Telegram Web Link
#کورتە_ڕۆمان

مەبەستم لە عاشقبوون ئەو هەستە ناسراوەیە کە کاتێک بەرانبەرەکەت دەبینی، هەناسەت ڕادەوەستێ و چاوت تاریک دادێ و هەموو هەستی زایەندت لە کار دەکەوێت!

کە دەست دەکەیتە دەستی یان دەموچاوی، گیانت سەرتاپا دەلــەرزێ!
ئەمە جێگای هەموو شتێک دەگرێتــەوە!
بگرە بۆنی هەناسە و ئارەقەی لەشی مەستت دەکا، هەر کەموکورتییەکی هەبێت، تۆ نایبینیت!
وەکو هەوا و خۆراک پێویستت پێیەتی و لەم کۆیلایەتییەدا، هەزار جار دەمریت و دووبارە زیندوو دەبیتەوە بۆ ئەوەی کۆیلایەتی بکــەی!

📚 لە ڕۆمانی:
#پیاوێک
#ئۆریانا_فالاچی

Tel⇔ @mlwankay_shin
"من بە زمانی تەنیایی قسە دەکەم"

وەک دیوار، کە بە زمانی ئاجوور
پەنجەرە، کە بە زمانی ڕوانین
من بە زمانی تەنیایی قسە دەکەم

وەک تۆ! کە ماندووی لە کچ بوونی خۆت
یان باوکم، کە ماندوو بێ لە باوک بوونی
وەک مردوویەک ماندوو لە مردنی خۆی
منیش ماندووم لەوەی شاعیر بم...

کێف لە کێف بوونی خۆی ناترازێ
سەفەر لە ڕۆیشتنی
منیش لە بێدەنگیم

من ترساوم لە کوڕێ کە نیم
وەک ترسی تۆ لە پیری
شەهیدێک لە فەرامۆشی
منداڵێک لە تاریکی

بریا دەمتوانی لە نەبوونی خۆم
کوڵ کەمەوە
وەک تۆ کە قژت
باوکم کە پشتوێنەکەی

من ناتوانم لەگەڵ پەنجەرە،
بە زمانی دیوار
لەگەڵ دایکم، بە زمانی پیاو
لەگەڵ نەبوونی تۆ، بە زمانی بوون
قسە بکەم....

ئارام فەتحی"

Tel⇔ @mlwankay_shin
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
خەون نەبووایه
مرۆڤ بەدەم خەم و قەهر و
ئارەزووە خنکاوەکانی خۆیەوە دەمرد
.

شێرزاد حەسەن"

Tel⇔ @mlwankay_shin
«خودایە ئەو ئاواتی منە با بۆ کەسێکی تر نەیەتە دی»🥲🤍

#نەناسراو

Tel⇔ @mlwankay_shin
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
بەرگەم گرت
بەڵام سەر لەنوێ
بەرەو لای هەمان کەس و هەمان دەرد
و خەم گەڕامەوە کە لێی هەڵاتبووم💔"


ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
Tel⇔ @mlwankay_shin
چاوەکانتم پێ لەبیر نەکرا، ئاوارە بووم!

#فەرهاد_پیرباڵ
بەڵام بۆچی هەمیشە کەسانێک لە دەست ئەدەین کە تێکەڵ بە خوێنمان بوون؟

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

Tel⇔ @mlwankay_shin
لە مردن قەت نەترساوم
بەڵام،
پێم خۆشە مەرگی من
لە پێناو باوەڕێک دابێ
کە عومرێکە بۆی جەنگاوم!

#ک_د_ئازاد
نە گوللەیەکی پێوەنام
نە بۆ بەردێکیش دانەوی
تەنیا یەک وشەی تێگرتم
زامار بووم
کەوتمە سەر زەوی!

#ک_د_ئازاد
زمانی بێدەنگیم هەڵبژارد
کاتێ لێم بووی بە بێگانە و
منت بە چارەنووس ئەسپارد"🖤

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

#ک_د_ئازاد
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
بەوپەڕی ڕاستگۆییەوە مامەڵە دەکەیت،
سەرسام دەبیت کە لەوانی ترەوە تەنها درۆ دەبیستیت!
بیرەوەریت
جاترە کێویلەی ئاربەبا
هەتا زیاتر بۆنی دەکەم
زیاتر پەرێشانم دەکا!
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

#ک_د_ئازاد

Tel⇔ @mlwankay_shin
بەتەنیا سەرکەوە،
لەگەڵ هیچ حیزب و جەماعەت و ڕێکخراوێک نا،
لەگەڵ هیچ قەحپە و گەوادێکیش نا،
بە تەنیا سەرکەوە!

#فەرهاد_پیرباڵ
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
5ی پووشپەڕ، ساڵۆگەری کۆچی‌‌دوایی بلیمەت و هونەرمەندی گەورەی کوردستان، نەمر مامۆستا "حەسەن زیرەک" بەرز ڕائەگرین.

پێداچوونه‌وه‌یه‌ک به‌ ژیانی هونه‌رمه‌ندی گه‌وره و ناودار‌ی کورد مامۆستا «حه‌سه‌ن زیره‌ک» چریکه‌ی زێڕین و هه‌رمانی کوردستان

Tel⇔ @mlwankay_shin
حەسەن زیرەک - سێو پێگەیشت
ملوانکەی شین
🎤: حەسەن زیرەک
🎼: سێو پێگەیشت

●━━━━━━─────── ⇆ㅤㅤ
ㅤㅤ◁ㅤㅤ❚❚ㅤㅤ▷ㅤㅤㅤㅤ↻

Tel⇔ @mlwankay_shin
2024/07/01 03:34:23
Back to Top
HTML Embed Code: