ئەو دنیایە هێندەش گەورە نییە
وەک باس دەکرێت،
ئەوەتا دەستەکانم بڵاو کردۆتەوە
پڕ بە باوەشی منی..!
❣تەنیا موحەممەد"
Tel⇔ @mlwankay_shin
وەک باس دەکرێت،
ئەوەتا دەستەکانم بڵاو کردۆتەوە
پڕ بە باوەشی منی..!
❣تەنیا موحەممەد"
Tel⇔ @mlwankay_shin
نەک ئەتۆ عالەم بزانن
شێت و سەرگەردانتم
گیانەکەم عاشق چ باکێکی
لە لۆمەی عالەمە!
❣عەباس کەمەندی"
Tel⇔ @mlwankay_shin
شێت و سەرگەردانتم
گیانەکەم عاشق چ باکێکی
لە لۆمەی عالەمە!
❣عەباس کەمەندی"
Tel⇔ @mlwankay_shin
ملوانکەی شین
خاتوو هەناو لە ئاوایی وڕا😍❤️ نێردراو بۆ کاناڵ بە بۆنەی ڕۆژی جلی کوردی Tel⇔ @mlwankay_shin
بە ڕای من جلی کوردی ڕۆژێک نییە هەموو ڕۆژ و هەموو ساڵە.
نێردراو بۆ کاناڵ کچە کوردی جوان ڕۆمیسا وەیسی لە جوانڕۆ❤️
Tel⇔ @mlwankay_shin
نێردراو بۆ کاناڵ کچە کوردی جوان ڕۆمیسا وەیسی لە جوانڕۆ❤️
Tel⇔ @mlwankay_shin
مادام بوونت هەیە، خۆت ئاوێزانی ژیان بکە
لەو بەهارە خونچە بکە
جێژی ئەبەدیەت لەو شەو ڕۆژە وەرگرە
کە بە مرۆڤ بەخشراوە..
#یوستاین_گاردەر
Tel⇔ @mlwankay_shin
لەو بەهارە خونچە بکە
جێژی ئەبەدیەت لەو شەو ڕۆژە وەرگرە
کە بە مرۆڤ بەخشراوە..
#یوستاین_گاردەر
Tel⇔ @mlwankay_shin
تامی ژن
تامێکی سەیری هەیە ژن
دڵدار بێت،
چاوەڕوانی.
دایک بێت،
نانی گەرم
پێشمەرگە بێت،
ئازادی،
#فەریدوون_ئەرشەدی
Tel⇔ @mlwankay_shin
تامێکی سەیری هەیە ژن
دڵدار بێت،
چاوەڕوانی.
دایک بێت،
نانی گەرم
پێشمەرگە بێت،
ئازادی،
#فەریدوون_ئەرشەدی
Tel⇔ @mlwankay_shin
Forwarded from مامۆستا قانع
ئەزانی "دڵتەنگی" چییە؟؟؟
دڵتەنگی یانێ لەشت نەتوانێ بڕوات بۆ ئەو شوێنەی کە ڕۆحت بۆی ئەڕوا...!!!
#نەناسراو
ـــــــــــــــــ
دڵتەنگی یانێ لەشت نەتوانێ بڕوات بۆ ئەو شوێنەی کە ڕۆحت بۆی ئەڕوا...!!!
#نەناسراو
ـــــــــــــــــ
@mlwankay_shin
"هێلانەی بەتاڵ"
نییه باکم ئهگهر زاڵم شکاندوویهتی باڵی من
ئهوه سهخته کهوا ناگاته گوێی کهس ناڵه ناڵی من
بههار هات و تهبیعهت حوکمی ئازادی مهلانی دا
له ناو کونجی قهفهزدا دیاره چۆنه ئێسته حاڵی من
له گوڵزاری ورینگهی بولبوول سهرمهست و شهیدا دێ
بهڵام نایه جریوێکیش له هێلانهی به تاڵی من
له سهر ناچێته دهر ساتێ خهیاڵی بسکی خاوی تۆ
ئهگهرچی تێگهیشتم چاوهکهم خاوه خهیاڵی من
ئهرێ ئهی ئاسکی ناسک ههتا کهی دهستهمۆ نابی؟
ئهرێ پیرۆزهکهی خۆشفهڕ ههتا کهی نایه ماڵی من؟
گوتت: بۆت دێمه جێژوانێ، ههزار سوێندت به شاڵم خوارد
له ئاهی ئاشقانهی من بترسه، نهک له شاڵی من
که ماڵت بێ، کەماڵت بۆ چییه لهو شاره وێرانه
که ماڵی دهوڵهمهندی دی، گوڵم نهیویست کهماڵی من
ئهگهر دهیزانی مانای خۆشهویستی ئهم کچه کورده
بهسهد یاقووت و گهوههر نهیدهدا فرمێسکی ئاڵی من
ڕهش و تار و درێژ و پڕ له ئازار و خهم و دهرده
بهڵێ شهوگاری دووری بوو سهراسهر ژینی تاڵی من
❣مامۆستا هێمن"

This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
#هەڵەبجە
چواردەی مانگ بوو
لەسەر گۆیژە، با قەڵەمەکەی فڕاندم
کە دۆزیمەوە و پێم نووسی
پۆل پۆل فڕین وشەکانم!
پانزەی مانگ بوو
"سیروان" قەڵەمەکەی بردم
وەختێ گرتمەوە و پێم نووسی
بوون بە ماسی شێعرەکانم
شانزەی مانگ بوو
ئاخ شانزەی مانگ!
کە شارەزوور قەڵەمەکەی لێ وەرگرتم
وەختێ دایمەوە بنووسم
وەک هەڵەبجە
وشک بوبوون پەنجەکانم!
Tel⇔ @mlwankay_shin
چواردەی مانگ بوو
لەسەر گۆیژە، با قەڵەمەکەی فڕاندم
کە دۆزیمەوە و پێم نووسی
پۆل پۆل فڕین وشەکانم!
پانزەی مانگ بوو
"سیروان" قەڵەمەکەی بردم
وەختێ گرتمەوە و پێم نووسی
بوون بە ماسی شێعرەکانم
شانزەی مانگ بوو
ئاخ شانزەی مانگ!
کە شارەزوور قەڵەمەکەی لێ وەرگرتم
وەختێ دایمەوە بنووسم
وەک هەڵەبجە
وشک بوبوون پەنجەکانم!
Tel⇔ @mlwankay_shin
چاری دەردی کوردەواری خوێندنە هەر خوێندنە...
#مامۆستا_هێمن
نووسینەوە: مامۆستا ئەنوەر ساڵحی
Tel⇔ @mlwankay_shin
#مامۆستا_هێمن
نووسینەوە: مامۆستا ئەنوەر ساڵحی
Tel⇔ @mlwankay_shin
بڵێی دەستی بەهار ئەوساڵ گرێی دڵم بکاتەوە؟
مزگێنی کۆچی خەم بێنێ و خۆشیەکانم بداتەوە؟
بنێرێ قەقنەسێ تاکوو لە ژینم وەسڕێ تارمایی ؟
بە پێکەنینی غونچەکان، بزە و لێوم ئاشت کاتەوە؟
❣ئەوین ڕەحمانی"
Tel⇔ @mlwankay_shin
مزگێنی کۆچی خەم بێنێ و خۆشیەکانم بداتەوە؟
بنێرێ قەقنەسێ تاکوو لە ژینم وەسڕێ تارمایی ؟
بە پێکەنینی غونچەکان، بزە و لێوم ئاشت کاتەوە؟
❣ئەوین ڕەحمانی"
Tel⇔ @mlwankay_shin
ئەمڕۆ، هاوکاتە لەگەڵ ساڵیادی کیمیابارانی شاری هەڵەبجە
گەلێ گریاوە شارێ بۆ مەزارێ
دهبێ شینی چلۆن بێ مهرگی شارێ؟
کەسێ نهیدیوە تا ئێستا بەهارێ
کە باران و تەمی مردن ببارێ
بەهاری چی؟ وهکوو پاییزه ئهمڕۆ
له شاری خەم ژیانیش زیزە ئهمڕۆ
بەهاران کێ گەڵاڕێزانی دیوە؟
گوڵی باخی هەڵەبجە هەڵوهریوە
نە هاوارێ، نە گریانێ، نە شینێ
نه كهس مهرگی عهزیزی خۆی دهبینێ..
#مامۆستا_شەریف
Tel⇔ @mlwankay_shin
گەلێ گریاوە شارێ بۆ مەزارێ
دهبێ شینی چلۆن بێ مهرگی شارێ؟
کەسێ نهیدیوە تا ئێستا بەهارێ
کە باران و تەمی مردن ببارێ
بەهاری چی؟ وهکوو پاییزه ئهمڕۆ
له شاری خەم ژیانیش زیزە ئهمڕۆ
بەهاران کێ گەڵاڕێزانی دیوە؟
گوڵی باخی هەڵەبجە هەڵوهریوە
نە هاوارێ، نە گریانێ، نە شینێ
نه كهس مهرگی عهزیزی خۆی دهبینێ..
#مامۆستا_شەریف
Tel⇔ @mlwankay_shin
به جۆرێک دەتنووسمەوه
جوتیارێکیش له ترپەی دڵم تێ بگات،
ئاخر عەشق به سادەیی جوانه
عەشق یانێ
لەتکردنی ژیان
لەتێک پێکەنین بۆ تۆ
لەتێک گریانیش بۆ من..
#بەختیار_عەلی
Tel⇔ @mlwankay_shin
جوتیارێکیش له ترپەی دڵم تێ بگات،
ئاخر عەشق به سادەیی جوانه
عەشق یانێ
لەتکردنی ژیان
لەتێک پێکەنین بۆ تۆ
لەتێک گریانیش بۆ من..
#بەختیار_عەلی
Tel⇔ @mlwankay_shin
شار و کوێستانی وڵاتی کوردەواریم گرتە بەر
پێکەنینێکم نەدی هەرگیز، لە دڵ هاتبێتە دەر
بۆ نەگریم کە من پەروەردەی هەوای شاری خەمم
چی بنووسم، غەیری ئەو فرمێسکە چی بێ بەرهەمم
کوردەواری هەر بەشی زووخاو و دەرد و زیللەتە
تاکوو داهاتووی بە چی بێ، زەحمەتی ئەم میللەتە؟!
❣مامۆستا شەریف"

کاتی بۆ دانێن👇
پیاوێک به هاوسەرەکەی گوت:
نازانم چ کارێکی باشم کردووه که ئەمڕۆ فریشتەیەک هاته لام و گوتی ئارەزوویەک بکه تا من سبەی بۆت بەدی بێنم.
هاوسەرەکەی گوتی:
ئێمه شازده ساڵه مناڵمان نابێ، ئارەزوو بکه مناڵێکمان ببێ.
پیاوەکه ڕۆیشته لای دایکی و بەسەرهاتەکەی بۆ گێڕاوه. دایکی گوتی:
من ساڵەهایه که کوێرم، ئارەزوو بکه که من چاوم شەفا درێ و سەرلەنوێ بتوانم ببینم.
پیاوەکه ڕۆیشته لای باوکی و باوکیشی گوتی:
من قەرزدار و بێ پووڵم، داوا بکه له فریشته که پووڵێکی زۆرمان بداتێ.
پیاوەکه زۆری بیر کردەوه که ئاگای له کامیان بێ. کامیان له پێشترن و گرینگترن؟
هاوسەرەکەی؟ دایکی؟ یا باوکی؟
بۆ سبەی ڕێگەچارەی دۆزییەوه و به خۆشحاڵییەوه ڕۆیشته لای فریشته و گوتی:
"ئارەزوو دەکەم که دایکم، مناڵەکەم له لانکەیەکی(بێشکە) زێڕیندا ببینێ".
❣پائۆلۆ کۆئیلۆ"