێی دەپاڕێنەوە تاوەکو پاپا واستەیان بۆبکات لەلای یەسووع...

ــ لەدوای قسیسەکانیش (شەماسون) هەن ، ئەوانەی جلە سپیەکەیان لەبەرە ، ئەوانیش داوای لێخۆشبوون لە قسیسەکان دەکەن و داوادەکەن دەنگیان بگاتە پاپا و......

لەدوای ئەوانیش: ڕاهیبەکانن ،بەجل وبەرگی ڕەشەوە و داوای لێخۆشبوون لە شەماسیەکان دەکەن و لێی دەپاڕێنەوە دەنگیان بگاتە پاپا......

ــ لەکۆتایشدا: نەسڕانیە ئاساییەکان دێن کە پلەوپایەیان لەخواری خوارەوەی ئەوهەڕەمەدایە و ئەوانیش یەک دوای یەک داوا دەکەن دەنگیان بگاتە پاپاو دوا تریش یەسوع و.........

پاپا ⬌قسیس ⬌ شەماس ⬌ ڕاهب ⬌ نەسڕانے، هەریەکەو داوای لێخۆشبوون لەوەی دوای خۆی دەڪات...

هەمووشیان یەک دەنگن لەسەرئەوەی: کە عیساکوڕی خوایە و........
پیرۆزباییکردن لێیان واتا دان نان بە وەی عیساکوڕی خوایە وتوشی ئەوتاوانەگەورە دەبی..

بەڵام :
لەئایینی ئیسلامدا :
مرۆڤ پێویستی بەهیچ نێوەندگیر و یارمەتی دەرێک نیە بۆ گەیشتن بەخوای گەورە...
بەڵڪو:
خوای گەورە لەخوودی خۆمان لێمانەوە نزیکترە......
((فٳني قریب...))
.....
تۆی موسوڵمان هەزار جاربڵێ (الحمدللە) و سڵاواتێک لەدیداری پێغەمبەر لێدە لەسەر نعمەتی ئیسلام و موسوڵمانێتی
شێخی ئازیزمان تا زیندووە قەدری بزانن بزانن چی گەورهەرێکتان هەیە
پەروەردگار نمونەی زیاد بکات و نزاکارین پەروەردگار لە شێخی ئازیزمان و لەئێمەش ڕازیبێت
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
شتێکی سەیرە، حاڵی موسڵمانان تەواو شێواوە !!!!

کۆمەڵێک جەژن و ئاهەنگی بێباوەڕان دایانناوە موسڵمانان بەبیانووی جیاواز بەشداری دەکەن لەوانە ....
- ئاهەنگ دەگێڕن بەهۆی لەدایکبوونی مەسیح
موسڵمانان ئاهەنگ ئەگێڕن بەبیانووی سەری ساڵ!!

- ئاهەنگ دەگێڕن بەهۆی ڕۆژی خۆشەویستی(ڤالێنتاین)
موسڵمانان ئاهەنگ ئەگێڕن بەبیانووی زیادبوونی خۆشەویستی نێوانیان !!

- ئاهەنگ دەگێڕن لە ڕۆژی دایک
موسڵمانان ئاهەنگ ئەگێڕن بەبیانووی باشبوون بۆ دایکیان !!

ئەگەر ئەمانە لە سوننەتی پێغەمبەر ﷺ بهاتایە تەرکیان دەکرد بەبیانووی ئەوەی سوونەتە نەک فەرز !!
2025/02/24 05:36:26
Back to Top
HTML Embed Code: