Telegram Web Link
" پەند و چیرۆک"

پیاوێک حەوزێکی گەورەی ئاوی هەبوو کردبووی بەخێر بۆ خەڵکی تا لە ئاوەکەی سوود وەرگرن ...

ڕۆژیک چوونە سەری ئاوەکە پڕ بووبوو لە شتی پیس و پاشماوه، کە هەواڵیان گەیاندە خاوەنەکەی وتی چاکی بکەنەوە
چاکیان کردەوە ...

ڕۆژی دواتر دووبارە پڕ کرابوو لەپیسی و پاشماوە، خەڵکەکە زۆر توڕەبوون بەڵام خاوەنەکەی وتی ئەمجاریش پاکی بکەنەوە، بەڵام شەو چەند کەسێک چاودێری بکات بزانێت کێ ئەم کارە ئەنجام دەدات؟؟
ئەگەر زانیتان کێیه تەنها وەرن بە من بڵێن و ئاشکرای مەکەن.

ڕۆژی دواتر هاتن بەشەرمەوە وتیان: گەورەمان ئەوەی ئەوکارە دەکات ئامۆزاکەتە.

وتی: لا حول ولا قوة إلا بالله، ئەم شتە بەینی خۆمان بێت و دووبارە حەوزی ئاوەکە چاک و پاک بکەنەوە.

دەمەو ئێوارە فەردەیەک برنج و شەکر و هەندێ پارە و بۆنی خۆشی لەگەڵ خۆیدا برد چوو بۆ ماڵی ئامۆزاکەی، گەشته مال٘یان: سڵاو ئامۆزا گیان من داوای لێبووردن دەکەم دەمێکە سەردانم نەکردووی و دەمێکه هەواڵم نەپرسیووی، هیچ باسی ڕووداوەکەشی نەکرد، دواتر ئەو شتانەی پێی بوو دایپێی دواتر گەڕایەوە ...

پاشان فەرمانی کرد ئەم شەویش چاودێری بکەن، لەدرەنگانێکی شەودا ئامۆزاکەی هات بەڵام ئەمجارە ئەو ناوەی پاککردەوە و هەندێک بۆنی خۆشی کرد بەو ناوەوە و گەڕایەوە بۆ ماڵ !

پەند :
ئەگەر ویستت کێشەکان چارەسەر بکەیت، ئەبێت بەچاکە وەڵامی ئەوانە بدەینەوە کە خراپن بەرامبەرمان نەک بە خراپه وەڵامیان بدەینەوە:
(ادْفَعْ بِالَّتِي هِيَ أَحْسَنُ )
«بەکردەوە و ڕەوشتی جوان وەڵامی هەمووان بدەرەوە».


وەرگیراوە لە کتێبی"داستانی ئێمە چیرۆکی تۆ"

Tel⇔ @mlwankay_shin
ڕۆيی و فەرمووی:چاوەڕێ بە،
لە حەشرا دێمەوە لات

دەک بە قوڕ گیرێ قیامەت،
هەر نەهات و هەر نەهات..!

#حەزرەتی_مەحوی
فیدات بم، زیز مەبە، ھا بمکوژە دەردت لە گیانی من!

#وەفایی
دڵ ئەگەر چی تەنگە، جێگاتە وەرە!

#هونەر
#کورتەچیرۆک

خاتوونێکی جوان لە ئێزەگەی فڕۆکەوانیدا چاوەڕێی هەڵفڕینی فڕۆکە بوو کاتێکی زۆری مابوو بۆ ئەوەی سەفەرەکە دەست پێ بکات. بڕیاری دا تا ئەوکاتەی ڕێ دەکەون کتێبێک بستێنێ و بیخوێنێتەوە و هەروەها پاکەتێک شیرینی بکڕێت تا کاتەکەی بچێتە سەر.
ئەو خاتوونە چووە سەر سەندەڵیێک کە تایبەتی مرۆڤە گرینگەکان بوو، تا بە خاترجەمی پشوو بدات و کتێبەکەیشی بخوێنێتەوە.
لە تەنیشت ئەو جێگا وا شیرینیەکەی دانابوو پیاوێک دانیشت و دەستی کرد بە ڕۆژنامە خوێندنەوە.
کاتێک کە خاتوونەکە یەکەمین شیرینی هەڵگرد پیاوەکەیش یەکدانەی هەڵگرد، خانمە تێکچوو بەڵام هیچی نەگوت، لە دڵی خۆیەوە گوتی ئەم کابرایە چەن ڕوودارە؟! خۆزگە  کاتم ببووایێت عاقڵم بکردایێت
(لانیکەم ئەبێ ئیزن وەربگری).
هەرکات خاتوونە یەکدانەی هەڵدەگرد پیاوەکەش یەکی هەڵدەگرد.
دڵی خاتوونەکە بەڕاستی وەکوو دیگ دەکوڵا، ئامادەی شەڕ بوو، چاوێکی لە پاکەتەکە کرد بەس یەکدانەی مابوو، ئاخ لە دەستی مرۆڤی مفتەخۆر، چاو لێ کە چۆنیش خۆی گیل کردووە؟!....
پیاوەکە زۆر بەئارامی شیرینەییە ئاخریەکەی کردە دوو لەت و نیوەی دا بە خانمەکە و نیوەکەی دیکەی خوارد...
خاتوونە چەقۆت لێدابا خوێنی نەدەهات، لە داخا هەستا کتێب و کیفەکەی هەڵگرد و بە تووڕەیەوە چووە نێو فڕۆکەکە و لە جێگای خۆی دانیشت. چاوێکی لە نێو کیفەکەی کرد ویستی چاویلکەکەی هەڵگرێت، لە ناکاو ڕاچەڵەکا !!!...
تازە تێگەیشت ئەو شیرینیە کە خۆی کڕیبووی نە هەڵگیراوە نە لێی‌خوراوە.
لە کردەوەی خۆی شەمەزار بوو، ئەو لەبیری چبوو کە شیرینیەکەی لە کیفەکەی ناوە، ئەو پیاوە بە ڕووخۆشی پاکەتە شیرینیەکەی لەگەڵدا بەش کردبوو و ئەم بوو کە دەیەویست تووشی شەڕی بکات.
ئێستا نە دەرفەتێک هەبوو بۆ ڕوونکردنەوەی هەڵەکەی خۆی و نە کاتێک بۆ دیدارێکی دووبارە و داوای لێبوردن.

نوکتە، هەندێ شت هەیە لەکیس بچێت هیچکات قەرەبوو نابێتەوە و ناگەڕێتەوە، بەس ئارام و ڕووخۆش بژین.

وەرگێڕ: خالید ڕەحیمی سەقز

#نێردراو_بۆ_کاناڵ


Tel⇔ @mlwankay_shin
عەقڵی دا بەر شەق کە ڕووی کردە دڵم سوڵتانی عەشق
ئیختیارم پێ نەما وەک چوومە ژێر فەرمانی عەشق!

#عەونی
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
تـۆ ژنی!
ڕازاوە بـە.
جـلی کـەشخـە لـەبـەر کە.
وەرزش بـکـە.
ئـاگـات لـە جـەستـە و بـاڵات هەبـێ.

لـە هەر تـەمـەنێکدا کە هەی، به جوانی و ڕازاوەیی بـگـەڕۍ

بـا هـەمووکـات بـۆنی خـۆشت لێ بێ.
بـخوێنـەرەوە و زانـستت زیـاد کـە.
بڕێ جار، لـە جـێگـەیەکی ئـارام و بـێدەنگـدا، خـۆت مـیوانی چـاییـەک یـاخود قاوەیـەک بـکـە و
بڕێ جار دیـارییەک بـۆ خـۆت بـکڕە!

کـاتێ کـە ڕێز لـە خـۆت و ڕۆحـت دەگـری، هـەست بـە سـەربـەستی دەکـەی؛
ئـەو کـاتـە چیتر لـە بـێکـەسیدا پـەنـا نـابـەیتە بـەر مرۆڤەکانی تر و گـەر بـتـەوێت کەسێک هـەڵبـژێری، ئەوا کـەمتر بـاوەڕت بـە هـەڵـەکانت دەبێ...

لـە بـیرت بـبێ؛
ژنـێک، کە باوەڕ بـە خـۆبوونی بەرزە،
هەرایەک بەرپا دەکات


نووسەر: ناسر کاتووزیان"
وەرگێڕان: زیلان مەریوانی"

Tel⇔ @mlwankay_shin
ناتوانم بیر لە هیچ خۆشبەختییەکی مەزن بکەمەوە گەر من لەگەڵ تۆ نەبم،
هەرچەند هەست دەکەم لەم جیهانەدا شوێنێکی شیاوی لێ نییە بۆ خۆشەویستیمان، بێگومان نە لەم گوندە و نە لە هیچ جێگەیەکی تر، لەبەر ئەوە بیر لە گۆڕێکی قووڵ و تەسک دەکەمەوە من و تۆ بە دەستەکانمان یەکتر لە ئامێز بگرین...

هەر لەوێدا من ڕوخسارم لە تۆدا بزر کەم تۆش لە مندا، ئیدی ئەو کات هیچ کەسێک ناتوانێت لێمان بنواڕێت..!

کافکا"
Tel⇔ @mlwankay_shin
چاری دەردی کوردەواری
خوێندنە
هەر خوێندنە

#هێمن
#نووسراوەی_سەر_دیوارەکان

Tel⇔ @mlwankay_shin
ئاسمان و زەوی بۆ تۆ کراوەن...
من نەک خۆم بەڵکوو میللەتەکەشم هێشتا نەچۆتە ناو هیچ جوگرافیا و مێژوویێکەوە ...
واتا خاکێک نییە، تەواو هی خۆمان بێت و بە سەربەستی بە سەرییەوە بنیشێینەوە،
سەرەتا کە هاتی وتم کە تۆ تەنیا خۆت لە خاچ دراویت ..
من وا مەزەندە دەکەم کە لە چاوی مندا خاک و خەڵکەکەم پێکەوە لە خاچ دراوین و
چوار مێخەمان کێشراوە و لە ئەزەلەوە تا هەنووکە خوێنمان لێ دەچۆڕێت...


عیسای برام گەر چوویتەوە ئاسمان بە هەمووان بڵێ:
بە یەزدان و فریشتەکانی کە ئێمەش بەندەوارەکانی ئەوین زۆر دەمێکە بە سەر خاچەوەین و کەس نەهات دامان بگرێت...

📚دواشەوی دابەزینی عیسا
شێرزاد حەسەن"

Tel⇔ @mlwankay_shin
▪️ ئەمڕۆ سی‌وشەش ساڵ بەسەر کارەساتی کۆمەڵکوژی ئەنفالدا تێدەپەڕێت

کۆمەڵکوژیی ئەنفال لە ساڵی ١٩٨٦ دەستی پێکرد و لە ساڵی ١٩٨٩ کۆتایی پێهات، کارەساتی ئەنفال بە فەرمانی سەدام حسێن و بە سەرکردایەتیی عەلی حەسەن مەجید (خاڵۆزای سەدام حسێن) جێبەجێ کرا.
لە ساڵی ١٩٨٨دا ئەم هێرشانە گەیشتە لوتکە کە لە ئاکامد‌ا ١٨٢ هەزار کەس گیانیان لەدەست دا و نزیکەی ۴ هەزار گوندی کوردستان خاپوور کران.

لە ڕێکەوتی ۲۰۰۷/٤/۱٤ لە لایان پەرلەمانی کوردستان، ئەم ڕۆژە به ساڵیادی ئه‌نفال پەسند کراوە. هەروەها لە ڕێکەوتی ۲۰۰٨/٤/۱٤ ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق کارەساتی ئەنفالی وەکو ژێنۆساید ناساندووە.

Tel⇔ @mlwankay_shin
خەم مەخۆ پەپوولە
بەهار دیسان دێتەوە
گوڵ دیسان دەڕوێتەوە
بۆنی من مەست دەکا و
جوانییەکەی تۆ

خەم مەخۆ هەژار
جەفاکێشانت بێجواب نییه
کورد دیسان خۆ دەگرێتەوە
بێ‌ منەت لە مەی
وەنەوشەی چیا و کوێستان
خەمەکانم دەسڕێتەوە

خەم مەخۆ بابە
ڕۆڵەت خەمینە
خەم مەخۆ گیانم خوێنینە
خوێن نەبێ، گوڵاڵە چۆن سوور و ڕەنگینە؟

خەم مەخۆ خاتوو نیشتمان
ڕۆژی خۆشی زۆر شیرینە
خەم مەخۆ خاتوو
زۆر کۆنە ئەم برینە
ئێستا وەختی پێکەوەبوون ئێستا وەختی پێکەنینە

خەم مەخۆ ئاسمان
هەورەکان لە باوەش کە
گریانی وان لە خەم نێ خەتای پاییزە
دارەکان ڕووتن و بێگەڵا
مەگری عزیزم نۆرەی ژیانێکی نوێ
نۆرەی گریانی دوژمنی تووڕە و زیزە...


زاهیر لاوی"
Tel⇔ @mlwankay_shin
حەسەن زیرەک - وا من نەخۆشم
ملوانکەی شین
🎤: حەسەن زیرەک
🎼: وا من نەخۆشم

●━━━━━━─────── ⇆ㅤㅤ
ㅤㅤ◁ㅤㅤ❚❚ㅤㅤ▷ㅤㅤㅤㅤ↻

Tel⇔ @mlwankay_shin
#پەندی_پێشینیان

بۆ دۆستت چاکە، غەیر بێ ئەنجامە
ماڵ ڕاوەستابێ، مزگەوت حەرامە

بۆ دونیا دەبێ دەست بدەیتە دەست
هیچ کەسێ، هیچ کەس ناباتە بەهەشت

دەوران دەوڵەتت لە دەست دەسێنێ
بەڵام ناوی چاک تا سەر دەمێنێ.!

#پیرە_مێرد


Tel⇔ @mlwankay_shin
@mlwankay_shin

بە دەم مەوجی خوێنی ئەشکەوەم، بڕوانە چۆنم بۆت
دەروونم کەیلی زووخی دەرد و غەم، بڕوانە چۆنم بۆت

ڕەقیبی سەگ حەزی بوو، کوشتمت، سەیری کە چۆنی بۆم
دوعا بۆ دەست و تێغت من دەکەم، بڕوانە چۆنم بۆت

بە غەدداری نە وەک ناوت بەرن، بمئەنجنی، قەت من
شکاتی جەوری تۆ بەر کەس دەبەم؟ بڕوانە چۆنم بۆت

هەناسەی ئاگرینم بردەوە بەر، تا دەروونم سووت
بە ناڵە تا دڵت سەخڵەت نەدەم، بڕوانە چۆنم بۆت

بیانوو بگرە، شێوەی خۆت بشێوێنە بە من کوشتن
وەها چاوی بەدت لێ لا دەدەم، بڕوانە چۆنم بۆت

بە ئاوی گریە هەر دەم ناوی چاوم ششتووە، نەک جێت
بە خوێن ئاغوشتە بێ، تۆ، چاوەکەم، بڕوانە چۆنم بۆت

غەمی خۆشی نییە «مەحوی» لە دڵیا، هەر غەمی تۆیە
لە عیشقتدا دەکەم غەم بۆ بەغەم، بڕوانە چۆنم بۆت!

حەزرەتی مەحوی"

Tel⇔ @mlwankay_shin
کە دنیاشت بێ، تا ئەو کاتەی جێت لە دڵی ژنێکا نەبێ، تا لە سترانە ئەڤیندارانەکانی ژنێکا نەژیی و بەشدار نەبی لە دڵەڕاوکێکانی ژنێک،
هەژارترین پیاوی...

#ویلیام_شێکسپییێر

Tel⇔ @mlwankay_shin
"چیرۆک"

پیاوێک کۆچی دوایی کرد، پێش بەخاک سپاردنی جەنازەکەی
کەسێک هاواری کرد بەدەنگی بەرز ئەم کەسە کە مردووە پێنج سەد هەزاری من قەرزارە ناهێڵم جەنازەکەی بخەنە ژێر خاک تا قەرزەکەی من ڕۆشن نەبێتەوە.
چەند کوڕێک و کچێکی کۆچکردوو لەوێ ئامادەبوون،
کوڕەکان وتیان شتی وانییه و باوکمان هیچی لای ئێمە باس نەکردووە کە قەزرارە و قەرزەکەی بدەینەوە...
ئەوە دەبوو پێش ئەوەی باوکمان کۆچی دوایی بکات تۆ داوای حەقی خۆتت لێی بکردایە، پیاوەکەش لەسەر هات و هاوار بەردەوام بوو کوڕەکانیش کەسیان نەچوونە ژێر باری
دانەوەی قەرزی باوکیان.
کچە تاقانەکەی کۆچکردوو کە کەمێک ئاڵتوونی پێوەبوو ئاڵتوونەکانی لەخۆی کردەوە و هێنای بە بەرچاوی براکان وخەڵکەکەوە دایە دەستی کابرا و پێی وت:
ئەمە بگرە لەبری ئەو قەرزەی لەلای باوکمە و باقیەکەشی چەند مایەوە من دەتدەمەوە با پارەم بێتە دەست...
بەلام ئیتر بێ دەنگ بە و هات وهاوار مەکە بهێڵە با باوکم بەئارامی سەر بنێتەوە، کابراش ئاڵتوونەکانی هێشتا بەدەستەوە بوو فرمێسک بەچاوەکانیدا هاتە خوارەوە
ڕووی لە خەڵک و کورەکانی کابرای کۆچکردوو کرد و وتی:
باوکتان وکۆچکردوو هیچ قەرزاری من نییە،
ئەوە منم بری پێنج سەد هەزاری باوکتان قەرزدارم و ویستم نەوەی ڕاستەقینەی باوکتان بناسم که میراتگریەتی، تا قەرزەکە بدەمەوە بەو..بۆیە ئێوە شاهید بن
میراتگری کۆچکردوو ئەو کچەیە،
ئەوا من ئەم پێنج سەد هەزارە دەدەمەوە کچەکەی بۆیە فرمێسکیش لەچاوم هاتەخوار چوونکە من سێ کوڕم هەیە و کچم نییە کە میراتگرم بێت!


Tel⇔ @mlwankay_shin
نە پێی ڕۆیین، نە ڕێ بۆ دەستی کۆشش
ئیلاھی! کەس نەبێ وەک من گرفتار..


#سالم
#کورتەچیرۆک

پیرەپیاوێک لەگەڵ هاوسەرەکەی ژیانێکی خۆشیان تێپەڕ دەکرد.
کاتی نوستن خاتوونەکەی داوا دەکات بەیانی شانەیێکی بۆ بکڕێت تا پرچەکانی پێ دابهێنێ.
پیرەپیاو بە دڵتەنگیەوە گوتی ناتوانم ، دەستم تەنگە...
هێندە دەستم خاڵیە کە بەندی سەعاتەکەیشم خراو بووە ناتوانم بیکڕم.
هاوسەرەکەی گوڵبزەیێکی کرد و بێدەنگ بوو...
پیرەپیاوە بەیانیەکەی دوای ئیشی ڕۆژانەی خێرا سەردانێکی بازاڕی کرد کاتژمێرەکەی فرۆشت و شانەیێکی بۆ هاوژینەکەی کڕی ، هەر لە دڵی خۆیەوە دەیکوت حەیفە ئەو پرچە کاڵانەت بێناز بێت خاتوونەکەم...
کاتی گەڕانەوە بۆ ماڵەوە هێشتا شانەکەی بەدەستەوە بوو کە سەیری کرد خانمەکەی پرچەکانی کورت کردوەتەوە و فرۆشتوویەتی و دەستبەندێکی جوانی بۆ سەعاتی هاوسەرەکەی کڕیوە.
مات و سەرسام فرمێسکەکانیان دەهاتە خوار.
فرمێسک بۆ ئەوە نەبوو ئیشەکەیان بەفیڕۆ چووە ، بۆ ئەوەی بوو کە ئەوینەکەیان بەیەک ڕادەدا بێخەوش و پاک بوو ، پەیمانی ئەشقیان ڕۆژ لەگەڵ ڕۆژ بتەو و قایمتر دەبوو.
ئەوان بە شوێنی  دڵخۆشی یەکترەوە بوون.
(ئەوین و دلۆڤانی بە قسە نییە بە کردەوەیە).



وەرگێڕان  :  خالیـــد ڕەحیــــمی سەقـــــز


#نێردراو_بۆ_کاناڵ


Tel⇔ @mlwankay_shin
2024/09/29 15:35:56
Back to Top
HTML Embed Code: