درخت خشکیدە بود در انبوە رویشها
شاید
کلمەای بە کنایە تنەاش را لگد کردە بود
یا نگاهی قلبش را تا کویر کشاندە بود
شاید هم
دیگر کسی نبود، خستەتر از همیشە در معراج سایەاش بیاساید
یا
رازی مگوی را روی سینەاش حک کند
شاید
کلاغی خبر آمدن تبر را دادە بود
یا
بادی بددهن بە سخرەاش گرفتە
نکند!
شاعرکی برای تکثیر احساساتش چوب میخواست
نمیدانم
هر چە بود
هر کە بود
درخت چونان من بی تو درین انبوە
مردە بود.
لیلا بهرامبیگی
بهار ۱۴۰۳
https://www.tg-me.com/lawlaw1400

📚 کتێب: دنیای ئاڵا
👼 مژار: شێعر
📝 شاعیر: لەیلا بەهرامبەگی "لاولاو"
📰 وەرگێڕ بۆ ئینگلیزی: عەبدولخالق یەعقووبی
🖍 نیگارکێش: ڕووناک سوڵتانی
📇وەشانخانە: تیتل و بیبل
🗞بڵاوگە: ناوەندی کتێبی ماد
📚The name of the book: Ala's world
📝Poet: Leila Bahrambigi.
#بڵاوگەی_کتێبی_ماد
لەم شوێنانە کتێبی دنیای ئالا دەست دەکەوێ:
بۆکان، کتێبفرۆشی موکریان 04446244458:📞
مەهاباد، کتێبفرۆشی گزینگ
📞:04442230999
مەهاباد، کتێبفرۆشی مێهرەگان 04442240975:📞
سەردەشت، کتێبفرۆشی موکریان 04444331324:📞
پیرانشار، کتێبفرۆشی چراخانە
بانە، بنکەی ئایەندە📞:
09183752026
بانە، کتێبفرۆشی "کتاب شهر"
سنە، کتێبفرۆشی ژیرا
📞:0873321812
کرماشان، کتێبفرۆشی "کتاب شهر"
📞:38439240083

Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
فستیڤاڵی سەما لە ڕێکەوتی ۱۰ی گوڵانی ۲۷۲۴ی کوردی، لە دهۆک بەڕێوەچوو.
مێرمنداڵان و تازەلاوانی فێرخواز و مامۆستای فێرگەی پاییزەی بۆکان، دیسان دەهۆکی کوردستانی باشوریان بە تەلی تار و سەمتوور و گرمەی دەف و زرمەی زەرب و دەهۆڵ و فیکه و چریکەی نایە و زوڕنا و شمشاڵ و ... خەمڵاند.
لەم پشکووتنەدا باران کیانی ژەنیاری ئامێری زەربی کوردی بە سەمای قامکەکانی پرۆڤە و حەولی دە ساڵ لە ژیان مێرمنداڵی و منداڵی خۆی هێنایە بەرەی مەیدانێ.
وەک دایکی ئەم شیرینەکچە، سپاس و پێزانینی خۆم هەمبەر مامۆستایانی بواری مۆسیقا کە ژیانیان تەرخان کردووە بۆ پەروەردە و ڕاهێنانی بەرەی نوێی کوردەواری و مشوورخۆری چاند و کلتوور و مۆسیقای کوردین، ڕادەگەیەنم.
سپاسی مامۆستایانی گەورەی مۆسیقای کوردیش دەکەم کە بە بەشداریان لەم بەرنامەیەدا تاجی فەخر و شانازییان کردە سەرمان و سەلماندیان لە ڕەنگی قسە و وتار و ئاوازەکانیانن.
مامۆستایان ناسر ڕەزازی، ئەنوەر قەرەداغی، قوتبەدین سادقی، عەدنان کەریم و مامۆستا جاندۆست ...

من یُحبك لن یتخلي عنك،
لو كُنتَ شوکاً بین يديه
ئەگە کەسێک تۆی خۆش بوێ بە هیچ کلۆجێ لێت نابێتەوە، تەنانەت ئەگە وەکوو دڕک لە پەنجەکانی ڕاچووبێی.
نووسەر: ؟
وەرگێڕ: "لاولاو"

چاپ و بڵاوبوونەوەی کتێبی دووهەمم بە زوویی.
کتێبێکی پڕ لە بزە و وزە بۆ چاوگەشەکانی وڵات.
منداڵەکان!
قالۆنچە خاتوون و وزوز پاشا، دەرزیلە و دوکتور مێشوولە، هەزارپێی شپڕیو ... بڕیاریان داوە بێنە ماڵەکانتان. مەترسن ئەوانیش وەک خۆتان نازار و بزۆزن...
https://www.tg-me.com/lawlaw1400
کتێبێکی پڕ لە بزە و وزە بۆ چاوگەشەکانی وڵات.
منداڵەکان!
قالۆنچە خاتوون و وزوز پاشا، دەرزیلە و دوکتور مێشوولە، هەزارپێی شپڕیو ... بڕیاریان داوە بێنە ماڵەکانتان. مەترسن ئەوانیش وەک خۆتان نازار و بزۆزن...
https://www.tg-me.com/lawlaw1400
بە دڵ لاو و بە سەر پیرم، بەسەر لاو و بە دڵ پیری
وەرە با شەرعی پیر و لاو بەرینە خزمەت ئاوێنە
سپاسی مامۆستا ئاسووری بەڕێز دەکەم کە بە خامەی زێڕینی ڕوحی وەبەر وشەکانم هانی.
https://www.tg-me.com/lawlaw1400
وەرە با شەرعی پیر و لاو بەرینە خزمەت ئاوێنە
سپاسی مامۆستا ئاسووری بەڕێز دەکەم کە بە خامەی زێڕینی ڕوحی وەبەر وشەکانم هانی.
https://www.tg-me.com/lawlaw1400
هەر ئێستێ لە خوێندنەوەی ئەو شاکارە بوومەوە.
ڕەوایەتێکی پڕ لە هێما و ڕەمز لە دەورەی مێرمنداڵی. خۆناسینی مێرمنداڵان و ئەو گۆڕانکارییە ئازاردەرانەی بەسەریاندا دێت لەم کتێبەدا باس دەکرێ ئەویش نەک وەک تەنیا باری زانستی بەڵکوو ئاوێتەیەک لەگەڵ فانتزیا و خەیاڵ.
تابۆکانی وا ئێمەی نووسەر کەمتریان دەست دەدەینێ بە جوانترین شێوە و تێکنیکاڵترین شێواز هاتوونەتە ناو گێڕانەوە.
پێشنیاری خوێندنەوەی ئەم ڕەوایەتە دەدەم بە هەموو مێرمنداڵان، هەموو ئەو دایک و بابانەی مێرمنداڵیان هەیە، ئەو مامۆستا و بنکە و... وا له کاری پەروەردە و ڕاهێنانی مێرمنداڵاندا چالاکن و ئەو نووسەرانەی کەڵکەڵەیانە چۆنچۆنی هێما و سونبول ئاوێتەی ڕەوایەت کەن.
"لاولاو"

ڕێکەوتی ۱٨ی گوڵانی ۲۷۲۴ی هەتاوی، لە کۆڕی فێرگەی ئەدەب بەشداریم کرد. پوختەی وتارێک لەمەڕ ئەدەبی مێرمنداڵ لە ژێر ناوی خوێنەری ناتەبا، بەردەنگی ناقایلم پێشکەش ئامادەبوانی کۆڕەکە کرد.
بارانێکی بەخوڕ و شێعرەکانی میوانی ئازیز مامۆستا هەڵۆ کە لە سابڵاغەوە بەشداری کۆڕەکەی کردبوو دڵی پڕ کردم لە شێعر و چاویش پڕ لە تنۆک.

Forwarded from 📚 تامی کتێب | Tamî kitêb 📚
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
کۆسپی گوڵان
وەسەر خوێن کەوتەوە شێعرم لە باری چۆتەوە شادی
لە بیرت قەت نەچێ شیرین! چ تاڵە ڕەنجی فەرهادی
هەتا کەی چاوەکانم سورمەپۆشی خاکی ڕێگەت بن؟
"کە خاکی خاکی دامەن بە، وەگەرنە تۆزی
بەربادی"
لەسەر بەرماڵی جەستەی تۆیە دامداوە ڕکاتێ ژن
سڵاوی نوێژەکەم داوە، لە مەردیی خۆم پتر ڕادی
لە خەندە و پێکەنینمدا سەری هەڵدا مەزنڕەنجێ
لە سەحرای ویشکی گریانا، دەپێوم چەم بە چەم، وادی
بە یەخسیریم دەکەن گۆچ و لە داوێنی ڕقم داوێن
ئەوین دەپسێنێ زنجیر و دەچۆڕێ چۆڕێ ئازادی
بە دادی دڵ نەگا کاکی لە خۆبایی، چ کەردەن؟ ئاخ!
لە لای کێ عەرز و دادی کەم؟ خودایا خۆت بدەی دادی!
ئەگەرچی زۆر گلا شێعرم لە کێوی بەرزی ڕامانت
بە فەخری ئەشقی تۆ ئەمڕۆ، گەییشتە دوندی ئوستادی
کچۆڵەی باڵخی دەفتەر، بە خەم خەمڵیوە دیسانیش
وەسەرخوێن کەوتەوە شێعرم، لە باری چۆتەوە شادی
لەیلا بەهرامبەگی "لاولاو"
۲۳ی گوڵانی ۲۷۲٤ی کوردی

Telegram
لاولاو
تا نەیەی نازێتە سەر زاری قەڵەم شێعرێکی تەڕ
هەر کە بێی دیوانە شێعرێکی لەسەر زاران دەبێ
لەیلا بەهرامبەگی "لاولاو"
https://tme/lawlaw1400

هاوڕێیان و بەشدارانی بەڕێزی دانیشتنەکانی ئەنجومەنی ئەدەبیی نەغەدە!
لەسەر داخوازی بەڕێوبەری بەڕێزی بەشی "ئەدەبی منداڵان" دانیشتنی ئەم حەوتوویەمان "شەوی سێشەممەی کاتژمێر نۆی شەوێ" بەڕێوە دەچێ.
بابەتی دانیشتنەکەمان "خوێنەری ناقایل، بەردەنگی ناتەبا" دەبێ و جێی ئاماژەیە بابەتەکە بەشێوەی ڕاستەوخۆ لە لایەن خاتوو لاولاو پێشکەش دەکرێ...
بەشداریتان هۆی دڵگەرمییە.
ئەنجومەنی ئەدەبیی نەغەدە
هاتن بۆ هەموانە
@baran_naghadeh

Forwarded from گۆڤاری سۆما
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
🎼مێژووی "نەرمەنای" لە موسیقای کوردیدا
📽دیمانە لە گەڵ مامۆستا #مەنسوور_بارامبەگی و خاتوو #یەسنا_عارفی ژەنیاری نەرمە نای
گۆڤـاری سـۆما

Forwarded from ژیانەوەی زانایی (فاتێح)
Forwarded from ئەنجومەنی ئەدەبیی بارانی نەغەدە
سێشەممەشەو ڕێکەوتی ٢٥ی گوڵانی ١٤٠٣ی هەتاوی، پەنێلێکی زانستی لە لایەن ئەنجومەنی ئەدەبی بارانی نەغەدە لە مەڕ ئەدەبیاتی منداڵان و مێرمنداڵان بەڕێوەچوو.
بەڕێوبەری بەشی ئەدەبی منداڵانی ئەنجومەن، خاتوو لەیلا بەهرامبەگی، کە زەحمەتیان کێشابوو لە بۆکانێ ڕا تەشریفیان هێنابوو و بەشێوەی ڕاستەوخۆ باسێکی لە ژێرناوی "خوێنەری ناقایل، بەردەنگی ناتەبا" پێشکەش کرد.
بەڕێزیان بە ناساندنی چەند دەورەی ژیان؛ بە پێی جۆری بەڕێچوون( معیشت) و ڕۆڵ و پێناسەی چەمکی منداڵ و مێرمنداڵ لە هەر کام لەم دەورانەدا، باسەکەی تا دەورانی پۆستمۆدێڕن هێنا و پێوندی داوە بە ئەدەبیاتی ئەمڕۆی مێرمنداڵان...
مێرمنداڵان وەک خوێنەری ناقایل ناوەندی باسێک بوو کە لەم فایلەدەنگییەدا گوێبیستی دەبن...
Baran Literary Society