Telegram Web Link
بەیانییەک که
بە زایەڵەی دەنگی تۆ
دەس پێ نەکا
هەزاران بەیانی باشیش،
بەخێر نابێت...!


Tel⇔ @mlwankay_shin
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
وەکوو هەنگاوەکانیشم
دەلەرزێ هەم دڵ و دەنگم

دەبا وێنەی منی کۆچەر
بناڵێ سازی دڵتەنگم!

مامۆستا شەریف"

‎ Tel⇔ @mlwankay_shin
Forwarded from ملوانکەی شین (m.qadri)
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
کەرەگیان گوێ گرە، ئەو دەنگە دەنگی ڕێگرە
هەتا زووه با بارت کەم
لە ڕێگران ڕزگارت کەم
کەر دایە قاقای پێکەنین
وتی: قوربان هاوڕێی شیرین
بارەکەی من لە خۆت بارکە
هەتا زووە خۆت ڕزگار کە
کە من کەر بم، بارەبەر بم
کورتان لە پشت هەشت بەسەر بم
فەرقی چییە دەرد هەر دەردە
کەری تۆ بم یا هی جەردە!

#عەبدوڵڵا_پەشێو

وەرگرتن: لە کەناڵی چێشتی مجێور

Tel⇔ @mlwankay_shin
مەگەر تۆ بزانی دوا جار کەی پێکەنیم!

جەلال مەلەکشا‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‎‌‌‌‌‎"
کۆتر
هیچی لەدەست نەهات
هەر درێژەی هەیە شەڕ
وەرە تۆ فریادڕەسمان بە
ئەی ژن ...

قوباد جەلیزادە"
با تیغ بۆخۆی هەر هیچ نه‌ڵێ
زامێک بەسه
بێته‌ قسه‌
تۆ له‌ هێلانه‌ بپرسه‌
كۆچی باڵنده‌ یانی چی..!

شێرکۆ بێکەس"

Tel⇔ @mlwankay_shin
سەروەتم ناوێ
بزەی تۆ ئەوپەڕی ئاواتمە...

هەردی"
جا ڕەشەبا چی لە دەس دێ؟
ئەگەر دارەکان بشکێنێ
خۆ ڕەگەکان هەر دەمێنێ
گەر چراکان بخنکێنێ خۆر دەمێنێ
!

#لەتیف_هەڵمەت
Forwarded from ملوانکەی شین
شەو و بێدەنگی چەند خۆشه...
وەکوو قەندیلە کوێستانی سەری من
بەفر ناچێتەوە چوار وەرزی ساڵێ
تەژی قامیشەڵانە دۆڵ و شیوی
بە هەر بایەک، دەناڵێنێ و دەناڵێ!

#ک_د_ئازاد
ژیان هەر نەگەیشتنە...🖤
خۆزگە، سەد خۆزگە بەوانەی کەم و ئاسوودە دەژین!
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

#مامۆستا_هێمن
#وریا_کردنەوە

بە پێی پەتی بەناو ئەم شێعرەدا نەڕۆی!
هەمووی هەر وردە شووشەیە!
بەر لە تۆزێ ئاوێنەیەکی مەراقم
بە دەست خەیاڵمەوە شکا و
کەوتە خوارێ و
چون نامۆییم ورد و خاش بوو!

بە دەستی ڕووت پەلکی ئەم شێعرانە نەگریت!
هەمووی دڕکە، هێندە نابێ،
من بنچکێکی مەراقم..
لەم پێدەشتی پەیڤانەدا..
چقڵی حەرف و ژانی دەرکرد..!

بێ چەتر نەچیتە دەرێ، تەماشاکە:
لە باشووری خەفەتەوە
پەڵە دەنگێکی ڕەشتاڵە بەڕێوەیە
وەختێ بگاتە سەر ئێرە.. من ئەزانم
زۆر بە خوڕڕەم لاواندنەوەی دائەکات و دا ئەبارێ!

شێرکۆ بێکەس"

Tel⇔ @mlwankay_shin
+ ئەزانی چی؟؟؟
- چی؟؟

+ چاوەکانت نیشتمانمە..!

Tel⇔ @mlwankay_shin
دڵ گەلێ بیمارە بێ تۆ...
ئافرەت بوونەوەرێکی هەست ناسکە!

وەک ئەڵێ:

کە جار جارێ تووڕە ئەبم،
وا تێمەگە ئیتر تۆم خۆش ناوێ تازە
بڕوا بکە هەڵچوونی من
هیچ ڕاست نییە، هەمووی نازە!

Tel⇔ @mlwankay_shin
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
لە سینەم دا چ شیرین دڵ دەناڵێنێ بە مەحزوونی...🖤
2024/09/29 20:18:57
Back to Top
HTML Embed Code: