Telegram Web Link
ئەگەر تۆ بێی ئیتر هەرگیز چاوەڕوانی بەهار ناکەم
تا دوا نەفەس بە مردنیش هەست بە بوونی ئازار ناکەم
با لەکوچەی چاوەڕوانی بێمە دنیای یەک بونەوە

خوا ئەزانێت خۆشیم نیە بەدەست دڵەی زەبوونەوە
ئەوسا ژینم پڕ سەفایە و خەمم لە کۆڵ ئەبێتەوە
دەرگای هیوام لە بەهەشتی ئاسمانێکا ئەکرێتەوە
ئەم گۆشەیەی کە ئێستاکە بۆتە ژووری خەمەکانم
مەگەر هەر تۆ فریام کەوی دەستم بگری بۆ ژیانم
ئەی هەناسەی ناو دەروونم لەم غوربەتە جێم مەهێڵە
بێ تۆ دڵم بێ پەنایە و ڕێبوارێکی تەنیا و وێڵە

بەزمانی بەسراویشم تەنیا بۆ ناخی خۆم ئەدوێم
لە دوا ڕێگەی چاوەڕوانی بۆ ماڵی خەم هەنگاو ئەنێم

ئەحمەد محەممەد"

Tel⇔ @mlwankay_shin
ئارەزوومەندیم جە حەد ویەردەن
فراوان خەیلێ تاسەی تۆم کەردەن🖤

#مەولەوی
نامەی شەهید فەرزاد کەمانگەر لە زیندانەوە بۆ قوتابییەکانی.

سڵاو منداڵینە
زۆر دڵتەنگم بۆتان، لێرەدا شەو و ڕۆژ بە بیرەوەرییە شیرینەکانی ئێوەوە شێعری ژیان دەچڕم، ھەموو ڕۆژێ لەبری ئێوە بەیانی باش لە خۆرەتاو دەکەم، لەنێو ئەم چواردیوارە بەرزانەوە لەگەڵ ئێوەدا هەڵدەستم، لەگەڵتاندا پێدەکەنم و لەگەڵتاندا دەنووم. ھەندێک جار "شتێکی لە شێوەی دڵتەنگی" سەرتاپێی بوونم دادەگرێ. خۆزگە دەکرا بە وێنەی جاران کە لە گەشت و گەڕان دەھاتینەوە و بەم گەڕانەشمان دەگوت گەشتی زانستی، شەکەت و ماندوو، خۆڵ و تۆزی ماندوویەتیمان چەشنی زوڵاڵی ئاوی کانیاوان ھاوکات لەگەڵ دێدا بە فەرامۆشی دەسپارد. چەشنی ڕابردوو گوێچکەکانمان بە دەنگی پێی ئاو و جەستەشمان بە لاوانەوەی گوڵ و گیا دەسپارد و ھاوکات بە سەمفۆنیای جوانی سروشت، وانەمان ئامادە دەکرد. خۆزگە دەکرا کتێبی بیرکاریمان بە ھەموو نەزانراوەکانییەوە ، خستبا بن بەردێکەوە، چونکە کاتێ باوکە نەتوانێ نانێک بۆ خێزانەکەی بنێتە سەر سفرە چ جیاوازییەکی ھەیە مرۆڤ بە دوای سێ دابەش چواردەوە بێت یان سەد دابەش چواردە. وانەی زانستمان بە ھەموو گۆڕانە کیمیایی و فیزیکییەکانی دونیاوە خستبا ئەولاوە و بە ئومێدی گۆڕانکارییەک لە جۆری " عیشق و موعجیزە " پەڵەھەورەکانی ئاسمانمان لەگەڵ نەسیمێکدا بەڕێ دەکرد و چاوەڕوانی گۆڕانکارییەکمان دەکرد کە کۆرشی ھاوپۆلتان لە قوتابخانەوە بەڕێ نەکەنە کرێکاری و لە تافی لاویدا لە بەرزایی باڵەخانەیەکەوە نەکەوێتە خوارێ و بەجێمان نەھێڵیت. چاوەڕوانی گۆڕانکارییەک کە بۆ جەژنی نەورۆز دەستێک جلوبەرگی نوێ و جووتێک پێڵاو و سفرەیەکی پڕ لە نوقڵ و شیرینی بۆ ھەمووان بە دەستەوە بێت.
خۆزگە دەکرا جارێکی تر و بەدزییەوە و دوور لە چاودێرە تووڕە و تۆسنەکەی قوتابخانە ئەلفوبێی کوردیمان خوێندبا و شێعرمان بە زمانی دایکی بۆ یەکتر خوێندباوە و گۆرانیمان گوتبا و دواتر دەست لەنێو دەست ھەڵپەڕیباین و ھەڵپەڕیباین و ھەڵپەڕیباین.
خۆزگە دەکرا دووبارە لەنێو قوتابییەکانی پۆلی یەکدا بووبامەوە گۆڵچی و ئێوەش بە خەون و خولیای بوون بە ڕۆناڵدۆوە ، گۆڵتان لە مامۆستاکەی خۆتان کردبا و یەکترتان لە ئامێز گرتبا.
بەڵام بەداخەوە ئێوە نازانن کە لە وڵاتی مەدا ئاوات و خۆزگەکان بەر لە پشکوتن دەژاکێن. ئەی خۆزگە دەکرا جارێکی تر بووبامە پێی جێگیری مامەی زنجیرھۆنی کچانی پۆلی یەک، ھەمان ئەو کچانەی کە دەزانن دوای چەند ساڵێکی تر
بەدزییەوە لە سووچێکی دەفتەری یادگارییەکانیاندا دەنووسن : "خۆزگە بە کچ نەھاتبامە دونیاوە".
دەزانم گەورە بوونە، سبەی مێرد دەکەن، بەڵام لای من ھەمیشە ئەو فریشتە پاکەن کە جێ ماچی ئاھورەمەزدا لەنێوان چاوە جوانەکانتاندا بەدی دەکرێ. ڕاستی کێ دەزانێ کە ئێوەی فریشتە، ئەگەر زادەی ھەژاری نەبان، کاغەز بەدەست بۆ کەمپەینی ژنان واژۆتان
کۆ نەدەکردەوە یان ئەگەر لە سووچێکی ئەم خاکە فەرامۆش کراوەی خودادا نەھاتبانە دونیاوە ناچار نەدەبوون لە تەمەنی سێزدە ساڵییەوە و بە چاوانی پڕ لە فرمێسک و حەسرەتەوە لەژێر تۆڕی سپیی ژنبووندا بۆ دواھەمین جار ماڵاوایی لە قوتابخانە بکەن و چیرۆکی تاڵی "ڕەگەزی دووەم" بەتەواوی بوونتانەوە بچێژن. کچانی وڵاتی ئاھورا ئەگەر سبەی ویستتان لە داوێنی سروشتدا پونە بۆ ڕۆڵەکانتان بچنن یان تاجێکیان لە وەنەوشە و گوڵان بۆ دروست بکەن، حەتمەن دەبێ یادێک لە سەردەمی منداڵیتان بکەنەوە.
کوڕانی بە سروشت خۆرەتاو دەزانم کە ئیدی بۆتان ناکرێ لە گەڵ ھاوپۆلییەکانتاندا دانیشن و بخوێننەوە و پێبکەنن چونکە دوای  بەڵای پیاو بوون، ئیدی خەمی نان بەرۆکتان بەرنادا. بەڵام لە بیرتان بێت پشت نەکەنە شێعر و ئاواز و لای لایە و خەونەکانتان، منداڵەکانتان فێر بکەن بۆ وڵاتەکەیان و بۆ ئەمڕۆ و بۆ سبەینێ ببنە ڕۆڵەیەک لە جۆری شێعر و باران.

ئیدی بە خۆرەتاو و باتان دەسپێرم و تا سبەینێیەک کە ھێندە دوور نییە وانەی عیشق و ڕاستی بۆ وڵات بڵێینەوە.

لە فارسییەوە: ئازاد نەجم
#فەرزاد_کەمانگەر
بپرسە حاڵم ئیهمالی وەفا بەس
بترسە تۆ لە حەق جەور و جەفا بەس!

#حەزرەتی_مەحوی
@mlwankay_shin

مەستی بادەی چاوی تۆ بم یان شەرابی لێوەکەت؟
باسی چاکی سینەکەت کەم یان جوانیی نێوەکەت؟
 
وەک قەرەج دم بە دمەی تۆ کەم هەمیشە بێ‌قسە
دەم بە دەم یان دەم بنێمە کانیاوی لێوەکەت؟
 
دەست لە مەمکت گیر بکەم یان بەژن و باڵای بێ‌گرێت؟
گیان لەدەوری تۆ بگێڕم یان  لە قۆرغی سێوەکەت؟
 
پەرچەمت ئاڵای ئەوینم بێ ئەرێ یان باوەشت؟
خەندەت ئاوێنەی برینم بێ ئەرێ یان شێوەکەت؟
 
سەر بە پێلی لار و لەنجەی تۆ سپێرم بێ‌خەیاڵ
لەش وەیا توندکەم لە توولەی تەرز و ناسکی مێوەکەت؟
 
بێقەرار بم بۆ قەرار و قەوڵی ناڕاست و درۆت
دڵبژۆک بم یان نە بۆ باوخۆشترین دژنێوەکەت؟
 
سێوی کوڵمەت ڕاموسم یان مانگی گۆنەت ماچ بکەم؟
هەوری سەر ڕووت لێم هەڵێ یان خۆری ژێر چارشێوەکەت؟
 
خۆم لە سێدارەی قەدت دەم یان قەنارەی گەردنت
دڵ لە قوڵکی ڕوومەتت خەم یان چەناگەی زێوەکەت
 
شەو لە ئامێزت گرم یان ڕۆژ لەدەوری ڕووت گەڕێم
ببمە هێلانە و وڵاتت یان قەڵا و چوارچێوەکەت؟
 
حەسرەتی دیداری دوێنێتم بێ یا تاسەی سبەی؟
داخی ئەمڕۆی خۆت بخۆم یا مێردە سەگباب خێوەکەت!

م.ئاران"

Tel⇔ @mlwankay_shin
ئەگەر چی ڕۆیی قەت ناچی لە یادم
دەکەم یادت، بە یادی تۆوە شادم..🖤
هەندێک جار!
هێندە دڵتەنگی، هەموو ئاسمانەکان
هی تۆ بێت تاقەتی فڕینت نییە!

#مەولانا
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
لە چەشنی ئاگرن کوڵمی گەشی تۆ
لە مار حەستەمترن پرچی ڕەشی تۆ

بڵێم وەک چی دەچێ؟ هەر گوڵ دەزانم
لە گوڵ ناسکترە ناسک لەشی تۆ

مامۆستا هەژار"

Tel⇔ @mlwankay_shin
پێموا نییە هیچ شێوە ئولفەتێکی تر هەبێت کە کێبەرکێ لەگەڵ نیگای
دوو چاودا بکات کە بەقووڵی و سۆزەوە
تەماشای یەکتری دەکەن و

نکۆڵی لەوە دەکەن یەکتر بەجێبهێڵن!🖤

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

کچەی پرتەقاڵ📚

Tel⇔ @mlwankay_shin
سەیوان گاگلی - ماڵ و سەروەت
ملوانکەی شین
🎤: سەیوان گاگلی
🎼: ماڵ و سەروەت

●━━━━━━─────── ⇆ㅤㅤ
ㅤㅤ◁ㅤㅤ❚❚ㅤㅤ▷ㅤㅤㅤㅤ↻

Tel⇔ @mlwankay_shin
با به لێوم، لێوەکانت بسڕم
جێی ماچەکانمی پێوەیه
نەوەک دایکت بیبینێ!

لەتیف هەڵمەت"

Tel⇔ @mlwankay_shin
تۆ جوانی،
بەقەد سنە
لە چاوی ئاویەرەوە...!🌱💚

#مەهناز_شەمس
فەرشاد ئەمینی - بۆرێ مەلێ
ملوانکەی شین
🎤: فەرشاد ئەمینی
🎼: بۆرێ مەلێ

●━━━━━━─────── ⇆ㅤㅤ
ㅤㅤ◁ㅤㅤ❚❚ㅤㅤ▷ㅤㅤㅤㅤ↻

Tel⇔ @mlwankay_shin
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
چارشێوت نییە، ڕوو ناگری لە کەس
نامووسی خۆته پاسەوان و بەس
منت کردووە شێت و وێتی خۆت
وەخته لە سوێیان گیانم دەرچێ بۆت!

#مامۆستا_هێمن
نەچیر هەورامی - کچێ به چی
ملوانکەی شین
🎤: نەچیر هەورامی
🎼: کچێ به چی
#Nwê
●━━━━━━─────── ⇆ㅤㅤ
ㅤㅤ◁ㅤㅤ❚❚ㅤㅤ▷ㅤㅤㅤㅤ↻

Tel⇔ @mlwankay_shin
#شیعری_فۆلکلۆر
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

شێتان شێت ئەبن ئەچنە ماڵ سەیی
خۆ من شێتی تۆم تازە پێگەیی
ـــــــــــــــــــ

شێتان شێت ئەون ئەچنە ماڵ مەڵا
خۆ من شێتی تۆم بە کەلامەڵا
ــــــــــــــــــ

لە شێتان شێت بووم لە دەیران دەیری
ئیسه شێتێکم گشت بێن بە سەیری
ــــــــــــــــ

خەڵکی پێم ئەیژن ئەم کابرا شێته
ئیتر چووزانن دڵ مەیلی لێتە
ــــــــــــــــ

شێتی شێتێکم کە شای شێتانه
وا شێتی کردووم ئەو شێتە جوانه
ــــــــــــــــــ

لە شێتان شێتم لە وێڵان وێڵم
چۆن دڵم بێرێ تۆ بەجێ بێڵم

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ


Tel⇔ @mlwankay_shin
پێشڕەو هەورامی - پاییز پاییز
ملوانکەی شین
🎤: پێشڕەو هەورامی
🎼: پاییز پاییز

●━━━━━━─────── ⇆ㅤㅤ
ㅤㅤ◁ㅤㅤ❚❚ㅤㅤ▷ㅤㅤㅤㅤ↻

Tel⇔ @mlwankay_shin
2024/09/29 11:14:40
Back to Top
HTML Embed Code: