This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
که باسی ماچی تۆ دەکەم
چی هەنگوێنه، دەبێ به تەم!
که باسی پرچی تۆ دەکەم
هەتاو پرچی خۆی لوول دەکا و
به جێ دەهێڵێ ژوورەکەم!
کە باسی باڵاشت دەکەم
چی عەرعەر و سنەوبەرە
زیز دەبن و
یەک له دوای یەک
بەجێ دەهێڵن باخچەکەم...!
❣لەتیف هەڵمەت"
Tel⇔ @mlwankay_shin
چی هەنگوێنه، دەبێ به تەم!
که باسی پرچی تۆ دەکەم
هەتاو پرچی خۆی لوول دەکا و
به جێ دەهێڵێ ژوورەکەم!
کە باسی باڵاشت دەکەم
چی عەرعەر و سنەوبەرە
زیز دەبن و
یەک له دوای یەک
بەجێ دەهێڵن باخچەکەم...!
❣لەتیف هەڵمەت"
Tel⇔ @mlwankay_shin
کوردێکی هەڵوەدای ژینم
داهۆڵێک لە بوونم چاکەن
بیکەن بە هێمای بێکەسی
با عالەم تفی پێداکەن
قەرەجێکی ماڵ بە کۆڵی
تاراوگەکانی بێ دەنگیم
کۆی کووچە و شەقامی دنیا
بەشی ئاوارەییم ناکەن!
#سەلاح_کوردی
داهۆڵێک لە بوونم چاکەن
بیکەن بە هێمای بێکەسی
با عالەم تفی پێداکەن
قەرەجێکی ماڵ بە کۆڵی
تاراوگەکانی بێ دەنگیم
کۆی کووچە و شەقامی دنیا
بەشی ئاوارەییم ناکەن!
#سەلاح_کوردی
دوای تەنگانە، خوا خۆشی ئەنێرێ
هێندێ جاریش مەڕ بە گورگ ئەسپێرێ
خۆ هیچ کارێکی بێ حیکمەت نییە
کەم کەس ئەزانێ مەبەستی چییە؟!
#پیرەمێرد
هێندێ جاریش مەڕ بە گورگ ئەسپێرێ
خۆ هیچ کارێکی بێ حیکمەت نییە
کەم کەس ئەزانێ مەبەستی چییە؟!
#پیرەمێرد
کێ ئەزانێ ئەتبینمەوە؟
تا لە زنەی نیگاکانت بخۆمەوە و بڵێم ئۆخەی
ون نەبووی و گەڕایەوە.!
❣شێرکۆ بێکەس"
Tel⇔ @mlwankay_shin
تا لە زنەی نیگاکانت بخۆمەوە و بڵێم ئۆخەی
ون نەبووی و گەڕایەوە.!
❣شێرکۆ بێکەس"
Tel⇔ @mlwankay_shin
تۆ کە هاتی دڵ بیری چوو ، چی چەشتووە.
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
Tel⇔ @mlwankay_shin
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
Tel⇔ @mlwankay_shin
#چیرۆک
"چیرۆکی ئەو پیاوەی وا دۆزەخی کڕی"
لە سەدەکانی ناوەڕاستدا قەشەکان بەهەشتیان بە خەڵک دەفرۆشت و خەڵکی نەزانیش بە پێدانی پارەیەکی زۆر بەشێک لە بەهشتیان بۆ خۆیان دەکڕی.
پیاوێکی ژیر و زانا کە زۆر لەو نەزانییەی خەڵک وەڕەز ببوو هەرچێکی دەکرد، نەیدەتوانی خەڵک لەو کارە گەوجانەیان پەژیوان کاتەوە، زۆر بیری کردەوە تا ئەم بیرۆکە بە زەینیدا هات...
چوو بۆ کڵێسە و بەو قەشەیەی کە بەرپرسی فرۆشتنی بەهەشت بوو گوتی:
نرخی دۆزەخ چەندە؟
کابرای قەشە بە سەرسووڕمانەوە گوتی: دۆزەخ؟!
پیاوی زانا گوتی بەڵێ نرخی دۆزخم دەوێ!
قەشە بێ هیچ بڕوبیانووێک وتی ۳ دراو.
پیاوی زانا دراوەکانی دا و گوتی: تکایە ئێستا تاپۆکەی دۆزەخم بدەرێ.
قەشە لەسەر کاغەزێکی شڕ نووسیی:
"تاپۆی دۆزەخ"
پیاوە بە خۆشحاڵییەوە کاغەزەکەی وەرگرت و لە کڵێسە هاتە دەرەوە.
چوو بۆ مەیانی سەرەکی شار و هاواری کرد :
خەڵکە من هەموو دۆزەخم سەندووە ئەمەش تاپۆکەی و ڕێگەیش بە کەس نادەم بێ بۆ ئەوێ.
ئیدی پێویست ناکا ئێوە بەهەشت بکڕن چونکە من هیچکەس لە دۆزەخ ڕێگە نادەم .
ئەم کەسە "مارتین لوتێر" بوو
کە بەم بزووتنەوە ئەقڵانییە خەڵکی لە نەزانی ڕزگار کرد!
لە جیهان تەنها یەک سەرتری بوونی هەیە، ئەویش زانستە و
تەنها یەک تاوانیش هەیە، ئەویش نەزانییە!

ڕۆژگار شتێکی بەسەر هێناین کە هەرگیز نەماویستووە بەسەرمان بێ...🖤
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
Tel⇔ @mlwankay_shin
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
Tel⇔ @mlwankay_shin
گەر ئاواتی شتێکتان خواست،
ئاواتی ئەوە بخوازن کە خودا پیسی و خراپی دڵێکتان پیشان نەدات کە خۆشتان ویستووە!
ئاواتی ئەوە بخوازن کە خودا پیسی و خراپی دڵێکتان پیشان نەدات کە خۆشتان ویستووە!
دەڵێ: گەورەترین ئاواتی ژیانت چییە؟
دەڵێم: چوار قۆڵی دانیشین!
دەڵێ: چوار؟ کێ و کێ؟
دەڵێم: من و تۆ، کوردستان و ئازادی..🕊
دەڵێم: چوار قۆڵی دانیشین!
دەڵێ: چوار؟ کێ و کێ؟
دەڵێم: من و تۆ، کوردستان و ئازادی..🕊
هەر ڕێگایێ کە بەرەو بانە دەچێ
ڕێژوانێکە، بەرەو ژوانە دەچێ
ئاوەدانە گوڵەکەم شارەکەمان
شاری بێ یارە لە وێرانە دەچێ!
#ک_د_ئازاد
ڕێژوانێکە، بەرەو ژوانە دەچێ
ئاوەدانە گوڵەکەم شارەکەمان
شاری بێ یارە لە وێرانە دەچێ!
#ک_د_ئازاد
خۆشەویستم!
کە رۆژێک هات
وەڵامی خۆمان دایەوە
خوێنی تووڕەی ئاگرینمان
لە دەمارا جوڵایەوە
ئەو ڕۆژە خۆت مەشارەوە
تاکوو پێکڕا
یەک دەنگ، یەک ڕا
لەناو شریخەی تفەنگا
لەژێر چەتری شەوەزەنگا
کوردستانی ملیۆنەها لە ناحەزان
بکەین بە کێڵگەی کارەبا
بە گۆرستانێکی هەرزان
لەپاڵ تاوێرە بەردێکا سەنگەر بگرین
یا دێینەوە دەست لە گەردن
یا دەست لەسەر تفەنگ دەمرین!
#عەبدوڵڵا_پەشێو
کە رۆژێک هات
وەڵامی خۆمان دایەوە
خوێنی تووڕەی ئاگرینمان
لە دەمارا جوڵایەوە
ئەو ڕۆژە خۆت مەشارەوە
تاکوو پێکڕا
یەک دەنگ، یەک ڕا
لەناو شریخەی تفەنگا
لەژێر چەتری شەوەزەنگا
کوردستانی ملیۆنەها لە ناحەزان
بکەین بە کێڵگەی کارەبا
بە گۆرستانێکی هەرزان
لەپاڵ تاوێرە بەردێکا سەنگەر بگرین
یا دێینەوە دەست لە گەردن
یا دەست لەسەر تفەنگ دەمرین!
#عەبدوڵڵا_پەشێو
دیتنەوەت چ سەختە
تەنانەت ئەو دەمەی پێکەوەین.
ونبوونت چ دژوار،
تەنانەت ئەو دەمەی لێک دوورین.
❣مارف ئاغایی"
Tel⇔ @mlwankay_shin
تەنانەت ئەو دەمەی پێکەوەین.
ونبوونت چ دژوار،
تەنانەت ئەو دەمەی لێک دوورین.
❣مارف ئاغایی"
Tel⇔ @mlwankay_shin
کە لێم ون بووی
بەرگەم گرت و خۆم ڕاهێنا
تۆ بڵێی، ئەگەر ڕۆژێک بتدۆزمەوە
بەرگە بگرم؟
ترسم هەیە
گەر بتبینم شادەمەرگی بکرتێنێ دەزووی عومرم..
❣عەبدوڵڵا پەشێو"
Tel⇔ @mlwankay_shin
بەرگەم گرت و خۆم ڕاهێنا
تۆ بڵێی، ئەگەر ڕۆژێک بتدۆزمەوە
بەرگە بگرم؟
ترسم هەیە
گەر بتبینم شادەمەرگی بکرتێنێ دەزووی عومرم..
❣عەبدوڵڵا پەشێو"
Tel⇔ @mlwankay_shin
#کورتەیەک_لە_ڕۆمان
دەیکوت نەسیحەتی کەسێک دەخوێنییەوە کە هەتا نانی هەیە دۆی نییە و هەتا دۆی هەیە نانی نییە و هەمیشە کووزەڵە بە نانییەتی؟
کەچە کتێبی ئەو ڕەشوڕووتانە دەخوێنییەوە کە قەت دەستیان بە دەمیان ڕانەگەیوە و تێر زگی خۆیان نانیان نەخواردووە؟
ئای قوڕ بەو سەرەت!
وەڵا لەبەرت حەسامەوە!
هەی گوو بەو وەجاغەی بە تۆوە ڕوون دەبێ!
دەیکوت تەواوی کتێبی دونیا دەبێ لە حاند گوڵستان و بووستان خۆیان بشارنەوە و تەواوی کتێبی دونیاش بە قوربانی بەڕووڵە خەیارێک بن.
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
📚 لە ڕۆمانی: گابۆڕ
نووسەر:
❣سەیدقادر هیدایەتی "

ئەگەر سێوێک بوو
لەتی دەکەم
لەتێک بۆ خۆم
لەتێک بۆ تۆ؛
بزەیەک بوو
لەتی دەکەم
لەتێک بۆ خۆم
لەتێک بۆ تۆ؛
خەفەتێک بوو
بەشت نادەم
هەڵی دەمژم
وەک دوا پەتۆ؛
❣عەبدوڵڵا پەشێو"
Tel⇔ @mlwankay_shin
لەتی دەکەم
لەتێک بۆ خۆم
لەتێک بۆ تۆ؛
بزەیەک بوو
لەتی دەکەم
لەتێک بۆ خۆم
لەتێک بۆ تۆ؛
خەفەتێک بوو
بەشت نادەم
هەڵی دەمژم
وەک دوا پەتۆ؛
❣عەبدوڵڵا پەشێو"
Tel⇔ @mlwankay_shin
ڕۆژەکانی نێوان تۆ و من
بە شووشەی ڕۆح داپۆشراون
نە بەهەڵمی هەناسە لێڵ دەبن
نە زستانی تەنیایی درزیان پێدەبات و
نە گەردی ڕێگایان لێدەنیشێت...
❣فەرهاد شاکەلی"
Tel⇔ @mlwankay_shin
بە شووشەی ڕۆح داپۆشراون
نە بەهەڵمی هەناسە لێڵ دەبن
نە زستانی تەنیایی درزیان پێدەبات و
نە گەردی ڕێگایان لێدەنیشێت...
❣فەرهاد شاکەلی"
Tel⇔ @mlwankay_shin