Telegram Web Link
Channel photo updated
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
خوێنەرێکی ژیکەڵەی "دنیای ئاڵا"


# من نووسەرێکی بەختەوەرم
بەشداریم لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئەدەبیی بۆکان بە خوێندنەوەی چەند کاری منداڵان

۲٨ی پووشپەڕێ ۲۷۲۳ی کوردی
“نیشتمانی شێركۆ بێكەس و دەربەندی خۆشەویستی” نوێترین بەرهەمی ڕەخنەکارانەی عەبدولخالق یەعقووبی-یە و لەسەر ئەزموونی شیعریی شێرکۆ بێکەس، شاعیرێك لە ڕەگەزی ڕەشەبای سلێمانی، نووسراوە٠

[شێرکۆ بێکەس بە تێکەڵکردنی تەوەری خۆشەویستی، نیشتمان و بەرخۆدان و ڕەخنەگربوون تابلۆیەکی شیعریی دروست دەکات کە بە قووڵی دەنگدانەوەی لە ناخی خوێنەراندا هەیە، ئەوە لە حاڵێکدایە سنوورە کولتووری و زمانەوانییەکانیش تێدەپەڕێنێ و وادەکات شیعرەکانی چەندەی کوردی بن ئەوەندەش جیهانی بن.]
(بەشێك لە پێشەكیی ئەم كتێبە)

https://www.tg-me.com/+ZFH_JOh4WAFkMTJi


https://www.tg-me.com/lawlaw1400
سەقز، کۆتاڕۆژی مانگی پووشپەڕی ۲۷۲۳ی کوردی.
کۆڕی ڕێزلێنان لە خاتوو موفیدە مەزهەر، نووسەر و چالاکی بواری ئەدەبی منداڵان.

بەشداریم کرد لەم کۆڕەدا. هیوادارم ڕێژەی ژنانی چالاک و ڕۆشنبیر ڕۆژ لە ڕۆژێ زیاتر بێت.

https://www.tg-me.com/lawlaw1400
هەوەڵ ڕۆژی مانگی گەلاوێژی ۲۷۲۳ی کوردی بەشداری کۆڕی ڕەخنە و هەڵسەنگاندنی کتێبی سەفەرەمیوانم کرد. لەم کۆڕەدا کە لە لایەن ئەنجومەنی دیالۆگی مەهابادەوە پێک هاتبوو وتارێکم پێشکەش کرد. دەقی وتارەکە لە فایلێکدا دادەنێم.
Forwarded from لاولاو (law law)
سند (22) (1).docx
27.3 KB
ڕەخنەکاریی کتێبی سەفەرەمیوان

لەیلا بەهرام‌بەگی "لاولاو"
Channel photo updated
Forwarded from لاولاو (law law)
بۆ یادی دەساڵەی كۆچی شێركۆی شیعر (4/08/2013)

شـیعری شـێرکۆ بێکەس لێوانلێوە لە ڕۆحی بەرەنگاربوونەوە و هیوا، کە ڕەنگدانەوەی پابەندبوونی نەگۆڕی ئەو بە خۆشەویسـتیی نیشـتمانەکەی لەلایـەک و دادپـەروەری و ئازادیـی لەلایەکـەی دیکەیـە. شـێرکۆ بێکـەس جیهانێـک وێنـا دەکات کـە خۆشەویسـتی و تێگەیشـتن بەسـەر نەفـرەت و سـتەمدا سـەربکەوێت و، تاکـەکان بتوانـن ئازادانـە باسـی ناسـنامەی کولتـووری و سیاسـیی خۆیـان بکـەن. ئەگەرچـی شـیعرەکانی ئـەو زۆرجار ئەو ئـازار و مەینەتییانە وێنـا دەکـەن کـە گەلەکـەی لەسـۆنگەی نەیارانییـەوە چەشـتوویانە، بـەڵام پەیامـی هیـوا و خۆڕاگریـش بڵـاو دەکەنـەوە. بەرهەمەکانـی ئـەو ئیلهامبەخشـی هەسـتکردن بـە یەکگرتوویـی و ئیـرادەن، هانـی تاکەکانـی نیشـتمان دەدەن چالاکانـە لـە بەدواداچوونی دادپەروەری و ئازادیـدا بەشـداری بکـەن.

(بەشێك لە پێشەكیی كتێبی تازەچاپكراوی “نیشتمانی شێركۆ بێكەس و  دەربەندی خۆشەویستی” بە قەڵەمی عەبدولخالق یەعقووبی كە پێشكەش بە دەهەمین ساڵوەگەڕی كۆچی دوایی شێركۆ بێكەس، شاعیرێك لە ڕەگەزی ڕەشەبای سلێمانی، كراوە٠ ئەم كتێبە لە بڵاوكراوەكانی ڕێكخراوی کوردستان دیالۆگە٠)
سند (3) (1).pdf
104.1 KB
هەڵسەنگاندنی چیرۆکێک لە بیژەن نەجدی "ئەسپێردراو بە خاک" لە ڕوانگەی زیگمۆند فرۆیدەوە
نووسەر: لەیلا بەهرام بەگی
هاتن بۆ هەموانە
https://www.tg-me.com/anjomanbokan
لە خەڵووزەوە سەر هەڵدەدەینەوە
لە گڕکانەوە دێینەوە گۆڕێ
لە سووتانەوە بەردەگرین

دارستانی دایکی قەڵەم ئەمڕۆ لە بەر چاومان قەرەمشقانیەتی. لە هەمبەر ئەم ئاگرەدا بە ئەرکی نیشتمانیی خۆمان زانی ببینە چۆڕێ ئاو. دەمانەوێ چزووی بەڕوویەک، باڵی پەپوولەیەک، کلکی سمۆرەیەک، ڕەگی درەختێ فێنک کەینەوە.

دەستەی نووسەرانی گزینگی شاری بۆکان

https://www.tg-me.com/Nousaranigzing
Forwarded from chiman sanyar
پاراستنی ژینگە پاراستنی کۆمەڵگایە، پاراستنی ژیانە...

هەروەکوو دەزانین لە ماوەکانی ڕابردوودا ئاگر بەشێکی زۆری لە دارستانەکانی ناوچەکانی مەریوان، هەورامان و نەڵاسی سەردەشت سووتاندووە و پووش و پاوان و زیانێکی یەکجار زۆری بە دارستان و بوونەوەرەکان و ئەو بەڕوویانە گەیاندووە کە ساڵانێکە بوونەتە هێمای زاگرۆس. زاگرۆس بە بەڕووەکانی، بە ژینگە جوانەکەیەوە و بەو ئاژەڵانەی تێیدایە دەناسرێ و هەروەها زاگڕۆس هەناسەی خەڵکی کوردستانە و بەشێکە لە شارستانییەتی وڵاتەکەمان. ئەو ئاورە سەرەڕای ئەوەی زیانێکی قورسی لە دارەکان داوە، بۆتە هۆی لەناوچوونی به دەیان و هەزاران گیانلەبەر کە لە گرتەویدیۆکاندا بەشێکیان دەبینین کە چەند بەستزمانانە و بێ تاوان دەبنە سووتماک.
ڕەنگە لە پشت ئاگرتێبەربوونی زاگرۆس دەست یان دەستانێکی ناحەز ببن و یان بە هۆی گەرما و هەڵەی کەس یان کەسانێک بووبێ کە لە هەرحاڵدا هۆکارەکەی دەگەرێتەوە بۆ نەبوونی بەرپرسیارێتی تاکی کۆمەڵگا وهەروەها کەمتەرخەمی لایەنە پێوەندیدارەکان.
ئێستاش ئێمە سەرەڕای ئەوەی ئەرک و ماندووبوونی ئەو خەڵکانەی بەدەم هاواری ژینگەوە چوون بەرز دەنرخێنین؛ بە تایبەت ئەنجومەنی سەوزی چیای مەریوان، لێرەوە داواکارین کە کۆمەڵگای ئێمە بتوانێ وەک کۆمەڵگایەکی خاوەن هزر و ژیوار لەگەڵ بابەتەکە هەڵسوکەوت بکا و بۆ دووپاتنەبوونەوەی سووتانی زاگرۆس لە وەرزی گەرمادا ڕێکاری چارەسەری پێویست بگرێتەبەر. هەربۆیە داوا لە تاک بە تاکی شارۆمەندان دەکەین تا لەهەمبەر دارستان و ژیان و هەناسەی زاگرۆس بەرپرسیار بن.
با زاگرۆس بە دەردی زریاچەی ورمێ نەچێ و  خەڵک زیاتر لەوە تووشی چەرمەسەری و ناراحەتی نەبن.
ئەگەرچی پاراستنی ژینگە ئەرکی هەر کەس و لایەنێکە، بەڵام وشیارکردنەوە و زانیاری بەخشین بە خەڵک لە لایەن ئەنجومەنە ژینگەپارێزەکان و ڕەسانە و هەروەها لایەنی دەوڵەتی پێوەندیدار، یەکێک لەو ڕێکارانەیە کە دەتوانێ ببێتە هۆی ئەوە کە چیتر ژیان لە ژینگە و دارستان و زاگرۆس نەستێندرێ. لەبیرمان نەچێ کە تاکی بەرپرسیار کۆمەڵگاکەی دەپارێزێ.

17ی گەلاوێژی 2723ی کوردی
#دەستەی‌ـ‌نووسەرانی‌ـ‌گزینگ‌ـ‌بۆکان

https://www.tg-me.com/Nousaranigzing
گوزەشت
نەجمەدین غوڵامی
https://www.tg-me.com/lawlaw1400


مامۆستا نەجمەدین غوڵامی
۱۷ گەلاوێژی ۲۷۲۳ی کوردی
کۆڕی تەنزانە
ئەنجومەنی ئەدەبیی بۆکان
#مەیخانەکەی‌ـ‌ئۆرتینە
#نەبەز‌ـ‌گۆران

باسەکەم بە باسی هاوشێوەسازی "نظیرەسازی" لە چیرۆکدا دەست پێدەکەم. نووسەر ڕووداو یا جەریانێکی مێژوویی، ئایینی، ئوستوورەیی و ئەفسانەیی دیسان دەگێڕێتەوە. کاراکتێری سەرەکی و بەشی گرینگی ڕووداوەکە وەک خۆی دێڵێتەوە، بەڵام کاراکتێرە لاوەکییەکان و زەمان و شوێن و شتەکانی کەمتر گرینگن بە خیاڵ و فانتازیای خۆی سەرلەنوێ دەنووسێتەوە. ئەم کارە بۆ بەدەست‌هێنانی سووژەیە.
بۆ وێنە نووسەری فەلەستینی "غەسان کەنفانی" چیرۆکێکی هەیە بە ناوی گەڕانەوە بۆ حەیفا کە منداڵێکی فەلەستینی دایک و بابی لە شەڕدا دەکووژرێن، بنەماڵەیەکی یەهوودی ئەرکی بەخێوکردنی منداڵەکە دەگرنە ئەستۆ. نەنکی منداڵەکە خۆی دەکاتە ئاشپەز و کارەکەری ئەو ماڵە، بۆوەی ئاگای لە نەوەکەی بێت. ئەم چیرۆکە وەبیر داستانی حەزرەتی مووسامان دێنێتەوە.

سووژەی ئەسڵی کتێبەکە لە داستانێک وەرگیراوە کە ئێستاش لەگەڵ هەموو شیکاری و بیروبۆچوونە جیاکانەوە دەرنەکەوتووە ڕاستە یا ئەفسانەیە و لە هەر زمانە و بە چەند جۆری جیاواز ڕەوایت کراوە. فەقێ تەیران ئەم داستانەی ڕەوایەت کردووە کە لەوێدا کاراکتێری ئۆرتینەی ئەم کتێبە ناوی گوڵئەندامە. لە بەیتەکوردییەکاندا لە مقۆمقۆ و دەمەقاڵەیەک کە لە نێوان حەزرەتی غەوسی گەیلانی و پیری سەنعاندا دێتە پێشێ.( لەسەر ئەوەی کێ ئەولیای خودایە؟)، غەوس داوا لە شێخ دەکات کە ببێتە بەردەست و هاوکاری ئەو. بەڵام شێخی سەنعان  کە خۆی پتر لە پێنسەد سەوفی دەبیت داواکارییەکەی ڕەت دەکاتەوە. دوو ڕەوایەت هەن کە یەکیان غەوسی گەیلانی کچەگاوڕێکی لێ فێر دەکات تا دینی شێخ لاواز کات، ڕەوایەتی دیکەش ئەوەیە کە غەوس دۆعا و تووک دەکا لە شێخ کە گرفتار و حەیاچوو بێ.
عەتتاری نەیشابووری ئەم ڕەوایەتە جۆرێکی دیکە دەگێڕێتەوە کە لە ئاخریدا کچە گاورە ئیسلام دێنێ و ...
لە باری چیرۆکنووسییەوە بە ڕای من کاری داستانی زۆر کەم و لاوازە، بەشی showing یا نیشان‌دان لاوازترە لە Telling یا باسکردن.
نووسەر گێڕانەوەی فیدای ئایدۆلۆژیایەکی خۆکرد کردوە کە ئاوێتەیەکە لە عیرفانی دوو تەریقەی قادریە و نەقشبەندی و هیچیشیان بە تەواوەتی نیەتی. هەروەها هەندێ بیرۆکەی ڕۆشنبیرانەی ڕۆژئاوایی سەردەم و...
وەک خاڵی بەهێز دەتوانم ململانەی دوو ئایتێمی ئایین و بڕوا باس کەم. دیارە ڕاگیران یا تەعلیق لە چیرۆکدا لەسەر دەستی کێشە نێوان دوو کەس یا دوو بڕواوە ڕادەسێ. ئەگەر کێشەساختەکە ئاسان و ڕووەکی بێ زوو چارەسەر دەبێ و داستان ئاستێکی بەرزی نابێ بۆ تەعلیق و گرێکە چکۆلەیە، بەڵام کە نووسەر کێشەی گەورەی نایەوە ئەوە تەعلیقەکەش زیاتر ڕادەگیرێ و خوێنەر بەشوێن خۆیدا زیاتر بکێش دەکات.
بۆ وێنە ئەگەر دوو پۆلیس لەسەر سەعاتی پشوودانی نیوەڕۆیان کێشەیان بێ تەعلیق چکۆلەیە و خوێنەر دەزانێ ئاخیری هەر پێک دێن، بەڵام ئەگەر یەکیان لەگەڵ دز و جەردەکان ڕێک کەوێ و بەرتیل وەرگرێ و ئەوی دیکە ئەخلاقمەندتر بێ و دژە ناپاکی، شەڕی نێوانیان گەورەتر دەبێ. کێشەی گەورە و قووڵ تەعلیقی زیاتر ساز دەکات. هەر وەکی دەبینین نەبەز گۆران شەڕەکەی لە نێوان‌ زاهید و عارف، بڕوا و ئایین، عەقڵ و عیشق، مەیخانە و خانەقا، شەڕ و خێردا ناوەتەوە، هەر چەند لە باری پەردازش و سازکردنی داستان زۆر لاواز هاتۆتە ئاراوە بەڵام خوێنەر لەگەڵ خۆی ڕادەکێشێ تا بزانی سەرەنجامی کاراکتێرەکانی بە کوێ دەگات؟
لە خاڵە لاوازی کتێبەکە بەشی نەپاراستنی ئابووری وشە و زۆر‌لەسەرڕۆییشتنە کە خەسارێکی گەورەیە بۆ گێڕانەوە. دیالۆگە فەلسەفییەکانی نێوان دوو کاراکتێر جاری وایە چەند لاپەڕە دەخایەنێ و جاڕەزکەرە لەگەڵ ئەوەشدا باوەڕی بۆ خوێنەرچەتوونە، چۆن دەکرێ شێخ لەگەڵ ئەم چەند کەسەی بەشوێنیەوەن  کوردکوتەنی ئاوا بە قوڵف‌وقەڕازە و ڕەسمی و ئەوندە زۆر بدوێ؟ هەندێ لە دیالۆگەکان چەند سەعاتی وەخت دەوێ. بەڵام دەبینین ئەم هەموو ئاخافتەنە لە مەودایەکی کەمی چەند چرکەیی کاتی دەسنوێژگرتن یا... بە تەسویر کێشاوە.
نووسەر لە جیات ئەوەی تەسویرەکان وێنا کا خۆی و خوێنەر دەخاتە گێژاوی بابەتی فەلسەفی و عیرفایینەوە.
تەسویر و فەزاسازی لاوازە بۆ وێنە ئەو کەسانەی دەچن شێخ بە نیوەشەو لە باخەکەدا بکووژن و دوو موریدەکەی شێخ پەڕۆی سپی بە خۆێاندا دەدەن و دەیانترسێنن و ئەوان وادەزانن ئەوە پەرییەکانن وا لەگەڵ شێخن هێندە لاوازە خوێنەر وەبیر فیلمی ئەنیمەیشێنی تەنزی منداڵان دێنێتەوە لە حاڵێکدا فەزاکە مەترسیدارە و هەڵگری کارێکی زیاترە.
وێدەچێ نەبەزگۆران لە جیات ئەوەی کەڵکەڵەی نووسینی ڕۆمانی بێت زیاتر  خەم لە بڵاوبوونەوەی مانیفێستێکی دەستکردی خۆی دەخوا و هەموو تایبەتمەندییە پێویستەکانی چیرۆکیش لەوێدا فیدای ئەم ئامانجەی دەکات. خوێنەر دوای تەواوبوونی ئەم کارە، شێخی لە بیر دەمێنێ و خۆشی دەوێ بەڵام بەردەوام دەپرسێ من چیرۆکم خوێندەوە یا کتێبێکی عیرفانی فەلسەفەی ئەخلاق؟
لەیلا بەهرام‌بەگی" لاولاو "
https://www.tg-me.com/Nousaranigzing
https://www.tg-me.com/lawlaw1400
2024/10/02 04:33:12
Back to Top
HTML Embed Code: