Telegram Web Link
لینک مجازی جلسه فردا یکشنبه ۱۸ آذر
نقد و بررسی کتاب «من اچونه‌ام! در رو باز کنید»
https://meet.google.com/jmi-udab-pzp

Or open Meet and enter this code: jmi-udab-pzp
من اچونه‌ام... ۱۸ آذر
<unknown>
پوشه‌ی شنیداری نقد کتاب
«من اچونه‌ام! در رو باز کنید»
📍۱۸ آذر ۱۴۰۳
دانشگاه گیلان

https://www.tg-me.com/lawlaw1400
ئەم کتێبەم خوێندەوە و لەو دانیشتنەی زانکۆ گیلان بەشی وێژەی منداڵان و مێرمنداڵان بەشداریم کرد.
لە خولەکی بیستەوە وتەکانی منی تێدایە.
لاولاو
Video
هەکەڵ‌مەکەڵ یەکێ لەو کایە کۆنانەیە کە زەین و زمانی منداڵ ڕیتمیک دەکات. شێعرەکەی لە "هیچانە"کانە و فۆلکلۆریکە. بەرەی ئێمە ئەرکیان ڕاگوێستنیانە. دیارە لە ناوچە جۆراوجۆرەکانی کوردستان، بە زاراوەی جیاواز و بە گۆڕانکاری وشە و... دەگوترێ. ئەم جۆرەی هەر ئەوەیە کە بە منداڵی بۆمیان دەکوت و منیش لەگەڵ منداڵان کاری دەکەمەوە.


"لاولاو"

https://www.tg-me.com/lawlaw1400
گەرت بی مەتیووز، بیرمەندێکی هاوچاخە، کە کەڵکەڵەی کاری منداڵی هەیە. بە ڕای مەتیووز منداڵ لانیکەم شەش ساڵی هەوەڵی ژیانی خۆی بە شێوازێکی سروشتی بیرمەند( فەیلسووفە)، ئەو کاتی لە زانکۆ ئەم کتێبەم پاس کرد و بیستم لێ گرت، لەگەڵ تاک‌تاکی وتەکانی مەتیووز هاوڕا بووم و بەسەرهاتەکانی کە لەگەڵ منداڵان بووی و باسی دەکردن بۆ سەلماندنی منداڵان وەک بیرمەند، ئەزموونی دایکایەتی و هاوڕێیەتی دەیان ساڵەم لەگەڵ منداڵان بوو. کتێبەکەم زۆر بەهەڵکەوت دوای دووساڵ گەڕان پەیدا کرد و پێی شاگەشکەم، پێشەکییە جوانەکەی دوکتور مورتەزا خەسرەونژادیش جێی سەرنجە.
کتێبەکە زیاتر جەخت دەکاتە سەر پرسیارگەلێک کە منداڵ دەیکات و بە عام فەلسەفین وەک باسی مردن و ژیان و بنیانی جیهان و خولقێنەر و سەرەتای ژیان و یەکەم بیرەوەرییەکان و ڕوانگەی هونەری. بەشێکیش باسی وێژەی منداڵ و مافی منداڵ دەکات.، هەر ئەو پرسیارانەی وا دوایە لە قوتابخانە و فێرگەکان یا لە لایەن دایک‌ و باب و مامۆستاکان یا وڵام نادرێتەوە یا بە لاڕێدا دەچێ و بەرەبەرە ئەم هۆشەفەلسەفییە سروشتییەی منداڵ لە ناو دەچێ. جێی سرنجە ئەو حەولەی کە فەیلەسووفێک بە خوێندنە و دەیان ساڵ تێکۆشان پێی دەگا و ژیانی بۆ تەرخان دەکات و دواتریش خۆی پێ ڕۆشنبیر دەبێ، لە زات و سرووشتی منداڵی تا شەش ساڵدا هەیە و لەسەری پێداگرە و بڕوای پێیەتی.
منداڵان سەرسووڕهێنەرن، ئەو بیرۆکەی منداڵی نەزان، منداڵی کەم‌فام و ... تەنیا سەمەرەی نەزانین و نەناسینی ئێمە لەوانە.
وەرگێڕی کتێبەکە خوشک و برا( حیسام‌پوورن) و چاپی کانوونی منداڵ و مێرمنداڵانی ئێرانە. پێشنیاری دەدەم بە مامۆستایان و دایک‌ و بابانی ڕۆشنبیر!

https://www.tg-me.com/lawlaw1400
بە داخ و کەسەرێکی زۆرەوە وێژەی کوردی جارێکیتر خەم نیشتە باڵای و ئەمجارەش زمان و ئەدەبیاتی کوردی داچڵەکی، هەواڵی دڵتەزێنی کۆچی دوایی ڕۆمان‌نووسی گەورەی کورد بەڕێز کاک فەتاحی ئەمیری خەمباری کردین، هەر بەم بۆنەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی ئازیزی کاک فەتاح و سەرجەم خەڵکی کوردستان دەکەین.
یادی هەرمان و ڕۆحی ئارام.
١٤٠٣/١٠/١

🆔 @nishtiman1
#ئەنجومەنی_ئەدەبی_هونەری_منداڵان_و_مێرمناڵانی_
نیشتمان
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
مزگێنی دا بە سروە بای بەهاری
وا هاتەوە نەورۆزی کوردەواری

بە تیشکە تێک‌شکا سوپای کڕێوە
هەواری ڕۆژ گەییشتە خاکەلێوە

فەرمان درا بە سەوزە سەر هەڵێنێ
چیدی لە بەندی خاکی ڕەش نەمێنێ

مامۆستا هەژار

کچەکانم لە قوتابخانە هەر لە سەرەتای زستانەوە بەرەوپیری بەهار چوون.

https://www.tg-me.com/lawlaw1400
ئاگاداری!
وەشانخانەی ''خۆر'' ئاگاداری تەواوی وەرگێڕان و نووسەرانی بواری منداڵان و مێرمنداڵان دەکاتەوە کە بەم زووانە بە نیازە کۆمەڵە کتێبێکی بواری منداڵان و مێرمنداڵان لە چاپ بدات. ھەربۆیەش داوا لە تەواوی ئەو بەڕێزانە دەکەین ئەگەر کتێبێک یان وەرگێڕانێکی باشیان لەو بوارەدا ھەیە بۆمانی بنێرین تاکو دوای تاوتوێ کردن و پەسند کران گرێبەستیان لەگەڵدا واژۆ بکەین و کتێبەکانیان لە چاپ بدەین. لێرەدا واباشە ئاگادارتان بکەینەوە پێش ناردنی کتێبەکان ئەم مەرجانەی خوارەوە لەبەر چاو بگرن:
١ـ کتێبی وەرگێڕدراو دەبێ لە زمانی سەرەکییەوە وەرگێڕدرابێت.
٢ـ کتێبەکان بە شێوەی فایلی Word و بە فۆنتی یۆنیکۆرد بنێردرێن.
٣ـ ڕێنووسی ئەکادێمیای کوردی ڕەچاو کرابێت.

چاوەڕوانی ھاوکاریتانین.


ناردنی بەرهەمەكان بۆ وەشانخانەی ''خۆر'' لە ڕێگای:

ئیمەیل:

[email protected]

بەشی منداڵانی ''خۆر''

[email protected]

واتسئەپ
تێلێگرام
👇👇👇👇
00989337629203
2024/12/27 10:52:00
Back to Top
HTML Embed Code: