Telegram Web Link
Audio
🌏کۆڕی ۱۱ی گەلاوێژی ۱٤۰۳ی هەتاوی

🔰تەوەر: بەسەرهاتی دوازده سوارەی مەریوان
🗣دکتۆر #ڕەهبەر_مەحموودزادە
كات: ۲٥:٥٦ خولەک
🔋قەبارە:  ۲۰.۳٤ مێگابایت

#لێژنەی_کوردناسی
#دوازده_سوارەی_مەریوان


https://www.tg-me.com/dr_rehber
خوزگه به‌و ڕوژه که له‌و مه‌نزڵە وێرانه ده‌ڕۆم

وەکوو مه‌ل له‌و قه‌فه‌س و دانه به‌ره‌و لانه ده‌ڕۆم
همراهان گرامی!
جلسه ویژه با عنوان «بررسی نقش و جایگاه حافظ در ادبیات کردی» با سخنرانی ماموستا محمّددسعید نجاری متخلص به ئاسۆ، روز دوشنبه 29 مردادماه راس ساعت 17 در بخش کودکان کتابخانه مستوره کردستانی برگزار خواهد شد.
لذا بدینوسیله از شما دعوت می شود تا با حضور سبز خود، محفل ادبی ما را بیارایی
با تشکر
کتابخانه مستوره کردستانی بوکان


https://www.tg-me.com/lawlaw1400
گۆڤاری کانی لە ژمارەی نوێدا( ١٢)، شێعری "پیتزا"ی لە نووسینی من بڵاو کردۆتەوە. سپاس و پێزانینم هەیە بۆ هاوڕێیان و مامۆستایانی کاربەدەست و ماندوونەناسی ئەم گۆڤارە خنجیلانەیە. شوکر جار لەگەڵ جاریش بەهێزتر دەبێ گۆڤارەکە. شادم کە منداڵانی کورد بێ‌بەش نین.


https://www.tg-me.com/lawlaw1400
کۆڕێک لەسەر حافز و کاریگەریی شێعری حافز لەسەر شاعیرانی کورد

وتار بێژ: مامۆستا ئاسۆ

کتێبخانەی مەستوورە کوردستانی
۲۹ی گەلاوێژی ۲۷۲٤

https://tme/lawlaw1400
لاولاو

ئەرێ لە گەڕەکی ئێوەش وایە؟!
بەینێکە لە گەڕەکی خۆمان هەرکەس زوو لە خەو هەستێت دەبێتە پسپۆڕ و شاعیر و نووسەر و فێرکاری بوارە جۆراوجۆرەکانی هونەر و زانستی منداڵان!
نازانم کە زەینیان دەدەمێ لەجیات خزمەت، تەنیا کارەسات و خەیانەت دەبینم. گەلۆ! هێندێکیان زمانەکەشیان لێ ساندوون و بە زمانی بیانی، ئەم بەستەزمانانە دەدوێنن و لێم مەگرن ئەگە بڵێم کاسپییان پێوە دەکەن. بە نێوی مۆسیقای منداڵ، ئەدەبیاتی منداڵ، شانۆی منداڵ، نیگارکێشانەوەی منداڵ، شەڕەئاو بۆ منداڵ، شەڕەکەف بۆ منداڵ و ... .
زۆربەی بەڕێزان نە ئەدەبیاتی منداڵ دەزانن چییە، نە لە دەروونناسیی منداڵان سەرەتەقەیەک دەکەن، نە دەزانن شیعر و مۆسیقا و یاریی تایبەت بە منداڵان چۆنە، نە بیرکاری و فەلسەفەی منداڵیان خوێندووە یا خوێندووەتەوە، کەچی ئەوە دەیان فێرگە دانراوە و گیرفانیان بۆ هەڵدووریوە. بەغەوس هیچیان جیا لە بەشی پووڵپەیداکردن بە ناوی هونەر و ئەدەبیات و مۆسیقاوە منداڵێک دە چرکە وەخۆ ناگرن و هەر بە دەنگیان وەڕەزن!
منداڵ، بناغەی کۆمەڵگا و ڕەگی جیلی داهاتوویە. ئەگە زانستی ئاکادمیک و تۆکمەتان نییە و تەنیا بە تێپەڕاندنی خولێکی مۆسیقا یا واحدێکی ئەدەبیاتی منداڵ، هاتوونەتە بەرەیمەیدانێ، پاشگەز بنەوە. گۆرانی و ئاواز و فیلم و شیعری فارسی و ... دوایە لە خوێندنگە ئیجبارییەکان فێریان دەکەن. ئێوە خۆتان هیلاک مەکەن. تۆ غەوس شیعری "زاغی کجایی" کام دەردی منداڵی گەلی من چارەسەر دەکات؟ بازەرگانی بە منداڵ بە ناوی هونەرەوە ئەوپەڕی غەیانبوونە بەرانبەر بە نەتەوەکەمان. کاری منداڵ ئەڵڵابەختەکی نابێت. ئێرەش مەکەنە گۆڕەپانی تەڕاتێنی شتی سەمەرە و کلتووری غەیرەوە. تۆ کە نازانی جیاوازیی منداڵێکی سێ ساڵانە لەگەڵ یەکی پێنج ساڵ لە باری دەروونناسی و بیرکاریی منداڵەوە چییە و بە هەموویان تەپڵ و تەپڵەک و ... و بە هەردوو لا شیعرێک و بە هەمووان نێگارەیەک و یارییەک ساز دەدەیت، غەیانی.
مخابن!
لەو نێوەدا ڕێزم هەیە بۆ ئەو هاوکارانەی کە بە شێوەی زانستی و ئاکادمیک دەستیان داوەتە ئەم بەشە و حەولیانە هونەری منداڵی کورد بەرز بکەنەوە.

⚠️ کۆپیکردن و بڵاوکردنەوەی بابەتەکانی ئەم کەناڵە تەنیا بە هێنانی ناوی سەرچاوە ڕێگەپێدراوە

✔️کەناڵی "با قسەی خۆش ون نەبێت"

https://www.tg-me.com/joinchat-AAAAADvGgFucgKK2UvQEmQ
مناڵە چاوگەشەکان، مێرمناڵانی ئازیز و خۆشەویست، چاوەڕوانتانین ڕۆژی  پێنج‌شەممە ١٤٠٣/٦/٨ ساعەت ١٠ تا ١٢ پێش‌نیوەڕۆ وەرن بۆ کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئەدەبیاتی مناڵان و مێرمناڵانی نیشتمان لە ساڵۆنی ئامفی‌تائەتر لە کتێبخانەی مەستوورە کوردستانی (پارکی میللەت)، ئازیزان تکایە هاوڕێکانی خۆتان ئاگادار کەنەوە.
🆔 @nishtiman1
ئەنجومەنی ئەدەبیاتی مناڵان و مێرمناڵانی نیشتمان
"ماهی در آب"
ئۆتۆبیۆگڕافییەک لە ماریۆ بارگاس یووسا.
ژیاننامە‌نووسین یا بیۆگڕافی، ئۆتۆبیۆگرافی یا ژیاننامە‌نووسیی بە سەری زیندی یا حەسبی حاڵ و بیرەوەری نووسین، ئەو سێ ژانرەن کە دەچنە خانەی وێژە یا ئەدەبیاتی غەیری داستانییەوە.
هەر کام لەم سێ ژانرە تایبەتمەندی پێکهاتەیی و مانایی خۆیان هەیە و هەر کامەش، بە جۆرێک کاریگەری خۆیان لە سەر خوێنەر دادەنێن.

1: بیۆگڕافی ئەو ژیاننامەیەیە کە دوای مردن یا تەنانەت زیندووبوونی کەسایەتییەکی گرینگ و گەورە یا خۆشەیست یا زاڵم بە دەست کەس یان کەسانی دیکە دەنووسرێ بە مەبەستی ناساندنی ئەو کەسەیە بە بەرەی داهاتوو کە زۆر جاریش لە ڕووی یادداشتەکانی خۆی یا بیرەوەری و زانیاریی کەسانی نزیک و ناسیاوی ئەو کەسایەتییەوە دەنووسرێ. ئەوەی کە ئەو کەسە کێیە و لە کوێ لە دایک بووە و کار و چالاکی ئابووری و ئەدەبی و ڕامیاریی چ بوون؟ بیر و بڕوا و ئایین و هونەری چ بووە و چەند ساڵان ژیاوە و ئەگەر تا کاتی نووسینی دەقەکە ماوە لە کوێی دەژیت و سەرقاڵی چییە و ئەگەریش نەماوە، لە کوێی ناشتراوە و ...؟

2: ئۆتۆبیۆگڕافیی ژیاننامەیەکە کە خۆت بۆخۆتی دەنووسی یا شەرح و شرۆڤەی حاڵی کەسێکە بە دەستی خۆی. واتە کەسایەتییەک بە سەری زیندی دێت و زانیاریمان لە سەر ژیان و چالاکی و زۆربەی لایەنەکانی ژیانی خۆی دەداتێ. لێرەشدا ئامانجی نووسەر ناساندنی خۆی بە کۆمەڵگەیە. لەوانەیە ئەو کەسە لەگەڵ هەموو چالاکییەکانی هەر وا نەناس مابێتەوە یا ئەزموونێکی پێ بێ کە لای وابێ بۆ بەرەی داهاتوو بەکەڵکە. لێرەدا شتەکە بڕێک لەگەڵ زەینییەت و ئینتزاعاتی نووسەرەکەی تێکەڵ دەبێ و بڕێک لە بیۆگڕافی فرەڕەهەندتر دەبێ. خوێنەر کاتێ ئۆتۆبیۆگڕافی دەخوێنێتەوە باشتر لەگەڵ مێشک و هزر و بیر و بڕوای کەسەکە ئاشنا دەبێت. چون دڵنیایە ئەوەی نووسیویەتی واتە خودی کەسایەتییەکە زانیاری تۆکمەی لەسەر توێ‌توێی ژیانی خۆی هەیە و مێژوو و ڕاستییەکان هەر بەو شێوەیەی کە سەربهوردەی خۆی پێیکردووە ڕەوایەت دەکات.
چەن نموونە ئۆتۆبیۆگڕافیی مەنشوور وەک "پیاسەیەکی درێژ تا ئازادی" لە نێلسۆن ماندێللا و "ئەزموونەکانی من، هەمبەر حەقیقەت" لە ماهاتما گاندی یا "ئێرنێست هەمینگوێی"لە هێمینگوێی...
دوو وێنەی زۆر بەرچاویش لە ئەدەبیاتی کوردی  لە کوێوە بۆ کوێی مامۆستا هێمن و
چێشتی مەجێوری هەژارن.
ئۆتۆبیۆگڕافی باری عاتیفی و زەینی زیاترە. بوێری زیاتری دەوێت چون کەسەکە بە دەستی خۆی سوڕ و نەهێنییەکانی ژیانی خۆی دێنێتە ئاراوە، هەڵەکانی باس دەکات و کەماییستییەکانی خۆی وەدەر دەخات.جاری وایە باسی تەمبەڵی و ترسەکانی دەکات. ئەزموونەکانی لە ئاشقی و هەرزەکاری و چالاکی ڕامیاریی خۆیمان پێ دەڵێت و کوردکوتەنی بۆ خۆی لە خۆی لە هەڵڵا دەدات. دیارە ئەمەش هەڵگری دڵێکی گەورە و چاوێکی نەترسە.
3: خاترە یا بیرەوەری نووسین: تەنیا پاژێکی کورتی زەمانی یا ڕووداوێکی بەرچاو لە ژیانی کەسەکە بە دەستی خۆی دەنووسرێتەوە کە دیارە ئەو بەرفراوانییەی ئۆتۆبیۆگڕافیی نییە و ناتوانی لەگەڵ توێیەکانی ژیانی کەسەکە تۆکمە و چڕ ئاشنا بی.
جیا لەم سێ جۆرە واتە بیۆگڕافی و ئۆتۆبیۆگڕافی و بیرەوەری نووسین، جۆرێکی نێوانێومان هەیە کە هەندێک لە تایبەتمەندییەکانی ئۆتۆبیۆگڕافی هەیە بەڵام دەیکێشێ بۆ لای چیرۆک و ڕۆمان. زۆربەی ئەم‌ جۆرە نووسێنە لە سەر دەستی کەسێکەوە ڕادەسێ کە خۆی چیرۆکنووس یا ڕۆماننووس بێت. کە نووسەری ئۆتۆبیۆگڕافییەکە خۆی چیرۆکنووس و ڕەوایەت‌بێژبێ وەک یووسا لە هەندێک جێدا هەست دەکەی گوێت لە چیرۆکێک دەبێت و هەندێک لە توخمەکانی سەرەکیی گێڕانەوە لە کار دەکرێت. (ئاماژە بە دیالۆگەکان دەکەم کە لە کتێبی ماهی در آب جاری وایە چەند لاپەڕە دیالۆگی نێوان دوو نەفەر خەریکە ژیانەکەی یووسامان بۆ باس دەکات.  ئەمە لە نووسینی ئۆتۆبیۆگڕافیدا باو نییە و پێویست ناکات). جار هەیە فانتازیا و خەیاڵی نووسەریش ئاوێتەی ئۆتۆبیۆگڕافییەکە دەبێت. لەم حاڵەدا داستان ڕاتدەکێشێ و ڕاستی و خەیاڵ پێکەوە ئامانجی سەرەکیی نووسەرەت بۆ دەستەبەر دەکات. جاری وایە ڕووداوەکان سەتاسەت ڕاستین هێندێک لە ناوەکان دەگۆڕدرێن و لە واقعێکی تۆخەوە بەرەو خەیاڵ ڕادەگوێزرێن وێنەی هەرە بەرچاو و بە بایخیش لەم جۆرەنووسینە لە وێژەی کوردیدا، دەتوانین کتێبی "تەپی‌سازندان" لە مامۆستا سەلاح نیساری کە کتێبێکە بۆ مێرمنداڵان باس بکەین.



لەیلا بەهرام‌بەگی "لاولاو"

https://www.tg-me.com/lawlaw1400
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
هێما تورابی کیژۆڵەیەک لە ڕەنگی گوڵی کراسەکەی

"وزوزی"مان بۆ دەخوێنێتەوە.

https://www.tg-me.com/lawlaw1400
Forwarded from Edeb Ngo | ئەدەب
ڕۆژی سێ شەممە 13ی خەرمانانی 1403ی هەتاوی، کۆبوونەوەی حەوتووانەی ئەنجومەنی ئەدەبیی ئەدەب بە بەشداری کۆمەڵێک لە هونەرمەندان و هونەردۆستان لە بنکەی ناوەندی فێرکاری و فەرهەنگی و فێرگەی زمانی کوردیی ئەدەب بەڕێوەچوو.
لە کۆڕی ئەم حەوتووە دا:
سەرەتای کۆڕەکە ئومێد ئارۆ پێشکەش کاری ئەنجومەن بەخێرهاتنی بە ئامادەبووان و بەتایبەت بەڕێز "کاوان عەزیمی" میوانی ساواڵانی مەریوان(هەورامان) گوت و پاشان بە وتەکانی د.مستەفا ئیلخانی زادە بەرپرسی فێرگەی ئەدەب درێژە بە کۆڕی ئەنجومەن دراو لە دوایە دا ئەم بەڕێزانەش بابەتگەلی ئەدەبییان پێشکەش کرد:
کاوان عەزیمی / شیعر
لەیلا بەهرام بەگی"لاولاو" / شیعر
ناسرڕەسووڵی / شیعر
سامان بابەکری "ساکۆ" / شیعر
ناتق مەجیدی"سۆران / شیعر
ئامینە چاک / شیعر
محەممەد پوورزا / شیعر
عومەر عەلی بۆکانی / شیعر
سولەیمان شەریفی / شیعر
لە نێوئاخنی کۆڕەکەدا باسێک لە سەر غەزەل بەتایبەتی و شێعری کلاسیک بە گشتی لە نێوان ئەندامانی ئەنجومەن دا دامەزرا و ئاڵ وگۆڕی بیروڕای لەسەر کرا و پاشان کاک عەلی فرووتەن بە دەنگی بەسۆزی کۆڕەکەی ڕازاوەتر کرد و بەم شێوەیە کۆتایی بە کۆڕی ئەم حەوتووە هات.
Forwarded from لاولاو
ئەنجومەنی ئەدەبیی منداڵان و مێرمنداڵانی نیشتمان لە دانیشتنێکی ڕەخنەکارانەدا ئاوڕ لە کتێبی "پەپوولە" لە نووسینی جەعفەر ڕادمانی دەداتەوە و بەم بۆنەیەوە هەندێ بابەتی پەیوەندیدار بە وێژەی منداڵان و مێرمنداڵان دێنێتە بەر باس و لێدوان.

کات: بۆکان، دووشەممە ۱۹ی خەرمانانی ۲۷۲٤ی کوردی، کاتژمێر ۴ تا ۶

شوێن: بۆکان، پارکی میللەت، کتێبخانەی گشتیی مەستوورە کوردستانی

🆔 @nishtiman1

#ئەنجومەنی ئەدەبیاتی مناڵان و مێرمناڵانی نیشتمان

هاتن بۆ هەموانە
Audio
@dr_rehber
دانیشتنی یازدەهەمی کۆرسی ڕەخنەی ئەدەبی، ۱۸ خەرمانانی ۱٤۰۳ی هەتاوی، ئەنجومەنی ئەدەبیی شنۆ

🔰تەوەر: ڕەخنەی ئەدەبی، شێوازەکان و بنەماکان (پاش‌پێکهاتەخوازی، فۆکۆ)

🗣دکتۆر ڕه‌ھبه‌ر مه‌حموودزادە
📦ئەنجومەنی_ئەدەبیی_شنۆ
كات: ٥٤:۲۱ خولەک
🔋قەبارە: ۲٦.۰۹ مێگابایت

#کۆرسی_ڕەخنەی_ئەدەبی
https://www.tg-me.com/dr_rehber
شێعری منداڵان

کیفەکەی کردە شان و
کەوتە ڕێگە خرتەخرت
لەگەڵ هاوڕێکانیدا
دەکەن قسە و سرتە سرت

دڵی پڕ لە هیوایە و
سەری پڕ لە پرسیارە
ورەی بەرز و دڵخۆشە
لە هەنگاویڕا دیارە

قومقمەی ئاوی فێنک
دوو سێ بابۆڵەی بەتام
دەگاتە هەر منداڵێک
خێرا لێی دەکا سەلام

خودکار و پێنووسی جوان
لەگەڵ قەڵەم‌تراشێ
نووکی پێنووسەکانی
وەک سەری خۆی دەتاشێ

چل‌بەرگ و شەست و سەدن
لاپەڕەی دەفتەری ئەو
جاروبار کاتی وانە
چاوی دەچێتەوە خەو

دەرس و گەمە و هەڵبەزین
شێعر و سروود و ئاهەنگ
خەریک بوو وەڕەز دەبوو
باش بوو زوو لێیاندا، زەنگ

چۆوە بۆ ماڵێی زانا
حەساوە و خواردی نەهار
هەموو ڕۆژێ ئاوایە
لە پاییزڕا تا بەهار

لەیلا بەهرام‌بەگی "لاولاو"

https://tme/lawlaw1400
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
شێعری دەرزیلە لە کتێبی "وزوزی"
سپاسی فێرگەی بەیان کە وشەکانم دەخەنە سەر زاری پەپوولەکان.


https://www.tg-me.com/lawlaw1400
Forwarded from هەناسەی ئەوین (* maɦmoodi)
پاییز کە دێ هەر باس باسی هەڵوەرینە
من پێی دەڵێم
ئەو دەسپێکی شێعری سەوزی ڕاپەڕینە
خەزان خەزنەی زێڕینی خەیاڵی
لە خەو ڕابوون و
بەرەنگاری گەرمەمەرگی بێ برینە

شەیدا مەحموودی شنۆ

@hanasyaven
لێم زیزە
مامۆستا حەسەن زیرەک
🎙 ماموستا حه سه ن زیره ک
🎶 دانیشتنی هەولێر
📻 کم بیستراو

پێشکەشتان بێت ❤️🌷
@DangiAlashin

https://www.tg-me.com/lawlaw1400
2024/09/26 17:35:56
Back to Top
HTML Embed Code: