پێش تۆ ناسین...
مناڵێکی خۆ پەرەست بووم
وام ئەزانی ئاسمانی پان دەراوێکە
تەنیا بۆ من هەڵدراوە!
زەوی دوڕگەی دوای تۆفانە
جگە لە من هیچ کەسێکی تیا نەماوە
ئەوینی تۆ لە پڕ هات
و شوورە و قەڵامی خاپوور کرد
ڕەنگەکانی هەموو گۆڕی
یاساکانی ژێر و ژوور کرد
وای کرد
دنیا بۆ تەنیاییم وەک قەفەس بێ
فێری کردم
شەوان نیو سەرینم بەس بێ
❣پەشێو"
Tel⇔ @mlwankay_shin
مناڵێکی خۆ پەرەست بووم
وام ئەزانی ئاسمانی پان دەراوێکە
تەنیا بۆ من هەڵدراوە!
زەوی دوڕگەی دوای تۆفانە
جگە لە من هیچ کەسێکی تیا نەماوە
ئەوینی تۆ لە پڕ هات
و شوورە و قەڵامی خاپوور کرد
ڕەنگەکانی هەموو گۆڕی
یاساکانی ژێر و ژوور کرد
وای کرد
دنیا بۆ تەنیاییم وەک قەفەس بێ
فێری کردم
شەوان نیو سەرینم بەس بێ
❣پەشێو"
Tel⇔ @mlwankay_shin
شەو باوێشکی دا و بە دوایدا
منیش هەروا
شەو نووست و من
لەگەڵ عەشقێک دا مامەوە
هەتاکوو شێعر هەڵهات و بەیانی دا.!
#شێرکۆ_بێکەس
Tel⇔ @mlwankay_shin
منیش هەروا
شەو نووست و من
لەگەڵ عەشقێک دا مامەوە
هەتاکوو شێعر هەڵهات و بەیانی دا.!
#شێرکۆ_بێکەس
Tel⇔ @mlwankay_shin
هۆش و بیرم، مێشکی ژیرم
گشتی لای تۆن، من ئەسیرم
حاڵ و ماڵم، یاری زاڵم
دیارە من کوژراوی تیرم
بۆ تۆ من مردم، نەماوم
بێ تۆ من پیاوێکی پیرم!
Tel⇔ @mlwankay_shin
گشتی لای تۆن، من ئەسیرم
حاڵ و ماڵم، یاری زاڵم
دیارە من کوژراوی تیرم
بۆ تۆ من مردم، نەماوم
بێ تۆ من پیاوێکی پیرم!
Tel⇔ @mlwankay_shin
@mlwankay_shin
دڵئاراما چ زیبایی، دڵئازارا چ ڕەعنایی
چ دڵکەش چیهر و سیمایی، چ سەرکەش قەدد و باڵایی
شەکەرلەب، شاهیدی شیرین، بتی چین، لوعبەتی ماچین
سەراپا سۆسەن و نەسرین، چ لەب نووشین دڵئارایی
خوداوەندا چ مومتازی، چ شۆخ و شەنگ و غەممازی
چ دەمسازی، چ هەمڕازی، چ تورفە مەجلیسئارایی
دزی دڵ، ئافەتی جانی، قسووری عەقڵی ئینسانی
فتووری زوهد و عیرفانی، فەسادی دین و دنیایی
بە سوورەت ماهی ئافاقی، بە مەعنا جانی موشتاقی
چ خۆش ئاداب و ئەخلاقی، چ مەحبووبی، چ زیبایی
چ بێدینی، چ بێئیمان، چ بێبونیان، چ بێئەرکان
چ بێشەرتی، چ بێپەیمان، چ بەدعەهدی، چ بەدڕایی
بە عاریز مەعجەری پشکۆ، بە گێسوو گوڵشەنی شەوبۆ
ئەگەر حەققت دەوێ ئەمڕۆ، لە دنیا تاق و تەنهایی
لە مەغریب تا بە ماچینت، موسەخخەر بوو بە ئایینت
منیش هاتوومە سەر دینت، ئەگەر سەد کە نەسارایی
نەخۆشی دەردی هیجرانم، ئەتۆی دەرمانی دەردانم
وەرە ئەی ڕاحەتی جانم، کە بۆ من تۆ مەسیحایی
وەرە ئەی ماهی تابانم، ببە جارجارە میوانم
کە دەتکەم تاکوو دەتوانم، بە جان و دڵ پەزیرایی
وەرە ئەی یاری دڵدارم، ببە ساتێ بە خەمخوارم
بپرسە حاڵەکەی زارم، بزانە دەردی سەودایی
وەرە ساتێ بە ڕەعنایی، ببینە حاڵی شەیدایی
بڵێ چۆنە بە تەنهایی، «ئەدەب» بێ من شەکیبایی!
❣ئەدەب"

تەواوی کێشە و ئازارەکانت لەدەستی خودایە، لەجیاتی ئەوەی خەم بخۆی نزا بکە و داوا لە میهرەبانی ئەو بکە، یەقینت هەبێ، کە هەرگیز نائومێدت ناکات.
ناشرینترین مرۆڤەکان ئەوانەن کە کاتەکانیان بە (وتیان) و (ئەڵێن) بەفیڕۆ ئەدەن!
لەوە مەترسە کە ڕقی لێتە،
خۆت لەو کەسە خراپە بپارێزە کە وا نیشان دەدات خۆشیدەوێیت!
خۆت لەو کەسە خراپە بپارێزە کە وا نیشان دەدات خۆشیدەوێیت!
پیاو
هەزار ژنی خۆشەوێت و
تەنها لەپێناوی یەکێکدا
دەمرێت،
ژنیش
تەنها پیاوێکی خۆشەوێت و
هەزار جار لەپێناویدا
دەمرێت!
#مەحمود_دەروێش
هەزار ژنی خۆشەوێت و
تەنها لەپێناوی یەکێکدا
دەمرێت،
ژنیش
تەنها پیاوێکی خۆشەوێت و
هەزار جار لەپێناویدا
دەمرێت!
#مەحمود_دەروێش
@mlwankay_shin
ئاهـ و ناڵەی دەردەداریمە لە سینەم سەر دەکا
ژانە هەڵناکا لەوێدا، ڕوو لە نێو دەفتەر دەکا
دڵ بەڵا وای دەورە داوە خۆی زمانی ناگەڕێ
دێ پەنا بۆ شیعری من دێنێ، خەمی پێ دەردەکا
من لە دەس ئازاری پیری لەو کەلاوە دەچمە دەر
یادی گەنجی دێ لە سەحراش قوڕ بە ماڵم وەردەکا
ماڵی خەم ئاوا کە چاوی لێمە، ئەوڕۆ ئەو نەبێ
کێ لەسەر پەڕتووک و جەستە و بیری من سێبەر دەکا
من دەڵێم وا باشە تەفرەی تۆ سنوورێکی هەبێ
بۆ من ئەو چیرۆکی ئاوی ژین و ئەسکەندەر دەکا
ڕازی هێند لێ ئاشکرا کردم خەیاڵم خستە بەند
ئەو لە گرتووخانەکەشدا هێشتە هاوار هەر دەکا
سەر وەبەر کەس نایەنێ 'هێدی' بەڵام بۆی هەڵکەوێ
چۆڕێ ئاوی دیدە دێنێ و سەر وەپێی ڕێبەر دەکا!
❣هێدی"

Forwarded from مامۆستا قانع
فەتانه وەلیدی - شیرین گیان
ملوانکەی شین
@mlwankay_shin
❣شیرین گیان❣
هۆنراوەی: ئیبراهیم ستوودە
گۆرانیبێژ: فەتانە وەلیدی
لە سەرووی قامەتی یار، عەتر و عەبیر دەباری
دڵامی خستە لەرزە، لەرەی مەمکی هەناری
مەست مەست بە نیم نگاوە، دوو نەرگسی خوماری
بە خەندە زوڵفی لادا، لەسەر (عوزار) و زاری
دونیا بە ئینتیزاری، شیرین تەشی دەڕێسێ
هاوار شیرین گیان، ئامان شیرین گیان
تەشی وەکوو دڵی من، لە دەستی ئەو دەلەرزی
چەند جوان و دڵڕفێنە، ئافتاب و تەور و تەرزی
کاتێ کە بۆ سەر ئاوێ، زوڵفی لە سەرووی بەرزی
کە شەو بەیانی تا ڕۆژ، گوڵ و وەنەوشە باری
دونیا بە ئینتیزاری، شیرین تەشی دەڕێسێ
هاوار شیرین گیان، گیانم شیرین گیان
پەنجەی بە چەشنی شمشاڵ، دوو دەستی پڕ لە خرخاڵ
ڕوومەت سپی، دوو لێو ئاڵ، پەرچەم سیاه و چاو کاڵ
وەک ڕەنگی نەخشی مانی، باڵا و کوڵم و خەت و خاڵ
سەڵای لە عاشقان دا، باغی گوڵ و هەناری