Telegram Web Link
ئەوەی سەرەتای تەمەنی لە خۆشی و ئارەزووە پیسەکانی نەفسدا بەسەر بەرێت، با چاوەڕێی هەمان خۆشی نەبێت لە قۆناغی دواتری تەمەنیدا.
یاسای ژیان ئاوایە، هیچ کات دووجار خۆشی نادات بە کەس..!!
کەسی ژیر و دانا، ئەو مرۆڤەیە کە لە ڕۆژانی هێز و توانایدا، خۆی بۆ ڕووبەڕوو بوونەوەی سەختییەکان ئامادە دەکات. بۆ ئەوەی کاتێک پێی دەنێتە قۆناغی لاوازی و پیری ژیان زۆر ئازاری نەدات..!!
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
ئای بۆ ئەو ڕۆژانەی گەورەترین خەممان
تەقینی تۆپێکی دووهەزاری بوو
..🖤
هەر بۆیە «قیامەت» هەیە!

سەختترین سزا بۆ تاوانبارێک کە لە دونیادا هەزاران مرۆڤی کوشتووە و ئەشکەنجە داوە، ئەوەیە کە لەسێدارە بدرێت، تەنانەت لە هەندێک وڵاتدا لەسێدارەش نادرێت.

بەڵام ناتوانرێت هەزار جار لە سێدارە بدرێت بۆ هەموو ئەوانەی کوشتوونی!

بەڵام لە قیامەت و ڕۆژی دواییدا: {كلَّما نَضِجَت جلودهم بدَّلناهم جلوداً غيرها ليذوقوا العذاب} واتە: «هەر کاتێک پێستیان بسووتێت، پێستی تریان پێ دەدەین تاکوو سزاکە بچێژن.»

لەوانەیە مرۆڤ سەری سوڕ بمێنێت لەم وەسفە توندەی سزاکە لە ئایەتەکەدا، بەڵام ئەمڕۆ وەک چارەسەرێکی دەروونی وایە بۆ ستەملێکراوان.
غەیری خۆت بەکەم مەزانە
هەموو شتێک نرخی خۆی هەیە
..🖤
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
مامۆستا عادل شاسوارى لەچەند دێڕێکی زێڕیندا دەڵێت:

*جاران لە بیرچووونەوە نەخۆشی بوو، بەڵام ئێستا نیعمەتە.

* كه دڵتەنگ بویت منەتی زەوی هەڵمەگرە، دەرگای ئاســمان كراوەیه.

* هـەرکەس بە توڕەیی قــسەی لەگەڵ کردی، هەرگیز وەڵامی مەدەرەوە، بێدەنگیــت جوانتـــرین وەڵامە بۆ ئـەوەی بـــزانێ چەندە كاڵفامە کە توڕە بووە.

* ئەگەر لەبەرئەوەی کەسێکی باشیت، چــاوەڕوانی پاداشــت دەکەیت، ئەوە کەسێکی باش نیت.

* مەهێڵە زمانت باسی هەڵەی خەڵکی بکات، چونکە خۆشمان هەڵەمان هەیەو خەڵکیش زمانی هەیە.

* لـــە ژیاندا هــەزارجار ئەتگریـــێـــنن ئینجـــا خەندەیەكـــت پێ ئەبەخشن!
تا تەمەنت هەڵکشێت،باشتر تێدەگەیت کە خۆشەویستی گرنگیپێدانە نەک هەست و سۆز.
تا تەمەنت زیاتر بێت، چاکتر تێدەگەیت کە خۆشەویستی دەبینرێت نابیسترێت.
تا تەمەنت بەرەو سەرتر بڕوات، ئاسانتر تێدەگەیت کە خۆشەویستی کردارە نەک گوفتار.
تا تەمەنت گەورەتربێت، ئاسانتر تێدەگەیت خۆشەویستی واتە مانەوە لەهەموو بار و سەردەمێک.

📚عەشق واتە١+١=١
لە یەکێک لە قوتابخانەکانی دهۆک
مامۆستایەک گلەی لە دایکێک دەکات دەلێت ئەم کورەت تەمبەلە پار زۆر زیرەک بوو ئەمسال زۆر خراپە
دایکەکە کەمێک مامۆستاکە ئەباتە ئەولا
پێی دەلێت باشە ئێوە پرسیار ناکەن بۆچی ئەمە تەمبەلە ؟
دایکەکە وتی بەخوا ئەمە ماوەیەکە بە برسیەتی منداڵەکانم دەخەوێنم
بە برسیەتیش دەی نێرم بۆ قوتابخانە لەکوێ خوێندن بچێتە سەری ئەمانە


ئەی ئێوە لەگەعد گەعدە دەکەن بەدەفتەر پارە سەرف دەکەن
ئەوانەی ئاگایان لەهەژاران نییە
ئا ئەمەیە خێزانی ئێوەیە ئەوە هاوشاری ئیوەن ئەوە ئامانەتن لەسەرتان
بارودۆخ گەشتوتە ئەوەی دایک بلێت منداڵی ڕەوزە و سەرەتایی بە زۆر بەبرسیێتی دەخەوێنم تا ئەم بارودۆخە تێدەپەرێت
خوێندن لەکوێ بچێتە سەری..؟ لەکوێ بخوێنیت ؟
بارودۆخ گەشتۆتە ئەوەی سەرچاک دەکەی بەقەرز
لەچایخانە چا دەخۆیتەوە بە قەرز سەمون دەکرێت بەقەرز
ئەوانەی بەرپرسی داراین مەعقولە دوای 70ڕۆژ بیانوت ئەوەبیت کە سیدی ئێمە لە وەزارەتی دارای عیراق ناخوێندرینەوە ؟
حەفتا ڕۆژ لەم سوعبەتە
مامۆستا مێڤان ڕێکانی
دوو کەس
گرنگی بە ژیانت دەدەن
ئەو کەسەی ڕقی لێتە
و ئەو کەسەی خۆشی دەوێیت 🤎
زۆربەی ئەوانەی لە کاتی قات و قڕیدا دەمرن، بەهۆی برسیەتییەوە نییە، بەڵکو ئەو تێرییەی لەسەری ڕاهاتوون بە هەلاکیان دەبات. هەمیشە وا بژی بەرگەی کاتە سەختەکان بگریت...!!

- پێویستە هەمیشە ئامادەی گۆڕانکارییەکانی ژیان بین.

- ئەوانەی ناتوانن خۆیان لەگەڵ بارودۆخە سەختەکان بگونجێنن، زیاتر ئازار دەچێژن.
هەندێ کەس هەرگیز ناگۆڕێن
تەنها ڕێگای نوێ دەدۆزنەوە
بۆ درۆکردن
..
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
هەندێک جار مرۆڤ لەسەر دڵی خۆی وەستاوە نەک لەسەر پێییەکانی..
ڕەنگە قسەیەکی میهرەبان وەک باڵندەیەکی بەرزی بکاتەوە بۆ ئاسمان،
ڕەنگە وشەیەکی خراپ وەک مردووێکی لەبیرکراو لە زەویدا بینێژێت.
هەر لەبەر ئەم هۆکارەیە وتنی وشەیەکی جوان خێرە، چەند جار وشەیەک ڕۆحێکی گەڕاندۆتەوە کە لە لێواری کەوتندا بووە.
تا حەقیقەت پێڵاوەکانی لە پێ
ئەکا درۆ جیهان ئەگەڕێ
..🖤
هیچ شتێک لەوە ترسناکترنیە مرۆڤ
تەواوی خۆشەویستی خۆی
بخاتە دەستی یەک مرۆڤەوە
..🖤
کاتێک بێ ئومێدی ڕووت تێدەکات بیرت بێتەوە کە خوای گەورە دەفەرموێت:

يُحْيِي الْعِظَامَ وَهِيَ رَمِيمٌ
ئێسقان زیندوو دەکاتەوە کاتێک کە ڕزیوە


ئەی چی دەربارەی دڵی تۆ؟!
پێت وایە دڵی تۆ زیندوو ناکاتەوە؟!
خۆشی بۆ دڵت نانێرێ؟!
هەر لەم دونیایەدا خۆشی و ئاسودەییەکی وەهات بۆ ئەنێرێ هەر بیرت نەمێنێ کە ڕۆژێ لە ڕۆژان بێتاقەت بوویت ..❤️
لە ئێستادا هیچ شتێک بەقەد پێنج شەمە دڵخوشم ناکات چونکە هیوایەک هەیە بو دیداری دایکم
بەهۆی شەهید شێخ خالیدەوە کریستۆفەر میکسی ناموسڵمان موسڵمانبونی خۆی ڕاگەیاندوە و دەڵێ:
ئەو پیاوە ئیمانی ڕاستەقینەی نیشاندام.
اللە بەهۆی ئەم پیاوەوە منی بۆ ئیسلام ڕێنمایی کرد!
قسەی خەڵک وەك ئاگر وایە
تۆش مەبە بەداری وشك...
🖤
2025/02/24 20:08:49
Back to Top
HTML Embed Code: