Forwarded from ئەنجومەنی ئەدەبیاتی مناڵان و مێرمناڵانی نیشتمان
مناڵە چاوگەشەکان و مێرمناڵانی ئازیز و دایکان و باوکان و دۆستان و هاوڕێیانی خۆشەویستی ئەنجومەنی ئەدەبیاتی مناڵان و مێرمناڵان، پێنجشەممە ١٤٠٣/٧/١٩ دانیشتنی ئەنجومەنی مناڵان و مێرمناڵانی نیشتمان بەڕێوە دەچێ و چاوەڕوانتانین. تکایە هاوڕێیانی خۆتان ئاگادار کەنەوە.
🆔 @nishtiman1
#ئەنجومەنی ئەدەبیاتی مناڵان و مێرمناڵانی نیشتمان

Forwarded from ئەنجومەنی ئەدەبیی شنۆ
گیاهخوار - هان کانگ.pdf
21.9 MB
گیاهخوار
نویسنده: هان کانگ
مترجم: مرضیه سادات هاشمیپور
کتێبێک له وەرگری خەڵاتی نۆبێلی ئەدەبیاتی ۲۰۲٤
https://www.tg-me.com/EnjumeniEdebiShino

لەم بەرنامەیەدا کە بڕیارە ۲٦ی ڕەزبەری ۲۷۲٤ لە بۆکان و لە ماڵی مامۆستا حەقیقی بەڕێوە بچێت بە پێشکەشکردنی باسێک لەسەر کتێبی منداڵان بە گشتی و کتێبی وێژەیی منداڵ و مێرمنداڵ بە تایبەتی لە خزمەت بەشداربواندا دەبم.
https://www.tg-me.com/lawlaw1400
https://www.tg-me.com/lawlaw1400
زەردەمەرگێک چاوی زەقزەق تێبڕیم
وەک بڵێی سۆسەی خەمێکی کردبێ
نەیدەخوێند ئایەت لە بەرگی هەڵوەرین
پێم هەمووی پێشتر لەبەر دڵ کردبێ
من وەکوو کوێرێ، ئەویش چاوساغەکەم
ڕایدەکێشام تا بناری گۆڕوەشار
بایەقووش، سوڵتانی موڵکی چۆڵەوار
زۆر بەسۆز ئەمجارە دەیکرد نارەنار!
تێگەییشتم کاتی هاتووە هەڵوەڕین
شادەی ئەشقم خوێند و دەسبەردار بووم
بێخەبەر پاش مەرگەژانم لەوبەریش
سەر کەویی دڵ بۆتەوە و بەردار بووم
لەیلا بەهرامبەگی "لاولاو"
https://www.tg-me.com/lawlaw1400
ڕەزبەرێکی تووش لە ۲۷۲٤
وەک بڵێی سۆسەی خەمێکی کردبێ
نەیدەخوێند ئایەت لە بەرگی هەڵوەرین
پێم هەمووی پێشتر لەبەر دڵ کردبێ
من وەکوو کوێرێ، ئەویش چاوساغەکەم
ڕایدەکێشام تا بناری گۆڕوەشار
بایەقووش، سوڵتانی موڵکی چۆڵەوار
زۆر بەسۆز ئەمجارە دەیکرد نارەنار!
تێگەییشتم کاتی هاتووە هەڵوەڕین
شادەی ئەشقم خوێند و دەسبەردار بووم
بێخەبەر پاش مەرگەژانم لەوبەریش
سەر کەویی دڵ بۆتەوە و بەردار بووم
لەیلا بەهرامبەگی "لاولاو"
https://www.tg-me.com/lawlaw1400
ڕەزبەرێکی تووش لە ۲۷۲٤
Forwarded from ادبیات تخصصی کودک و نوجوان
اولین شماره «دو فصلنامه نقد ادبیات کودک و نوجوان» به دو زبان کردی و فارسی
منتشر شد.
دریافت این مجله به دو شکل چاپی و الکترونیکی امکانپذیر است.
نسخه الکترونیکی این مجله را از طریق لینک زیر در پلتفرم طاقچه دریافت کنید:
https://taaghche.com/book/214858
برای دریافت نسخه چاپی این مجله پیام بدهید:
@henarpub
منتشر شد.
دریافت این مجله به دو شکل چاپی و الکترونیکی امکانپذیر است.
نسخه الکترونیکی این مجله را از طریق لینک زیر در پلتفرم طاقچه دریافت کنید:
https://taaghche.com/book/214858
برای دریافت نسخه چاپی این مجله پیام بدهید:
@henarpub
Forwarded from ئەنجومەنی ئەدەبیاتی مناڵان و مێرمناڵانی نیشتمان
شەشمین دانیشتنی پاییزی منداڵان و مێرمنداڵانی ئەنجومەن بە بەشداری منداڵان و مێرمنداڵان و دایک و باوکانی بەڕێز و هاوڕێیانی ئەنجومەن بە خوێندنەوەی شێعر و چیرۆک، گێڕانەوەی چیرۆکی فۆڵکلۆری لە لایەن مامۆستا لاولاو بەهرامبەگی، داهێنانی مەتەڵ و زمانخەڵەتێنە، موسیقی منداڵان لە لایەن مامۆستا ڕووناک سوڵتانیەوە بەڕێوەچوو.
پێنجشەممە ١٤٠٣/٨/١٠
شوێن: کتێبخانەی مەستوورە کوردستانی
کات: ١٠:٢٠تا١٢:٣٠
🆔 @nishtiman1
#ئەنجومەنی ئەدەبیاتی منداڵان و مێرمنداڵانی نیشتمان

Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
گێڕانەوەی حەقایەتی فۆلکلۆری شیردا بۆ داپیردا لە ئەنجومەنی منداڵان و مێرمنداڵانی نیشتمانی شاری بۆکان، ڕێکەوتی ۱۰ی گەڵاڕێزانی ۲۷۲٤ی کوردی
https://tme/lawlaw1400
https://tme/lawlaw1400
Forwarded from ئەنجومەنی ئەدەبیاتی مناڵان و مێرمناڵانی نیشتمان
ئاگاداری📣...
منداڵان و مێرمنداڵانی خۆشەویست، دایکان و باوکانی ئازیز، هاوڕێیانی بەڕێز، ئەنجومەنی ئەدەبیاتی منداڵان و مێرمنداڵانی نیشتمان ئاگادارتان دەکاتەوە، هەروەک خۆتان ئاگادارن، ساڵۆنی ئامفیتائەتری کتێبخانەی مەستوورە کوردستانی زۆر شپرزە و خراپ بوو هەم سەندەڵی و هەم دارو دیواری تەعمیری هێناوبوو بۆیە بڕیاربوو نوێژەن کرێتەوە و خاوێن و ڕێک پێککرێت، کە ئێستا خراوەتە بەرنامەی جێبەجێ کردنی و نازانین تاکەی کاری تەواو دەبێت، بەڵام بەم هۆیەوە بەرنامەکانی ئەنجومەنی ئەدەبیاتی منداڵانی نیشتمان لەو ماوەیەدا تا جێیەکەی خۆما ساز دەکرێتەوە لە ژووری ئەنجومەن ئەدەبی لە ساڵۆنی سیمورغ بەڕێوەدەچێ.
ئاگادار بن دوای ئەوە کە کاری ساڵۆنی ئامفی تائەتر تەواو بوو دەچینەوە جێی خۆمان.
تکایە دۆستان و هاوڕێیانی خۆتان ئاگادار کەنەوە.

Forwarded from children's literature |ئارش مێهرەبان
✅کارگروە مطالعاتی ادبیات کودک پژوهشکده کردستان شناسی دانشگاه کردستان برگزار میکند:
🔹منداڵێتی، بنەماکانی چەمکی منداڵێتی هاوچەرخ و گرینگیی خوێندنەوەی سەر لە نوێی ڕوانگە دەروونناسییەکان
وتاربێژ: دکتۆر یاقووب خزری
توێژەر و دەروونناسی منداڵان
پێشکەشکار: ئارش مێهرەبان
نووسەر و توێژەری ئەدەبی منداڵان
کات: سێشەممە، ۲۲ی خەزەڵوەری ١٤٠٣
کاتژمێر: ٨تا ١٠ی شەو
بە شێوازی سەرهێڵ لە ڕێگای بەستەری خوارەوە بەرێوە دەچێت.
🔗بەستەر
http://meet.uok.ac.ir/ch/ksi
گرووپی توێژینەوەیی زمانناسی و ئەدەبی کوردی
⚘√Telegram| Instagram | Facebook | X| website |

Forwarded from ئەنجومەنی ئەدەبیی بارانی نەغەدە
ڕێورەسمی ناساندن و تاوتوێی یەکەم بەرهەمی شێعری کاک کەماڵ ڕامووز بە نێوی "ئەو شێعرانەی ناخوێندرێنەوە"ڕۆژی پێنجشەممە ١٤٠٣٫٨٫١٧ لە تالاری نەورۆزی نەغەدە بەڕێوەچوو.
لە دەسپێکی ئەم ڕێورەسمە مامۆستا خدر بەهرامبەیگی پەیامی ئەنجومەنی خوێندوە و ئاماژەیەکی بە چالاکییەکانی ئەنجومەنی لە هەشتساڵی ڕابردوو و چالاکی و دڵسۆزی کاک کەماڵ ڕامووز دەو ساڵانەدا کرد.
یەکەم وتاربێژی ئەم ڕێورەسمە خاتوو لەیلا بەهرامبەیگی (لاولاو) بوو کە ئاوڕێکی موسیقایی بۆ ئەو بەرهەمەشێعرییە داوە؛ بە وردبوونەوە لەم کۆمەڵەشێعرە، جۆرەکانی موسیقی لەم شێوازە شێعرییە دۆزیبۆوە. هەروەها بە ئاماژە بە بیروبۆچوونی ڕەخنەگرانی وەک ڕزا بەراهەنی بۆ نووسینی شێعری دڕێژی نوێ، حەولی دابوو شوێنپێی ئەو فاکتەرانەی کە بۆ نووسینی ئەم جۆرە شێعرە پێویستە لە شێعرەکانی کاک کەماڵی بدۆزێتەوە.
پاشان بەشی یەکەمی دیکلەمەی شێعر لە لایەن شاعیر بە هاوکاری لاوانی گرووپی هایلۆ بەڕێوە چوو و هەروەها دەخزمەت بەڕێزانی گرووپی موسیقا دابووین و بە بەرهەمە جوانەکانیان شەکەتی بەشدارانیان تاراند.
کاک مستەفا ئیلخانیزادە لەو بەشەی بەرنامە چۆ پشت ترەیبوونی و دەستخۆشی لە زەحمەتەکانی ئەنجومەنی ئەدەبیی باران و بە تایبەت بەردەوامبوونی خولەکانی کاک خدری کرد و نەغەدەی وەکوو مەوتەنی دووهەمی خۆی زانی و هەر وەها بەڕێزیان دووسەد جڵدی کتێبی منداڵ و مێرمنداڵان لەلایەن ئەنجومەنی نووسەرانی منداڵ و مێرمنداڵی ئێران پێشکەشی ئەنجومەن کرد.
وتاربێژی دووهەم کاک یاقووب خزری، دە پێشدا ڕەخنەیەکی لە جیهانی ڕەخنەی کوردی گرت کە کەمتر ئاوڕی زانستیمان وە دەقەکانی ئەدەبی کوردی داوەتەوە. پاشان حەولی دا دە چوارچێوەی شیکاری دەروونناسانەدا بڕوانێتە شێعری کوردی بە گشتی و بەتایبەت ئەم ئازموونەشێعریەی کە لەم کۆمەڵەشێعرەدا خوڵقابوو.
ئەم بەشەی ڕێورەسمەکەش تەرخان کرا بە ڕێزگرتن و پێشکەش کردنی ڕێزنامە و تەندیسی ئەنجومەن بۆ هەندێک لە بەڕێزانی زەحمەتکێشی بەرنامە و پێشکەش کردنی بڕونانە بۆ هەندێک لە قوتابیانی خولەکانی فێرکاری ڕێنووس.
بە بەشی دووهەمی خوێندنەوەی شێعر-کە تایبەت بوو بەو شێعرانەی کە دەو دیوانەشێعرەیدا چاپ نەکرابوون- و موسیقا و پەزیرایی کۆتایی بە ڕێورەسمەکە هات.
وێڕای پیرۆزبایی لە شاعیری هێژا و بەرپرسی ئەنجومەنی ئەدەبی بۆ چاپی یەکەم بەرهەمی شێعرییان، دەستخۆشی لە تەواوی زەحمەتکێشان و بەڕێوبەران و ئەندامانی ئەنجومەنی ئەدەبی دەکەین کە ئەو ڕێورەسمە ڕازاوەیان پێک هێنا.
Baran Literary Society
@Baran_naghadeh

Forwarded from آژانس خبری-تحلیلی سقزرووداو
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
#دیکلەمە #غەزەل
خوێندنەوەی غەزەڵێکی جوان لە خاتوو لاولاو
وێڕای ئاوازێکی جوان و حەزینی مامۆستا ناسر
دامداوەتە باران، دە ببارێنە هەور دەی
لامداوەتە جاران، لە هەموو شوێنێ هەی و هەی
کۆڵانێ خەفەت، کۆڵێ هەنار، دوو سێ هەنیسک و
وادە لە ئەتۆوە کە دەڵێی دێم و دەڵێم کەی؟
تۆزێ لە ئەمن ناز و لە تۆ کێشەیی کێشان
دەتکێ لە دڵم زووخ و دەڵێی: پیاڵەیە تێکەی!
چاوم کە چەمێکە لە خەمی هات و نەهاتت
بەشکوو بگەیەی سەوڵ و گەمی بۆو چەمە چێکەی
ئاداری بەسەر پاوە نەما داری دڵیشم
تۆ نیت و نیەم دەروەسی ئەم تێکە و لێکەی
هەڵباوێ کەمێ تاڵ و بزەت شیرنە هەیهات!
پێمل بووە بەم حاڵی مەی و پیاڵە و پێکەی
چۆڵم لە وڵاتێ کە ئەم و ئەو هەموو ئاوان
ئاوارە بووم وێڵ و تەرەم بەشکوو کە جێ کەی
🔸لەیلا بەهرامبەگی "لاولاو"
وێڕای ئاوازی مامۆستا #ناسر_ڕەزازی
🔹خوێندنەوە و تۆمارکردن:
#ئەیووب_محەممەدنژاد
🆔 @saqqezrudaw