تۆ دەریامی
بە شەپۆلی لەنجەولارت
بە تووڕەیی جاربەجارت
بە شەنگەژنیت بە سامیت
تۆ دەشتی ئەوپەڕ نادیاری
بۆ چۆڵبڕی لەپێکەوتوو
تاپۆی شاری
تۆ ڕۆحسووکی وەک خەونی خۆش
وەک هەناسە
جێ ناگری لە توێی شیعرا چەشنی تاسە
تۆ تراوکەی
جارێ دیار، گاهێ نەدیاری
هیوای تینووێتیی ڕێبواری...
❣سوارە ئیلخانیزادە"
Tel⇔ @mlwankay_shin
بە شەپۆلی لەنجەولارت
بە تووڕەیی جاربەجارت
بە شەنگەژنیت بە سامیت
تۆ دەشتی ئەوپەڕ نادیاری
بۆ چۆڵبڕی لەپێکەوتوو
تاپۆی شاری
تۆ ڕۆحسووکی وەک خەونی خۆش
وەک هەناسە
جێ ناگری لە توێی شیعرا چەشنی تاسە
تۆ تراوکەی
جارێ دیار، گاهێ نەدیاری
هیوای تینووێتیی ڕێبواری...
❣سوارە ئیلخانیزادە"
Tel⇔ @mlwankay_shin
پیرۆز بێ 25ی گوڵان، ڕۆژی زمانی کوردی.
لە مێژوودا و لە ڕۆژێکی وەک ئەمڕۆدا، چەندین گۆڤار و ڕۆژنامەی کوردی بۆ یەکەم جار چاپ کراون و هەوڵ و خەباتێکی زۆر لە پێناو پاراستنی زمانی کوردی و گەیاندنی بەمەی کە ئەمڕۆ هەیە، دراوە. وتن، نووسین و بەکارهێنانی زمانی کوردی، پێزانینە بۆ ئەو هەوڵ و فیداکارییانە و ئەرکیشە بەرامبەر نەوەکانی داهاتوو.
پاراستنی زمان، پاراستنی جوانییەکانە.

تا لە کەسێک دڵنیا نەبیت یادگاری لەگەڵ دروست مەکە، چونکە یادگارییەکان ئەشکەنجەیەکی بڕێک بە ئازارن!
#گابریل_گارسیا_مارکێز
#گابریل_گارسیا_مارکێز
هەندێ جار مرۆڤ دوژمنێکی سەرسەختی خۆیەتی،
بەشێوەیەک دوای هەموو ئەو شتانە دەکەوێ کە ئازاری دەدەن!
بەشێوەیەک دوای هەموو ئەو شتانە دەکەوێ کە ئازاری دەدەن!
مرۆڤ خۆشی و شادیەکانی بە خەڵکی دەڵێت،
بەڵام غەم نا، غەم مرۆڤی مەحرەمی دەوێت!
بەڵام غەم نا، غەم مرۆڤی مەحرەمی دەوێت!
ئەی حەکیمان ئێوە بێن دەرمانی ئەم بیمارە کەن
سەبری ناسۆری برینی سەختی ئەم ئاوارە کەن
کوا ڕەفیقانی تەریقەت دەردی عیشقم چارە کەن
من دەڵێم تا ڕۆژی مەحشەر سەف بە سەف نیزارە کەن!
#کوردی
سەبری ناسۆری برینی سەختی ئەم ئاوارە کەن
کوا ڕەفیقانی تەریقەت دەردی عیشقم چارە کەن
من دەڵێم تا ڕۆژی مەحشەر سەف بە سەف نیزارە کەن!
#کوردی
"هەزار ساڵە"
هەزار ساڵە کۆرپەی خەمێک لە جووڵانەوەی هەناسەمدا ڕادەژێنم
هەزار ساڵە لۆتکەی تەمێک لەسەر گێژاوی خەیاڵم دەخولێتەوە
هەزار ساڵە مەلەوانی خەمی خۆمم
ئاشەوانی هەستی خۆمم
باخەوانی خونچەی ژانم
هۆ ناسکتر لە پەڕی گوڵ!
بێخەوشتر لە شووشەی بێگەردی شەونم
بێئازارتر لە پەپوولە
خەمی تۆ هەڵبەستێ ترە
گۆرانی گرفەی ئاگرە
قاسپەی خنکاندنی کەو و
گمەی سووتانی کۆترە
هۆ تیژپەڕتر لە برووسکە!
هەزار ساڵە لە تۆ دەدوێم
لە شلێرە
لە مانگ، لە خۆر، لە ئەستێرە
هەزار ساڵە لە تۆ دەدوێم
لە سبەینێ
لە هەزار ساڵی داهاتوو
هەزار ساڵە سەرماوەزە و
سەرماوەزە و
سەرماوەزە
❣قاسم موئەییدزادە (هەڵۆ)"

خۆشەویستیت بوو بە ئارام
بوو بە کەنار
مەڵێ ئەڕۆم
ئەم قەڵایە مەڕووخێنە
چرۆی هیوای شەپۆلەکان مەوەرێنە
مەڵێ ئەڕۆم
دەریا لە خۆت مەتۆرێنە!
Tel⇔ @mlwankay_shin
بوو بە کەنار
مەڵێ ئەڕۆم
ئەم قەڵایە مەڕووخێنە
چرۆی هیوای شەپۆلەکان مەوەرێنە
مەڵێ ئەڕۆم
دەریا لە خۆت مەتۆرێنە!
Tel⇔ @mlwankay_shin
ئەم ڕۆژانە لەم شیعرەی #خاڵە_قازی جوانترم نەخوێندۆتەوە:
گەر هەموو عالەم بکەن لۆمەم بە تیر و تانەیە
هەر ئەوەستم بێ وچان و لێرە ناڕۆم تا نەیه
چەشنی یەعقوب چاوەکانم چوو لە ڕێگەی دیتنت
بۆی کراسی یوسف ئاسا نووری ئەو چاوانەیە
قەلبی من ڕووخابوو ئەمما تۆ دروستت کردەوە
بۆ چی نایەی تا ببینی ئێستە چەند وێرانەیە
ڕۆژێ فەرمووت تا دەمێنم ئاشنای دوو چاوی تۆم
بەو ئومێدەی مامەوە و ئێستا نیگات بێگانەیە
هاتە بیرم پێت گوتم دێوانە و عاشق مەبە
خۆت دەزانی هەر کەسێ عاشق نەبێ دێوانەیە!