Telegram Web Link
کە خودا سەرکردەت بوو
پێغەمبەرﷺ ڕابەرت بوو
سەرکەوتن دروشمت دەبێت
لە نەخۆشخانەکاندا جیهانێکی تر هەیە
کە باسی خۆشەویستی و دونیا و ئاوات و پارە ناکەن، تەنها داوای تەندرووستییەکی باش دەکەن .!
ئێرە دونیایە ..
تۆ لەخاکی ماندوێتیدا بەدوای ئاسوودەیی دەگەڕێی .!
پەیوەندیەکی سەیر ... 🖤🤍

کاتێک کچ و کوڕێک قەرار دەدەن هاوسەرگیری بکەن بە فەرمانی خودا دڵیان وردە وردە دەکەوێتە سەر یەک , پەیوەندییەکی ڕوحی لە نێوانیان دروست دەبێت

هەر بۆ نمونە جارێ نەبوویتە مانگێک هاوسەرگیریان کردووە کەچی بێتاقەت دەبن بۆ یەک گەر بۆ ساتێک دووربن لەیەک , یەکێکیان نەخۆش بکەوێت ئەوەیتر خەوی لێ ناکەوێت ...

جاری وا هەیە هێشتا هاوسەرگیریان نەکردووە و دەستگیراندارن کەچی دڵیان هێندە نزیکە لەیەکەوە گەر یەکێکیان خوانەخواستە شتێکی لێ بێت ئەوەیتر گریانێک دەگریەت وەک ئەوەی ئازیزێکی ٢٠ ساڵەی لەدەست دابێت ...

گەر لەمەودای هاوسەرگیری هەرچەندە کێشە و ناخۆشی لەنێوانیان ڕووبدات هێشتا مەیلی دڵداریان هەیە بۆ یەک ...

ئەمە پەیوەندیەکی ڕوحییە تەنها لەنێوان دوو ئەویندار و هاوسەری ڕاستەقینە هەیە 🖤🤍

✍🏼تەنیاحاجی
وەک چا بە ، بەدەستی خۆیان
شیرینیان نەکردی تاڵاو بکە قوڕگیان
..
مرۆڤ هەر کە فێری شکاندنی شتەکان بوو ، ئیتر ناتوانێت بوەستێت🤎!
له‌ كۆتاییدا تۆ هه‌ر خۆتیت وهه‌مان مرۆڤیت
به‌لام هه‌ر چاوێك به‌ قه‌د ئه‌وه‌ی خۆشی ئه‌وێی ئه‌تبینێت !
وه‌ هه‌موو له‌و گۆشه‌یه‌وه‌ ده‌تبیننن كه‌ له‌ دلیاندا نیشته‌جێیت ...
ئەگەر کەسێك
وەك بژاردەیەك
مامەڵەت لەگەڵ دەکات
وەکو هەڵبژاردنێك بەجێی بێڵە..
ژیانت بەراوردمەکە بەوانیتر
هیچ بەراوردێک نیە لەنێوان خۆر🌞و مانگ🌒
هەریەکەیان لەکاتی خۆیدادەدەورەوشێنەوە🙂
تۆ کە دڵت وەک فانۆسی کوژاوەیە،
ڕووی من دەیان خۆر بێت ئاگر لە فانۆسی تۆ بەرنادات ...

من کە دڵم لە دەیان لاوە وەک کراسی یوسف دڕاوە، زیندانی زولەیخا سوود بە نەفسم ناگەیەنێ ...


هیچ کات نەموتوە" ئۆف "
چونکە دڵنیام قەدەر دایکێکە
پەنجەیەکم بە دڕک ناگرییەنێت ..!
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
سەرۆکی منە محمد ﷺ

اللّهُمَّ صَلِّ عَلَىٰ مُحَمَّد وَعَلَىٰ آلِ مُحَمَّد
Forwarded from هاودینەکەم
ئەوەی خانووی (کرێی هەبێ)خاوەن خانووەكە بەرە بەرە كرێ زیاد ئەكات چونكە ئەیەوێ تۆ خۆت بڕۆی،لەبەر ئەوەی كرێچی نوێی دۆزیوەتەوە.💚
کارمەندی سەرژمێری وتی:
دایە گیان سلام، لەم ماڵەدا چەن کەس دەژین ؟
تەسکەرەیان بێنە بۆ سەرژمێریکردن ..
پیرەژنەکە دەرگەی زیاتر کردەوە و
سەری بردە ئەو دیو دەرگاکەوە سەیری سەر کوڵانەکەی کرد و بەچاوێکی پڕ فرمێسک وتی :
ئەکرێت سەرژمێری ئەم ماڵە هەڵبگری بۆ بەیانی کوڕی خۆم ..؟
کارمەندەکە وتی :
دایەگیان جا جیاوازی چییە بەیانیش وەک ئەمڕۆیە بەیانی ژمارەتان کەم و زیاد دەکات ؟
پیرەژنەکە وتی: ئەرێ لەوانەیە زیاد ببین
کوڕەکەم ٣١ساڵە ڕۆیشتووە نەگەڕاوەتەوە💔 لەوانەیە تا بەیانی ببین بە دوو کەس .!
دوکانداری سەر کوڵانەکە وتی:
٢٩ساڵە هەرکات لەماڵ دەچێتە دەرەوە کلیلەکە ئەدا بەمن ئەڵێ:
لەوانەیە کوڕەکەم بگەڕێتەوە من لێرە نەبم گەر هاتەوە کلیلەکەی پێی بدە با بچێتە ژوورەوە و پشوو بدات چونکە ئەوکات ماندووە و تازە گەیشتووەتەوە ماڵ ..
هەموو شتێك
لەوکاتە دێت کە خودا دەیەوێت
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
بۆ گەیشتن بەهەموو ئاواتەکانت تەنها دوو شت بزانە ...
1- مەحاڵ لەقورئاندا باس نەکراوە کەواتە بوونی نییە
2- دوعا+یەقین+صبر= موعجیزە
هەر کەسێ ژینی بێ ژانی دەوێ
با لە عەین و شینو قاف دوورکەوێ🍂
2025/02/25 12:37:04
Back to Top
HTML Embed Code: