ژیان دێت و دەڕوات ، بەڵام ژیان هەرگیز دووجار ئافرەتێکی باش ناکات بەخەڵات بۆت !
خۆشناو محەمەد
دۆستۆیفسکی: لەڕێگەی ئەم تێڕوانینەوە هەست و ئاگاهی قوڵی خۆیمان پشان دەدات سەبارەت بە دەگمەنی جوانی ڕۆحی لە گەشتی مرۆڤ دا ، بەجۆرێک ئافرەتی باش دەبێت بە لۆگۆی ساتێکی دەگمەن ، هەموو جیهانەکانی فەنابون تێدەپەڕێنێت ، وەک هێمایەکی هەتا هەتایی لەسەر بیرەوەری ڕۆح ، بەم جۆرە ئەم ئافرەتە تەنها هاوەڵێک یان گەشتیارێک نابێت ، بەڵکو بەرجەستە کردنی "مانا" یە ، دەستبەسەرداگرتنێک کە بوونی مرۆڤ دادەپۆشێت ، بۆ هەتا هەتایە میوان دەبێت ، کاتێک بەرجەستە دەبێت وەک بڵێیت یەکەم تیشکی هەتاو بێت ، یەکەم هەڵهاتنی هەتاو کە تاریکی بون تێکهەڵدەوەشێنێت ، پاش خۆی ڕوناکییەک بەجێدەهێڵێت ، ڕوناکییەک لەناو پێکهاتەی زەمەندا تەنها یەک جار دەبەخشرێت ، وەک بڵێیت ژیان لەتوانایدا نەبێت دووجار هەمان کەست پێشکەش بکات ، ئەستەمە ژیان هەمان ڕوناکی دوبارە بکاتەوە !
دۆستۆیفسکی - لەڕێگەی دونیابینی قوڵی خۆیەوە ، دونیابینیەک پڕیەتی لەلۆژیک ، پڕیەتی لە ڕەشبینی دانایانە ، لەناو ئێمەدا ئاگاهیمان بەئاگا دەهێنێتەوە ، سەبارەت بە حەقیقەتێکی تاڵ ، ژیانێکی سەخت ، بیرمان دەهێنێتەوە ئەم ڕوناکییە سەرەڕای ئەو هەموو جوانیە و مەزنیەی هەڵیگرتووە ، ناکرێت و نابێت جارێکی دیکە دوبارە ببێتەوە !

نازانم ئێستا تۆی ئەزیز
دڵخۆشی یان خەمبار !
نازانم ئاخۆ ئاسودەی یان پەرێشان
نازانم ئاخۆ خەمی دونیاتە و
خەمی لەدەستدانی خەونەکەتە !
بەڵام پێت ئەڵێم لە ژیانتدا خودا تاقیت دەکاتەوەو بە ڕۆژانێک تێئەپەڕی ئەڵێی خۆری ژیانی من ئاوا بووە ..
کە خودا بە گونجاوی زانی لە چرکەیەکا
ژیانت ڕووناک دەکاتەوە ..
لەسەرووی هەموو ئەوانەشەوە
ئەوە بزانە ژیانی ئەم دونیایە کاتییە
ئێستا کە هەیت، باش و دڵخۆش و
لەخواترس و ئارامگربە ..!
{ قُلْ مَتَاعُ الدُّنْيَا قَلِيلٌ }
ئەى پێغەمبەر ﷺ پێیان بڵێ:
خۆشی و لەزەتی دونیا کەمە🩶

NWRIDL♡
پەنجە بچووکەکانی بوونە دەرمانی دایکی…
پاش ئەوەی بۆ ماوەی سێ ساڵ هاوسەرگیریم کردبوو دووگیان بووم، لەپاش چوارەمین سەردانم بۆ پزیشک پێی ووتم: کە کۆرپەکەم نەخۆشی داونی هەیە (مەنغۆلی)، تەواوکردنی نۆ مانگی سکپڕی من ڕێک وەکو سێ سەدە وابوو، هەموو بەیانییەک تووشی جەنگ دەهاتم لەگەڵ هاوسەرەکەم بەناونیشانی لەبارخۆتی بەرە!! هەمان ئەو جەنگەم لەشەواندا لەگەڵ خۆم دەکرد، وەلێ ئارامم گرت و لەکۆتایی مانگی نۆدا مناڵەکەم لەدایک بوو، لەبیرمە ئەوکاتەی پەرستارەکە خستیە باوەشم سەیری پەنجەکانیم دەکرد کە هەموویان کورت بوون و بەهێندەی یەکتری بوون، لە چاوە خڕە ڕەشەکانیم دەڕوانی و دڵم پڕ دەبوو و دەگریام.. هاوسەرەکەم لێی پرسیم: ئاخۆ ناوی چی لێ دەنێم؟ لەوەڵامدا ووتم: ناوی دەنێم وسیم واتە زۆر جوان ڕێک واللە لەدڵی مندا ڕێکتترین و جوانترینە. ساڵەکان زۆر بەخێرایی تێپەڕین، دوای ئەویش کورڕێکی ترم بوو هاوسەرەکەم ناوی نا سەلیم، واتا بێ عەیب چونکە لە جەستەو مێشکدا بێ عەیبە!! ئەو زیاتر عایدی باوکی بوو زۆریش نازدار بوو لای هەر بۆیە باوکی تەواوی ماڵ و موڵکی بەئەو بەخشی. هاوسەرەکەم کۆچی دوایی کردو منیش بەڕەو پیری دەچووم و ئیتر تووشی نەخۆشی هاتم، سەلیم پێداگریکرد لەسەر ئەوەی بۆ باشترین نەخۆشخانەکانم بەرێت و باشترین چارەسەرم بۆ پەیدا بکات. ئەو پارەی نەخۆشخانەکەی دابین کردم و هەفتەی جارێکیش سەردانی دەکردم. بەڵام وسيم هەمیشە لەگەڵم بوو شەو و ڕۆژ، ئەو پەنجانەی کە ئاواتم دەخواست درێژتر بوونایە ئێستا نان بەدەمی منەوە دەکەن و ئارەقی نێوچاوانم دەسڕن و تاڵە قژە سپیەکانم ڕێک دەخەن. ئەو چاوە خڕانەی کە ئاواتم دەخواست بادەمی بن زۆر شتیان پێدەووتم بێ ئەوەی خۆی قسە بکات. هەر کاتێکیش پەرستارەکە دێت و دەرمانەکانم بۆ ئەهێنێت .بەپەلە دەچێ لێی وەردەگرێت و دەڵێت (من ..دایکم ئاگام لێ یە) ئەم سێ ووشەیەی ئەوکە بە زمانگیراوی و تێکشکاوی دەیانڵێت...خۆشەویسترن لام لە تەواوی ئەو قسانەی براکەی بۆم دەکات. ئێستا پرسیارەکەم بۆ خودا وبۆ بەندەکانی خودا ئەوەیە وەسیم تووشی مەغۆلی بووە یان مرۆڤایەتی!! وەرگێڕان (ئاوارە)
رۆژنامەوانی تاوان نییە ..
غەززە لەیەک ساتدا پێنج شۆڕشگێڕی دڵسۆزی لەدەستدا، پێنج ڕۆژنامەنووس کە لەلایەن ئیسرائیل کوژران ...
لەناویاندا {أیمن القاضي} کە لەهەمان ڕۆژدا دوای چەند کاتژمێرێک لە شەهیدکردنی منداڵەکەی لەدایک بوو، هاوسەری ئەیمەن دەڵێت ناوی دەنێم {عبدالله} چونکە مێردەکەم حەز بەو ناوە دەکات بێ ئاگا لەوەی مێردەکەی بەجێیانی هێشتووە ..💔
منداڵان لە غەززە لە ڕۆژی کوژرانی باوکیان لەدایک دەبن، بەرواری لەدایک بوونیان هەمان بەرواری شەهیدکردنی باوکیانە !!

کاکە ژیوار لە مزگەوتی نور لە قەزای شارەزوور، بۆ دواجار چاوەکانی لێك نا
کاکە ژیوار لەتیف رشید تاوگۆزی، وەك هەموو ڕۆژەکانی تر کە دەچێتە مزگەوت بۆ ئەنجامدانی نوێژی عەسر، لەکاتی نوێژکردن و لە کۆتا سڵاو دانەوە جەڵتەی مێشك لێی دەدات، پاش دوو ڕۆژ لە نەخۆشخانە ڕۆحی پاکی دەگەڕێتەوە لای خوای پەروەردگار .
کاکە ژیوار قوتابیەکی زۆر زیرەك بووە، کاکە ژیوار بانگ بێژی مزگەوت بووە، کاکە ژیوار قورئان خوێنێکی بەهرەمەند بووە.
خودا سەبوری دایك و باوکی بداتەوە، دەبێ بنەماڵەکەی لەجیاتی شین و ناڕەحەتی دڵخۆش بن، کە ڕۆحێکی واجوانیان پێشکەش بە خالقی ئەرز و ئاسمان کرد .