ھۆشم كە ھەبێ خەفەت دڵم دەردێنێ
سەرخۆش كە دەبم، ھۆش لە سەرم نامێنێ
كاتێ كە نە زۆر مەست و نە زۆر ھۆشیارم
گیانم بە فیدای ئەو دەمە؛ دنیا دێنێ!
#چوارینەکانی_خەیام
سەرخۆش كە دەبم، ھۆش لە سەرم نامێنێ
كاتێ كە نە زۆر مەست و نە زۆر ھۆشیارم
گیانم بە فیدای ئەو دەمە؛ دنیا دێنێ!
#چوارینەکانی_خەیام
🌧لە کوردیدا بارانەکان بەپێی جۆر و بڕیان، ناوى تایبەت بە خۆیان هەیە.
💧گەنەباران: ئەو بارانە کەمانەیە که لە وەرزى پاییز و لەپێش پەڵەدا دەبارن.
💧بارانى سەرپەڵە: ئەوە بارانەیە لەسەر وەختى سەرپەڵەدا دەبارێت.
💧نمەباران: بارانێکە بە بڕى کەم و نەرمنەرم دەبارێت.
💧نەرمەباران: بارانێکە بۆ ماوەیەکى زۆر بە نەرمى دەبارێت.
💧لێزمەباران: بارانێکى زۆرە و بەخوڕ دەبارێت؛ بەجۆرێکە ڕیگەى بانگێڕان و کارى ئاژەڵدارى نادات.
💧ڕەهێڵەباران: بارانێکى بەهێزە؛ دڵۆپەکەى گەورەیە و لە ماوەیەکى کەمدا دەبێتە هۆى دروستبوونى لافاو.
💧ڕێژنەباران: بارانێکى لەنێوان نەرمە باران و لێزەمەدا، زیاتر لە وەرزى بەهاردایە.
💧شەستەباران: بارانێکى بەهێزە زیاتر لە وەرزى بەهاردا دەبارێت. کورد دەڵێت: بارانەکە شەستە دەکات. واتە: بەهێز دەبارێت.
💧بارانى بەخورزم: بارانێکى بەهێزە خرمە و زرمەی لە سەربانى گڵ هەڵدەسێنێ.
💧ڕشێنەباران: بارانێکە زەوى ئاوڕشێن دەکات و بڕەکەى زۆر نییە.
💧تاوەباران: تاوێک باران، بارانى بەتاو: بارانێکە تاوێک دەبارێت و کاتەکەى درێژ نییە، بڕەکەى لە نێوان مامناوەند و زۆردایە.
💧باوباران، باوبۆران، باران بەباوە: باران بە با و ڕەشەباوە. کورد دەڵێت: چ با بێت، چ باران، هەر لە بەفر کەم دەبێتەوە.
💧زريان: بارانێکى تێکەڵ بە بەفرە و سەرما و باى لەگەڵدایە، بە جۆرێکە سەر لە ڕێبوار دەشێوێنێت و ئەگەری ڕەقبوونەوەى هەیە.
بەفر و باران: بارینى بەفر و باران بەتێکەڵییه.
💧بەهارەباران: بارانى بەهارانە، کورد دەڵێت: ئەگەر بەهار بارانى هەبێت، کشتوکاڵەکە باش دەبێت.
💧بەختەباران: ئەو بارانەیە لە کۆتایی بەهار و مانگى پێنجدا دەبارێت، زۆربەى ساڵەکە کەمە و بارینى بەبەختە.
💧بارانبڕان: مانگى شەش و کۆتایی بەهارە و باران بارینى دەبڕێتەوە.
Tel⇔ @mlwankay_shin

#دیالۆگ
- کوڕینە دەتوانم شتێکتان لێ بپرسم؟
چۆن ئاوەھا دڵخۆش دیارن؟
+ نهێنییەکەیت پێ بڵێم؟
هۆکاری دڵخۆشیمان ئەوەیە کە ئێمە زۆر زۆر گێلین.

Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
🏵 نوێترین دەرکەوتنی مامۆستا شەریف حوسێن پەناهی بە خوێندنەوەی هۆنراوەی "پردی سوور" لە دیوانی ملوانکەی شین.
➖سەرچاوە: پەڕەنووس
١۴٠٣٫٠٣٫٠۶
Tel⇔ @mlwankay_shin
➖سەرچاوە: پەڕەنووس
١۴٠٣٫٠٣٫٠۶
Tel⇔ @mlwankay_shin