Telegram Web Link
ڕۆژ لە ئاسۆی سوور شەوق ئەداتەوە
دەڵێ ئەمساڵیش نەورۆز هاتەوە

سروشت سەرپاکی جوانی ئەنوێنێ
وەک بووکی ڕازاو خۆی ئەخەمڵێنێ

دەشت وکوێستان و لووتکەی بەرزی کێو
بزەی بەهاریان کەوتۆتە سەر لێو

لە سەر قەندیل و شاهۆ و نەکەرۆز
ئەڵێ گەلی کورد نەورۆزتان پیرۆز


#ڕەحیم_لوقمانی
کاریگەر - لافاو
ملوانکەی شین
🎤: کاریگەر
🎼: لافاو

●━━━━━━─────── ⇆ㅤㅤ
ㅤㅤ◁ㅤㅤ❚❚ㅤㅤ▷ㅤㅤㅤㅤ↻

Tel⇔ @mlwankay_shin
هەرکات دەمەوێت بڵێم خۆشم ئەوێی،
دەڵێم حاڵت چۆنه!

من تۆم زۆر حاڵت چۆنه :/

#نووسراوەی_سەر_دیوارەکان

Tel⇔ @mlwankay_shin
هیچ
شتێک
ژنەکان ناکوژێت
ژنێکی تر نەبێت..!

ئارام ئازاد"

Tel⇔ @mlwankay_shin
گەر جووتیار ئارەق نەڕێژێ
گەر ھەتاو تیشک ناوێژێ
دانیشتووی ناو کۆشک و قەڵا
دەخۆن نانی گەڵا گەڵا؟!

مامۆستا هێمن"

Tel⇔ @mlwankay_shin
هەموو شتێک لەبارەى تۆوە دەزانم:
دەزانم ماڵتان لە کوێیە، ناوى کەسووکارت، سەردانى خزمەکانت..
تەنانەت دەشزانم ئەم وەختانە خەریکى چیت.
کەچى تەنها بۆم هەیە لە دوورەوە، دڵم بە کۆکردنەوەى وردە هەواڵەکانت بدەمەوە،
هەمان حەسرەتى ئەو منداڵە کەم‌ئەندامەم هەیە،
بەرامبەر بەجۆلانەیەک دانیشتبێ!

تەڵعەت تاهیر"

Tel⇔ @mlwankay_shin
بێهیوا مەبە لە جوانیەکانی ژیان،
هەندێک کات پێویستە دەست هەڵبگری لە جوانیێک بۆ ئەوەی جوانی تر ببینی لەم ژیانە.🤍🌱

#نەناسراو

Tel⇔ @mlwankay_shin
خەیاڵ هەیە، مرۆڤ دەکوژێت، وای لێ دەکات پەیوەندییەکی بە ژیانەوە نەمێنێتەوە، ئەمجۆرە خەیاڵە لە شێتییەوە نزیکترە تا لە عەقڵ.!

بەڵام خەیاڵیش هەیە مرۆڤ زیندوو دەکاتەوە، لە مردن ڕزگاری دەکات و ژیان دەکاتەوە بەر هۆش و هەستی مرۆڤدا.


#بەختیار_عەلی

Tel⇔ @mlwankay_shin
من له فرمێسکی وەریوی نیوەشەو تەنیاترم
هەرچی تەنیایی له دنیا دایە لەو تەنیاترم...

ئەمین گەردیگلانی"

Tel⇔ @mlwankay_shin
سەختترین پەیوەندی ئەوەیه که دوو کەسی لوتبەرز عاشقی یەکتر بن ...!!

#بەختیار_عەلی

Tel⇔ @mlwankay_shin
@mlwankay_shin

بە دەم مەوجی خوێنی ئەشکەوەم، بڕوانە چۆنم بۆت
دەروونم کەیلی زووخی دەرد و غەم، بڕوانە چۆنم بۆت

ڕەقیبی سەگ حەزی بوو، کوشتمت، سەیری کە چۆنی بۆم
دوعا بۆ دەست و تێغت من دەکەم، بڕوانە چۆنم بۆت

بە غەدداری نە وەک ناوت بەرن، بمئەنجنی، قەت من
شکاتی جەوری تۆ بەر کەس دەبەم؟ بڕوانە چۆنم بۆت

هەناسەی ئاگرینم بردەوە بەر، تا دەروونم سووت
بە ناڵە تا دڵت سەخڵەت نەدەم، بڕوانە چۆنم بۆت

بیانوو بگرە، شێوەی خۆت بشێوێنە بە من کوشتن
وەها چاوی بەدت لێ لا دەدەم، بڕوانە چۆنم بۆت

بە ئاوی گریە هەر دەم ناوی چاوم ششتووە، نەک جێت
بە خوێن ئاغوشتە بێ، تۆ، چاوەکەم، بڕوانە چۆنم بۆت

غەمی خۆشی نییە «مەحوی» لە دڵیا، هەر غەمی تۆیە
لە عیشقتدا دەکەم غەم بۆ بەغەم، بڕوانە چۆنم بۆت!

حەزرەتی مەحوی"

Tel⇔ @mlwankay_shin
کردارەکان هەمیشە ئەوە دەسەلمێنن کە وشەکان چیدی نرخیان نامێنێ!
شیروان عەبدوڵڵا - هەڵا هەڵا
ملوانکەی شین
🎤: شیروان عەبدوڵڵا
🎼: هەڵا هەڵا

دڵشاد بن 💗
●━━━━━━─────── ⇆ㅤㅤ
ㅤㅤ◁ㅤㅤ❚❚ㅤㅤ▷ㅤㅤㅤㅤ↻

Tel⇔ @mlwankay_shin
لەم تەمەنایە
یەک جار کەسێک تا ناو ڕەگی دڵت دەڕوا و دەرناچێ، غەمگینەکە لەو دێڕە کۆ ئەبێتەوە کە
«نابن بە هی یەکتری»’’🖤

#نەناسراو

Tel⇔ @mlwankay_shin
ئیدریس هاشمی و نەرگس هاشمی، دوو کوردی نەتەوەخوازی ڕۆژهەڵات، بۆ مانەوەیان لە سوید پێویستیان بە پاڵپشتیی ئێوەیە. تکایە بە نووسینی ناو و ئیمەیلی خۆتان ئەم داواکارییە واژۆ بکەن:

https://chng.it/dzGVVyfvsz
هەریەک لە ئێمە بەردەوام ئازارەکانی خۆی بەسەر شانییەوەیەتی ژیان کارەساتە نەک مردن.!

#سامیوێل_بیکیت

Tel⇔ @mlwankay_shin
بەڵێن بده، ئاسمانم بی
بەڵێن بده، هەناسەم بی
سێبەرم بی، بارانم بی
تاکوو منیش،
شانۆی کۆنم جێ‌بهێڵم
دەمامکی ڕووم فڕێ‌ دەم
دوو باڵی پڕ خۆشەویستیم،
له گەردنت گرێ بدەم..!

عەبدوڵڵا پەشێو"

Tel⇔ @mlwankay_shin
بەتەواوی
دڵم باوەشتی ئەوێ..!🙃


#نووسراوەی_سەر_دیوارەکان

Tel⇔ @mlwankay_shin
2024/10/01 13:26:47
Back to Top
HTML Embed Code: