هونەر ناتوانێ جوانی تۆ
بە هیچ شێوێکی بنوێنێ
لە مەڕمەڕ چۆن دەتاشرێ
هەیکەلی ئەم بەژنوباڵایە
❣مامۆستا هێمن"
Tel⇔ @mlwankay_shin
بە هیچ شێوێکی بنوێنێ
لە مەڕمەڕ چۆن دەتاشرێ
هەیکەلی ئەم بەژنوباڵایە
❣مامۆستا هێمن"
Tel⇔ @mlwankay_shin
کەی وتەی من وا بووە بێ یادی تۆ دەنگ داتەوە
کێ هەیە وەک تۆ بە خاڵێ، دەفتەرێ پڕ کاتەوە
دڵ دەڵێی شێوەی وەفاداری لە زوڵفت فێر بووە
وا بە دڵسۆزی سەری هێناوەتە ژێر پاتەوە
کەس نەبوو بۆ ئاوی دیدەی من سنوورێک دابنێ
تاکەی ئاخر هەر ئەمن بینووسم، ئەو بیشواتەوە
هەر لە سایەی شەونمی گۆنات کە دەڕژێ جار و بار
خاڵی لێویشت لە ئاوی زەمزەمێ دەخواتەوە
گەرچی مەیدانی بەترس و سامی زۆر دیوە خەیاڵ
ئەوڕۆ ئەو بێچارە خۆی بەندە بە یەک هەوداتەوه
❣هێدی"

هەتا مردن حەرفی ناوت
به گەردنما هەڵئەواسم
بەدواتا دێم بۆکوێ بڕۆی
گەر گشت دنیا بکات باسم
#نووسراوەی_دوای_ئوتومبێلەکان🤭
Tel⇔ @mlwankay_shin
به گەردنما هەڵئەواسم
بەدواتا دێم بۆکوێ بڕۆی
گەر گشت دنیا بکات باسم
#نووسراوەی_دوای_ئوتومبێلەکان🤭
Tel⇔ @mlwankay_shin
ڕاحیله بەرزگەر - بۆ کۆبانی
ملوانکەی شین
ڕۆژی جیهانی کۆبانی ✌🏻
ڕۆژی ١ی نۆڤامبەر بۆ ڕێزگرتن لە بەرخۆدانی گەلی کورد لە کۆبانی لە بەرامبەر داگیرکاریی داعش و بۆ مەبەستی پشتگیریکردن لە خەباتی ئازادیخوازانە و ھەوڵ و تێکۆشانی گەلی کورد و خەڵکی کۆبانی دابین کراوە. ڕۆژی جیھانی کۆبانی ھێمایەک لە ئیرادەی گەلی کورد لە بەرامبەر تیرۆریزمی داعشە و وەکوو ڕۆژێکی جیھانی لە ھەموو جیھان ناسراوە.
لە ساڵی ٢٠١٤ ھاوکات لەگەڵ گەمارۆی کۆبانی لەلایەن داعش کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان لە دانیشتنێک لە پەرلەمانی ئەورووپادا بڕیار درا کە ڕۆژی ١ی نۆڤامبەری ھەرساڵە بە ناوی ڕۆژی جیھانی کۆبانی بەرز ڕابگیردرێت و پەرلەمانی ئەورووپاش ئەم بڕیارەی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستانی پەسەند کرد.

@mlwankay_shin
کە منداڵ بووم
لای دایکم دەخەوتم
هەموو شەوێ ئاواتێکم دەخواست
دەموت: دایە! ماشێنم بۆ دەکڕی؟
دەیوت: بە چاوان، بەڵام بەو مەرجەی بنوی.
دەموت: دایە! دەمبەی بۆ گەورەترین پارکی دنیا جۆلانێ بکەم؟
دەیوت: ئەیچۆن دڵەکەم، بە چاوان،
بەڵام بەو مەرجەی بنوی.
شەوێک لێم پرسی: دایە!
ئەگەر گەورە ببم،
دەگەمە ئاواتەکانم؟
وتی: دڵنیا بە دەگەی، بەڵام بەو مەرجەی بنوی.
هەموو شەوێ بەخۆشییەکی بێکۆتاییەوە دەخەوتم.
ئەوەندە خەوتم،
هەتا خۆم گەورە بووم
و ئاواتەکانم چکۆلە بوونەوە.
ساڵانێک تێپەڕ بوو
دوێنێ شەو دایکم هاتە خەوم
وتی: جەرگەکەم!
ئێستاش شەوانە پێش ئەوەی بخەوی،
بیر لە ئاواتەکانت دەکەیتەوە؟
وتم: شەوانە ناخەوم دایە!
وتی: بۆ بەقوربان!
مەگەر ئاواتی چیت هەیە؟
وتم: ئاواتم ئەوەیە تۆم لەلا بی
و
ئیتر هیچ ئاواتێکم نییە دایەگیان.
وتی: باش دڵەکەم باش
ئەمشەو دێمە خەوت
بەڵام بەو مەرجەی بنوی رۆڵەی شیرینم.
❣شێرکۆ بێکەس"

This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
ئهوەی لە زیاوە ئەیکەی نۆشی گیان
بیدە پشیلەیەک چاکترە بۆتان
هەرچی ئەبەخشی لە دارەی دونیا
هیچکەس نەزانێت غەیری خۆت و خوا
لە خێر دەرنەچێ نەڵێی لە لای کەس
خوا پێی ناخۆشە ئەگەر ئەقڵت هەس
وەسیەتی دووەم ئەمەیە بۆ تۆ
دوور بە لە کیبر و ڕیایی و درۆ
ئەگەر بە شمشێر سینەت بکەن شەق
ئەتۆ لا نەدەی قەت لە ڕێگای حەق
سەبریش دراوسێی حەقە بزانە
فەرموودەی خوایە لە نێو قورئانە
کوڕی شیرینم خاوەن حەیا بە
ڕەفێقی پیاوی زۆر بەوەفا بە
وسیەتی سێیەم ئەمەیە بۆ تۆ
دەسم دامێنت جگەرە مەخۆ
خۆ ئەگەر ئەڵێی زەرەری نییە
کوڕم پێم بڵێ قازانجی چییە؟
وەسیەتی ئاوام نەکردووە بۆ خۆم
ڕۆڵە بزانە من دڵسۆزی تۆم
#پەندی_پێشینیان
Tel⇔ @mlwankay_shin
بیدە پشیلەیەک چاکترە بۆتان
هەرچی ئەبەخشی لە دارەی دونیا
هیچکەس نەزانێت غەیری خۆت و خوا
لە خێر دەرنەچێ نەڵێی لە لای کەس
خوا پێی ناخۆشە ئەگەر ئەقڵت هەس
وەسیەتی دووەم ئەمەیە بۆ تۆ
دوور بە لە کیبر و ڕیایی و درۆ
ئەگەر بە شمشێر سینەت بکەن شەق
ئەتۆ لا نەدەی قەت لە ڕێگای حەق
سەبریش دراوسێی حەقە بزانە
فەرموودەی خوایە لە نێو قورئانە
کوڕی شیرینم خاوەن حەیا بە
ڕەفێقی پیاوی زۆر بەوەفا بە
وسیەتی سێیەم ئەمەیە بۆ تۆ
دەسم دامێنت جگەرە مەخۆ
خۆ ئەگەر ئەڵێی زەرەری نییە
کوڕم پێم بڵێ قازانجی چییە؟
وەسیەتی ئاوام نەکردووە بۆ خۆم
ڕۆڵە بزانە من دڵسۆزی تۆم
#پەندی_پێشینیان
Tel⇔ @mlwankay_shin
لەو گەڕەکەی تۆی لێ نیشتەجێیت،
٦ کچی لەتۆ جوانتری لێیە،
٦ کچی لێیە لەتۆ باڵایان بەرزترە،
٣ کچی لەتۆ باڵا کورتتری لێیە،
یەکێکیان زیاتر لە تۆ منی خۆش دەوێ!
" بەڵام من تۆم خۆش دەوێ"
لەشوێنی کارەکەم کچێکی لێیە
بەردەوام زەردەخەنەم بۆ دەکات،
دانەیەکی تر دەیەوێ قسەم لەگەڵ بکات،
کچی قاوەخانەکە لەجێی شەکر
هەنگوین دەکاتە چایەکەمەوە !
" بەڵام من هەر تۆم خۆش دەوێ"
کچە میوەفرۆشەکە دەڵێ،
جگە لای من سێو لەکەسی تر نەگری!
" بەڵام هەر تۆم خۆش دەوێ"
نازانم بۆ دڵم وازی لە دراوسێکان و
کچی قاوەخانەکەو میوەفرۆشەکە هێناوەو
تۆی هەڵبژارد!
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
"دۆستۆیڤسکی بۆ هاوسەرەکەی"
ئەو نامە لە مێژوودا دادەنرێت بە یەکێک لە جوانترین نامەی وەفاداری پیاوێک بۆ هاوسەرەکەی..!

Forwarded from جوانترین کاناڵه کوردییەکانی تێلێگرام⬇️ via @UnixButtonInlineBot
هاوڕێیان حەزتان بە کام بابەتی کوردییە؟؟
هەڵبژێرن👇👇👇
هەڵبژێرن👇👇👇