Telegram Web Link
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
گێڕانەوەی حەقایەتی فۆلکلۆری شیردا بۆ داپیردا لە ئەنجومەنی منداڵان و مێرمنداڵانی نیشتمانی شاری بۆکان، ڕێکەوتی ۱۰ی گەڵاڕێزانی ۲۷۲٤ی کوردی

https://tme/lawlaw1400
ئاگاداری📣...
منداڵان و مێرمنداڵانی خۆشەویست، دایکان و باوکانی ئازیز، هاوڕێیانی بەڕێز، ئەنجومەنی ئەدەبیاتی منداڵان و مێرمنداڵانی نیشتمان ئاگادارتان دەکاتەوە، هەروەک خۆتان ئاگادارن، ساڵۆنی ئامفی‌تائەتری کتێبخانەی مەستوورە کوردستانی زۆر شپرزە و خراپ بوو هەم سەندەڵی و هەم دارو دیواری تەعمیری هێناوبوو بۆیە بڕیاربوو نوێژەن کرێتەوە و خاوێن و ڕێک پێک‌کرێت، کە ئێستا خراوەتە بەرنامەی جێبەجێ کردنی و نازانین تاکەی کاری تەواو دەبێت، بەڵام بەم هۆیەوە بەرنامەکانی ئەنجومەنی ئەدەبیاتی منداڵانی نیشتمان لەو ماوەیەدا تا جێیەکەی خۆما ساز دەکرێتەوە لە ژووری ئەنجومەن ئەدەبی لە ساڵۆنی سیمورغ بەڕێوەدەچێ.
ئاگادار بن دوای ئەوە کە کاری ساڵۆنی ئامفی تائەتر تەواو بوو دەچینەوە جێی خۆمان.
تکایە دۆستان و هاوڕێیانی خۆتان ئاگادار کەنەوە.
🆔 @nishtiman1
#ئەنجومەنی ئەدەبیاتی منداڵان و مێرمنداڵانی نیشتمان
کارگروە مطالعاتی ادبیات کودک پژوهشکده کردستان شناسی دانشگاه کردستان برگزار می‌کند:

🔹منداڵێتی، بنەماکانی چەمکی منداڵێتی هاوچەرخ و گرینگیی خوێندنەوەی سەر لە نوێی ڕوانگە دەروونناسییەکان

وتاربێژ: دکتۆر یاقووب خزری
توێژەر و دەروونناسی منداڵان

پێشکەشکار: ئارش مێهرەبان
نووسەر و توێژەری ئەدەبی منداڵان

کات: سێشەممە، ۲۲ی خەزەڵوەری ١٤٠٣
کاتژمێر: ٨تا ١٠ی شەو

بە شێوازی سەرهێڵ لە ڕێگای بەستەری خوارەوە بەرێوە دەچێت.

🔗بەستەر
http://meet.uok.ac.ir/ch/ksi


گرووپی توێژینەوەیی زمانناسی و ئەدەبی کوردی

⚘√Telegram| Instagram | Facebook | X| website |
ڕێورەسمی ناساندن و تاوتوێی یەکەم بەرهەمی شێعری کاک کەماڵ ڕامووز بە نێوی "ئەو شێعرانەی ناخوێندرێنەوە"ڕۆژی  پێنج‌شەممە ١٤٠٣٫٨٫١٧ لە تالاری نەورۆزی نەغەدە بەڕێوەچوو.


لە دەسپێکی ئەم ڕێورەسمە مامۆستا خدر بەهرام‌بەیگی پەیامی ئەنجومەنی خوێندوە و ئاماژەیەکی بە چالاکییەکانی ئەنجومەنی لە هەشت‌ساڵی ڕابردوو و چالاکی و دڵسۆزی کاک کەماڵ ڕامووز دەو ساڵانەدا کرد.

یەکەم وتاربێژی ئەم ڕێورەسمە‌ خاتوو لەیلا بەهرام‌بەیگی (لاولاو) بوو کە ئاوڕێکی موسیقایی بۆ ئەو بەرهەمە‌شێعرییە داوە؛ بە وردبوونەوە لەم کۆمەڵەشێعرە، جۆرەکانی موسیقی لەم شێوازە شێعرییە دۆزیبۆوە. هەروەها بە ئاماژە بە بیروبۆچوونی ڕەخنەگرانی وەک ڕزا بەراهەنی بۆ نووسینی شێعری دڕێژی نوێ، حەولی دابوو شوێن‌پێی ئەو فاکتەرانەی کە بۆ نووسینی ئەم جۆرە شێعرە پێویستە لە شێعرەکانی کاک کەماڵی بدۆزێتەوە.

پاشان بەشی یەکەمی دیکلەمەی شێعر لە لایەن شاعیر بە هاوکاری لاوانی گرووپی هایلۆ بەڕێوە چوو و هەروەها دەخزمەت بەڕێزانی گرووپی موسیقا دابووین و بە بەرهەمە جوانەکانیان شەکەتی بەشدارانیان تاراند.

کاک مستەفا ئیلخانیزادە لەو بەشەی‌ بەرنامە چۆ پشت ترەیبوونی و دەست‌خۆشی لە زەحمەتەکانی ئەنجومەنی ئەدەبیی باران و بە تایبەت بەردەوام‌بوونی خولەکانی کاک خدری کرد و نەغەدەی وەکوو مەوتەنی دووهەمی خۆی زانی و هەر وەها بەڕێزیان دووسەد جڵدی کتێبی منداڵ و مێرمنداڵان لەلایەن ئەنجومەنی نووسەرانی منداڵ و مێرمنداڵی ئێران پێشکەشی ئەنجومەن کرد.

وتاربێژی دووهەم کاک یاقووب خزری، دە پێش‌دا ڕەخنەیەکی لە جیهانی ڕەخنەی کوردی گرت کە کەمتر ئاوڕی زانستیمان وە دەقەکانی ئەدەبی کوردی داوەتەوە. پاشان حەولی دا دە چوارچێوەی شیکاری دەروون‌ناسانەدا بڕوانێتە شێعری کوردی بە گشتی و بەتایبەت ئەم ئازموونەشێعریەی کە لەم کۆمەڵەشێعرە‌دا خوڵقابوو.


ئەم بەشەی ڕێورەسمەکەش تەرخان کرا بە ڕێزگرتن و پێشکەش کردنی ڕێزنامە و تەندیسی ئەنجومەن بۆ هەندێک لە بەڕێزانی زەحمەت‌کێشی بەرنامە و پێشکەش کردنی بڕونانە بۆ هەندێک لە قوتابیانی خولەکانی فێرکاری ڕێنووس.

بە بەشی دووهەمی خوێندنەوەی شێعر-کە تایبەت بوو بەو شێعرانەی کە دەو دیوانەشێعرەی‌دا چاپ نەکرابوون- و موسیقا و پەزیرایی کۆتایی بە ڕێورەسمەکە هات.

وێڕای پیرۆزبایی لە شاعیری هێژا و بەرپرسی ئەنجومەنی ئەدەبی بۆ چاپی یەکەم بەرهەمی شێعرییان، دەست‌خۆشی لە تەواوی زەحمەت‌کێشان و بەڕێوبەران و ئەندامانی ئەنجومەنی ئەدەبی دەکەین کە ئەو ڕێورەسمە ڕازاوەیان پێک هێنا.

Baran Literary Society
@Baran_naghadeh
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
#دیکلەمە #غەزەل
خوێندنەوەی غەزەڵێکی جوان لە خاتوو لاولاو
وێڕای ئاوازێکی جوان و حەزینی مامۆستا ناسر

دامداوەتە باران، دە ببارێنە هەور دەی
لامداوەتە جاران، لە هەموو شوێنێ هەی و هەی

کۆڵانێ خەفەت، کۆڵێ هەنار، دوو سێ‌ هەنیسک و
وادە لە ئەتۆوە کە دەڵێی دێم و دەڵێم کەی؟

تۆزێ لە ئەمن ناز و لە تۆ کێشەیی کێشان
دەتکێ لە دڵم زووخ و دەڵێی: پیاڵەیە تێکەی!

چاوم کە چەمێکە لە خەمی هات و نەهاتت
بەشکوو بگەیەی سەوڵ و گەمی بۆو چەمە چێکەی

ئاداری بەسەر پاوە نەما داری دڵیشم
تۆ نیت و نیەم دەروەسی ئەم تێکە و لێکەی

هەڵباوێ کەمێ تاڵ و بزەت شیرنە هەیهات!
پێمل بووە بەم حاڵی مەی و پیاڵە و پێکەی

چۆڵم لە وڵاتێ کە ئەم و ئەو هەموو ئاوان
ئاوارە بووم وێڵ و تەرەم بەشکوو کە جێ کەی

🔸لەیلا بەهرامبەگی "لاولاو"
وێڕای ئاوازی مامۆستا #ناسر_ڕەزازی

🔹خوێندنەوە و تۆمارکردن:
#ئەیووب_محەممەدنژاد

🆔 @saqqezrudaw
گوێسوانەی دیدەم خووسا بە ئەسر
هاکا تێک قرما دنیاکەی ڕوونم
بیناییم لێڵە بە ڕووی دەرەوە
قانگیان دامەوە ئاهی دەروونم


" لاولاو"

https://www.tg-me.com/lawlaw1400
۵ آذر_ تابوت سرگردان
<unknown>
🌱پوشه‌ی شنیداری نشست نقد رمان نوجوان تابوت سرگردان.

دوشنبه ۵ آذر ۱۴۰۳/ دانشگاه گیلان

@adabiatkoodakguilan




لەم دانیشتنەدا کە لە لایەن زانکۆ گیلانەوە بەڕێوە چوو بە شێوەی سەرهێڵ بەشداربووم و نووسراوەکەم لە لایەن هاوپۆلییەکانمەوە لەوێ خوێندارەوە کە لە چرکەی ۷٤وە دەتوانن گوێبیستی بن.


" لاولاو"
https://www.tg-me.com/lawlaw1400
شەوی چوارشەممە ۹ی خەزەڵوەری ۱۴۰۳ی هەتاوی دانیشتنێکی‌تر لە زنجیرە دانیشتنەکانی ئەنجومەنی ئەدەبیی باران‌ی نەغەدە بەڕێوەچوو.

لە دانیشتنی ئەم جارەی ئەدەبیی منداڵان کە خاتوو "لاولاو"( لەیلا بەهرام‌بەگی) بە شێوەی سەر هێل بەڕێوەی برد، باس و بابەتێکی زانستی لەمەر ئەدەبیاتی منداڵان و مێرمنداڵان هاتە گۆڕێ. دوای پێناسەیەکی گشتی لە مەر ئەم ئەدەبە تایبەتە، بەهرام‌بەگی کە پێشتر ڕۆمانی "ئێدسۆن‌ئارانتێس دوناسیمنتۆ و کەروێشکە هیمالیاییەکەی" لە نووسراوەی جەمشید خانیان ناساندبوو، کتێبەکەی لە ڕوانگەی خوێنەری شاراوەی "چێمبرز"ەوە باس کرد و شەش تایبەتمەندی ئەم نەزەریەیەی لە کتێبەکەدا دۆزییەوە و هێنایە بەرباس.
لە درێژەی ئەم دانیشتنەدا لەسەر ویستی دۆستانی ئەنجومەنی ئەدەبیی بارانی شاری نەغەدە، چەند کتێبی چەمک‌تەوەر و کایەکتێبی بۆ گرووپەکانی ئەلف و بێ ناساند و ئاماژەی بە تایبەتمەندی ئەم جۆرە کتێبانە کرد.

کۆڕەکە بە وڵامدانەوەی پرسیاری بەشداربووان لە لایەن خاتوو لاولاوەوە کۆتایی پێ هات.

Baran Literary Society
@Baran_naghadeh
Audio
حەزرەتی مەحوی

دیکلەمەی عادڵ عەزیز
#مەحوی
لینک مجازی جلسه فردا یکشنبه ۱۸ آذر
نقد و بررسی کتاب «من اچونه‌ام! در رو باز کنید»
https://meet.google.com/jmi-udab-pzp

Or open Meet and enter this code: jmi-udab-pzp
من اچونه‌ام... ۱۸ آذر
<unknown>
پوشه‌ی شنیداری نقد کتاب
«من اچونه‌ام! در رو باز کنید»
📍۱۸ آذر ۱۴۰۳
دانشگاه گیلان

https://www.tg-me.com/lawlaw1400
ئەم کتێبەم خوێندەوە و لەو دانیشتنەی زانکۆ گیلان بەشی وێژەی منداڵان و مێرمنداڵان بەشداریم کرد.
لە خولەکی بیستەوە وتەکانی منی تێدایە.
لاولاو
Video
هەکەڵ‌مەکەڵ یەکێ لەو کایە کۆنانەیە کە زەین و زمانی منداڵ ڕیتمیک دەکات. شێعرەکەی لە "هیچانە"کانە و فۆلکلۆریکە. بەرەی ئێمە ئەرکیان ڕاگوێستنیانە. دیارە لە ناوچە جۆراوجۆرەکانی کوردستان، بە زاراوەی جیاواز و بە گۆڕانکاری وشە و... دەگوترێ. ئەم جۆرەی هەر ئەوەیە کە بە منداڵی بۆمیان دەکوت و منیش لەگەڵ منداڵان کاری دەکەمەوە.


"لاولاو"

https://www.tg-me.com/lawlaw1400
گەرت بی مەتیووز، بیرمەندێکی هاوچاخە، کە کەڵکەڵەی کاری منداڵی هەیە. بە ڕای مەتیووز منداڵ لانیکەم شەش ساڵی هەوەڵی ژیانی خۆی بە شێوازێکی سروشتی بیرمەند( فەیلسووفە)، ئەو کاتی لە زانکۆ ئەم کتێبەم پاس کرد و بیستم لێ گرت، لەگەڵ تاک‌تاکی وتەکانی مەتیووز هاوڕا بووم و بەسەرهاتەکانی کە لەگەڵ منداڵان بووی و باسی دەکردن بۆ سەلماندنی منداڵان وەک بیرمەند، ئەزموونی دایکایەتی و هاوڕێیەتی دەیان ساڵەم لەگەڵ منداڵان بوو. کتێبەکەم زۆر بەهەڵکەوت دوای دووساڵ گەڕان پەیدا کرد و پێی شاگەشکەم، پێشەکییە جوانەکەی دوکتور مورتەزا خەسرەونژادیش جێی سەرنجە.
کتێبەکە زیاتر جەخت دەکاتە سەر پرسیارگەلێک کە منداڵ دەیکات و بە عام فەلسەفین وەک باسی مردن و ژیان و بنیانی جیهان و خولقێنەر و سەرەتای ژیان و یەکەم بیرەوەرییەکان و ڕوانگەی هونەری. بەشێکیش باسی وێژەی منداڵ و مافی منداڵ دەکات.، هەر ئەو پرسیارانەی وا دوایە لە قوتابخانە و فێرگەکان یا لە لایەن دایک‌ و باب و مامۆستاکان یا وڵام نادرێتەوە یا بە لاڕێدا دەچێ و بەرەبەرە ئەم هۆشەفەلسەفییە سروشتییەی منداڵ لە ناو دەچێ. جێی سرنجە ئەو حەولەی کە فەیلەسووفێک بە خوێندنە و دەیان ساڵ تێکۆشان پێی دەگا و ژیانی بۆ تەرخان دەکات و دواتریش خۆی پێ ڕۆشنبیر دەبێ، لە زات و سرووشتی منداڵی تا شەش ساڵدا هەیە و لەسەری پێداگرە و بڕوای پێیەتی.
منداڵان سەرسووڕهێنەرن، ئەو بیرۆکەی منداڵی نەزان، منداڵی کەم‌فام و ... تەنیا سەمەرەی نەزانین و نەناسینی ئێمە لەوانە.
وەرگێڕی کتێبەکە خوشک و برا( حیسام‌پوورن) و چاپی کانوونی منداڵ و مێرمنداڵانی ئێرانە. پێشنیاری دەدەم بە مامۆستایان و دایک‌ و بابانی ڕۆشنبیر!

https://www.tg-me.com/lawlaw1400
بە داخ و کەسەرێکی زۆرەوە وێژەی کوردی جارێکیتر خەم نیشتە باڵای و ئەمجارەش زمان و ئەدەبیاتی کوردی داچڵەکی، هەواڵی دڵتەزێنی کۆچی دوایی ڕۆمان‌نووسی گەورەی کورد بەڕێز کاک فەتاحی ئەمیری خەمباری کردین، هەر بەم بۆنەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی ئازیزی کاک فەتاح و سەرجەم خەڵکی کوردستان دەکەین.
یادی هەرمان و ڕۆحی ئارام.
١٤٠٣/١٠/١

🆔 @nishtiman1
#ئەنجومەنی_ئەدەبی_هونەری_منداڵان_و_مێرمناڵانی_
نیشتمان
2024/12/26 07:39:51
Back to Top
HTML Embed Code: