Telegram Web Link
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
فاتمۆکێ
شیعر و ئاواز: فۆلکلۆر
تار؛ محەممەد ناهید
بە دەنگی: محەممەد ماملێ
WEBSITE | YOUTUBE | FACEBOOK | SPOTIFAY | SOUNCLOUD | TELEGRAM | VIMEO | WHATSAPP | TIKTOK
Forwarded from هاژه میدیا
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
🎥بینەر بن//

🔴 پێشکەش‌کردنی تابلۆیەک به ماڵی مامۆستا ماملێ

١۴٠٣٫٠۷٫١١
🆔 @HajeMedia
🆔 @HajeNews
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
هونەرمەند ساوێن لە پەیجی فەرمیی خۆیاندا ئاوا دەنووسێ:
سەبەبی زوڵفی شێواوە.. ماملێ لە زۆربەی گۆرانییەكانی دا ئەو تەكنیكەی بەكار هێناوە كە لە دەنگی زیرەوە دێتە دەنگی بەم، كە كەم گۆرانی بێژ هەیە ئەو ئەو توانا دەنگییەی هەبێت.. سەری ڕێز و نەوازش دادەنێم بۆ ئەو هونەرمەندانەی كە لەو هەمووە بێ ئیمكاناتییەی ئەو سەردەمە ئەو هەمووە ئیشە هونەرییە جوانانەیان پێكەش بە كوردستان كردووە.. 🙏😌🌺 #ماملێ #كوردستان
Sabat & Sawen
WEBSITE | YOUTUBE | FACEBOOK | SPOTIFAY | SOUNCLOUD | TELEGRAM | VIMEO | WHATSAPP | TIKTOK
چیرۆکی گۆرانی شۆڕەژن لە مامۆستا محەممەدی ماملێ
کتێبی هەلار و پادکەستی ڕێگا
کورتەچیرۆکێک لەسەر گۆرانی "شۆڕەژن" مامۆستا محەممەدی ماملێ.
نووسین: محەممەد حەسەنپوور- بێوران
ئەم کارە لە هاوکاری کتێبی هەلار و پادکەستی ڕێگا پێک هاتووە.
بەو هیوایە جێی ڕەزامەندیتان بێ.🎼📚

@regapodcast
@Halarbook
ئۆخەی ئۆخەی شۆڕەژن
محەممەدی ماملێ
ئۆخەی ئۆخەی شۆڕەژن
مامۆستا محەممەد ماملێ

دوو مەمکم بۆ خڕ کردووی هەر بە وێنەی فینجانێ
لە شنۆیەم وەدەر دەخەن دەڕۆم دەچمە لاجانێ
پاشی من بە قوڕێ گیرێ جێی شەوڕاو و جێژوانێ
منیش سەری خۆم هەڵگرت، دەڕۆم دەچمە خمخانێ

ئۆخەی ئۆخەی ناسکەژن، با لەسەر تۆ بمکوژن
دەست لە باڵات هەڵناگرم نۆ منداڵ مەمکت بمژن
وەک کاڵەکی گوڵپەرچن، کووزت کەن بتدەن بە من

نێوان سینگ و مەمکانم دوڕڕ و لەعل و گەوهەرە
لەبۆ تۆم ڕاگرتووە هەتیوە قوڕبەسەرە
هەموو سێ شەممە و جومعان دێمە جێژوانێ وەرە

ئۆخەی ئۆخەی شۆڕەژن، با لەسەر تۆ بمکوژن
دەست لە باڵات هەڵناگرم نۆ منداڵ مەمکت بمژن
وەک کاڵەکی گوڵپەرچن، کووزت کەن بتدەن بە من

دوێنێ دیم لە ڕێی کانی، دەستم برد بۆ مەمکانی
پێم گوت عاشقی باڵای تۆم، بۆ دەردم نازانی
فەرمووی ئەمنیش بە دڵی تۆم، چون ئاشق و ماڵوێرانی

ئۆخەی ئۆخەی شۆڕەژن، با لەسەر تۆ بمکوژن
دەست لە باڵات هەڵناگرم نۆ منداڵ مەمکت بمژن
وەک کاڵەکی گوڵپەرچن، کووزت کەن بتدەن بە من

@halarBook
ئەمڕۆ پەیجی فەرمیی دوکتور تەها ڕەسوڵ بڵاوی کردەوە کە بڕیار دراوە تا پەیکەری هونەرمەند محەممەدی ماملێ لەسەر ئەرک و تێچووی دوکتور تەها ڕەسوڵ لە شاری سلێمانی ساز و ئامادە بکرێ. کوردستان خاوەن کۆمەڵێک سەرمایەداری نیشتمانپەروەر و خاکخۆشەویستە کە دوکتور تەها وەک سەرتۆپی ئەوان دەناسرێ. ئەو پێشمەرگە ونە، لە چەند ساڵی پێشوودا بە تەرخانکردنی سەروەت و سامانی خۆی بۆ خزمەت کردنی وڵات و بەروەپێشبردنی ئاستی ڕوناکبیری و فەرهەنگی وڵات و گەشەپێدانی بواری زانستی و کولتوری نیشتمان، هەروەها لە بواری خێرخوازیدا هەنگاوگەلێکی مەزنی هەڵێناوەتەوە کە تەنیا کاری دەوڵەتان بووە نەک کاری تاکەکەس. چالاکییەکانی دامودەزگاکانی دوکتور تەها، کاری بنەڕەتی دەکەن و گشت شارەزایان پێیان وایە کە ئەو چالاکییانە هەنگاونانە بۆ نەتەوەسازی. گەر بمانهەوێ لەسەر ئەو کار و چالاکییانە بدوێین سەدان لاپەڕە دەبێ ڕەش بکرێتەوە تا مێژووی کورد و مرۆڤایەتی شانازییان پێ بکات.
بەڕێزیان لە خزمەتەکانیاندا هیچ ڕەچاوەی جوغرافیا و ناوچەیەکی تایبەتی کوردستانی نەکردووە بەڵکوو هەموو پارچەکانی کوردستانی بە بەشێک لە دڵ و جەستەی خۆیان زانیوە و تەنانەت دیتراوە کە زیاد لە تواناکانی خۆی، خزمەتی پێشکەش کردوون. لەو ئاڕاستەیەدا پێویستە بڵێین کە دوکتور تەها لەو ساڵانەی پێشوودا بوو بە یەک لە پشتیوانان و خەمخۆرانی ماملێ و لە هەڵمەتێکی کوردانە و مەردانە و نیشتمانپەروەرانەدا ڕۆڵی گێڕا لە پاراستتی ماڵی هونەرمەند محەممەدی ماملێ. ئێمە وەک بنەماڵەی محەممەدی ماملێ هیچکات ئەو دڵسۆزییانە لەیاد ناکەین و بۆ مێژوو دەینووسینەوە.
با ئەوەش بڵێین کە دوکتور تەها هەم چاوی لە مێژوو و ڕابردوومانە و هەم دوور دەڕوانێت و داهاتوومان دەبینێ. پاراستنی بەها مێژووییەکانی گەلی کورد لای بەڕێزیان، نرخێکی مەزنی هەیە و بە سەرنجدان پێیان، ئەو پەیامە بە نەوەی نوێمان دەگەیێنێ کە ئێمە خاوەن مێژوویەکی دەوڵەمەند و پڕ لە سەروەرین کە دەبێ بۆ دانانی بەردی بناغەی داهاتوومان، بیانپارێزین و لەسەر کۆلکەی هزر و تێکۆشانی ئەوان داهاتوو بونیات بنیینەوە.
پەیکەر سازکردن بۆ ئەو کەسایەتییانەی کە تێکۆشانەکانیان گاریگەرییان هەبوو لە گەشە و بەروەپێشبردنی ئاستە جۆراوجۆرەکان لە کۆمەڵگای کوردیدا، یەک لە کارە بەرچاوەکانی دام و دەزگاکانی دوکتور تەهایە کە ساڵانێکە بەردەوامە. ئەمجارەیان لەسەر تێچوو و ئەرکی نیشتیمانی بەڕێزیان بڕیار دراوە تا پەیکەری هونەرمەند محەممەد ماملێ ساز و ئامادە بکرێ کە پەیکەرساز و هونەرمەندی دەستڕەنگین چێنەر نزار، شانی وەبەر دەنێت و ئامادەی دەکات.
لەو گێژاوەی کە خاک و نیشتمانمان تێیکەوتووە، لەو سات و ئانە هەستیارانە کە پلانی دوژمنانمان بۆ سڕینەوەمان، ڕۆژ لەدوای ڕۆژ لەسەرمان چڕتر دەبێتەوە، هەبوونی کەسانی بە ڕەگ و مێشک و خوێن کوردپەروەری وەک دوکتور تەها ڕەسوڵ، لە نانی شەو پێویستترە، بۆیە لەشساخی و تەمەندرێژییان بۆ بە ئاوات دەخوازین و هیوادارین نمونەیان زۆر بێ.
ناوەندی هونەریی ماملێ و بنەماڵەی محەممەدی ماملێ
https://mamle.net/archives/13666
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
چەند گۆرانییەکی ماملێ بێموزیک لەناو کۆڕی دۆستان
WEBSITE | YOUTUBE | FACEBOOK | SPOTIFAY | SOUNCLOUD | TELEGRAM | VIMEO | WHATSAPP | TIKTOK
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
شاری دڵ (بێموزیک)
گۆرانی: محەممەد ماملێ
بە دەنگی: محەممەد ماملێ
هۆنراوە: سەید کامیلی ئیمامی (ئاوات) :
من دەڵێم شاری دڵم باغ و گوڵستانە، کەچی
عەقڵ ئەڵێ نا، قەسەبەی شۆڕشی مەستانە، نەچی
من دەڵێم نوختەیی ئەو ڕەوزەیی ڕیزوانە، دەچم
ئەو دەڵێ نا، ڕەشە، جێڕاوگەیی شەیتانە، نەچی
من دەڵێم مەسکەن و ئارامگەیی جانانە، دەچم
ئەو دەڵێ سەربەسەری تێک چووە، وێرانە، نەچی
من دەڵێم جێگەیی هەر شێت و جنوونانە، دەچم
ئەو دەڵێ نا، زەدەیی پەنجەیی پەرییانە، نەچی
من دەڵێم مەرکەزی ئەسراری حەریفانە، دەچم
ئەو دەڵێ جێ تەمەعی چاوی حەسوودانە، نەچی
من دەڵێم وەختی خەتەر مەئمەن و قەڵغانە، دەچم
ئەو دەڵێ کونکونە، جێگەی سەرەپەیکانە، نەچی
لەو هەموو چوون و نەچوونە سەری سووڕ ما «کامیل»
من دەڵێم جوانە بچم، ئەو دەڵێ وا جوانە، نەچی
WEBSITE | YOUTUBE | FACEBOOK | SPOTIFAY | SOUNCLOUD | TELEGRAM | VIMEO | WHATSAPP | TIKTOK
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
هونەرمەندان سیروان عەبدوڵاهی و سیامەک فەقێزادە
WEBSITE | YOUTUBE | FACEBOOK | SPOTIFAY | SOUNCLOUD | TELEGRAM | VIMEO | WHATSAPP | TIKTOK
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
ێکەڵاو کردنی گۆرانی (لالە بە دەستان) لە هونەرمەند محەممەد ماملێ لەگەڵ گۆرانییەکی فۆلکلۆری لۆڕی کە دوو هونەرمەندی لاو بە ناوەکانی (ژینا و محەممەد پێشکەشیان کردووە. دەستیان خۆش بێت و بەردەوام بن. ❤️🌺❤️🌺
WEBSITE | YOUTUBE | FACEBOOK | SPOTIFAY | SOUNCLOUD | TELEGRAM | VIMEO | WHATSAPP | TIKTOK
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
مینا ناز، نازدارە مینا
لە ئاڕشیوی سالاری حاجی سابیر و بەشداری هونەرمەند حاجی مەکی ساڵی ١٩٩٢
WEBSITE |YOUTUBE | FACEBOOK | SPOTIFAY | SOUNCLOUD | TELEGRAM | VIMEO | WHATSAPP | TIKTOK
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
گا دەگریەم، گا دەسووتێم.
محەممەد ماملێ
WEBSITE |YOUTUBE | FACEBOOK | SPOTIFAY | SOUNCLOUD | TELEGRAM | VIMEO | WHATSAPP | TIKTOK
عەمرەکەم خەجێ ماڵ لە میرەدێ
Muhemmed Mamlê
عەمرەکەم خەجێ، ماڵ لە میرەدێ
محەممەد ماملێ
سپاس لە ئیستیریۆ ئەسرین کە ئەو گۆرانییەی بۆ ناردین.
@mahabad_stereo_asrin
WEBSITE |YOUTUBE | FACEBOOK | SPOTIFAY | SOUNCLOUD | TELEGRAM | VIMEO | WHATSAPP | TIKTOK
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
عەمرەکەم خەجێ، ماڵ لە میرەدێ
محەممەد ماملێ
سپاس لە ئیستیریۆ ئەسرین کە ئەو گۆرانییەی بۆ ناردین.
@mahabad_stereo_asrin
ــــــــــــــــــ
WEBSITE |YOUTUBE | FACEBOOK | SPOTIFAY | SOUNCLOUD | TELEGRAM | VIMEO | WHATSAPP | TIKTOK
Forwarded from Navenda Nehrî | ناوەندی نەهری (Welat Nehri)
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
ئەمڕۆ ١٤١ ساڵ بە سەر وەفاتی شێخ عوبەیدوڵڵای نەهری ، ڕێبەری یەکەمین شۆرشی نەتەوەیی بۆ سەربەخۆیی کوردستان تێپەڕ بوو. خوای گەورە ڕۆحی بە بەهەشتی بەرین و کوردستانی سەربەخۆ شاد بکا.

لە باغان ئاهـ و ناڵین دێ
هۆنراوەی مامۆستا وەفایی بە بۆنەی کۆچی شێخی نەهری بە دەنگی مامۆستا محەمەدی مامڵی.

Îro 141 sal li ser wefata Şêx Ubeydullayê Nehrî rêberê yekemîn şoreşa neteweyî bo serxwebûna Kurdistanê derbas bû. Xwedayê mezin riha wî bi biheşta berîn û Kurdistana serbixwe şad bike.

Le baxan ah û nalîn dê
‌Helbesta mamoste Wefayî bo wefata Şêxê Nehriyê bi dengê mamoste Mihemedê Mamlê.


@nehrikurd
Navenda Nehrî - ناوەندی نەهری
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
گەشەپێدان بە زمانی دایکییمان، ڕەمزی مانەوەمانە وەک نەتەوە. با منداڵمان فێری کوردینووسین و خوێندنەوە بکەین.
✌️✌️✌️✌️
WEBSITE |YOUTUBE | FACEBOOK | SPOTIFAY | SOUNCLOUD | TELEGRAM | VIMEO | WHATSAPP | TIKTOK
1513234566092554
بە گوڵان و بە گوڵان
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
مەمکوژە تۆ گەردنی خۆت
محەممەد ماملێ
هۆنراوەی مامۆستا وەفایی
WEBSITE |YOUTUBE | FACEBOOK | SPOTIFAY | SOUNCLOUD | TELEGRAM | VIMEO | WHATSAPP | TIKTOK
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
هونەرمەند حوسێن سەفامەنێش بە (کەوێ)دا پەیامێکی گرینگی بڵاو کردەوە.
WEBSITE |YOUTUBE | FACEBOOK | SPOTIFAY | SOUNCLOUD | TELEGRAM | VIMEO | WHATSAPP | TIKTOK
2024/11/16 13:24:36
Back to Top
HTML Embed Code: