Forwarded from لکێنەر بات
كتێبی "كوردبوون"ی
حه‌مه‌دی مه‌ولوودی شایه‌نی خوێندنه‌وه‌یه
كوردبوون، له بڵاوكراوه‌كانی ناوه‌ندی رۆشنبیری ره‌هه‌ند. بیره‌وه‌ری (كاپیتان حه‌مه‌دی مه‌ولوودی)یه كه 1907-1979 ژیاوه‌و ژیانئاوایی كردووه. تێكڕا (72) ساڵ ژیاوه. به‌ڵام چۆن ژیانێك؟
ژیانی كوردێكی ژێرده‌سته‌ی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان‌و كوله‌مه‌رگی شاره خۆڕاگره‌كه‌ی مه‌هاباد.
وریا ماملێ، جوانترین كاری كردووه كه ده‌ستنوسی "حه‌مه‌دی" له فه‌وتانی گه‌نجینه‌یه‌كی مێژوویی ده‌رباز كردوه‌و به زاراوه پاراوه‌كه‌ی موكریانی، چه‌ند جارێك پیادا چۆته‌وه‌و دایڕشتۆته‌وه‌و سه‌ره‌نجام، ئه‌وه‌ی به خاوه‌ن بڕوانامه به‌رزه‌كان‌و ئه‌وانه‌ی رووبه‌ڕوو (حه‌مه‌دی)یان دیووه، نه‌كراوه، به‌ئه‌مانه‌ته‌وه گه‌یاندویه‌تیه به‌رهه‌م.
كتێبه‌كه، راسته له‌چاو خوێنه‌واره‌كان، نوسه‌ره‌كه‌ی نه‌خوێنه‌واره. به‌ڵام تان‌و پۆی روداوه‌كانی كتێبه‌كه، چنینه‌وه‌ی روداوه‌كانی ئه‌وێ رۆژگار، باسكردنی ناودار‌و سیاسه‌تمه‌داران‌و (ژ.ك)و كۆمار‌و قازی، هاتنی له‌شكری سورو كنه‌ی به‌ریتانیا، سیاسه‌تی (ژ.ك)و دیموكرات‌و سیاسه‌تمه‌دارانی ئه‌و قۆناغه. عێراق‌و ئێران‌و ئه‌مریكاو..تاد، حه‌مه‌دی، به زمانێكی كوردانه‌ی هێنده ساكار، به‌ڵام راستگۆیانه، باسیان ده‌كات، كه ده‌ست ده‌كه‌ی به خوێندنه‌وه‌ی ئاره‌زوو ده‌كه‌ی، لێی نه‌بیته‌وه.
بیره‌وه‌ریه‌كانی "كاپیتان" 318 لاپه‌ڕه‌ن. باقی كتێبه‌كه كه ده‌كاته (125) لاپه‌ڕه، وێنه‌و ئه‌و نوسینانه‌ن كه سیاسی‌و نوسه‌ران‌و هاوده‌مانی "كاپیتان" له‌سه‌ریان نوسیووه، وه‌كو: 1-دكتۆر قادر مه‌حمود زاده (ئاسۆ). 2-كه‌مال مه‌زهه‌ر. 3-عه‌قید عه‌بدولكه‌ریم حه‌وێزی (ره‌ئیس به‌كر). 4-كه‌ریم حسامی. 5-عه‌بدوڵڵا ئه‌حمه‌د ره‌سوڵا ئاغا پشده‌ری. 6-غه‌نی بلوریان. 7-مه‌لا عه‌بدوڵڵای حه‌سه‌ن زاده. 8-هه‌ژار موكریانی. 9-د.عیزه‌دین مسته‌فا ره‌سوڵ.. ئه‌مانه به‌شی زۆری بۆچونه‌كانیان به‌گشتی له‌گه‌ڵ بیره‌وه‌ری كاپیتاندا، رێك دێته‌وه. هاوكات ده‌یان به‌ڵگه‌نامه‌ی سه‌رده‌می كۆمار، حه‌مه ره‌زا شا، گۆڤار‌و رۆژنامه‌كانی دیكه‌ش، له‌سه‌ر كاپیتان به باشیی نوسیویانه.
گرنگترین بابه‌تی كتێبه‌كه لای من، جگه له كوردیه‌كه‌ی، به‌سه‌رهاته‌كان، كێشمه‌كێشه‌كان، كوردپه‌روه‌ره‌كان.. ئه‌مانه‌ی خواره‌وه‌ن:
یه‌كه‌م: كاپیتان كه‌سایه‌تیه‌كی راستگۆ بووه. باوه‌ڕی نه‌گۆڕی به كوردایه‌تی بووه. بۆیه فه‌رمانده‌یه‌كی هه‌ره ئازاش بووه. به‌ڕاستی (پێش-مه‌رگ)ه بووه.
دووه‌م: تێگه‌یشتنێكی نوێ له كتێبه‌كه‌دا، له‌سه‌ر قۆناغی دوای جه‌نگی یه‌كه‌م بۆ دووه‌م ساغ ده‌بێته‌وه. ئینجا دوای جه‌نگ، شوره‌وی پیلانیان چی بووه. چی‌یان كردووه. چۆنیان كۆمار دامه‌زراندووه. چۆنیش پشتیان تێكردووه.
سێهه‌م: ده‌رده‌كه‌وێ، سه‌ركردایه‌تی (ژ.ك) له‌ئاستی روداوه‌كان نه‌بوون. دوودڵ بوون له بڕیاردان. هێنده‌ی چاودێری روداوه‌كانیان كردووه؛ كه‌متر بڕیاری سیاسی گرنگیان داوه. هه‌ربۆیه له‌ژێر فشاری شوره‌وی له‌ناو حیزبی دیموكراتدا هه‌ڵوه‌شێندراوه‌ته‌وه.
چواره‌م: تابلۆیه‌كی هه‌ره گه‌شی پێكهاته‌ی كورده‌واری له موكری-دیبوكری ده‌نه‌خشێنێ. ده‌یسه‌لمێنێ كه زۆربه‌ی ئاغا‌كان له‌گه‌ڵ كۆماردا نه‌بوون، به‌ڵكو خیانه‌تیشیان له قازی‌و بارزانی كردووه. ئه‌مه جگه له‌وه‌ی پێش‌و پاش كۆمار هه‌ر خه‌ریكی تاڵانكردنی مه‌هاباد بوون.
پێنجه‌م: كاتێك فیرقه‌ی دیموكراتی ئازه‌ربایجان روخاوه، پێشمه‌رگه له به‌ره‌كانی شه‌ڕی به‌رگریدا (سه‌قز، سه‌رده‌شت) ئه‌وپه‌ڕی قاره‌مانییان نواندووه؛ كه‌چی به‌بێ لێكدانه‌وه‌ی دۆخه‌كه له هه‌موو بارێكه‌وه به‌سه‌رپێیی ئاڵای سپی تا ئه‌و راده‌یه به‌رزكراوه‌ته‌وه، كه پێشه‌وا خۆی به پێشوازی سوپای داگیركه‌رانه‌وه چووه.
شه‌شه‌م: حه‌مه‌دی، هه‌تا ده‌گاته (كاپیتان) ورده‌كاری ژیانی خۆی به‌وپه‌ڕی راشكاویی ده‌هۆنێته‌وه. پیاوكوژیی، دزی، قاچاخچێتی، له كۆڵانان خه‌وتن، زوڵمی باوه‌ژن، هه‌م به شێوازی تراژیدی، هه‌م به‌شێوه‌ی كۆمیدی، هیچ ناشارێته‌وه. به‌ڕاستی راستگۆ بووه.
كه كۆمار هه‌ره‌س دێنێ، بارزانی‌و بارزانیه‌كان‌و ئه‌فسه‌ره قاره‌مانه‌كانی باشوری كوردستان، به‌رگری ده‌كه‌ن. به شه‌ڕی قاره‌مانانه له ئاوی ئاراس ده‌په‌ڕنه‌وه‌و رزگاریان ده‌بێ. كه‌چی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كێ كه‌سایه‌تی یه‌كه‌م بێ، ناكۆكی توند له‌ناو ئازه‌ربایجانی شوره‌وی له‌نێوان بارزانی‌و ره‌حیمی قازی، سه‌رهه‌ڵده‌دات!
كتێبه‌كه، به‌مانای چه‌مكی خوێندنه‌وه، شایه‌نی خوێندنه‌وه‌یه. لاموایه ئه‌وه‌ی ئه‌م ورده‌كاریانه‌ی بیره‌وه‌ری "كاپیتان"ی قاره‌مانی كورد نه‌خوێنێته‌وه، زانیاریه‌كانی له‌سه‌ر كۆماری كوردستان، پێشه‌وا، بارزانی، رابه‌رانی دیكه و (ژ.ك)و دیموكرات، بایی ئه‌وه نابێ دۆخی ئه‌وێ رۆژگار باش هه‌ڵبسه‌نگێنێ.

Telegram
attach📎
Forwarded from کوردستان / Kurdistan (کوردەوان kurdevan)
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
کچێکی بەختیاری بە ساز و ئاواز، گۆرانی ئای فەلەک، مامۆستا محەممەد ماملێ دەڵێتەوە.
https://www.tg-me.com/Rojhalati_kurdistan1324

Forwarded from کتێبی هەلار
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
کورتەچیرۆکێک لەسەر گۆرانی "شۆڕەژن" مامۆستا محەممەدی ماملێ.
نووسین: محەممەد حەسەنپوور- بێوران
ئەم کارە لە هاوکاری کتێبی هەلار و پادکەستی ڕێگا پێک هاتووە.
بەو هیوایە جێی ڕەزامەندیتان بێ.🎼📚
کتێبی هەلار دەستخۆشی خۆی ئاراستەی ئەم بەڕێزانە دەکات:
▪️ مامۆستای زێدە ئازیز، کاک محەممەدی حەسەنپوور بۆ چیرۆکە تایبەتەکەی لەسەر گۆرانی شۆڕەژن.
▪️هونەرمەندی گۆرانیبێژ، کاک شێرزادی حەسەنزادە بۆ گوتنی حەیران و گۆرانی شۆڕژن.
▪️هاوڕێی ڕێگا، مامۆستا و مۆسیقازان، کاک موشتاقی فەیزیابی بۆ خوێندنەوە و میکس و مسترینگی ئەم بەرهەمە.
▪️هاوڕێی ئازیزی هەلار خاتوو ئێلهام مام‌قادری بۆ لەبەر دەستدانانی دوو کورتەفیلمی خۆی.
@regapodcast
@Halarbook

ڕاپۆڕتی ناوەندی ڕەهەند سەبارەت بە پێشانگای ناونەتەوەیی سلێمانی بۆ ساڵی ٢٠٢٣ دەڵێ:
پڕفرۆش‌ترین کتێبە مێژووییەکانی ناوەندی ڕەهەند لە پێشانگەی نێودەوڵەتی سلێمانی بۆ کتێب
...
1- کوردبوون، بەشێک لە بیرەوەرییەکانی کاپیتان حەمەدی مەولوودی/ ئامادەکردن و بەڵگەمەندکردنی: وریا ماملی
2- ڕامان لە مێژووی کورد/ ماکۆ ساوین
3- ڕامان لە ئایینە زاگرۆسییەکان/ ماکۆ ساوین

Forwarded from کاناڵی فەرمیی ماملێ | Mamle Official Channel (وریا ...)
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
فاتمۆکێ
فاتمۆکێ کوێستان چەند خۆشن کوێستان
کێل‌گەردن، سینگی تۆم باغ و بێستان
فاتمۆکێ پاش تۆ ناگرم هیچ دۆستان
کێل‌گەردن ماچێکم بۆ خۆم هەستان
فاتمۆکێ چەند بە چۆماندا هاتم
کێل‌گەردن شەختەی پایزی ئەنگاوتم
فاتمۆکێ دوگمەی بەرێم کراوە
کێل‌گەردن زیز بووم ئاشتم کەرەوە
فاتمۆکێ کوێستانمان کێلەشینە
کێل‌گەردن بۆت دەردەچم لەو دینە
فاتمۆکێ کوێستانمان لە پاراستان
کێل‌گەردن پاش تۆ ناگرم هیچ دۆستان
فاتمۆکێ کوێستانمان دە تەمێدە
کێل‌گەردن سووتام ئاوڕێکم وێدە
فاتمۆکێ دە نێو بەحراندا دوڕی
کێل گەردن جەرگی عالەمێت بڕی
فاتمۆکێ ڕەببی بابت زەرەر کا
کێل‌گەردن لە جەڵەبی کاوڕی
شێعر و هۆنراوە: فۆلکلۆر
بە دەنگی محەممەدی ماملێ
ـــــــــــــــــــــــــــــــ
YOUTUBE | TELEGRAM | FACEBOOK | VIMEO | SOUNCLOUD | WEBSITE
💜
🌺🍂❤️
🍂🌺🍂🌸🍂💙
🌼🍂🌼🍂🌺🍂🌼🍂❤️

Forwarded from کاناڵی فەرمیی ماملێ | Mamle Official Channel (ون ...)
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
https://mamle.net/archives/13396
“ژیانی مامۆستا قالە مەڕە”
نووسینی: هیوا ساعیدی
YOUTUBE | TELEGRAM | FACEBOOK | VIMEO | SOUNCLOUD | WEBSITE
💜
🌺🍂❤️
🍂🌺🍂🌸🍂💙
🌼🍂🌼🍂🌺🍂🌼🍂❤️
“ژیانی مامۆستا قالە مەڕە”
نووسینی: هیوا ساعیدی
YOUTUBE | TELEGRAM | FACEBOOK | VIMEO | SOUNCLOUD | WEBSITE
💜
🌺🍂❤️
🍂🌺🍂🌸🍂💙
🌼🍂🌼🍂🌺🍂🌼🍂❤️
ماڵپەڕی فەرمیی ماملێ
“ژیانی مامۆستا قالە مەڕە” نووسینی: هیوا ساعیدی – ماڵپەڕی فەرمیی ماملێ
نووسینی: هیوا ساعیدی قادر عەبدوڵڵازادە ناسراو بە قالەمەڕە ھونەرمەندی شمشاڵژەن ساڵی ١٩٢٥ (١ی سەرماوەزی ١٣٠٤ کۆچیی ھەتاوی) لە گوندی کولیجە سەر بە بۆکان ھاتە دنیا.
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM