Telegram Web Link
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
بێ تۆ بێ ئاوات و خورپەم
بێ تۆ بێ هەناسەو چرپەم
بێ تۆ بێکەس و بـێ دەرم
بێ تۆ بێ بەرگ و بێ بەرم

تـۆ شادیمـی، تۆ شادیمی
تـۆ فـریشتـەی ئـازادمـی
تۆ هێلانەی خۆشبەختیمی
تۆ پەیامی سەرسەختیمـی

ئەتپەرەستـم، ئەتپەرەستــم
بـە ئـاواتـی تۆوە مـەستـم
هـەر دێمـەوە بـۆ ئـامێزت
دەشنێمەوە بە شنەی هێزت
ئەیڵێمەوە بەستەی بەستان
قوربانت ئەبم کـوردستــان

Tel⇔ @mlwankay_shin
#کورتەیەک_لە_چیرۆک

من لەمڕۆوە ئاسوودەم..
من لە فیتنەی ئەو جاڵجاڵۆکانە تێدەگەم کە بە بیانووی پیاسەوە لە تەونەکەمان نزیک دەبنەوە... ئیدی تۆ مەچۆڕە دەرێ...
تۆ هی خۆمی..
من ڕۆژانە مێشی جوانت بۆ ڕاو دەکەم..
پەپوولەی تازە باڵکردوو.
جۆرەها زیندەوەری بەلەزەت...
قەت نامەوێ ماندوو بیت..
ئەی جوانترین زیندانیی لەنێو بەندیخانەی عیشقی من..
دەمەوێت تا ماویت خزمەتت بکەم..
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

شێرزاد حەسەن"

📚 لە چیرۆکی: #خەونی_جاڵجاڵۆکەکان_و_ژنێکی_منگن

Tel⇔ @mlwankay_shin
فیدای دیدەت بام وەبێ مەی مەستەن
نیگای دیدەی تۆ بادەی ئەلەستەن
بەهای نیگای تۆ گیان ئاڵەمەن
زەڕەی مەیلەکەت شەفای ناڵەمەن

مەولەوی"

Tel⇔ @mlwankay_shin
خۆشەویستەکەم
دەلاقەی خەونت بکەرەوە
بڕیارم داوە ئەمشەویش بێم!

کراسە پرتەقاڵییەکەت بپۆشە
پۆتینە قاوەیییەکانت ببەستە
قژە قەترانیییەکانت بخە سەر شانت و
بە ڕێگادا بڕۆ...

ئەمشەو دەمهەوێ لە بارسێلۆنا پیاسەیەک بکەم
یان لە فێلۆرانس
لەوانەیە دڵت بۆ بورجی "ئیڤڵ" لێبدات
یان شارێکی دیکە
هەر شوێنێ تۆ حەزت لێیەتی
هەر شوێنێ بوو
ناکرێ لەگەڵ چارەنووس بجەنگین
دەلاقەی خەونت مەبەستە
بیکەرەوە...

عەباس مەعروفی"

Tel⇔ @mlwankay_shin
#جوانترین_ڕستەی_کتێب
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

ئەو، لە پەنجەرەکەوە، تەماشای دەرەوەی دەکرد؛ لە چاوەکانی ئەودا ڕووناکییەک هەبوو کە تەنیا لە هی منداڵێکدا بەدی دەکرێت
کاتێ دەگاتە شوێنێکی تازە، یان لە چاوەکانی گەنجێکدا کە هێشتا کاریگەرە، کە هێشتا حەزێکی زانینی بەرامبەر بە جیهان هەیە چونکە تا ئێستا ژیان برینداری نەکردووە.
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

📕 مۆزەخانەی پاکیزەیی
نووسەر: ئۆرهان پاموک"

Tel⇔ @mlwankay_shin
لەبت میم و قەدت ئەلف و زوڵف چیم
دەزانـی بــەم ســیـانـە تـالـیـبـی چـیــم
وەفـای عەهدە لە من ڕۆح و لە تۆ ماچ
چییە چارەی ئەمانـەت غەیری تەسلیم

نالی"

Tel⇔ @mlwankay_shin
وەرەوە با بەجووت بڕۆین
دیوانێکی تازەم ھەیە
بەدەم ڕێوە
بۆڵە وشەی شیرینی ئەکەم بە دەمتا
حەرفی زەرد و سوور سەوزی
ئەدەم لە قژ و بەرۆکت
ڕستەی شینت ئەکەمە مل.

شێرکۆ بێکەس"

Tel⇔ @mlwankay_shin
هەموو ئەوەی دەمانەوێت لەم ژیانەدا:
دەستێک بێت دەستمان بگرێت و
دڵێک هەبێ لێمان تێبگات!

چارڵی چاپلن"

Tel⇔ @mlwankay_shin
ئێستا من و
جێژوانێکی چۆڵ و هۆڵ و
چەند وێنەیەکی دوو کەسی و
دڵێکی پڕپڕ لە خەم و
کۆمەڵێ شێعری فرەوێژ
کە شەو و ڕۆژ
لە تۆ دەدوێن!

#ک_د_ئازاد
دەپرسی:چۆنی؟

دەڵێم:گرفتاری تۆم!❤️‍🩹
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

#مەحموود_دەروێش

Tel⇔ @mlwankay_shin
ئەمین داستان - قەدەر
ملوانکەی شین
🎤: ئەمین داستان
🎼: قەدەر

●━━━━━━─────── ⇆ㅤㅤ
ㅤㅤ◁ㅤㅤ❚❚ㅤㅤ▷ㅤㅤㅤㅤ↻

Tel⇔ @mlwankay_shin
یا  رَبِّ لا تُعَلِّق قَلبی بِما لَیسَ لی "

پەروەردگارا،
دڵی من بەوشتەی بۆ من نییە، هۆگر مەکە!
پێویستە هەندێ جەنگ بدۆڕێنین،
تا بۆمان دەرکەوێت کە ئێمە لەپێناوی هیچ دا دەجەنگاین!
موریدی خانەقات ئەمنم ، مورادی دڵ دوو چاوی تۆن
بەرەو گشت جێیە دەڕوانی، بە غەیری حاڵی زاری من

لە تەکیەی سینەتا مەحوی تەلیلە و وەسڵی مەقسوودم
لە بەر دوو گومبەزی لەعلت، بە گوێت ناگا هەواری من

#هەڵگورد_پەسوێ
ساڵەهایە
لەگەڵ بیرەوەریت دەژیم
بە تەنیا نیم!🖤

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

#ک_د_ئازاد

Tel⇔ @mlwankay_shin
زوڵفت بە قەدتدا کە پەرێشان و بڵاوە
ئەمڕۆ لە منی شیفتە ئاڵۆز و بە داوە

عومرێکی درێژە بە خەیاڵی سەری زوڵفت
سەودا وپەرێشان و سەودایەکی خاوە

هەرچەندە کە ڕووتم بە خودا مائیلی ڕووتم
بێ بەرگییە عیللەت کە هەتیو مەیلی هەتاوە!

#حەزرەتی_نالی
ئەرسەلان & ڕێبین - تۆبه
ملوانکەی شین
🎤: ڕێبین پووردیان
🎤: ئەرسەلان ئەخگەری
🎼: تۆبه

●━━━━━━─────── ⇆ㅤㅤ
ㅤㅤ◁ㅤㅤ❚❚ㅤㅤ▷ㅤㅤㅤㅤ↻

Tel⇔ @mlwankay_shin
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
حەسەن هەیاس - هاوڕێ و هاودەمم
ملوانکەی شین
🎤: حەسەن هەیاس
🎼: هاوڕێ و هاودەمم
#Nwê
●━━━━━━─────── ⇆ㅤㅤ
ㅤㅤ◁ㅤㅤ❚❚ㅤㅤ▷ㅤㅤㅤㅤ↻

Tel⇔ @mlwankay_shin
پێم وانييه هیچ کام لە ڕەگەزەکان بێ هەڵە بن بەرامبەر ئەوی تر، بەڵام ژیان ئەوە دەهێنێت کە تۆزێ قوربانی بۆ بدەین و سەرەتا خۆمان چاک بکەین و چاکی بەرامبەریش لە کاردانەوەکانیدا ببینین، بەخوا قوربانی تاک لایەنە تاسەر بەردەوام نابێ!
2024/09/29 16:27:27
Back to Top
HTML Embed Code: