Telegram Web Link
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
کاتمان زۆر کەمە
تکایە ئاڵا بنێرە و ئەم ڤیدیۆیە
بنێرە بۆ هاوڕێکەت 🇹🇯


Tel⇔ @mlwankay_shin
ئاوەدانیی ئەم دونیایە بە من چی
كاتێک من لە ناخەوە وێرانم
ئەو برینەی لە مندایە
هی ڕۆژگار نییە
هی ژیان نییە،
جێ دەستی گیانلەبەرێكە ناوی مرۆڤە.
لەم سەرزەمینە برینێكم نەبینی
قووڵتر
سەختتر
بەئازارتر
لەو برینەی مرۆڤ دەیخاتە ناو ژیانتەوە


نەبەز گۆران"

Tel⇔ @mlwankay_shin
دڵم بێ تابە، ئەحواڵم خرابە
ھەتا تۆمی دڵ ئارام و دڵ ئارا!

#حەزرەتی_مەحوی
چۆپی فەتاح - جوانترین چاو
ملوانکەی شین
🎤: چۆپی فەتاح
🎼: جوانترین چاو

●━━━━━━─────── ⇆ㅤㅤ
ㅤㅤ◁ㅤㅤ❚❚ㅤㅤ▷ㅤㅤㅤㅤ↻

Tel⇔ @mlwankay_shin
سوبحی عیشقە شەمعی عەقڵم ڕوو لە خامۆشی دەکا!

#سالم
لە کۆتاییدا قسەی دوژمنانمان لەبیر دەچێتەوە؛ بەڵام بێدەنگی هاوڕێکانمان هەرگیز..!

#مارتین_لووتێركينگ


Tel⇔ @mlwankay_shin
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
کاتێک مرۆڤ ڕاهات چلۆن لەگەڵ ئازارەکانی بەتەنیا بمێنێتەوە،
ئەو کاتەیە کە ئیدی شتانێکی زۆر نەماوە کە فێریان نەبووبێت.

ئالبێر کامۆ"

Tel⇔ @mlwankay_shin
لە دارولحوزنی دووری، ئیختیاری غەم نەکەم چی بکەم؟
بەبێ مەعشووقی شادی، دەس لە مل ماتەم نەکەم چی بکەم؟!

#ناری
ئەحمەد خەلیل - تەمەن
ملوانکەی شین
🎤: ئەحمەد خەلیل
🎼: تەمەن
#mix
●━━━━━━─────── ⇆ㅤㅤ
ㅤㅤ◁ㅤㅤ❚❚ㅤㅤ▷ㅤㅤㅤㅤ↻

Tel⇔ @mlwankay_shin
ڕەزام ڕۆحم بدەم بیللا، لە موژدەی وەسڵی باڵاتا
ئەگەر یاریم بدا تالیع، سەعاتێ بم بە مێوانت!

#شاهۆ
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
گەرچی تووشی ڕەنجەڕۆیی و حەسرەت و دەردم ئەمن
قەت لەدەس ئەم چەرخە سپڵە نابەزم، مەردم ئەمن

ئاشقی چاوی کەژاڵ و گەردنی پڕ خاڵ نیم
ئاشقی کێو و تەلان و بەندەن و بەردم ئەمن

گەر لەبرسان و لەبەر بێ بەرگی ئیمڕۆ ڕەق هەڵێم
نۆکەری بێگانە ناکەم تا لەسەر هەردم ئەمن

من لە زنجیر و تەناف و دار و بەند باکم نییە
لەت لەتم کەن، بمکوژن، هێشتا دەڵێم کوردم ئەمن

#مامۆستا_هێمن

Tel⇔ @mlwankay_shin
#کورتەچیرۆک

له گوندی ناساڵح لە محاڵی گەرمەسێری شاری دیالەی عێراق، دارێکی بەڕوو ڕووابوو، بۆ هەموو کەس جێگای سەرسووڕمان بوو، کە  بەڕوو دارێکی تایبەت بە ناوچە کوێستانییەکان و کوردنشینەکانە ئەی چۆن لەم بیاوانەدا ڕوواوە؟
لەدوای شەڕی عێڕاق بۆ پاککردنەوەی مینە جەنگییەکان هاتن ئەو ناوچەیان هەڵکەند، بۆیان دەرکەوت بنەماڵەیەکی کورد لەژێر دارەکەدا ئەنفال و زیندەبەچاڵ کراون و تاکە بەڕوویەک لە گیرفانی منداڵە کوردەکەدا شین بووە و ئارام ئارام باڵای کردووە و بووە بە دارێکی جوان و ڕیشەدار،  قسەکەی ناپلۆئۆنم وەبیر هاتەوە، کە دەڵێ دەتوانن کوردەکان بکوژن، بەڵام هیچ کات ناتوانن تێکیان بشکێنن، کوردەکان ڕیشەدارن، لە دڵی مەرگیشەوە زیندوو دەبنەوە و ڕەگاژۆ دەکەن.

#وێران_سەقز

#نێردراو_بۆ‌_کاناڵ

Tel⇔ @mlwankay_shin
من پەستی شەستی دەستی چاومەستی دیدەشەنگم
موحتاجی باجی ماچی ڕوومەتگوڵی جینانم!

#عەبدوڵڵا_زێوەر
ڕامین کەرەمی - حۆکم عەشق
ملوانکەی شین
🎤: ڕامین کەرەمی
🎼: حۆکم عەشق

🎶 #کەڵهوڕی

●━━━━━━─────── ⇆ㅤㅤ
ㅤㅤ◁ㅤㅤ❚❚ㅤㅤ▷ㅤㅤㅤㅤ↻

Tel⇔ @mlwankay_shin
بەڵام کەس لە من تێناگات
ئەو ژنانە بنێشتی خۆیان دەجون و
لە من تێناگەن
غەیبەتی خۆیان دەکەن و
لە من تێناگەن
کێ لە کەسێک دەگات
نهێنییەک نەخۆشی بخات؟
نهێنییەک غەریبی شارانی بکات؟
بەدەم گریانەوە بچێتە ژێر باران؟
سوێند دەخۆم کەس تێناگات

لازۆ ئازاد"

Tel⇔ @mlwankay_shin
فریشتەی کامەرانیم بووی، کەچی شەیتانی دڵ دەرچووی
بە بارێکی ترا دووبارە شێت نابم، بڕۆ لاچۆ!

#مەدهۆش
ئەگەر هەستتان کرد پێویستیتان
بە دەستێکی گەرمە، دەستەکەی تری خۆتان بگرن، کەسێک کە مەتمانەی بە خۆی بێ، هیچکات شکست ناخوا.!

#جوبران_خەلیل_جوبران


Tel⇔ @mlwankay_shin
کاتێک مرۆڤ ڕاهات چلۆن لەگەڵ ئازارەکانی بەتەنیا بمێنێتەوە،
ئەو کاتەیە کە ئیدی شتانێکی زۆر نەماوە کە فێریان نەبووبێت.

ئالبێر کامۆ"

Tel⇔ @mlwankay_shin
هـــەر شــەوێ مــانگ لـه ئاســۆ دێته دەر من دێمه دەر

قەت نەبوو چـاوێ له مانگ کەم بیری ڕوخسارت نەکەم.

حەمدی"

Tel⇔ @mlwankay_shin
2024/07/01 04:50:37
Back to Top
HTML Embed Code: