Telegram Web Link
مامۆستا عەلی نانەوازادە بۆ کۆچی کاک پۆڵا نانەوازادە ئاوا هاتۆتە گۆ:
(تۆ مەڕۆ
گه‌ر بڕوا دیده‌ و ئه‌قڵ و هزر و گیان تۆ مه‌ڕۆ
که‌ له‌ لام دیتنی تۆ باشتر له‌ گشت وان تۆ مه‌ڕۆ
ئه‌م هه‌تاو و فه‌له‌که‌ گشتی له‌ سایه‌ی سه‌ری تۆن
گه‌ر بڕوا ئه‌م فه‌له‌که‌ و ئه‌خته‌ری تابان تۆ مه‌ڕۆ
ئه‌هلی ئیمان هه‌موو ترساوی ده‌می کۆتایین
ترسی من ڕۆیینی ‌تۆ ئه‌ی شه‌هی ئیمان تۆ مه‌ڕۆ
تۆ مه‌ڕۆ گه‌رکوو ده‌ڕۆی گیانی منیش هانێ به‌ره‌
گه‌ر منیش ناشێ ببه‌ی دانیشه‌ لامان تۆ مه‌ڕۆ
هیجری خۆتم مه‌نوێنه‌ هیجری تۆ دڵبه‌رده‌
گشت له‌ تۆ بۆته‌ له‌عل سه‌نگی به‌ده‌خشان تۆ مه‌ڕۆ
کوا ده‌شێ زه‌ڕڕه‌ به‌ خۆر بێژێ مه‌ڕۆ ڕاوه‌سته‌
کوا ده‌بێ به‌نده‌ ببێژێ به‌ تۆ سوڵتان تۆ مه‌ڕۆ
تۆ به‌ڵام ئاوی حه‌یاتی، هه‌موو خه‌ڵکان ماسی
وه‌ره‌ بیکه‌ که‌ره‌م و ڕەحمه‌ت و ئێحسان تۆ مه‌ڕۆ
هه‌یه‌ تۆماری دڵی من به‌ درێژایی ئه‌به‌د
گشتی نووسراوه‌ له‌ سه‌ر تا بن و پایان تۆ مه‌ڕۆ)
WEBSITE | YOUTUBE | FACEBOOK | SPOTIFAY | SOUNCLOUD | TELEGRAM | VIMEO | WHATSAPP
🌺🍂
🍂🌺🍂🌸🍂
🌼🍂🌼🍂🌺🍂🌼🍂
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
وتەکانی زیندوویاد کاک پۆڵا نانەوازادە سەبارەت بە پێوەندی نێوان باوکیان (مامۆستا هاشم نانەوازادە). وەک دەردەکەوێ، مامۆستا هاشم یەکەمین هونەرمەندێک بووە کە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان کاری لەسەر ئامادەکردنی هۆنراوە کردووە بۆ گۆرانی. ڕێژەیەکی زۆر لە گۆرانییەکانی هونەرمەند محەممەدی ماملێ شاکاری ئەو هۆزانەیە وەك:
یادی بەخێر، گوڵفرۆش، مەجنون لەبەرچی وادەکەی، زمزیران، کۆچی یارم کۆچی سوورە، لالە بەدەستان و ....
WEBSITE | YOUTUBE | FACEBOOK | SPOTIFAY | SOUNCLOUD | TELEGRAM | VIMEO | WHATSAPP
🌺🍂
🍂🌺🍂🌸🍂
🌼🍂🌼🍂🌺🍂🌼🍂
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
نیشتمان
هۆنراوە: پۆڵا نانەوازادە
خوێندنەوەی: ئەرسەلان بەهرامی
پیانۆ: دڵئاواز بەهرامی
بە یادی کاک پۆڵا نانەوازادە، هونەرمەندی بە هەڵوێست و نیشتمانی کاک ئەرسەلان بەهرامی و کچە هونەرمەندەکەیان یای دڵئاواز ئەو بەرهەمەیان پێشکەش بە ڕۆحی کاک پۆڵا کردووە. سپاس کاک ئەرسەلان و دڵئاوازی مەزن.
WEBSITE | YOUTUBE | FACEBOOK | SPOTIFAY | SOUNCLOUD | TELEGRAM | VIMEO | WHATSAPP
🌺🍂
🍂🌺🍂🌸🍂
🌼🍂🌼🍂🌺🍂🌼🍂
Forwarded from کاناڵی فەرمیی ماملێ (وریا ...)
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
کۆچی سوور
هۆنراوەی: مامۆستا هاشم نانەوازادە
بە دەنگی: محەممەدی ماملێ
من په‌روانه‌م له‌ دوای خاڵت
سووتام به‌ عیشقی جه‌ماڵت
ئه‌ی بێ وه‌فا تا که‌ی جه‌فا
به‌یانه‌، دانه‌ی ئه‌سرینم
ئه‌ڕژێ له‌ هیجری دوو پیاڵه‌ی چاوی کاڵت
ڕه‌ببی چاو جوان نه‌ڕۆی لێره‌
شێتی تۆم دنیا ده‌یزانێ
به‌ خودای گوڵم نێوی دڵم
که‌ مه‌جنوون وێڵی شاخانه‌
وه‌کوو من شێتی له‌یلای نیه‌
گوڵه‌ جوانێ
من عاشقم وێڵ و شه‌یدا
بۆ سووره‌ گوڵ له‌و باغه‌یدا
ئه‌ی سایه‌ لار، ئه‌ی گوێ به‌ گوار،
ده‌مرم له‌ به‌ر کۆچی دوورت
خوێنی منه‌ کۆچی سوورت، کۆچی سوورت
کۆچی یارم، کۆچی سووره‌
به‌هاره‌ خێڵ به‌ره‌و ژووره‌
ڕه‌ببی قاسید کوڕت بمرێ
یاخودا ئه‌و کۆچه‌ سه‌رنه‌گرێ
چونکه‌ یارم له‌ من دووره‌، له‌ من دووره
WEBSITE | YOUTUBE | FACEBOOK | SPOTIFAY | SOUNCLOUD | TELEGRAM | VIMEO | WHATSAPP
🌺🍂
🍂🌺🍂🌸🍂
🌼🍂🌼🍂🌺🍂🌼🍂
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
گرتەیەکی دەگمەن لە مامۆستا هاشم نانەوازادە کاتێک شیعری گوڵفرۆش بە دەنگ دەخوێنێتەوە. هاشم نانەوازادە ئافرێنەری دەیان هۆنراوەی گۆرانییەکانی هونەرمەند محەممەدی ماملێ‌یە.
گوڵفرۆش
هۆنراوەی: هاشم نانەوازادە
خوێندنەوەی: هاشم نانەوازادە
بە دەنگی: محەممەد ماملێ
WEBSITE | YOUTUBE | FACEBOOK | SPOTIFAY | SOUNCLOUD | TELEGRAM | VIMEO | WHATSAPP
🌺🍂
🍂🌺🍂🌸🍂
🌼🍂🌼🍂🌺🍂🌼🍂
وێنەیەکی کۆن و یادگاری لە مەهاباد هاوینی ساڵی ١٩٩١. بەردەم ئیستیریۆ تەلایی کە تێیدا کۆمەڵێک لە هونەرمەندان دیاردەکەون.
لە راستەوە: کەریم تەلایی، حوسێن ڕەهبەر، ڕەشید فەیزی نیژاد، چاپوک محەممەد، ڕەوەز، محەممەد ماملێ، ئەوانەی تر نەناسراون.
سپاس لە کاک پۆڵا تەلایی کوڕی هونەردۆست و ئاڕشیودار کاک کەریم تەلایی کە ئەو وێنەیەی بڵاو کردەوە.
WEBSITE | YOUTUBE | FACEBOOK | SPOTIFAY | SOUNCLOUD | TELEGRAM | VIMEO | WHATSAPP
🌺🍂
🍂🌺🍂🌸🍂
🌼🍂🌼🍂🌺🍂🌼🍂
شاری نەوسوود لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بۆ هونەرمەندێکی نیشتمانپەروەری خۆی لە ماتەمینی دایە.
بە داخەوە ئەمڕۆ هەواڵەی کۆچی دوایی هونەرمەند جەمیل ئەحمەدی ناسراو بە (جەمیل هەورامی)مان پێ‌گەیشیت. لە ناخی دڵەوە پێی تاسەبار بووین.
وێڕای سەرەخۆشی کردنن لە گەڵی کورد و بنەماڵەی بەڕێزی هونەرمەند جەمیل ئەحمەدی، دەریدەبڕین کە خۆمان بە هاوبەشی خەمیان دەزانین و سێبووری بۆ بنەماڵەکەیان و خزم و ئازیزانی بە ئاوات دەخوازین. ڕۆحیان شاد و یادیان هەرمان.
WEBSITE | YOUTUBE | FACEBOOK | SPOTIFAY | SOUNCLOUD | TELEGRAM | VIMEO | WHATSAPP
🌺🍂
🍂🌺🍂🌸🍂
🌼🍂🌼🍂🌺🍂🌼🍂
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
نەجیبە وەی نەجیبە
زیندوویاد جەمیل ئەحمەدی ناسراو بە جەمیل هەورامی یا جەمیل نەوسوودی
WEBSITE | YOUTUBE | FACEBOOK | SPOTIFAY | SOUNCLOUD | TELEGRAM | VIMEO | WHATSAPP
🌺🍂
🍂🌺🍂🌸🍂
🌼🍂🌼🍂🌺🍂🌼🍂
کۆچی دوایی مامۆستا جەمشید عەندەلیبی تاسەباری کردین. سەرەخۆشی لە بنەماڵەی بەڕێزیان و گشت کوردستان دەکەین. ڕۆحیان شاد و یادیان هەرمان و سەوز.
WEBSITE | YOUTUBE | FACEBOOK | SPOTIFAY | SOUNCLOUD | TELEGRAM | VIMEO | WHATSAPP
مامۆستا عەسکەر سوهرابی لە مەقامزانەکان و هۆڕەچڕی بەناوبانگی کورد لە هۆزی گۆران و خەڵکی ونەڕەنگینە کۆچی دوایی کرد.

سەرەخۆشی بەگشتیی لە کوردستان و تایبەتتر کرماشانی شاری کوردان و کوردانی یارسانمان دەکەین. ڕۆحیان شاد و یادیان هەرمان.
WEBSITE | YOUTUBE | FACEBOOK | SPOTIFAY | SOUNCLOUD | TELEGRAM | VIMEO | WHATSAPP
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
چۆپی سوور
حوسێن سەفامەنێش
ئاوازی:حوسێن سەفامەنێش
هۆنراوەی: شارۆ کرماشانی
ئامادەکاری هونەری: پووریا وەزیری
WEBSITE | YOUTUBE | FACEBOOK | SPOTIFAY | SOUNCLOUD | TELEGRAM | VIMEO | WHATSAPP
Forwarded from کاناڵی فەرمیی ماملێ (ون ...)
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
بەهار هاتەوە
محەممەد ماملێ
دوورکەوتنی یارێ، بێمەیلی دێنێ
خودا حەقی من، لە تۆ بستێنێ
گەر مەیلت هەبێ، نیزیک دەبێوە
بۆ ئاشق هیچ نییە، ئەو دەشت و کێوە
بەهار هاتەوە، بەهار هاتەوە
دۆست و دەستگیران، ئاشت دەکاتەوە
دوورکەوتنی یارێ، دەردی گرانە
لوتفت بە ڕۆحم، بۆ من هەرزانە
خۆشێ ساڵانم، ئەوساڵ نەماوە
جەرگم پۆڵا بوو، لە سوێی تۆ تواوە
کەوتە سەر پیلان، دەسماڵی سەری
خۆ من کوشتەی تۆم، لێم بێخەبەری
هەی هاتە هەی هات، زۆر لە من دووری
ئەمن شارەیی، تۆ شارەزووری
خۆزگە ئەوجاریش، من ئەتۆم دیبا
مردن زۆر خۆشە، دە باوەش تۆدا
دەڵێن لەیلاکەم، بە دیل گیراوە
داخودا ئەو وەک من، مەیلەکەی ماوە؟
WEBSITE | YOUTUBE | FACEBOOK | SPOTIFAY | SOUNCLOUD | TELEGRAM | VIMEO | WHATSAPP
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
یادێک لە مامۆستا هاشم نانەوازادە لە قەلەندەرخانەی کوردستان ٢٤.
WEBSITE | YOUTUBE | FACEBOOK | SPOTIFAY | SOUNCLOUD | TELEGRAM | VIMEO | WHATSAPP
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
کۆڵانێ ئاوپڕژێن دەکەم
مستەفا دادار و ڕەنج سەنگاوی
WEBSITE | YOUTUBE | FACEBOOK | SPOTIFAY | SOUNCLOUD | TELEGRAM | VIMEO | WHATSAPP
ڕەببی بەخێرێ بەهار - بەهارە - مەکەن مەنعی عاشقان
ماملێ و تاری ئەسکەر.
ڕەببی بەخێرێ بەهار.
هۆنراوەی: ئەحمەدی کۆر.
ئەو گرتە دەنگییە لە لایان لێکۆڵێنەری ئامریکایی (دیەنر کریستیانسن)ەوە لە ساڵی ١٩٦٢ تۆمار کراوە.
WEBSITE | YOUTUBE | FACEBOOK | SPOTIFAY | SOUNCLOUD | TELEGRAM | VIMEO | WHATSAPP
Forwarded from کاناڵی فەرمیی ماملێ (وریا ...)
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
هونەرمەندی لاو کاک دڵزار عابیدی لە کارێکی تازەیاندا گۆرانی (تابەکەی دوور لە چاوی لەیلا بم) بە دەنگی محەممەدی ماملێی تازە کردۆتەوە و بە ژەنینی پیانۆ بە دەست و پەنجە جوانەکانی خۆی ئەو گۆرانییەی سەرلەنوێ گوراندۆتەوە. زیاتر لەسەر ئەو بابەتە بخوێنەوە:👇👇👇👇
https://mamle.net/archives/12288
ئەوەش لینکی یوتیوب:
https://youtu.be/Ps_MAPs_ULw
WEBSITE | YOUTUBE | FACEBOOK | SPOTIFAY | SOUNCLOUD | TELEGRAM | VIMEO | WHATSAPP
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
مەقامێکی مامۆستا ناسر ڕەزازی بە یادی زیندوویاد کاک پۆڵا نانەوازادە
WEBSITE | YOUTUBE | FACEBOOK | SPOTIFAY | SOUNCLOUD | TELEGRAM | VIMEO | WHATSAPP
. نەورۆز و ساڵی تازەی کوردی لە ئێوە و بنەماڵەی سەربەرزتان پیرۆز بێ. بەو هیوایەی ساڵی دادێ، ببێتە ساڵی وەدیهاتنی گشت خۆزگە و ئاواتەکانتان. ساڵێک بێ بەدوور لە ناخۆشی و کەسەر. ساڵێک بێ پڕ لە داهات و خێر و بێر و بەر.
WEBSITE | YOUTUBE | FACEBOOK | SPOTIFAY | SOUNCLOUD | TELEGRAM | VIMEO | WHATSAPP
Forwarded from کاناڵی فەرمیی ماملێ (وریا ...)
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
تازەکردنەوەی گۆرانی "بەهارە" یان " مەکەن مەنعی ئاشقان" لە لایان هونەرمەندی دەستڕەنگین کاک دڵزار عابێدی لە سەقزەوە.
WEBSITE | YOUTUBE | FACEBOOK | SPOTIFAY | SOUNCLOUD | TELEGRAM | VIMEO | WHATSAPP https://mamle.net/archives/7453
2024/11/16 07:00:33
Back to Top
HTML Embed Code: