Telegram Web Link
هەرگیز خوێندەواریی لەگەڵ وشیاری بەهەڵە مەگرن، ئێوە دەتوانن ئاستی خوێندەواریتان دکتۆرا بێت، بەڵام لەپاڵ ئەوەشدا نەزانێک بن!

#ڕیچارد_فایمەن

Tel⇔ @mlwankay_shin
چەند وشەیەک دەربارەی دڵی خۆم"

ئەم دڵەی من
وەک واگۆنی قیتارێکە_
هەزار و یەک وێستگەی هەیە.
لە هەر یەکێک لەو وێستگانە ڕابوەستێ،
ڕێبوارێک بەجێی دەهێڵێ،
ڕێبوارێک خۆی تێدەپەستێ.

بەڵام وەتی ئەم دڵەی من بۆتە واگۆن
ڕێبوارێکی پەستی تیایە،
دانابەزێ،
دانابەزێ
له سووچێکی ئەم دنیایە.

ئەو ڕێبوارە بەدوای ناوی خۆیدا وێڵە...
ئەو ڕێبوارە بەدوای چاوی خۆیدا وێڵە
ئەو ڕێبوارە برینمە.
ئەو ڕێبواره زەردەخەنە و گرینمە.
ئەو ڕێبوارە کوردستانە،
لانەی یەکەم ئەڤینمە.

عەبدوڵڵا پەشێو


Tel⇔ @mlwankay_shin
ئەی لە جێی گشت کەسم..
ئەمشەو من
بەقەد هەموو بێکەسەکانی ئەم دونیایە بێکەسم

#شێرزاد_حەسەن


Tel⇔ @mlwankay_shin
خۆشەویستی
قورسترین ئەرکه که
دەخرێته سەر ئەستۆی مرۆڤ.


#شێرزاد_حەسەن

Tel⇔ @mlwankay_shin
ئه‌وه‌ی خه‌می هه‌ژارانی نه‌بێ
ئه‌وه‌ی خه‌می ڕووت و بێكارانی نه‌بێ
ئه‌وه‌ی خه‌می هاوین و زستانی نه‌بێ
ئه‌وه‌ی خەمی هه‌رزانی و گرانی نه‌بێ
له‌ ئێمه‌ نییه‌، گورگه‌
له‌ ئێمه‌ نییه‌، گورگه‌..!

#لەتیف_هەڵمەت

Tel⇔ @mlwankay_shin
ئەگەر ڕۆژنامە نەخوێنیتەوە ئەوا نەزانیت،
ئەگەر بیخوێنیتەوە پڕە لە زانیاری ھەڵە!

#مارک_توین
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
بە ھەمان شێوەش بۆ بڕێک له لاپەڕه و کەناڵەکانی ئێستا!

Tel⇔ @mlwankay_shin
یەکدڵ، لە کوردستانەوە تا بەلووچستان
یەک دڵ، جە کوردەسانەوە تا بەلووچستان




کمپین "زاگرۆس"
انجمن‌های مردمی شهرستان مریوان


بانک رسالت، موسسە خیریە محسنین زاهدان
"شعبە امداد و خدمات رسانی دارالعلوم مسجد مکی":

شماره کارت:    
5041727010553152

شماره شبا:
IR590700010002210926284001
هەر بابەتێک سێ ڕوانگەی هەیه؛
تێڕوانینی من
تێڕوانینی تۆ
و حەقیقەت...!

👤 #ئوریانا_فالاچی

Tel⇔ @mlwankay_shin
#چیـــرۆک

گورگێک ئێسقانێک لە گەرووی گیرابوو، لە دووی کەسێک دەگەڕا کە بۆی دەرهێنێتەوە، زۆر گەڕا تاوەکوو حاجی‌لەق لەقێکی دۆزییەوە و داوای لێکرد کە ڕزگاری بکا و کوتی: لە بەرانبەر ئەو چاکەیەدا حازرە خەڵاتێکی باشی پێ بدا.
لەق لەق دندووکی خستە نێو دمی گورگەوە و ئێسقانەکەی دەرهێنا، ئەمجار داوای خەڵاتەکەی کرد.
گورگ کوتی: هەر ئەوەی کە سەرت بە سڵامەتی لە دەمم دەرهێنا، بڕۆ شوکری خودا بکە.

#پەند_و_وانەی_چیرۆک

کاتێ بە کەسێکی سپڵە خزمەت دەکەی، تەنیا چاوەڕوانی ئەوە بە کە ئازارێکت پێ نەگەیەنێ. جاری وایە لە ژیانماندا بە هەڵە پلە و پایە بە هەندێ کەس دەدەین کە هیچکات شیاوی ئەو پلە و پایەیە نەبوون
!


Tel⇔ @mlwankay_shin
حوسێن میناپوور - تۆم خۆش دەوێ
ملوانکەی شین
🎤: حوسێن میناپوور
🎼: تۆم خۆش دەوێ
#Nwê
●━━━━━━─────── ⇆ㅤㅤ
ㅤㅤ◁ㅤㅤ❚❚ㅤㅤ▷ㅤㅤㅤㅤ↻

Tel⇔ @mlwankay_shin
+لە پشت هەر ژنێکی گەورەوە، کێ وەستاوە؟
_خۆی..!

#هەشتی_مارس
#نووسراوەی_سەر_دیوارەکان

Tel⇔ @mlwankay_shin
8ی مارس له 60چرکەدا
Tel⇔ @mlwankay_shin
🔸 مێژووی 8ی مارس له 60چرکەدا

Tel⇔ @mlwankay_shin
بێ منەتی کێشە نییە، بەڵام سپڵە مەبە..!
ئەوەی نامووسی بێ، نابێ بە نۆکەر
ئەوەی ئینسافی بێ، ناچێتە دیوان
چ خۆشە زگ بە برسی، پێ بە بێ کەوش
بە مەرجێ ڕوو نەکاتە، شێخ و قوربان!
گەدا بی یاخۆ پاشا بی، ھەر ئەمری
ئیتر کلکەلەقێ بۆچی لە دیوان؟!

#مامۆستا_قانع

Tel⇔ @mlwankay_shin
حەمید حەمیدی - سەفەر
ملوانکەی شین
🎤: حەمید حەمیدی
🎼: سەفەر

●━━━━━━─────── ⇆ㅤㅤ
ㅤㅤ◁ㅤㅤ❚❚ㅤㅤ▷ㅤㅤㅤㅤ↻

Tel⇔ @mlwankay_shin
#دەریـــا

دەریا پێڵاوی مناڵێکی برد،
مناڵەکە لە قەراغ دەریا نووسی دەریا دزە!

پیاوێک ماسی باشی ڕاو کردبوو..
لە قەراغ دەریا نووسی دەریا بەخشندەیە!

لاوێک خنکا،
دایکی لاوەکە لە قەراغ دەریا نووسی دەریا بکوژە!

پیرە پیاوێک ملوانکەیەکی ئاڵتوونی لەقەراغ دەریا دۆزییەوە..
لەقەراغ دەریا نووسی دەریا زۆر دلۆڤانە!

دەریـا گوێی نەدا بە قسەی هیچ کەسێک و
بە شەپۆڵێک هەموونووسراوەکانی سڕییەوە..

تۆش هەمیشە وەکوو دەریا بە،
هیچ کات گوێ مەیە بە لێکدانەوە و قسەی خەڵک..!😊

Tel⇔ @mlwankay_shin
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
جار جار پێویستە دیوارێک
لە تەنیایی بە دەوری خۆتدا بکێشی،
نەک بۆ ئەوەی ئەوان لە خۆت دوور بکەیت،
بەڵکوو بۆ ئەوەی٫
بزانی کێ بۆ دیتنت دیوارەکە خراپ دەکات!

#ژان_پۆڵ_سارتەر

Tel⇔ @mlwankay_shin
2024/10/01 07:28:56
Back to Top
HTML Embed Code: