Telegram Web Link
سەرئەنجام؟
پرسیار، پرسیار…
تا چاو بڕ کات
خاڵ بە خاڵی ڕێگە ھەموو
ھەر پرسیارە من ڕێبوارێکم دەناسی
بەدرێژایی ڕێگە تەنانەت نەیتوانی
لە سێبەری وڵامێکدا
نەختێ ماندوویی خۆی دەرکا
سەرئەنجام لە ڕێگە، عاسی
خۆی بە ئاڵقەی پرسیارێکەوە ھەڵواسی…

جەلال_مەلەکشا"

Tel⇔ @mlwankay_shin
ئەمین داستان - جێژوانی پەری
ملوانکەی شین
🎤: ئەمین داستان
🎼: جێژوانی پەری

●━━━━━━─────── ⇆ㅤㅤ
ㅤㅤ◁ㅤㅤ❚❚ㅤㅤ▷ㅤㅤㅤㅤ↻

Tel⇔ @mlwankay_shin
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
بە شەو دەرزی موژە مەشغووڵە یەعنی چاک ئەکا سینە
بە ڕۆژ چۆغەی دڵی عالەم ئەدا ئەو شۆخە ماکینە

وەها پەرچەم ئیحاتەی دەوری جەبهەی داوە ڕۆژ و شەو
ئەڵێی تەسخیری موڵکی ڕۆم ئەکا ئەم حاکمی چینە!

#بێخود
سه‌یرم بکه‌
چاوله‌چاوم مه‌ترووکێنه‌ هه‌تاکوو شه‌و
چونکه‌ چاوم
چه‌ند ماندووبێ
چه‌ند بێزار و دڵشکاو و سه‌دپاره‌بێ
هه‌ر شه‌ودابێ
چیرۆکێکی تازه‌ی پێیه‌و
مه‌له‌کانی دارستانی نیگات
به‌ئارامی ئه‌کاته‌ خه‌و.

ژیلا حوسەینی"

Tel⇔ @mlwankay_shin
بریا چڵەموویێکی سەری بام و وەری بام
کەوتبامە بەری دەستی و مەستی نەزەری بام

ئەشکی سەری موژگانی بە دووعاوە لەری بام
بخزایەمە سەر کوڵمی، نەهەرگیز گوزەری بام

یا نە پەڵە هەوری بە مەسەل چەتری سەری بام
!

#قاسم_موئەییدزادە
کە ماچم کردی
ئیتر کەس نەیناسیمەوە!
لە بیابانەوە بووم بە هەور...

قوباد جەلیزادە"

Tel⇔ @mlwankay_shin
@mlwankay_shin

وەسفی ڕوخساری لە فیکری بەنی ئادەم بە دەرە
ئیبتیدای مەدحی دەمی وەک خەبەری بێئەسەرە

نەو نیهالی قەدی تۆ عەرعەرە، دڵخواهی منە
ڕاستە دڵدارە، وەلێ حەیفە کەوا بێسەمەرە

قامەتی سەروی، ئەگەر بێ بەرە، بۆچ نارەوەنە؟ !
تۆ بڵێ زوڵفی ئەگەر دووکەڵە، بۆچ ناری بەرە؟ !

زوڵف ئەگەر دووکەڵە، دووکەڵ بەری گوڵناری نیە!
سەروە گەر قامەتی، کەی سەروی ڕەوان بارەوەرە؟ !

بە حەقی جەڕڕی هەیاسەی زەڕ و کاکۆڵی سەری
دڵی گوم گەشتەیی من کوشتەیی پشت و کەمەرە

بێ ئەگەر بێتە دەرت، دەیدەیە بەر شەق وەکوو گۆ
نییە زاتیشی نەیێ دڵ، چ بکا، قوڕ بە سەرە!

لە دەمی ناڵەیی زارم، دڵی پڕ زەمزەمەکەم،
وەلوەلەی حەلق و گەرووی نالی لە گەردوون بە دەرە

حەزرەتی نالی"

Tel⇔ @mlwankay_shin
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
شێرکۆ بێکەس له ڕوانگەی مامۆستا "بەختیار عەلی"ەوە

وتاری مامۆستا بەختیار عەلی بۆ کۆچی دوایی زیندەیاد شێرکۆی مەزن

ئەمڕۆ ١٣ی گەلاوێژ (٤ی ئاگۆست) ساڵیادی کۆچی دوایی ئێمپراتۆری شێعر شێرکۆ بێکەسی نەمرە، یادی بەرز و هەرمان.


Tel⇔ @mlwankay_shin
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
گێڕانەوەیێکی بیرەوەری منداڵی مامۆستا #عەباس_کەمەندی لە زمانی خۆیانەوه 🥀


Tel⇔ @mlwankay_shin
دەمبینی کە خەمبار و کز و داماوم
وا بیر مەکەوه له مەرگ و کەس ترساوم
مردن که له ڕێمه، هەر دەبێ، ناترسم
ژاکاوی ئەوەم بە ئارەزوو نەژیاوم!

#مامۆستا_هەژار
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
ئیستە نەک خەو من ژیانم لێ زڕاوە!🫠🖤

#شێرکۆ_بێکەس
ماهی من تەنها مەهێکە سەد نجوومی مەحو کرد
یاری من تەنها گوڵێکە سەد هەزاری گرتووە!

#حەزرەتی_نالی
Forwarded from "مەحوی"
#غەزەلیات
#تیپی_ژ_بەشی2

پرسرا حاڵم، کە من کەوتم لە بەر پێیا درێژ
ئەو وتی: هەر سێبەری دیوم بووە سەرسام و گێژ

تا لە دەوری لێوی ئاڵی خەتتی سەبزی بوو عەیان
عاشقانی جوملە وەک بەنگی دەبینم گێژ و وێژ

وا موشەووەش بوو کە میحرابی برۆتی دی ئیمام
ئیزنی خەڵقی دا کە دنیا ئاخرە، بۆ دێنە نوێژ

ئابڕووڕێژە ویسالی یار و خوێنڕێژە فیراق
عالەمی عیشق و مەحەببەت هەر بڕێژە، هەر بڕێژ

کێ لە گوڵزاری نیشاتا گوڵبونی شیرینی ناشت
ئەو لە کۆساری غەما فەرهادی کردە لالەنێژ

هەر بە تیرێ خستمی، هەڵیاوەسیم، ئیشی منی
بەس لە کورتی بڕیەوە، عومری موژە و زوڵفی درێژ

نەبووە قەت مەحوی، وتی: بوونی من و تۆ پێکەوە
حوسنە ئاوی زیندەگی، عیشق ئاگرێکە دڵبرێژ



📜#مەحوی
🍁 https://www.tg-me.com/mahwi_i 🍂
‌ ‌ ‌‌‌ ‌
ئەگەر هاتی تەنیا وەرە
هەروەک لە ناو دڵما تەنیای
سەرینەکەم بۆ دوو کەسە
دوو کورسیی تامەزرۆم هەیه
دوو پیاڵەشم هەیه بۆ چای...

عەبدوڵڵا_پەشێو"

Tel⇔ @mlwankay_shin
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
من بە ڕادەی خەمەکانی دڵم پیر بووم.!🖤
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
2024/09/29 10:19:40
Back to Top
HTML Embed Code: