Telegram Web Link
Forwarded from کابان (M.Tahîrî)
موحەممەد #حەسەنپوور (مامۆستا #بێوران)

تێکستی گۆرانییەکەی نەمر ماملێ زۆر پڕ ناوەرۆک و جوانە:

زانیوتە میوە بۆچی شیرینە🍓
شەکەرەلێو نووستوون لەو ژێرزەمینە

واتە: میوە لە بنەڕەتدا هیچ شیرین نییە، بەڵکوو کچ و کوڕی جوان و خوێن‌شیرین و شەکرەلێو و قسەخۆش لەبن ئەو گڵە نێژراون و داری میوە لە ئێسک و پروسکی وان تەغزییە دەکات بۆیێ میوە شیرین دەبێت.

هەوایەکی خۆش مەڵبەندی نەبوون
هەموو کەس بە تای کراسێ نووستوون

واتە: وا دیارە ئاو و هەوای قەبرستان(مەڵبەندی نەبوون) زۆر خۆش و سازگارە کە مردووەکان هەموویان بە توێی کراسێک(کفن) بۆ هەمیشە خەویان لێکەوتووە.

ئەو سەرچاوانەی لە سەر هەردانن
فرمێسکی چاوی جوانەمەرگانن

واتە: ئەو کانی و سەرچاوانەی لە سەر هەردان دەیانبینی، ئەوە سەرچاوە نین بەڵکوو فرمێسکن، فرمێسکی گریانی دایک و باب و کەسوکاری جوانەمەرگن.

نەرگیسی چاوکاڵ دەمەو بەهارە
تاوێکی لادە دەشت و کۆسارە

چاوی جوانانت کەوتوونە بن گڵ
نیشانم دەدا گەردوون بە سەرچڵ

واتە: ئەو نێرگزانەش کە لە سەر چڵ دەیانبینی، ئەوانیش نێرگز نین ئەوە چاوی کاڵی جوانچاک و دڵڕفێنانە گەردوون نیشانی ئێمەی دەدات تا بزانیین ژیان کاتییە.

سپاس بۆ هاوڕێ لانەواز

کاناڵی کابان
@KABANMUKRYAN2721
Mohammad Mamle
محەممەد ماملێ
ئای لە مینالێ، مینا گیان
هۆنراوەی: مامۆستا هەژار موکریانی
سەربەند: فۆلکلۆر
گۆرانی: فۆلکلۆر
بە دەنگی: محەممەدی ماملێ
داڕشتنەوە و زیندووکردنەوەی: محەممەدی ماملێ
🔗 WWW.MAMLE.NET 🌐
Facebook: https://www.facebook.com/www.mamle.net/
YOUTUBE: https://www.youtube.com/4chratv
TELEGRAM: https://www.tg-me.com/mamlemusic
هەر “ڕێژنە” بارانێک
چەند دڵۆپێک ..
لە فرمێسکی “ماملێ”ی تێدایە!
چوونکە ئەو
خۆی فەرمووی:
“گریان لە هەور فێربووم”
هونراوەی مامۆستا ساڵح بێچارە
«ماملێ و ئاکاری ئەخلاق و وەفاداری بە میللەت مانەوەی دەنگی ئەو گەورە پیاوەیە»
ژیانێکی سادە و ناو کۆمەڵگا دەتوانن ناو و یادگارییەکانی ببیسن و ئەو توانی لە دڵی میللەت دابژیت و رێگای خزمەت بە ئازادیی و سەربەخۆیی کورد لە ستراکچێرەکانی رەهەندی تراژیدیای ژیانی کە بنەماڵەی مامۆستا ماملێ یەکێ لە ئەرکەکانی ئەوە بوو دووبارە ئەو یادگارییانە بڵاو بکاتەوە میللەتێک قەرزداری وەفا و خۆشەویستی ئاهەنگەکانی ئەون.
بۆیە هەوڵی هەر نووسەرێ هەر موسیقاژەنێک و هەر دەنگبێژێ دەگەڕێتەوە سەر بنچینە مێلۆدییەکانی مامۆستا ماملێ ئەو خولیای ئازادیی و سەربەستی خاک و نیشتمان بوو.
کۆچی سوور و بیرەوەری ئێمە و بێ وەستان قەتاری خەمەکانی ماملێ جێ ئەوەی درووستکردووە نیشتمان هێشتا دڵی لێدەدا بۆ وەفای،بنەمای هێز و خۆشەویستی لە لای ئەو گەڵاڵەی کرد،ئەرکی ئێمە ئەوەیە لە پێناو هەموو خەمەکانی خەرمانی ئاهەنگەکانی گوێ بیست بین و دڵمان تەنیا بۆ میللەت و کوردێکی بێ ماڵ و حاڵ لێبدا،
مۆسیقای کوردی و ماملێ ئەوەنده دەوڵەمەند و پڕبایەخه ، پیویست ناکات هۆنەرمەندان پەنا به مۆسیقای گەلانیتر بدەن. ئەگەر هونەرمەندێک له بواری مێژووی مۆسیقای کوردی و گەلانی دنیا شارەزایی هەبێ و له لایەکی دیکەوه شارەزای ئاکادمی مۆسیقای هەبێ، دەتوانێ هۆنەری میلەتەکەی خۆی بپارێزێ. و ئەرکی سەرشانی هەموو هونەرمەندانه دەبێ له بەرانبەر ئەو کەسانەی که مۆسیقا و گۆرانی کوردی به ئەنقەست خراپی دەکەن خەباتی بۆ بکەن.
بۆیە لەو دومەیدا ماملێ دەڵێ قەتارێ.....
هیوا ساعیدی
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
یار دڵی خوێنین و چاوی پڕ لە گریانی دەوێ
ئارێ ئارێ گوڵ لە باغان ئاوی بارانی دەوێ

هەرکەسێ ڕووی تۆ دەبینێ، خۆی بە قوربانت دەکا
چونکە ئەبرۆی تۆ هیلالی عیدە، قوربانی دەوێ
WEBSITE | YOUTUBE | FACEBOOK | SPOTIFAY | SOUNCLOUD | TELEGRAM | VIMEO | WHATSAPP | TikTok
وەرن سووتەدڵان جەم بین
وەرن جەم بین و هاوخەم بین
بەداخ و کەسەرێکی زۆرەوە، ئەمڕۆ نوقمبوونی پاپۆرێکی پڕ لە کوردی پەڕاکەندە و لەدەستدانی هونەرمەندی ناودار و تێکۆشەر، کاک بارزان قادر خەلووز، نوقمی خەمیان کردین. خۆمان بە هاوبەشی خەمی بنەماڵە بەڕێزەکانیان دەزانین و سەرەخۆشی لە کەسوکاریان و گشت کوردستانیان دەکەین. سێبووری بۆ دڵی خەمباریان بە ئاوات دەخوازین. ڕۆحیان شاد و یادیان بەخێر.
هۆنراوە لە باڵادی شادی وەرگیراوە
WEBSITE | YOUTUBE | FACEBOOK | SPOTIFAY | SOUNCLOUD | TELEGRAM | VIMEO | WHATSAPP | TikTok
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
بەرهەمێکی تازەکراوەی ماملێ لەلایەن هونەرمەد دڵزار عابیدی.
پەرەستاری ڕەشپۆش
مەقامبێژ: مامۆستا محەمەد ماملێ
مۆسیقا: دڵزار عابدی
شێعر: مامۆستا هێمن
WEBSITE | YOUTUBE | FACEBOOK | SPOTIFAY | SOUNCLOUD | TELEGRAM | VIMEO | WHATSAPP | TikTok
Parastari Rashposh
M.Mamle- Dlzar Abedi
@KurdishMusicaa 👈

🎼🎵🎙🔥🎙🎶🎼

#تایبەت

🎙🎵: محەممەد ماملێ
🎼🎶: پەرەستاری ڕەشپۆش
✍🏻هەڵبەستڤان: مامۆستا هێمن
ئارێنج و پیانۆ🎹: دڵزار عابدی

#Taybet

🎙🎵: Mihemed Mamlê
🎼🎶: Perestarî Reşpoş
✍🏻Helbestvan: Mamosta Hêmin
Arênj û Pîano🎹: Dillzar Abidî

🎼🎶🎙🔥🎙🎵🎼

پزیشکم شەرمەزار بوو کە نەیتوانی بکا چارم
دەبێ هیوام بە مان چەند بێ کە ڕەشپۆشە پەرستارم

دەڵێی چۆنی؟ چلۆنت تێگەیێنم دەرد و ئازارم
بە ساغییش نەیتوانی هەستی من دەرببڕێ گوفتارم

#MosîqayKurdî
#Stran_Kurdî_Soranî
#Mihemed_Mamlê
#Mamosta_Hêmin
#Dillzar_Abidî
#Perestarî_Reşpoş

#مۆسیقای_کوردی
#گۆرانی_کوردی_سۆرانی
#محەممەد_ماملێ
#مامۆستا_هێمن
#دڵزار_عابدی
#پەرەستاری ڕەشپۆش

🎼🎵🎙🔥🎙🎶🎼

سەرچاوە: کاناڵی فەرمیی ماملێ👇، Jêder👇
https://www.tg-me.com/mamlemusic
T.me/DelzarAbedi

https://www.tg-me.com/KurdishMusicaa 👈
Forwarded from هاژه میدیا
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
🎥بینه‌ر بن//

🔴 ڕێوڕەسمی ٩٩هەمین ساڵیادی لەدایکبوونی مامۆستا محەممەد ماملێ لە مەهاباد

١۴٠۳٫۰۴٫۰٢
🆔 @HajeMedia
🆔 @HajeNews
🆔 @HajeArts
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
خەمی تۆمە
بە دەنگی: نازێ و گەنجۆ، دوو هونەرمەندی باکووری کوردستان.
مێلۆدی: فۆلکی باکووری کوردستان کە تورکێندرابوو و ماملێ گەڕاندییەوە بە کوردی و مامۆستا سەید نەجمە ئەنیسی‌ش هۆنراوەی بۆ داناوە
ـــــــــــــــــــــــــــــــ

YOUTUBE | TELEGRAM | FACEBOOK | VIMEO | SOUNCLOUD | WEBSITE
Forwarded from هاژه میدیا
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
🎥بینه‌ر بن//

🔴 ڕێوڕەسمی ٩٩هەمین ساڵیادی لەدایکبوونی مامۆستا محەممەد ماملێ لە مەهاباد

🔹بەشی دووه‌م و کۆتایی

١۴٠۳٫۰۴٫۰۳
🆔 @HajeMedia
🆔 @HajeNews
🆔 @HajeArts
سەردانی نوێنەرانی ناوەندی زاگڕۆس بۆ ماڵی هونەرمەند محەممەدی ماملێ و دانانی ئەو خەڵاتەی کە بە بۆنەی ٩٩هەمین ساڵی لەدایکبوونی ئەو هونەرمەندە ئامادەکرابوو. جێی ئاماژەیە کە ماڵی ماملێ وەک موزەخانەیەکی نافەرمیی، بەڵام خەلکیی چاوی لێدەکرێ. سپاس و دەستخۆشییانەیەکی گەرم لە بەڕێزانی زاگڕۆس کە ماملێی خۆیان لەبیر بوو. ❤️❤️

ـــــــــــــــــــــــــــــــ

YOUTUBE | TELEGRAM | FACEBOOK | VIMEO | SOUNCLOUD | WEBSITE
2024/11/16 06:48:52
Back to Top
HTML Embed Code: